ئایا هاوسه‌رۆکى بۆ وه‌زعى یه‌کێتى ده‌گونجێت

عیماد عه‌لى

5 ساڵ لەمەوپێش



عیماد عه‌لى

دهرکهوت کهچوارهمین کۆنگرهی یهکێتی تهنها کێشهو بێشهکانی دواخستووهو ئێستا لهم کۆبوونهوانهی ئهنجومهنی سهرکردایهتی گشتی بهزهقی سهرههڵدهدهن و ئهو گفتوگۆو ململانێیهی دهبوا لهکۆنگره بکرێت ئێستا لهم کۆبوونهوانه بهڕێوهدهچێت و بهرژهوهندییهکان یهکتردهبڕن و دهنگهکان بهرزدهبنهوهو توخمهکان ههڵوێستی نهێنی و ئاشکرا دهردهبڕن، ئهوهی دهبینرێت تهنها چۆنێتی دانهبڕانه لهحزبهکهو بهدهستخستنی  پارچهیهک لهکێکهکهیه، ئهگینا نه لهسهر بهرژهوهندیی حزبهکهو بیرو فکرو فهلسەفهو رێبازی یهکێتی گفتوگۆیهکی ئهوتۆو  ململانێ دهکرێت و نه لهسهر کاریگهریی سهنگی ئهم حزبه لهسهر کۆی گشتی پرسی کوردو کوردستان و دواڕۆژی میللهتهکه. لهو باوهڕهدام ئهگهر بهچرکهساتێکیش بێت بڕیار لهسهر گۆڕێنی فکرو فهلسهفهی یهکێتی لهسۆشیال دیموکراتهوه‌‌ بۆ حزبیێکی کۆنهپارێز یان سهرمایهداریی قووڵ  یان کۆمهڵایهتی یان ئایینی  بدرێت، ئهوهنده مشتومڕو ههڵوێست وهرگرتنی لهسهر دروست نهبێت که لهسهر پۆست و پێگهو شوێنهکان لهپێناو پاراستنی بهرژهوهندیی کهسی و سیاسی و باڵباڵێنی نێوخۆیی و پاراستنی سووده ماددیهکانی نێو بنهماڵهو کوتلهو ناوچهکانی حزبهکه دهکرێت.

ئهو دهنگوباسانهی ئهمڕۆ ههمووی لهسهر ئهو بڕگهو مادانهیه کهپۆستی سهرۆک یان هاوسهرۆک یان دهسهڵاتی ههر یهک لهو پێگهو پۆسته  باڵایانهی نێو حزبهکهیه کەجێگیر دهبێت و یهکلایی دهبێتهوه کهکێ بڕیاربهدهست بێت و توانای مادی و سیاسیی حزبهکه دهکهوێته بهردهستی و بهس.

ئهو تهنها خاڵهی زیاتر بهشێوهی سازانێکی نهێنی یهکلابۆتهوه؛ هاوسهرۆکییه، کهئهویش ژمارهکانی هاوسهرۆکهکان بۆته گرفت. کیشهکه لهوێدایه که پۆستهکان بۆ کهس و بنهماڵه دهستڕۆیشتووهکان دادهڕێژرێن نهک پۆستهکان بۆ پێویستییهکان و قازانجی رێڕهوو سیاسهتی حزبهکه بێت. بۆیه دهکرێت نهرێنی هاوسهرۆکی بۆ یهکێتی لهئهرێنیبوونی لهچهند خاڵێکدا دیاری بکرێت:

* یهکێتی لهنێوخۆی خۆیدا، تائێستا پهیڕهوی کاری بهدامودهزگهیی نهکردووه و بهپێی دهسهڵات و کاریزماو توانای جهماوهری و سیاسی و عهسکهری سهرکردهکان شوێن خۆیان توند کردووهو ئهمهش ململانێی هاوسهرۆکهکان دهخاته مهترسییهوه.

* رهوتی چهندین بنهماڵه لهنێو یهکێتیدا، کاری هاوسهرۆکی سهخت دهکات و حزبهکه دهکاته چهندین بهشی جیاوازو ههمهجۆر بهپێی ههوادارو لایهنگرانی ههر بنهماڵهیهک، ئهمهش بهپێی بهرژهوهندیی کهسی سهرکردایهتی و کادرانی ناوهڕاست و خوارووی حزبهکهیه نهک خودی حزبهکه.

* ئهو بهرژهوهندی و توانا ماددی و سیاسییهی لهبهردهست ههندێک سهرکردهدایه دهبێته لهمپهر لهجێبهجێکردنی بچووکترین بڕیارو هیچ بڕیارو راسپاردهیهک شۆڕنابێتهوهو ناتوانرێت متمانه بهوه بکرێت خهڵکێکی دهستڕۆیشتوی رهوت و بنهماڵه و کوتلهکان ملکهچی هیچ بڕیارێک بن که لهههر کهسێکهوه دهربچێت لهوان باڵاتریش بێت و لهبهرژهوهندی تایبهتی ئهواندا نهبێت.

* پێشبینی دهکرێت که یهکێتی بهههمان شێوهی سهرهتاکانی دروستبونی وهک حزبێکی بهرهیی که بهپێی بیو فهلسهفهی سێ حزبی جیا دروستبوو (کۆمهڵهو  بزوتنهوهی سۆشیالیستی و شۆڕشگێڕان) و جیاوازی گهورهیان لهنێواندا لهههموو بوارێکدا ههبوو، بهپهیڕهوکردنی هاوسهرۆکیش، کۆمهڵێک رهوتی جیاو ئهم جاره بهدوور لهفکرو بیرو فهلسەفهو ئایدیۆلۆجیاو تهنها  بهپێی بهرژهوهندی سیاسیی و ماددی  بنهماڵهیی و کوتلهوی و ناوچهیی تێدا دروست بێت، ئهوه ئهگهر بتوانن بهرهیهک وهک پێشتر دروستبکهن و سازانی هاوبهرژهوهندی تهسکی نێوخۆیی بکرێت.

* وهزعی  نێوخۆی یهکێتی زۆر فشهڵ دهبێت و دهرگای واڵا دهبێت بۆ یاریکردنی لایهنی تر و بهتایبهتی پارتی دهتوانێت به ویستی خۆی کاری تێدابکات و ئهمهش نهک زیان بهیهکێتی بهتهنها، بهڵکو بهسهرجهم رهوتی سیاسیی گشتیی کوردستان دهگهیهنێت و هاوسهنگی سیاسی لهکوردستان زیاتر تێکدهچێت.

* زهمینهی کڕینی کادرو سهرکردهو تهنانهت رهوت و کۆمهڵه کادری یهکێتی  بهگشتی زیاتر دبێت و بوار بۆ دابهشبوون و جیابوونهوه زیاتر دهڕهخسێت. 

* بڕیاری ناوهندی و مامهڵه لهگهڵ پرسه ههستیارهکانی کوردستان ئاسان نابێت و راوبۆچوونی جیاواز دروستدهبێت که لهنێوان کوتلهو بنهماڵهو بۆچوونهکاندا بهئاسانی یهکلایی نابێتهوه.

* دیموکراسیهتی نێوخۆیی یهکێتی تاوهکو ئهمڕۆ چهند مسقاڵێکی تێدا ماوه، ئهویش دهکهوێته مهترسییهوهو تهنها باڵ و بنهماڵهکان تهحەکوم بهسهرجهم بابهتهکان دهکات.

ئه‌گه‌ر وه‌زعی کوردستان و ئه‌و ململانێ کلاسیکیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بخوێنینه‌وه‌و چاومان له‌قازانجی هاوسه‌نگی هێزی سیاسیی کوردستان بێت، وا پێویست ده‌کات که‌بڕیاری ئازایانه‌و خێراو گونجاوو پێویست له‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یک بدرێت  پێویستی به‌ناوه‌ندێتی دیموکراتی ئه‌م حزبه‌ هه‌یه‌و به‌فره‌باڵی و کوتله‌یی و بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌چێتی هیچ شتێکی له‌م بابه‌ته‌ فه‌راهه‌م نابێت، بۆیه‌ فره‌ سه‌رۆکی و هاوسه‌رۆکی بۆ هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی یه‌کێتی له‌مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ کوردستان و نێوخۆیی خۆیشیدا ناگونجێت و هاوسه‌رۆکی دواخستنی کێشه‌و بێشه‌کانه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌میانی ره‌وتی کاروباری سیاسیی رۆژانه‌ی حزبه‌که‌و ده‌کرێت به‌رده‌وام به‌ده‌ست کێشه‌ یه‌ک  له‌دوای یه‌که‌کانیه‌وه‌ بناڵێنێت. ده‌بێت یه‌کێتی باش بزانێت که‌ نه‌ کوردستانی باشوور هاوشێوه‌ی کوردستانی باکووره‌و نه‌ یه‌کێتیش وه‌ک هه‌ده‌په‌یه‌ که‌ بتوانێت سیستمی هاوسه‌رۆکی په‌یڕه‌و بکات، به‌ڵام هه‌ندێک جاریش لاساییکردنه‌وه‌ نه‌ گاڵ دێنێت نه‌ په‌مووش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار