ڕەخنە لەگەروی قەیراندا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
ئەڵبەت یه‌كێ له ئادگارهكانی كۆمه‌ڵگای وهئاگاو زیندوو بوون و ئاماده‌گی هۆشیاری ڕه‌خنه‌ییه. هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ئیمكانی پێشڤه‌چوون و تێپه‌راندنی دۆگاماكانی نیه جا ئه‌و دۆگمانه ئاینی بن یان كه‌لتوری یان سیاسی ، یان فۆرمی حکومڕانی ئه‌گه‌ر نەزعهیهكی ڕه‌خنه كاری تیایدا به‌هێزو كارا نه‌بێت ، چونكی ره‌خنه وه‌ك سوته‌مه‌نیه بۆ ڕه‌وره‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵ وای لێده‌كات به‌رده‌وام لهكارژفرێدان و نوێبوونه‌وه‌و پێش وه چوندا بێت و هەراو به‌دیار شت و میكانیزم و ئاسته بۆماوهكانهوه دۆش دانه‌مێنێت و وه‌ك میراتێكی پیرۆز‌و دوا وێستگه‌ی موكین ،كه بكرێ عه‌قڵی مرۆ پێی بگات ته‌ماشا نه‌كات و نه بێته پاسه‌وان و پێشمه‌رگه‌یان! له‌وه‌ش زیاتر ڕه‌خنه ته‌نها كایه‌یه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌و ئایدیاكان و جیاكردنه‌وه‌ی شیاو له نه‌شیاوه‌كان و بینینی جیاوازیه‌كان به‌ڵام کاتێک ڕەخنە هیچ لەکێشەو کێماسیەکانی دنیای ئێمە ناگۆڕێت ، دەبێت ئیشکال لە خودی ڕەخنەدابێت یان دۆخی ڕەخنە کراو ؟ بۆ وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ پشكهنینێك بۆ دۆخی ڕه‌خنه كرا‌و بكه‌ین دۆخی ڕه‌خنه كرا‌و كه له زهنیه‌تی زۆربه‌مان دا كێشە قه‌یرانه‌كانی وه‌ك ناو ئه‌زبه‌ر كراون وە کۆتەر کەوتونەتە سەرئاو ئه‌بینین پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌دائی حكومڕانی خۆماڵی كه به ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستدار ناونراوه ئه‌زموون (ته‌جره‌به)(test ) به‌ڕه‌هایی فه‌شه‌لی هێناوه ، ئه‌و پرۆسه‌ییه نه‌ك هه‌ر سفری سه‌ره‌تا بۆته‌وه به‌ڵكو دۆخی ره‌خنه كرا‌و وا شێواو خراپ كراوه كه نه‌تانه‌ت ڕه‌خنه كردنی بۆته ئه‌كتێكی بێ كه‌ڵك ! ئه‌گه‌ر ڕونتر بنواڕین زیاده‌ڕۆیمان نه‌كردووه بلێین كه ڕه‌خنه‌كردنی پرۆسه‌ی سیاسی و جۆری حكومڕانی خۆماڵی . له ئێستا بۆته جۆرێک لە خۆخه‌ڵه‌تاندن و فۆكردن له خهڵوزو! یان له وەک ده‌ریا كێڵان و ئاسنی سارد كوتانهو هاواركردنێكه به گوێی كه‌ڕدا! ئه‌گه‌ر وانه‌بێت كام شوێن و جومگه‌ی ده‌سه‌ڵات داریه‌تی ئه‌م ( ئه‌زموونه )ماوه ڕه‌خنه نه‌كرا بێت هه‌موو خهوشیهكانی به چاوی نه‌ك چاودێره كانی دۆخ وه سه‌ر ئاو نه‌خرابێت به ڵكو چاوگێرێكی ئاسایی ئه‌توانێت یه‌ك به‌یه‌كی قه‌یرانه‌كان بژمێرێ و چاره‌سه‌ره‌كانیش ده‌ست نیشان كات , به‌ڵام ڕه‌خنه ئاراسته‌ی كێ ئه‌كرێ و كێ ره‌خنه‌كان ئه‌كاته كردار‌و وكێ وڵام به پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان ئه‌داته‌وه ؟! ئه‌ڵبه‌ت بێ وڵام مانهوههی ئه‌م پرسیاره له خۆیدا ڕه‌وایه‌تی و هێزی ڕه‌خنه ئه‌باته دۆخێكی بۆش و سوڕانه‌وه‌یه‌كی بێ تام و خه‌ڵك ناچار به هه‌ڵبژاردنی بژارده‌ی تر ده‌كات یان دەر ئەنجام وه‌ك ئێستا نائومێدیەکی سەراپاگیر دێنتە ڕۆژیف و ئومێد بە جێکەوت بوونی ڕەخنە لە کزی دەدات ! ئیشكالیه‌تێكی تری پرۆسه‌ی ڕه‌خنه سازیی كه من ناوم ناوه ( ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌خنه كه‌وتن ) به‌و مانایه‌ی کە ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه لێ گیراوه‌كان ڕه‌خنه گرترن له رهخنهكاران ! ئه‌گه‌ر دیقه‌ت له گوتاری بچوكترین به‌رپرسیی یه‌كه‌ی کارگێری حكومه‌ت بده‌ی كه به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌كه . تا باڵاترینیان كه سه‌رۆكی حكومه‌ته . ئه‌مرۆ له ره‌خنه‌گرێكی ئه‌و دۆخه دۆزه‌خییه ڕه‌خنه گرتره ! ئه‌م عه‌نتیكه خانهییهی خولقاوه ئامانج لێی ته‌نها هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیاره‌یه‌تی و دوایش شێواندن و په‌كخستنی كاری گهرترین و به‌هێزترین میكانزمی گۆڕانكارییه كه‌چه‌مكی ڕه‌خنه‌یه. له‌وه نامۆڕاڵی ترنیه كه له په‌نا ره‌خنه گرتن ئه‌رك و بهربرسیاریهتی هه‌ڵپه‌سێردرێت ، ئێستا كه‌ئه‌مه پرۆسه‌و پرسی ڕه‌خنه سازی بێت ، لەدۆخێکی وا گرنگه مامه‌ڵه‌یه‌كی تر له‌گه‌ڵ دۆخی ڕه‌خنه لێ‌گیراو بكرێت بۆچونم وایه باشترین ئه‌لته‌رناتیڤ و جێگره‌وه گواستنه‌وه‌ییه له‌تیۆری ڕه‌خنه‌وه بۆ پراسیزهكردنی ڕەخنە.