گرنگی به‌سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان..گرنگیدانه‌ به‌ئاینده‌

5 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزادى موهه‌ندیس

•ئاشکرایه  کهههموو ههوڵ و ماندووبوون و شهونوخونى و کێبڕکێ و ململانێکان لهپێناو سهرکهوتن و بهدهستهێنانى دهسکهوتى گهورهو گرنگن بۆ مرۆڤایهتى لهسهر ههموو ئاست و بوارهکانى سیاسى و ئابورى و ئهمنى و کۆمهڵایهتى و فهرههنگى و هونهرو زانست و پهروهرده و ...هتد. ئاشکراشه ههموو پێشکهوتن و داهێنان و دۆزینهوهکانى مرۆڤایهتى لهسهر دهستى خودى مرۆڤ خۆیهوه هاتوونهته بوون و بۆ خزمهتى کۆمهڵگاو شارستانێتیه مرۆڤایهتیهکان چێبوون. کهواته سهرهتا و کۆتاى ههموو ههوڵ و پێشکهوتن و داهێنانهکان لهمرۆڤ و بۆ مرۆڤن. بهواتایهکى تر مرۆڤ بۆ خۆى سهرقافڵهى کاروانى پێشکهوتن و داهێنانهکانهو ههموو ههوڵهکانیشى ههر لهپێناو دابینکردنى پێداویستیهکانى ژیان و گوزهرانێکى خۆشبووه بۆ مرۆڤهکان.

لهجیهانى پێشکهوتووى ئێستاداو لهسهدهى بیست و یهکهمدا، هێندهى گرنگى دهدرێت بهسهرچاوه مرۆییهکان نیو هێنده گرنگى نادرێت بهههندێک لایهن کهپێشتر جێگهى گرنگیدانى زاناو حکومهت و وڵاتان بووه، بۆ نمونه گرنگیدان بهبوارى نهوت و غازى سروشتى پێدهچێت بۆ چهند دهیه ساڵێکى تر بهردهوام بێت، یان ههندێک سهرچاوهى ترى وزهو ژیان. بهڵام ئهوهى کهبۆته جێگهى گرنگیپێدانى ناوهندە سیاسى و زانستى و زانکۆکان لهجیهانى پێشکهوتوودا بریتیه لهتوێژینهوه زانستییهکان و پێگهیاندنى سهرچاوه مرۆییهکان لهڕێگهى پێگهیاندنى کادرى زانستى بهتواناو ههلڕهخساندن بۆ تهواوکردنى خوێندنى باڵاو ئهکادیمى و بهدهستهێنانى بڕوانامهى زانستى بهرزو ورد لهپسپۆڕیه جیاوازهکاندا، چونکه چهنده کادرى زانستى و خاوهن بڕوانامهى بهرزو پسپۆڕى جیاواز پێبگهیهنرێت ئهوهندهش دهتوانرێت لهههموو بوارهکاندا داهێنان و دۆزینهوه ئهنجامبدرێت.بۆ نموونه لهوڵاتێکى وهکو ئیماراتى عهرهبیدا کهخاوهن نهوت و غازى سروشتیه و رۆژانه لهئێستادا بڕى دوو ملیۆن و نیو بهرمیل نهوت بهرههمدێنێت و داهاتێکى باشى ههیه، بهڵام دهسهڵاتداران و زاناکانیان پلانیان داناوه بۆ ئهوهى ههر لهئێستاوهو لهدواى نزیکهى (50) ساڵى تر کهپێشبینى دهکهن ئهو سهرچاوهیهى وزهیان نهمێنێت و بۆئهوهى تا ئهوکاته پێویستى ناوخۆو بشتوانن کادرى بهتوانا ههناردهى دهرهوهش بکهن، روویانکردۆته توێژینهوه زانستییهکان و پێگهیاندن و گرنگیدان بهسهرچاوه مرۆییهکان و لهئایندهدا وهبهرهێنانى گهوره لهو بوارهدا دهکهن و دهیکهنه سهرچاوهیهکى باشى داهات بۆ ئایندهیان، ئهوهتا لهههوڵى پێکهوهنان و دامهزراندنى ناوهندێکى گهردوونین لهئیمارات و سهدان زاناى بیانییان بردۆته وڵاتهکهیان بۆ پێگهیاندنى لاوهکانیان و بهههزارانیشیان ناردۆته دهرهوهى وڵات بۆ ناوهنده زانستیه بهناوبانگهکانى جیهان بۆ پێگهیاندنیان. بهڕاستى بیرکردنهوهیهکى ژیرانهو دووربینانهیه و مسۆگهرکردنى ئایندهیهکى رۆشنتریشه بۆ کۆمهڵگاکهیان و جێگهى پێزانین و رێزگرتنه.

•بۆیه ئهرکى حکومهتى ههرێمى کوردستان و وهزارهتى خوێندنى باڵاو ههموو زانکۆکانى کوردستانیشه که بهههمان شێوه پلانى زانستى و واقعییان ههبێت بۆ ئاینده لهبوارى گرنگیدان بهسهرچاوه مرۆییهکان و توێژینهوه زانستیهکان و پێگهیاندنى کادرى زانستى خاوهن بڕوانامهى بهرز لهههرێمى کوردستاندا. ههربۆیه لهم پێناوهدا:

•حکومهت ئهرکێتى که بودجهى تهواو دابین بکات بۆ بوارى توێژینهوهى زانستى وهکو ههموو وڵاتانى پێشکهوتوو، چونکه بهبێ گرنگیدان بهتوێژینهوه زانستییهکان هیچ بوارێک ناتوانرێت پێشبخرێت و داهێنانى تیادا بکرێت، ئهوهتا وڵاتێکى وهکو ئهمریکا یان چین یان یابان و ئهڵمانیاو کۆریاى باشوور پلهکانى (1-4) یان بۆخۆیان مسۆگهر کردووه، زۆرێکى تریش، ساڵانه لهبودجهى خۆیاندا بهملیار دۆلار تهرخاندهکهن بۆ ئهو بوارهو بۆ زاناکانیان، ههر ئهوهشه کهئهو وڵاتانهى کردۆته وڵاتانێکى گهشهکردوو و پێشکهوتوو داهێنهر لهههموو بوارهکاندا.

•راپۆرتێکى پهیمانگاى یونسکۆ رایگهیاندووه کهئهمریکا چوار هەزارو (295) توێژهرى ههیه بۆ ههر یەک ملیۆن کهس، لهبهرامبهردا چین هرزارو (96) تووێژهرى ههیه بۆ ههر یەک ملیۆن کهس سهرهڕاى زۆرى ژمارهى دانیشتوانى، بهمهش ئهمریکا ههژموونى خۆى سهپاندۆته سهر بوارى توێژینهوهو پێشخستن و بهتهنها خۆى رێژهى 27%ی ههموو خهرجى جیهانى ههیه بۆ ئهو بواره. که بهرامبهر (100) وڵاتى کۆتایى لیستهکهى پهیمانگاکهیه لهسهر ئاستى جیهان.

ئهو وڵاتانهى زۆرترین خهرجییان ههیه بۆ بوارى تویژینهوه و پێشخستن

(بڕوانە خشتەی یەکەم)

•بهڵام گهر سهیرى خشتهى وڵاتانى عهرهبیش بکهین لهقهوارهى خهرجیهکانیانهوه بۆ بوارى توێژینهوهو پێشخستن بۆمان دهردهکهوێت کهچهنده دواکهوتوون و چهنده گرنگى دهدهنه ئهو بواره، ههر بۆیهش ههمیشه لهپاشکۆى وڵاتانى پێشکهوتووى دونیادا دهمێننهوه، کهعێراقیش یهکێکه لهو وڵاتانه بهههرێمى کوردستانى خۆشمانهوه.

پۆلێنکردنى وڵاتانى عهرهبى که زۆرترین خهرجى دهکهن بۆ توێژینهوه و پێشخستن

(بڕوانە خشتەی دووەم)

• وهزارهتى خوێندنى باڵاش ئهرکێتى بهرنامهو پلانى زانستى دابنێت و بوارى تهواو بڕهخسێنێت بۆ ههموو تهمهن و بوارهکان بۆ تهواوکردنى خوێندنى باڵا بهئاسانترین شێوه ، کهخۆشبهختانه لهئێستاوهو لهم کابینهیهى حکومهتى ههرێمدا وهزارهتى خوێندنى باڵاو تووێژینهوهى زانستى بۆ ساڵى 2019 -2020 زیاد له (11) ههزار کورسى خوێندنى باڵاى راگهیاندووه بۆ ئاستهکانى ((دبلۆمى باڵاو ماجستێرو دکتۆرا)) لهههر (15) زانکۆکهى ههرێمدا.

•بهههمان شێوه زانکۆکان ئهرکیانه کهگرنگى زیاتر بدهن بە تووێژینهوه  زانستییهکان و بنهما تیۆرییهکان بگۆڕن بۆ راستى سهر زهمینهى واقع کهکۆمهڵگاکهمان و وڵاتهکهمان سوودى لێوهربگرن و لهڕێگهى ئهو تووێژینهوه و داهێنان و دۆزینهوانهوه گهشه بهههموو بوارهکانى ژیان بدرێت و تاک و کۆمهڵگاى کوردهوارى لهکۆمهڵگایهى بهرخۆرهوه بگۆڕن بۆ کۆمهڵگاو تاکێکى داهێنهرو پڕ بهخشش و بهمهش ئایندهیهکى گهش و رۆشنتر دهستهبهر دهکهین بۆ نهوهکانى دواڕۆژمان.

•به‌هیواى ئه‌وه‌ى که‌هه‌موان له‌ئاستى لێپرسراوێتى و ئه‌رکه‌کانى قۆناغه‌که‌و سه‌رشانیاندا بن و دڵسۆزى و خه‌مخۆرى بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان بکه‌نه‌ پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌ دیاره‌ده‌ دزێوه‌کانى مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و  هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاساکاندا یه‌کسان بن و هه‌لى یه‌کسان بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێت، چونکه‌ له‌کۆتاییدا وڵات هى هه‌موانه‌و هه‌قى به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌رکى هه‌مووایشه‌ خزمه‌تى بکه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار