کۆڕۆنای حکومڕانی !
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
ترسی ئێمە لەڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەوەندەی ترسە لە سێکتەری تەندروستی ئەوەندە ترس نیە لە خودی ڤایرۆسەکە ئێمە بەر لەوەی ئەم ڤایرۆسە کوشندەو مەرگ هێنە لە دەرگامان بدات دەیان ڤایرۆسی تر لە ناوماندان و ڕۆژانە هێواش هێواش و بەردەوام ژیانمان لێ دەستێنێن ،ئەڵبەت ئامارێکی بڕواهێن و دەقیق بەردەست نیە ، ئاخۆ لەم هەرێمەی ئێمە ،ڕێژەی توش بوان بەنەخۆشیەکانی شەکرەو زەخەت و دڵ و شێرپەنجەی چەندەو چۆن ڕۆژانە و ساڵانە تەساعودی زیاد دەکات ؟
بەڵام تۆ هەر بەچاو لە ناو ماڵی خۆت دا لەکۆڵان و گەڕەکە کەت و لە نەخۆشخانەکان و نۆرینەگەو کلینکەکانی شارەکەت ڕامێنە ئەینجا دەزانی کە ئێمە لە چ دۆخێکی نا تاندروستداین و لە چ زبڵدانێکدا دەژین ! پێم وانیە زیادەڕۆیمان کربێت ، ئەگەر بڵێین لەو پێنج ملیۆن وقسور ئینسانەی لەم چەند شارۆکەدا دەژین لە پێنج کەسیاندا ، ئەگەر چوار یان چوار نەخۆشی نەبێت، ئەوە لایەنی کەم هەڵگری نەخۆشیەکە !
بۆ من وەک هاوڵاتی کەبەداخەوە ماوەیەکی زۆرە بەردەوام بەریەکەوتنم لەگەڵ نەخۆشخانەکان و دەزگا تەندروستیەکانی حکومەتی هەرێمه،دەبینم ڕادەمێنم ئێمە لەناو چ دۆخێکی نا تاندروستدا گوزەر دەکەین ! هەر بۆیە مایەی شۆک و حەپەسان نیە، کە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ترسێکی گەورەیان لە هەر ڤایرۆسێک و دەردێکی ترهەبێت کەبێ لەدەرگا دان دێتە ناویان سەرباری دەردەکانی تریان دەبێت ،چونکی وەک گوتمان ترسی هاوڵاتی بەنەتیجە ترسە لە غیابی (سیستەمێکی ) تەندروست ، کەوا نەخۆش تیایدا وەک تاوان بار گوناهکار سەیر دەکرێت !
نەک نەخۆش ، دەی ئیدی سیستەم و سێکتەری تەندروستیش ئەگەر شتێک هەبێت بەناوی (سیستەمی) تەندروستی ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەو فەلسەفە حکومڕانیە ، کە خۆی هەڵگری دەیان ڤایرۆسی ترسناکترە، لە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆناو ئیبۆلاو ئەنفلۆنزا ! بۆیە هاوکێشەکە ڕوت و ڕوونە ترس و پرس ئەوە ئایە حکومەتێک و سیستەمێک کە خۆی نەخۆش بێت چی بۆ نەخۆشی و نەخۆشەکانی دەکات ؟ کورد وتەنی ماڵ لەخۆی نەبێت میوانیشی بێت دەبێت ئاخۆ چی دەقومێت ؟!