حکومەتی عەلاوی گەر متمانەشی پێبدریت، چەند سەرکەوتوو دەبێت؟

5 ساڵ لەمەوپێش



دڵشاد تاڵەبانی

لەناو هەموو ئاڵۆزییەکانی عێراقدا پاش چەند مانگ، کاندیدێک خرایە بەر رووناکی . لەگەڵ دژایەتی شەقام، هەیمەنەی حزبەکانی شیعە بەسەر پەرلەماندا، هەڕەشی هەندێکیان. گەر سەر بەلایەنێکیان نەبێت و پشتگیریی لێنەکەن، چۆن هەڵدەبژێردرێت و سەرکەوتوو دەبێت؟

پاش ئاڵۆزییەکانی ناو عێراق ، ناڕەزایی گەورەی خەڵک لەگەندەڵی، بێکاری، قەیرانی یەک لەدوای یەک و بوونی چەندین حزب و میلیشیای چەکداری سەر بە ئێران بە راستەوخۆو بێ پێچ و پەناو هاتنی بەشێکی سوپای پاسداران و تەنانەت حزبوڵاش بۆ ناو عێراق و دەستتێوەردانی هەموو کاروبارەکان. لەولاشەوە هەڕەشەدی ئەمریکا و هێنانی هێزی زیاتر بۆ ناو عێراق و هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی نفوزی ئێران. گەمارۆی ئابوری بۆ سەر ئێران کەعێراق پابەندی نەبوو. ئەوانە هەموو وایانکرد کەئیتر خەڵک تەحەمولی نەمێنێت و هاتنەسەر شەقام.

لەسەرەتادا ئەوەندە بایەخی پێنەدراو وایانزانی وەک جارەکانی تر چەند رۆژەو ماندوو دەبن، بەتایبەت میلیشیاکانی سەر بەئێران و بەشێک لەهێزە ئەمنییەکان توندوتیژیان بەرامبەریان ئەنجامدا بۆ تۆقاندن، چەندینیشیان گرت یان رفاند. بەڵام ئەوە کێشەکانی ئاڵۆزتر کرد ، کەخەڵک لەداوای کارو ریفۆرمەوە دروشمیان گۆڕی بۆ رووخاندن. هیچ لایەنێکیش پشتگیری نەدەکردن، بەڵام شەقام خۆی رێکخست. لەسەرەتادا بۆ جڵەوگرتنە دەست، موقتەدا سەدر وای پێشاندا کەپشتگیریانە، بۆ بەکارهێنان بۆ مەرامی خۆی و پێشاندانی ئەوەی کەجڵەوی شەقامی بەدەستە، تا قەناعەت بەلایەنە شیعەکان و ئێرانیش بکات بایەخی گەورەتری پێببەخشن و دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت. بەڵام شەقام نەڕۆیشە ژێر ئەو بارە. تەنانەت پاش ناچارکردنی عەبدولمەهدیش بەدەست لەکارکێشانەوە. هاوپەیمانان و دەوڵەتان پشتگیرییان بۆ داوای خۆپێشاندەران دەربڕی، سەرۆک کۆماریش پستگیریی لەداواکان کرد، تەنانەت هەرێمیش پشتگیریی خۆی بۆ دەربڕین. بەڵام پاش کەوتنی حکومەتی عەبدولمەهدی و مناوەرەی حزبە شیعەکان و پاش کوشتنی سولەیمانی و سەردانی موقتەد سەدر بۆ ئێران  و کۆبوونەوەش لەگەڵ لایەنەکانی تر. هەموو گەیشتنە ئەوەی کە رکبکەون بۆ کاندیدێک کە بەناو سەربەخۆ بێت ، بەڵام لەژێر چەترو نفوزی خۆیان دەرنەچێت و کار بۆ مەرامەکانی ئەوان بکات بەشێوەیەک لەشێوەکان، گەر بە ناڕاستەوخۆش بێت. لەبەرئەوەی بەباشتریان دادەنا لەکەسێکی بەتەواوی سەربەخۆ. ئێرانیش لەسەر ئەوە رازی بوو. ئەمریکاش بۆ کاتیی بەخراپی نەزانی و بەباشتری زانی لەوەی یەکێک راستەخۆ سەر بەئێران بێت، بەڵام شەقام  لەوە گەیشتن رازی نەبوون و کەسێکی بەتەواوەتی سەربەخۆیان لە حزبەکانی نزیک بەئێران دەویست و ئەوان لەژێر نفوزی حزبە شیعەکان هاتوونەتە دەرەوە. سەرۆک کۆماریش بۆ کۆتایی هێنان بەقەیرانی سیاسیی قوڵ رازیی بوو ئەوی تەکلیف کرد. تەنانەت موقتەدا سەدریش لەو ناڕەزایەتیەی شەقام ترسا، بۆیە سەرەتا هەوڵی دا قەناعەت بەخۆپیشاندەران بکات و لەخۆپیشاندانەکەی بۆ دژایەتی ئەمریکا بیانخاتە خانەی خۆیەوە، بەڵام کە بینی ئەوان بەئاسانی نایە ژێرباری ویستەکانی ئەو. بەچەندین جۆر دەستی کرد بەلێدانیان بەپاساوو بیانوو ناوی جۆراوجۆرەوە، کە شێوەیەک لە داپچڕانی ئەو لەگەڵ شەقام دروستبوو. دیارە لەژێرەوە لەگەڵ عەلاوی رێککەوتووە. هەربۆیەش پشتگیریی خۆی بۆ دەربڕی و هەڕەشەی ئەوەش دەکات گەر پەرلەمان ئەو هەڵنەبژێرێت، خۆپیشاندان دەکات و فەوزا دروستدەکات و گەمارۆی پەرلەمان و ناوچەی سەوز دەدات وەک جاری پێشوو، کەئەمجارە زۆری شەقامی لەگەڵ نیە، بەڵام میلیشیاکان بەکاردەهێنێت. ئەمەش تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتە.

جا پرسیارێک لێرە دێتە پێشەوە، گەر  محەمەد تۆفیق عەلاوی سەر بەلایەنێک نەبێت. یەکەم چۆن گۆی بەوە نادات و پەکی نیە کە کوردو سوننە دەنگ و متمانەی پێنەدەن. چۆن باکی لەوەش نیە چەند لایەنی شیعەش دەنگی پێنەدەن. گەر خۆی یان ئەوانەی دەیەوێت کاندیدیان بکات سەر بەلایەنەکان نەبن. چۆن موقتەدا سەدر پشتگیری وا توندی لدەکات. چۆن ئران رگا دەدات وا بەئاسانی دەستی لەدەسەڵات و عێراق بڕواتە دەرەوە یان ملیشیاکانی حەشدو حزبەکانی پشتەوەیان ئەوە قەبوڵ دەکەن.

جا من لەو قەناعەتەم، گەر راست بێت و عەلاوی و حکومەتەکەی سەر بەحزبەکان نەبن، دەنگ نەهێنن و حکومەت دانەمەزرێت، گەر دامەزراش وا هیچی پێناکریت. گەر پەرلەمان دژی بێت یان زۆر لەکوتلەکانی پەرلەمان، یاخود ئێران و حزب و میلیشیاکانی سەر بەو. یاخود ئەمە تیاتەرو رووکەشێکە. گەر دەنگی پێویستی هێناو ئەوکاتە نە ریفۆرم دەکات و نە هیچ لەبارەکە ناگۆڕێت، تەنها بۆ جوانکردنی دەموچاوی دەسەڵاتە کە تا بڵێت لای خەڵک ناشیرین بووە. گەر گریمان راستیش بێت و سەر بەلایەنەکان نەبت و دەریشبچێت ، نە دەسەڵاتی دەبێت و نە هیچی بۆ دەکرێت. کەمن گومانم هەیە سەربەخۆ بێت وەک خۆی ئیدیعای دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار