له‌که‌یه‌وه خه‌ڵکتان کردۆته کۆیله
که‌بۆ خۆیان به‌ئازادى له‌دایکبوون!
نه‌وزادى موهه‌ندیس
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزادى موهه‌ندیس
•مێژووى کۆیلایه‌تى زۆر دێرینه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش زایین و پێش مێژووى نووسین و له‌زۆرێک لهکهلتورهکاندا باوى هه‌بووه، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى به‌ردینى نوێ‌دا پێش (11) هه‌زار ساڵ کشتوکاڵ داهێنرا دیارده‌ى به‌کۆیله‌کردنى به‌کۆمه‌ڵ سه‌ریهه‌ڵدا لهئیمپراتۆریهته کۆنه‌کانى سۆمه‌رو میسر‌و چین و ئه‌که‌دو ئاشورو بابل و ئێرانى کۆن و یۆنانى کۆن و هندو ئیمپراتۆریه‌تى رۆمانى و خه‌لافه‌تى عه‌ره‌بى ئیسلامى و سوڵتانه‌کان و هه‌روه‌ها شارستانێتیهکانى پێش کۆلۆمبۆس له‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌مریکاکاندا.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ى ده‌رده‌که‌وێت که لانکه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و گه‌شه‌کردنى کۆیلایه‌تى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى دوور‌و نزیکدا بووه، پێش ئه‌وه‌ى بگاته ئه‌وروپاو ئه‌مریکاکان. جا کۆیلایه‌تیش لهکۆنداچهند شێوه‌یه‌کى هه‌بووه‌و له ئێستاشدا هه‌یه‌تى وه‌ک: کۆیله‌یى له‌جیاتى قه‌رزو کۆیله‌ى سزا له‌سه‌ر تاوان و به‌کۆیله‌کردنى دیلى جه‌نگ و ئاواره‌بوونى منداڵ و له‌دایکبوونى منداڵى کۆیله له‌دایک و باوکێکى کۆیله‌و جیاوازى چینایه‌تى.
له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاشدا، کهسهردهمى پێشکه‌وتن و داهێنان و به‌جیهانیبوون و نه‌مانى سنووره ده‌ستکرده‌کان و دروشمى بریقه‌دارى مافه‌کانى مرۆڤ به‌رزکراوه‌ته‌وه، که‌چى به‌چه‌ندین و به‌دڕندانه‌ترین شێواز مرۆڤه‌کان ده‌کرێنه کۆیله‌و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و ناچارى کارى قورسدهکرێن له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارو کۆمپانیاکانهوهو ته‌نانه‌ت ته‌کنیک و داهێنانیشى تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌وانه:
•له‌سیسته‌مى حوکمڕانی تاکڕه‌وو خۆسه‌پێنه‌کاندا یان سیسته‌مى شمولى و سه‌ربازییه‌کاندا، ئه‌وا هه‌موو گه‌ل و کۆمه‌ڵگا ده‌کرێته کۆیله‌ى سیاسه‌ت و به‌رنامه ى سه‌رکرده‌و ده‌زگا چه‌وسێنه‌ره‌کان و هه‌مووان له‌پێناو حه‌زو ویست و ئاره‌زووه که‌سى و بنهماڵهییهکانى ئه‌واندا ده‌کرێنه کۆیله.
•دیارده‌کانى به‌کۆیله‌کردن و بهسوغره گرتن و ئه‌نجامدانى کارى قورس و تاقه‌ت پڕۆکێن له‌زۆر شوێنى دونیادا په‌یڕه‌وده‌کرێن به‌تایبه‌تیش له‌کیشوه‌رى ئاسیا‌و ئهفریقیاداو هه‌ژارى و بێده‌ره‌تانى مرۆڤه‌کان ده‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى و ده‌سکه‌وتى ئابورى خۆیان.
•دیارده‌ى ئاواره‌بوون و کۆچکردنى زۆره‌ملێ یان به‌ئاره‌زوو و ویستى مرۆڤه‌کان له‌دونیاى دواکه‌وتوویى باشورى دونیاوه بۆ دونیاى پێشکه‌وتووى باکورى زه‌وى شێوازێکى تر‌ى کۆیلایهتیهو له‌و پێناوه‌و بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شته‌که‌ى سه‌ر زه‌مین جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرۆشتن بهمرۆڤهکانهوه ده‌کرێت.
•دیارده‌ى کۆیلایه‌تى خۆشى ده‌بینێته‌وه له‌به‌کارهێنانى توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه‌کردن و به‌کارهێنانى ژنان و کچانى گه‌وره و منداڵیش بۆ کارى سێکسى و ئاڵوگۆڕو کڕین و مامه‌ڵه‌پێوه‌کردن.
•دیارده‌ى کۆیلایه‌تى، بڵاوبۆته‌وه له‌ڕێگه‌ى کڕین و فرۆشتن به‌ئه‌ندامه‌کانى له‌شى مرۆڤه‌وه له‌لایه‌ن باندو گروپه مافیاکانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانداو زۆرجاران له‌ڕێگه‌ى فرتوفێڵ و فریودان یان نه‌خۆشى و یارمه‌تیدانیانه‌وه.
•کۆیلایه‌تى له‌ڕێگه‌ى رفاندنى منداڵانى بێ دایک و باوک یان منداڵانى تر، بۆته دیارده‌یه‌کى ترسناک له‌جیهاندا.
•به‌زۆر کردن به‌چه‌کدار له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره تیرۆریستى و توندڕه‌وى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بیه‌کانه‌وه بۆ منداڵانى خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ.
•کۆیلایه‌تى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و حزبایه‌تیش جۆرێکى ترن لهکردنى کۆیله‌ى مرۆڤه ئازاده‌کان. له‌ڕێگه‌ى دیارده‌ى پاشگه‌زبوونه‌وه له‌به‌ڵێن و رێکه‌وتنه‌کان و به‌ڵێندانى درۆ‌و ده‌نگ و زیمه‌ت کڕین و ته‌که‌تولى ناڕه‌واو ته‌زویرکردن و ساخته‌کارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و ...هتد.
به‌م شێوه‌یه کۆیلایه‌تى دیارده‌یه‌کى مێژووکردى مرۆڤ تۆخکهرهوهى درێژخایه‌نه‌و تائێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه‌و هیچ یه‌کێک له‌ئایین و مه‌زهه‌به‌کان به‌ته‌واوه‌تى ره‌تیان نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌یانتوانیوه رێگه‌ى لێ‌بگرن و قه‌ده‌غه‌ى بکه‌ن. به‌داخه‌وه شارستانێتى مرۆڤایه‌تى به‌ئاره‌ق و به‌ماندووبوون و خوێن و فرمێسکى کۆیله‌کان دروستبون و مرۆڤایه‌تى ئێستا قه‌رزاربارى کۆیله‌کانه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه.
•کۆیله‌کردن یان کۆیلایه‌تى به‌کورتى بریتیه له‌به‌کارهێنانى توانا‌و هێزى جه‌سته‌یى و فکرى مرۆڤه ئازاده‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئیراده‌و ویسته ئازاده‌کانیان و به‌کارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رکرده و بنه‌ماڵه‌و کۆمپانیاو حزب و گروپ و مافیاکان. چه‌وساندنه‌وه و به‌کارهێنانى توندوتیژى و برسیکردن و هه‌ژارخستن و دواکوتوویى و نه‌خوێنده‌وارى و نه‌خۆشى و داگیرکارى و جه‌نگه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش ئامرازێکن بۆ به‌کۆیله‌کردن .
•ئه‌وه‌تا رێکخراوێکى تیرۆریستى وه‌کو داعش به‌ئاشکراو له‌به‌رچاوى هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا، ده‌زگاى کۆیلایه‌تى دامه‌زراندووه له‌ساڵى 2015دا و نرخى بۆ مرۆڤه ئازاده‌کان داناوه بۆ مامه‌ڵه‌پێوه‌کردنیان دواى گرتنیان به‌دیل له‌جه‌نگه ناڕه‌واو سه‌پێنراوه‌کاندا به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:
•منداڵانى ته‌مه‌ن 1-9 ساڵان به (200) هه‌زار دینار
•ژن و منداڵ ته‌مه‌ن 10-20 ساڵان به (150) هه‌زار دینار
•ژنان له 20-30 ساڵان به (100) هه‌زار دینار
•ژنانى ته‌مه‌ن 30-40 ساڵان به (75) هه‌زار دینار
•ژنانى ته‌مه‌ن 40-50 ساڵان به (50) هه‌زار دینار
•له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک دیل له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند پاکه‌ت جگه‌ره‌یه‌کدا فرۆشراون
•وه‌ک راگهیهنراویشه که‌زۆرێک له‌ژنه‌کان به‌وڵاتى سعودیه‌و وڵاتانى تر‌ى که‌نداوو تورکیا فرۆشراون.
•لەڕێکهوتى 2/12/2019دا که‌ڕۆژى (( ره‌تکردنه‌وه‌ى کۆیلایه‌تیه)) که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان واژۆى رێکه‌وتنى قه‌ده‌غه‌کردنى بازرگانى به‌مرۆڤه‌کان و به‌کارهێنانى که‌سانى تر بۆ کارى جنسى کردووه، که له 2/12/1949دا ده‌رچووه. له‌لایه‌ن رێکخراوى کارى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌یادى (71) ساڵه‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌دا ئامارێک بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و ئاشکراى کردووه که (40) ملیۆن مرۆڤ له‌هه‌موو جیهاندا بوونه‌ته قوربانى ((به‌کۆیله‌کردنى نوێ)) که ژنان و منداڵان رێژه‌ى 71% له‌و ژماره‌یه پێکدێنن.
•جا تاکو دیارده‌ى کۆیلایه‌تى به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه لهشارستانێتى و کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌کاندا باو‌و بره‌وى هه‌بێت و ده‌سکه‌وتى سیاسى و ئابورى و ئه‌منى لێوه ده‌ستبکه‌وێت، ئه‌وا نه مرۆڤایه‌تى ئازاد‌و نه کۆمه‌ڵگاکان ئازاد ده‌بن. له‌کاتێکدا که په‌روه‌رده‌گار هه‌موو مرۆڤه‌کانى به‌ئازادى ئه‌فراندووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئازادى بژین و به‌ئازادى بیربکه‌نه‌وه‌و به‌ئازادیش مافه‌کانى خۆیان و چاره‌نوسیشیان دیاریبکه‌ن.نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى ببنه کۆیله‌ى مرۆڤه‌کان. یه‌کێک له‌بنه‌ماو بیروباوه‌ڕه مرۆڤدۆسته‌کان بریتیه له‌نه‌هێشتنى دیارده‌کانى چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤ له‌لایه‌ن براى مرۆڤیه‌وه به‌هۆى جیاوازى چینایه‌تى یان نه‌ته‌وه‌یى یان ئاینى و مه‌زهه‌بى یان ره‌نگ و رووخساریه‌وه.
•به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م رۆژگاره‌ى ئێستاماندا زۆرێک له‌مرۆڤه‌کان به‌ویستى خۆیان، خۆیان ده‌که‌نه کۆیله‌ى پله‌و پۆست و ئیمتیازات و ملکه‌چى نواندن بۆ هه‌ندێک که‌س و سه‌رکرده که هیچیان له‌وان زیاتر نیه جگه لهفرتوفێڵ و ساخته‌کارى و دزینى سه‌روه‌ت و سامان و گه‌نده‌ڵى و قۆرخکارى و خۆسه‌پاندن به‌زه‌برى هێزى ماددى و مه‌عنه‌وى، بهههڵفریواندن به‌به‌ڵێن و پاره و پێدانى پله‌و پۆست، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکدا سه‌ندنه‌وه‌ى هه‌موو بڕیار‌و ویسته ئازادهکانێتى و بهکارهێنانێتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆى.
به‌داخه‌وه کۆیله‌یه‌کى زه‌مه‌نه دێرینه‌کانى پێش زایین هیچ جیاوازییه‌کیان نیه لهکۆیلهیهکى سه‌ده‌ى بیستویهکى ئێستا، به‌هه‌مان شێوه‌ش چهوسێنهرێکى ئه‌و زه‌مانه رابوردووه ره‌ش و نامرۆڤانانهى پێشوو هیچیان جیاوازى نیه لهچهوسێنهرهکانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى که به‌ناو مافه‌کانى مرۆڤ و ژنان و دروشمه‌کانى یه‌کسانى ره‌گه‌زى و هاوڵاتیبوون و سه‌روه‌ربوونى یاسایان تیادا به‌رزکراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ى که ته‌نها ئامراز‌و هۆکارو میکانیزمى بهکۆیلهگرتن و چه‌وساندنه‌وه‌کان گۆڕاون یان ناو‌و جێگه و زه‌مه‌نه‌کانیان گۆڕاون.
•ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه زۆرێک له‌و چهوساوانهى قۆناغه‌کانى رابووردوو، دواتر که به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتدار یان سه‌رمایه‌دار به‌هه‌مان شێوازى چه‌وسێنه‌ره‌کانى خۆیان و خراپتریش ده‌که‌ونه چه‌وسانه‌وه‌و به‌کۆیله‌کردنى مرۆڤه‌کانى برایان و ئیدى به‌م شێوه‌یه ره‌وڕه‌وه‌ى کۆیلایه‌تى به‌رده‌وام بوونى هه‌یه‌و ده‌بێت تامرۆڤهکان بمێنن. جا له‌م جۆره‌دا شۆڕشگێڕه‌کان له‌پێشه‌وه‌ى هه‌مووان دێن که تادوێنێ خه‌باتیان دژى چه‌وسانه‌وه‌و زوڵم و زۆر‌و کۆیلایه‌تى ده‌کرد دواى سه‌رکه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ست، ئه‌وکات خۆیان ده‌بنه چه‌وسێنه‌رو مرۆڤه‌کان ده‌که‌نه کۆیله.
•بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگایه‌کى مرۆڤایه‌تى خاوێن و دوور له‌کۆیله‌بوون پێکه‌وه‌بنرێت ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و وته‌یه له‌گوێماندا بزرنگێته‌وه و به‌ڕووى زاڵم و چه‌وسێنه‌رو سه‌رکرده‌و کۆمپانیاو سه‌رمایه‌دارو گروپه مافیاکانداو لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌کاندا به‌رزبکرێته‌وه که‌وتراوه ((ئه‌رێ که‌ى مرۆڤه‌کانتان کردووه‌ته کۆیله له‌کاتێکدا به‌ئازادانه له‌دایکبوون))، چونکه مرۆڤى کۆیله ته‌نها بوونه‌وه‌رێکى جوڵاوى ئیشکه‌رى بێ به‌خشش و دوور له‌داهێنانه‌و ته‌نها وه‌کو رۆبۆتێک ده‌جوڵێنرێت و هه‌رکاتیش نه‌خۆشکه‌وت و پیربوو یان توانا‌و وزه‌ى کارکردنى نه‌ما، ئه‌وا به‌ئاسانى له‌ناوده‌برێت و له‌کۆڵده‌کرێته‌وه، جا تا په‌ڵه‌ى ره‌شى کۆیلایه‌تى له‌ته‌وێڵى مرۆڤایه‌تى نه‌سڕێته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد‌و پڕ به‌رهه‌م و به‌خشش نایه‌ته کایه‌وه‌و شه‌رمه‌زاریش رووى ته‌واوى مرۆڤایه‌تى به‌رنادات