زمان و شارستانیه‌ت

ئایا جیهان له‌داهاتوودا خۆی له‌یه‌ک زماندا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی؟

5 ساڵ لەمەوپێش



ئه‌حمه‌د کامه‌ران

21ی شوباتی ههموو ساڵێک وهکو ررۆژی زمان دیاریکراوه, کهئهمهش رۆژێکی گرنگه چونکه زمان وهکو ئهوهی  کهدهگوترێت بهناسنامهی سهرهکی گهلان دادهنرێت واته بۆ ناسینهوهی ههر گهلێک  لهڕووی کولتووری و شارستانیهکهی  سهرهتا لهڕێگای زمانهکهیهوه  پهنجه دهخرێته سهر ئهو گهله بۆ ناسینهوهی.

ئهگهر چی بهدرێژایی مێژوو بهچهندین زمان  بوونیان ههبووه که ههریهکهیان تایبهت بهگهلێک  بوونه بهڵام لهگهڵ لهناوچوونی ئهو گهلهوه راستهوخۆ زمانهکهش لهگهڵی لهناوچووه , بۆ نموونه وهکو زمانی (سۆمهری و ئهکهدی) که خاوهنی زمانێکی تایبهت بهخۆیان بوون بهڵام کهچی لهگهڵ لهناوچوونیان زمانهکهیشیان فهوتا بهڵام ئهوهی که ئێستا مابێتهوه لهپاشماوهی ئهو دووزمانه ئهوهیه که لهناوهنده ئهکادیمیهکان خوێندنهوهی لهسهر دهکرێت , یاخود تهنها توێژینهوهی لهسهر دهکرێت ، لهگهڵ ئهوهشدا وهکو  لایهنی مێژوویی دهخوێنرێت بۆ ناسینی زمانی ئهو دوو گهله, ههرچهنده ئهم دوو زمانه وهکو نمونهیهک بوو کهخستمهڕوو که لهخۆی لهبنهڕهتدا بهچهندین زمانی دیکهمان ههبووه که  بهدرێژایی مێژوو لهناوچوون، لهگهڵ ئهوهشدا لهمێژوو تۆمار نهکراون  که بهنادیاری ماونهتهوه,ئهگهر چی لهئێستادا لهسهدهی بیست و یهکداین کهنزیکهی هەزارو 600 زمان بوونیان ههیه لهجیهان و جگه لهو زمانانه کهههر زمانێک خۆی لهچهندین لههجهیهک دهبینێتهوه که ئهمهش خۆی لهخۆیدا جێگای سهرسوڕمانه کهگۆیهکی زهوی ئهم ههموو زمان و لههجهیهی لهخۆ ههڵگرتوه لهپاڵ ئهوهشدا زۆری ئهم زمانانه لهلایهکی دیکهوه بۆته مایهی نائارامی کهههرخاوهن زمانێک ههڵدهستێت  دهیهوێت خۆی بسهپێنێت بهسهر زمانهکانی دیکهدا کهئهمهش لهدهرئهنجامهکهیدا جهنگ و ململانێ دروست دهبێت, لهگهڵ ئهوهشدا  ههندێکیان بههۆی بارودۆخی جیاجیاوه مهترسی لهناوچوونیان لهسهره، کهئهمهش دهبێته هۆی لهناوچوونی ئهو گهله.

ههرکاتێک دهربارهی پرسێک قسهبکهین یان تاووتوێ بکرێت ، پێویسته ناوی گهلێکی ستهملێکراو بێته نێو ئهو پرسانهوه کهئهویش گهلی (کورده) ئهگهرچی پرسهکه دهربارهی زمانه بێگومان کوردیش یهکێکه لهو گهلانهی کهخاوهن زمانیکی فراوان و تایبهت بهخۆیهتی که بهپێی  ریزبهندیهکان بێت لهپلهی (40)ههمین  زمانی جیهاندایه, بهڵام ئهوهی  کهجێگای نیگهرانیه ئهوهیه که ئهم گهله بهدرێژایی مێژوو ههوڵدراوه ناسنامهکهی لێ بسێننهوه کهئهویش زمانه شیرینهکهیەتی لهپاڵ ئهوهشدا داگیرکردنی خاکهکهی, بهتایبهتیش لهلایهن گهلانی ( فارس و عهرهب و تورک)  ئهگهرچی ئهم سێ گهله  رهگهزپهرسته بهردهوام ههوڵیانداوه زمانی کوردی و بوونی کورد بسڕنهوه لهنهخشهدا یاخود ههوڵی بچووکردنهوهیان داوه لهههموو روویهکهوه ،  بهڵام  ههمیشه شکستیان هێناوه، ههردهم شکستیش دههێنن بهرامبهر بهگهلی کوردی خێر لهخۆ نهدیو, رهنگه لهههندێ لایهنهوه  بهشێوهیهکی  کرچ و کاڵ گاریگهریان درووستکردووه بۆ سهر زمانی کوردی، بهڵام نهیانتوانیوه تهواوی زمان و شارستانیهتی خۆیان بهسهر گهلی کورددا بسهپێنن.

ههڵبهته پرسێکی تری مهترسیدار بۆ سهر زمانی کوردی بریتیه له حوکمی دهسهڵاتدارانی کوردی کهماوهی 28 ساڵە له ههرێمی کوردستان دهسهڵاتیان گرتۆته دهست, که وایانکردووه ژینگهیهکی نالهبار بۆ خهڵکی ههرێمی کوردستان درووستبکهن لهههموو روویهکهوه, کهههر جارهو خهڵک تووشی قهیرانێک دهکهن جارێک کارهباو نهوت و غاز و بێکاری و نهبوونی دامهزراندن بۆ گهنجان, کهدهرئهنجامی ئهم ههموو ناخۆشیه دهبێتههۆی ئهوهی لهلای بهشێکی زۆری تاکی کوردی رقی لهزمانی خۆی ببێتهوهو بهتایبهتیش لهنێو بهشێکی زۆر چینی گهنجان کهدهبینێت ههلی کاری دهستناکهوێت کهچی دهڵێت: زمان و ئاڵاو خاک بهمن چی کهههلی کارێکم دهستناکهوێت, بێگومان ئهم قسانه جێگای داخه، چونکه زمان و خاک و ئاڵا هیچ پهیوهستنهکراوه بهم دهسهڵاته، بهڵکو ئهوه شهرهفێکه وهکو ههموو گهلێکی تر ههمانه, ئهگهرچی ئهم بارودۆخه وا بهردهوام بێت ئهم تۆزه خاک و زمان و ئاڵایهشمان دهکهوێته لێواری مهترسییهوه لهلایهن دووژمنانهوه, بۆیه ناکرێت بههۆی پرسێکی سیاسی و ئابووری کۆمهڵێک پرسی دروستکراودا ئێمه زمانی خۆمان بخهینه مهترسییهوه , چونکه دوایی دووژمنان ئهم ههلانه بۆ خۆیان دهقۆزنهوهو چهندین کاری نهخوازراو بهرامبهر بهکورد ئهنجامدهدهن.

(هه‌رده‌م زیندوو شیرین بێت زمانی کوردی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار