بەشارەتەکەی بەشار ئەسەد !

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ توانا

بەشار ئەسەد کوڕی شەرعی ئایدلۆژیایەکە کە نەک هەر کورد بە بێگانەو کۆچەری دەزانێت ، بەڵکو ئەو سەرجەمی گروپ و نەتەوە جیاوازەکان لەعرەب،جا چەرکەس بێت یان دروزی ئەما زیغی بێت، یان ئەرمەن بە مەوالی و ناڕەسەن دەزانێت ، لە نیشتیمانی ناونراو بە(عرەبی) ئەو کە دۆزی کورد لە سوریا بە درۆ خەیاڵ دەزانێت، هیچ نە نگی و پەشم نیە ، بەڵکو ئەو نەزعە عروبی و شۆڤێنیەیی ، دەلالەت لە وەلائو وەفای ئەو پیاوە دەکات،بۆ ئایدلۆژیایەکەی کە ئایدۆلۆژیا بەعثی عرەبیە>

 ئاخر بەعث بە تەنها پڕۆژەیەکی سیاسی و تەنها تەماحێکی سوڵتەوی نەبوو ، بەڵکو لەوە زیاتر بەعث پڕۆژەیەک بوو بۆ تواندنەوەی هەموو ئەو گەل ونەتەوەو ئیتنە یە جیاوازانەی کە داڕێژەرانی ئایدلۆژیای بەعثن وەک هەڕەشە پۆڵێندیانکرد بوون لەسەر باڵا بوونی ئومەی عرەبی ، شۆک و واق وڕمانی ئێمە لەوەی بەشار ئەسەد بێ لۆچ و پێچ ، دەڵێت شتێک نیە بەناوی دۆزی کوردوو، واوەتریش کاتێک کوردان بە کۆچەری دەزانێت و بەخشینی ڕەگەز نامەی سوری بە کوردان وەک خێرو سەدەقە دەبینێت ،ئەوە دەرخەری هەژاریە مەعریفیەی ئێمەیە وەک کورد کە هێشتا نەتەوەیەکی بەعث نەناسین ، بەشار وباوکی ،سەددام و و سەرانی بەعث چ لە سوریا چ لە عێراق تەنها سەربازێکی دڵسۆزی ئەو ئایدیاو کلتورە بوون کە هەشتا ساڵێک بەرلەمڕۆ مونەزیری بەعث (زکی لارسوزی) دواتر و مشێل ئەفلەق و سالاح بیتار بنەماکانیان داڕشت .

ئەوان کە ئەدەبیاتێک سەر ڕێدەخەن کە لەئادام و حەواوە تا وەکودواین پێغەبەری ئیسلام،بە نەسڵی عرەبی دەزانن زمانی عرەبی بە ( لۆغةڵڵە)لە قەڵم ئەدەن و بە فۆنتی تۆخ دەنوسن عرەب ئومەیەکە خودا مافی سەرداری داونەتێ و بۆیە دواین ڕیسالە و دینیش کە ئیسلام خودا هەر بەوانی سپارد چونکی نەتەوەو ئومەتەکانی ترنەتەوەو ئومەی ئەسیل نەبوون ! دەی ئیدی ئایدلۆژیایەک خوداوپێغەمبەران و فریشتەکان بەعرەب بزانێت ،ئاخر چۆن مافی ژیان ژیارو شوناسی جیاواز بەکورد و نەتەوەکانی تر ڕەوا دەبینێت ؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار