لهیادى 8ى مارس دا
هەنار موفتی
5 ساڵ لەمەوپێش
هەنار موفتی
دیارە ئافرەتان داوای مافی خۆیان كردوە هەوڵیان داوە ماف و سەربەستیەكانیان دەستەبەر بكەن بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێكی شایستەو خۆش دوور لە ژێر دەستی و چەوسانەوە لەلایەن كۆمەلگاو خێزان و پیاوەكانیان هەموو ئەو دیاردە قێزەونانەی روو بەروویان دەبنەوە.
هەرچەندە لەو هەرێمەی لە مەر خۆمان لە ژێر دوریشمی بە ناو دیموكراسی مافەكانی ئافرەتی تیا پارێزراوە وەلی بەچاوی خۆمان ڕۆژانە ئە بینین چۆن سووكاتی بە ئافرەت ئەكریت ومافەكانی پێ شێل ئەكرێت. تیرۆر ئەكریت ئەخنكێنریت ئەسوتێنریت تەلاق ئەدرێ ئیهانە ئەكرێ بەسەدان دەرچوانی كۆلیژوو پەیمانگاكان لەمالەوە توشی نەخۆشی خەمۆكی بوون لەبەر دانەمەزراندن و نەرەخساندنی هەلی كار زۆربەی ئەو ئافرەتانە ی رووبەروی گیرو گرفت ئە بنەوە ئەگەرێتەوە بۆ خراپی باروو گوزەرانیان كە سەرمایەكیان نیە پێویستیەكانی ڕۆژانەیان پێ دابین بكەن.
هەشتی مارس ڕۆژێكی مێژووی ولەسەرتاسەری جیهان بە رۆژێكی پر بایەخ و پرشكۆ ناسراوە ئافڕەتانی جیهان لە یادوو بیرەوەری. ئەو رۆژە شكۆدارە هەموو سالێك مەراسیمی جیا جیا پێشوازی ڵێ ئەكەن وەك وەفایەك بۆ ئەو ١٢٩ ئافرەتەی كە بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانیان لە بەرواری٨. مارس ساڵی ١٩٠٨ لە شیگاكۆ لە كارگەكەیان مانیان گرت بۆ ئەوەی دەنگیان نەگا بە رۆژنامەنووسان و هەوالەكە بلاو نەبێتەوە خاوەن كارگەكە دەرگایان لەسەر دادەخا لەئەنجامی ئاگر كەوتنەوە لەناو كارگەكە بوە هۆی سووتان و گیان لەدەست دانی ١٢٩ ئافرەت.
سلاو لەهەشتی مارس و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كە لە پێناو مافەكانیان لاشەیان بوو بە خەلووزو خۆلە مێش