توندوتیژیى ئابوورى

پ.ی.د. ئه‌یوب سماقه‌یى

5 ساڵ لەمەوپێش



پ.ی.د. ئه‌یوب سماقه‌یى

زانکۆى سه‌لاحه‌دین

پێشهکى

ئامانجهکانى  پلانى پهرهپێدانى بهردهوام  بۆ ساڵى 2030  پێکدێت له (17) ئامانج لهئامانجى ژماره (5) باس لهدهستهبهرکردنى یهکسانى دهکات لهنێوان ههردوو رهگهزهکه و توانادارکرنى ژنان و کچان لهڕێگاى (9) میکانیزم لهمیکانیزمى ژماره (7) باسى مافى ژن دهکات لهبهدهستهێنانى دهرامهتى ئابوورى و مافى لهبهدهستهێنانى مافى موڵکدارى زهوى و موڵک و ماڵى ترو خزمهتگوزارى بانکى و میرات و  دهرامهتى سروشتى، بهپێى یاسا نیشتمانیهکان، (تنفیذ جدول الاعمال2030، 21،2016) لهڕێگاى ئهم بابهتە ههوڵدهدهین تیشک بخهینهسهر توانادارکردنى ژنان  و کچانى ههرێمى کوردستان، لهڕێگاى تیشک خستنهسهر توندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان و کچانى کوردستان و دانانى میکانیزمى گونجاو بۆ کهمکردنهوەیان.

1-توندوتیژى Violence:ههموو ههڵسوکهوتێک بهتوندوتیژى دادهنرێت کهماناى توندوتیژى  و چاوسوورکردنهوهو سهرزهنشتکردن و بریندارکردن و ئازاردان لهخۆبگرێت.

2-توندوتیژى  دژ بهژنان و کچان:ههر ههڵسوکهوتێکى کۆمهڵایهتى لهوانهیه ببێتههۆى برینداربوون یان ئازاردانى (جهستهى، سێکسى، دهروونى) ژن، یان ههڕهشهکردن بهکردنى ئهو ههڵسوکهوته، یان ههموو کارێکى ناچارى بێبهشکردن لهئازادى لهژیانى گشتى یان ژیانى تایبهتى.

3-جۆرهکانى توندوتیژى  دژ بهژنان و کچان:

1-جهستهیى

2-زارهکى

3-دهروونى

4-سێکسى

5- ئابوورى

4- توندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان و کچان: بریتییه لهکهمکردنهوهى تواناى ئابوورى ژنان و کچان  و دوورخستنهوهیان  لهبڕیاره ئابوورییهکانى خێزان ، لهڕێگاى ناچارکردنیان بهکارکردن و دوورخستنهوهى لهکارکردن و دهستگرتن بهسهر ههموو یان بهشێکى مووچهو کرێ و دهسهات و دهرامهتى ئابوورى ژنان و کچان و بێبهشکردنى لهمارهیى و میرات و موڵکدارى و ناچارکردنى بهقهرزکردن و بهکارهێنانى کارتى دارایى و بهکارهێنانى ناویان لهمۆلهتى کارى بازرگانى و دارایى لهبهرژهوهندى کهسانى تر بهبێ بهرانبهر .

5-جۆرهکانى توندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان و کچان

1-بێبهشکردنى ژن لهکارکردن و لهبهدهستهێنانى دهستهات ، یان ناچارکرنى بهکارێک کهخۆى ئارهزووى ناکات، یان رێگرتن لهبهردهوامبوون لهکارکردن، پێنهدانى کرێ و موووچهى تهواو.

 2-دابیننهکردنى خهرجى ژیارى پێویست و پڕنهکردنهوهى پێداویستییهکانى ژن

3-لێستاندنى پارهى ژن و دهستگرتن بهسهر مووچهو کرێیهکهى یان نهدانى ئازادى تهواو لهسهر خهرجکردنى دهسهاتهکهى، زۆر جار ئهوه نرخى رێگادانه بهکارکردن و چوونه دهرهوه 

 4-دهستگرتن بهسهر موڵک و ماڵى ژن

5- ناچارکردن به (التنازل) لهمیرات

6-دهستبهسهراگرتنى مارهیى ژن بهبێ رهزامهندیى خۆى

 7-بێبهشکردنى کچ لهمێردکردن بههۆى دانانى مهرجى مارهیى زۆر، یان بههۆى سوودمهندبوونى خێزان لهمووچهى کچ

 8-بهشوودانى کچ بهزۆرهملێ لهتهمهنێکى بچووک بهمهبهستى دهستگرتن بهسهر مارهییهکهى 9-دهستگرتن بهسهر کارتى دارایى ژن و مامهڵهپێکردنى بهبێ رهزامهندى ژن

 10- دهستگرتن بهسهر (موڵک)ى  ههتیوو (دایک و باوک مردوو) لهلایهن کهسه نزیکهکانیان بهبیانوووى تهمهن بچووکییان

 11- خراپ بهکارهێنلنى (الوکالات) تایبهت بهموڵک  و ماڵ و چۆنیهتى کارپێکردنیان

 12- بهکارهێنانى ناوى ژن بۆ دهر هێنانى مۆڵهتى کارى بازرگانى بێ دانى پشکى ژن لهم کاره 13-ناچارکردنى ژن بۆ قهرزکردن لهبانک و دامهزراوه داراییهکان، یان ناچارکردنى بهههڵسان بهکڕین بهشێوهى بهش بهش (الاقساط) لهبهرژهوهندى یهکێک لهئهندامانى خێزان

6-تێچوونى ئابوورى توندوتیژى   دژ بهژنان و کچان:

1-تێچوونى راستهوخۆ: بریتییه لهتێچوونى خزمهتگوزارى تایبهت بهتوندوتیژى دژ بهژنان و کچان که لهلایهن حکومهت و کهسهکان دهکرێت وهک دهستهبهرکردنى کاڵاو شوێنى تایبهت بۆ چارهسهرکردنى رزگاربووانى دهستى توندوتیژى و تێچوونى دان بهدادگا، تێچوونى خزمهتگوزارى سیستهمى (الجنائیة) و پۆلیس و داواکارى گشتى و دادگاکان و زیندان و قهرهبووکردنهوهى زیانلێکهوتوان و تێچوونى خزمهتگوزارى تهندروستى وهک (چارهسهرى سهرهتایى و چاودێرىکردن و چارهسهرى جهستهیى و دهروونى )، تێچوونى نیشتهجێبون وهک (نیشتهجێکردن و دووباره نیشتهجێکردن و پهناگهکان)، تێچوونى خزمهتگوزارى کۆمهڵایهتى وهک چاودێرىکردنى منداڵان و تێچوونى راوێژکارى وهک راوێژکردن لهکاتى هێڵى تهلەفۆنى راستهوخۆو تێچوونى یاساى شارستانى (المدنیة) وهک دورخستنهوهى پیاوه توندوتیژهکان لهماڵهکانیان و پابهندکردنیان بهشێوازى جیاوازو تێچوونى نێوانکردنى یاساى خێزانى وهک جیابوونهوه (الطلاق)

2-تێچوونى ناڕاستهوخۆ: بریتییه لهتێچوونى لهدهستدانى کارو بهرههمدارى، کهبریتییه لهدهستدانى کارو مۆڵهت وهرگرتنى زۆر لهکار و کهمبوونهوهى تواناى بهرههمدارى کهسى توندوتژى بهرانبهرکراو ، کهکاریگهرى ههیه لهسهر کۆى بهرههمى نهتهوهیى و پهرهپێدانى ئابوورى بهشێوهیهکى گشتى و خاوبوونهوهى گهشهى ئابوورى وڵات

3-تێچوونى ئازاره دهرونییهکان:  بریتییه لهتێچوونى ئازارو مهینهتى کهبهسهر کهسهکان دێت لهئهنجامى توندوتیژى، وهک ئازارى دهروونى ژنان و کچان و ئازارى دهروونى منداڵى ئهو خێزانانهى کهتوندوتیژى تێدایه کهزۆر ئهستهمه ئهم جۆره تێچوونانه بخهمڵێنرێت بهڵام کاریگهرى زۆرى لهسهر ئاستى تێگهیشتن و بهرههمدارییان ههیه، کهدهکرێ لهڕێگاى ئهم هێڵکاریهى خوارهوه جۆرهکانى تێچوونى ئابوورى توندوتیژى دژى ژنان و کچان دیارى بکهین :

 تێچوونى ئابوورى توندوتیژى دژبه ژنان و کچان 

7- میکانیزم و ڕێگاچارهکانى توندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان و کچان:

1- زیادکردنى توندوتیژى ئابوورى دژى ژنان لهیاساى بارى کهسى لهپێناو پاراستنى مافى ئابوورى ژن

2-گرتنهبهرى رێکارى رۆشنبیرى و کۆمهڵایهتى و ئیعلامى تایبهت بهتوندوتیژى ئابوورى دژ بهژن له رێگاى پڕۆگرامى تهلهفزیونى و سمینارو پڕۆگرامى تایبهت بهتوندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان

 3-رێکارى ئابوورى که بوار بهژن بدات بۆ بهشداربوون لهکارکردن وهک تایبهتمهندکردنى ههندێک بوارى کار تایبهت بهئافرهتان وهک (مۆڵهتى نووسینگهى شوفێرى، شوێنى فرۆشتنى جلوبهرگ و پێداویستییهکانى ژنان، وێنهگرى ناو کۆلێژهکان، پهڕاوگهکان، خواردنگهى زانکۆکان، هتد)

4-رێکارى ئاینى لهڕێگاى وتارى ئاینى  لهلایهن مامۆستایانى ئاینى بهدیارىکراوى تیشک بخرێتهسهر توندوتیژى ئابوورى دژ بهژنان و روونکردنهوهى مافى ئابوورى ژن بۆ کۆمهڵگا لهپێناو پاراستنى مافى ئابوورى ژن

5-زیادکردنى توندوتیژى ئابوورى دژى ژنان لهپڕۆگرامى خوێندن بهدیارىکراوى لهبابهتى مهدهنى لهپێناو پاراستنى مافى ئابوورى ژن

6-دامهزراندنى دامهزراوهی تایبهت بهڕاهێنان و فێرکردنى مامهڵهى ئابوورى گونجاو بۆ خێزانه تازهکان  بهدیارىکراوى لهبهڕێوهبهرایهتى دژ بهتوندوتیژى وهک مهرجێک بۆ مارهبڕین

8-دانانى هێڵى توانادارى ئابوورى ژنان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوکارى هه‌ر که‌سێک که‌ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى ئابوورى ده‌بنه‌وه‌، له‌ڕێگاى که‌سێکى شاره‌زا له‌بوارى ئابوورى و مافى ئابوورى ژنان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار