بەرەی ھاوڵاتی گۆڕاوە بۆ قەیرانوو نەھاتی!

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڕێ مەلاستار

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی خۆی لێ بووە بە مایکڵ جاکسۆنی بەندی کوردی و ئێژێت ھەندێک پەرلەمانتار دەیانەوێ ناویان بێنم یەکێک نەیزانێ ھێندە کەلام شیرینە زمانی گوڵی لێ دەبارێ و ئەو کەسەی ناوی بە زمانی ئەودا دێت موبارەک دەبێت، نا نا قوربان ئێوە خۆتان لێ نە گۆڕێ و ھزری خۆتانی بێننەوە کە ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە خێر لە خۆ نەدیوە چەندیان بە دەست خۆت و حزبەکەت چەشتوە ئازار و مەینەتی نەماوە نەیبینن و نەیچێژن ، کۆرۆنا بە نیسبەت ھاوڵاتیانەوە نامۆ نیە چوون دەمێکە کەسانێک لەچەشنی کۆرۆنا وەکو ڤایرۆس ڕۆ چوونە بەناخو خوێنبەرەکانی حوکم ڕانیەکی نادروستدا بێ ئەوەی خوازراوبن زۆرینەیەکی تەمومژاوی لە پەرلەمان و حکومەت دروست دەکەن، گەر پێتان وایە مووچە مافێکی ئاسای ھەموو چینوو توێژێکە وەرن دلێرانە بە کاک مەسروری سەرۆکی حکوومەت بڵێن تۆ لە پەرلەمان متمانەت پێ دراوەو ئێستا ئێمە کە نوێنەری ڕاستەوخۆی ھاوڵاتیانین مووچەی موچە خۆران لە ڕێگەی وەزیری داراییەوە بۆ پێشمەرگەو تەواوی موچە خۆران سەروف بکە !؟ پەرلەمان لە ھەموو دونیا پاڵپشتی حکوومەتە بە پرۆژەی خزمەت کردن بەھاوڵاتیان، نەک ببێ بە پارێزەری حکوومەت و پاساو بۆ ھەر کەموو کورتییەک بھێنێتەوەو بەرەی ھاوڵاتی بگوازێتەوە بەرەی قەیران و نەھاتی! حکوومەت سیاسەتی خۆی دا دەڕێژێ ڕاستە ! بەڵام دەبێت پەرلەمان چاودێر بێت ھەڵە سیاسی و ئیدارێکان ڕاستکاتەوە بە یاسا ڕێکیان خاتەوە، خۆتان گەواھی دەری ئەو ڕاستییەن چەندین پێشنیازە پرۆژەی گرنگتان پەک خستووە بە ھاوکاری ھاوپەیمانە بێ ئیرادەکانتان ، فیسەبیل پرۆژەی ئێوە نەبووەو بەبیانووی حکومەت بە قەیراندا گووزەر دەکات ، وەلێ ناڕوونە کەی بەکۆتا دێت قەیران ! خەڵکی کوردستان ماندوە بەدەست نادادی کارەبا و موچە و نەوت و غاز و باج و بێ پیلانی حکوومەتێک کە ناتوانێت موچە لە کاتی خۆیدا دابین بکات ، بەڵێ خەڵکی کوردستان ماندوە بەدەست نەبوونی خزمەت گوزاری و ھەلی کار و ڕێگاو بان و ئاوەدان کردنەوە کرێ نیشینی و بە ھەمیشەی کردنی گرێ بەستەکان و دەیانی تر ، نزا دەکەین کاتێک گەر پێمان وابێت دەبێت دەست لەم جۆرە حکووم ڕانیە بشۆین چۆن ڕۆژانە لە دژی کۆرۆنە دەستەکانمان دەشۆین.

ھاوڕێ مەلاستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار