مه‌رگ و ژیان له سایه‌ى هیتله‌ر و داعش و کۆڕۆنادا
5 ساڵ لەمەوپێش
دلێر محه‌مه‌د نورى
وه‌ک ده‌زانن ئه‌وه‌ى هیتله‌ر جگه له کۆمه‌ڵکوژى جووه‌کان، له سییه‌کانى سه‌دده‌ى بیسته‌مدا، کۆمه‌ڵکوژى یه‌کى دیکه‌شى دژ به مرۆڤه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تیه‌کان کرد، به بیانووى پاککردنه‌وه‌ى ڕیشه‌ى ئارییه‌کان بوو له مرۆڤى بێ که‌ڵک و بار به سه‌ر له‌شساغ و به تواناکانه‌وه. ئه‌مه‌ش له پڕۆسه‌یه‌کدا به ناوى (Aktion T4)و به کۆمهڵکوشتنێکى ئاشکرا و نا مرۆڤانه و نا مۆراڵانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى دابه‌شکردنى ژیان و مه‌رگه له سه‌ر بنه‌مایه‌ک که دواجار قه‌ده‌ر سه‌پاندویه‌تى به سه‌ر مرۆڤه‌کاندا. ده‌سه‌ڵاتێک به ده‌یان هه‌زار مرۆڤ له ژێر ئه‌م بیانووه نا لۆژیکییه نامرۆڤانه‌یه له که‌سوکاریان زه‌وت بکات و بیانخاته کوره‌ى گازه‌وه و ژههرکوژیان بکات یان به شێوه‌ى برسى کردنیان تا مردن بیانکوژێت، ئه‌بێت له‌مه وهحشیگهریى زیاتر چى هه‌بێت؟ به هه‌مان شێوه‌ش مناڵى که‌م ئه‌ندامى تازه له دایک بووش له دایک جیابکرێته‌وه و به ده‌رزى ژههرکوژ بکرێت.
ئه‌مانه جۆرێک بوون له‌و هه‌زاران تاوانانه‌ى که نازییه‌کان ئه‌نجامیان دا له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا! ڕه‌نگه وه‌ها کاره‌ساتێک چاوى مرۆڤى کردبێته‌وه که گه‌لێ یاسا و ڕێسا فه‌راهه‌م بکات بۆ پاراستنى گیانى ئه‌و که‌مایه‌تییانه. ئه‌گه‌ر چى ئه‌م تاوانه زۆر قێزه‌ونه، به‌ڵام تاوانى سه‌رده‌م و بیرێکى قێزه‌ونى مێژووى مرۆڤایه‌تى بوو که کارى واى لێ ده‌وه‌شایه‌وه و بوو به په‌ند و عیبره‌ت هه‌تا ئه‌مڕۆشى له گه‌ڵدا بێت. ئه‌وه‌ى زۆر سه‌یره که لێره ئاماژه‌ى پێ بکه‌م هه‌ندێک بیرى له‌و جۆره‌ى نازییه‌کانه به‌ڵام له ژێر چه‌ترى بیر و فه‌لسه‌فه‌ى دیکه‌دا و نزیک به سه‌ده‌یه‌ک دواى نازییه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و ناشرینتر خۆى ئه‌نوێنێته‌وه. ئه‌وه‌ى داعش له دواى ساڵى ٢٠١٤ ه‌وه له‌م مه‌یدانه دا ئه‌نجامى دا هه‌مان بیرى نازییه‌کان بوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له ژێر عه‌باى فاشییهتى ئایینی‌دا ده‌رکه‌وت.
مه‌به‌ستیش لێى پاککردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا بوو له خه‌ڵکانێک که زیاده‌ن و بارن به سه‌ر باوه‌ڕدارانه‌وه و کۆمه‌ڵگا پۆخڵ ئه‌که‌ن، بۆیه نابێت ئیتر بژین. له پرۆسه‌ى کوشتنى نێرینه‌ى ئێزیدییه‌کان و گلدانه‌وه‌ى مێینه‌کانیان، دووپات کردنه‌وه‌ى هه‌مان عه‌قڵییه‌تى نازى و هیتله‌رى بوو. به‌ڵام ئه‌مه‌یان دوو جار دابه‌شکارى ناڕه‌وا و وه‌حشیگه‌رى تێدا بوو. جارێکیان جیاکردنه‌وه‌ى باوڕدارانى ئایینى ده‌سه‌ڵاتدار له باوه‌ڕدارانى ئایینى دیکه و ئاماده‌کردنیان بۆ کۆمه‌ڵکوژی.
جارێکیشیان هه‌ر له نێو هه‌مان گرووپى بێباوه‌ڕان له سه‌ر بنه‌ماى به که‌ڵک هاتن و نه‌هاتن مێینه و نێرینهشیان دووباره پۆلێن کرده‌وه به سه‌ر کوشتنى جه‌سته‌یى نێرینه و کوشتنى که‌سێتى مێینه‌کان. جگه له‌م قوربانییه له‌جێى گاز به‌کارهێنان بۆ له ناوبردنى که‌مینه‌کان، فڕێدانه خواره‌وه له به‌رزى و ڕه‌جم کردن و سووتاندن به زیندوویى له دژى که‌مینه‌یه‌کى دیکه به ناوى له‌شفرۆش و هاوڕه‌گه‌زباز و که‌سانى دیکه‌ش. به‌ڵام له هه‌ردوو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له‌ناوبردندا، له سایه‌ى سیستمێکى تاکلایه‌نى له قاڵبدراوى شموولیدا و له ژینگه‌و کاتى گونجاو و له بار بۆ وه‌ها تاوانێک ئه‌نجام دراون. به‌ڵام له دونیاى پێشکه‌وتنى ئه‌مڕۆدا بیرى مرۆڤایه‌تى گه‌یشتۆته هێنده پله‌یه‌کى باڵا که حیساب بۆ هه‌ست و سۆزى ته‌نانه‌ت گیان له به‌رانیش بکرێت نه‌ک ته‌نها مرۆڤه‌کان کاتێ مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندى به ژیان و مه‌رگه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش کاتێ باس دێته سه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌ربڕینى په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵیش باس له هه‌ندێ حاڵه‌تى سۆز و هه‌ستى ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌کرێت که به‌ره‌و سه‌ربڕین ده‌برێت به‌وه‌ى دوور له چاوى ئاژه‌ڵى دیکه و بێ هۆش کردنى به‌ر له پرۆسه‌ى گیان لێسهندنهکه. جا ئه‌گه‌ر بێیت باس له بیرکردنه‌وه و هه‌ستى مرۆڤ وه‌ک به هۆشترین و به هه‌ستترین بوونه‌وه‌ر بکه‌یت ئه‌بێت کاره‌که چۆن بێت؟! به‌ڵام له هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه کاتێک له سایه‌ى سیستمێکى دیموکراتى و مافى مرۆڤدا جیاکارییه‌ک بکرێت له نێو مه‌رگ و ژیانى مرۆڤه‌کان که نه سه‌رنجى که‌س ڕابکێشێ و نه که‌سیش قسه‌یه‌کى له سه‌ر بکات. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێى ڕ‌ازى بن و به ڕاست و درووستیشى بزانن. ته‌نانه‌ت که‌سه نزیکه‌کانى قوربانییه‌که‌ش به‌م کاره ڕازین و ده‌نگێکى ناڕه‌زایه‌تیان لێوه نابیستی. له سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى کۆڕۆناى شوومدا، کاتێ ده‌گاته ئیتاڵیاى پێ سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى و ژماره‌ى تووشبووان زیاد ده‌که‌ن و ئیتر ده‌که‌وێته چنینه‌وه‌ى ڕووحه‌کان و له تواناى سیستم وتوانا پزیشکییه‌کان ده‌رئه‌چێت به‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست و وه‌ک یه‌کى به قوربانییه‌کان ببه‌خشێ. بیرۆکه‌یه‌ک له لاى پزیشکان دێته ئاراوه و به بێ هیچ حساب کردنێک بۆ هه‌ست و سۆزى مرۆڤانه، دێت جۆرى چاره‌سه‌ر و تواناکان به پێى ته‌مه‌ن جیا ده‌کاته‌وه و به پێوه‌رى پاره و زیان و قازانج هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕزگار کردنى ئه‌م گیان و ڕزگار نه‌کردنى ئه‌و گیان ده‌کات. که‌سیش خۆى له قه‌ره‌ى پرسیارێک نادات به‌وه‌ى ئه‌بێ کێ بێت بتوانێت پێمان بڵێت گیانى ئه‌م لاوه گرنگتره له گیانى ئه‌و به‌ساڵاچووه؟ کام دکتۆر و کام مرۆڤه ده‌توانێت بڕیار بدات که ئیتر بۆ له‌مه به دوا چاره‌سه‌ر به ته‌نها ده‌درێت به که‌سانى ته‌مه‌نى ٦٠ ساڵ و که‌متر؟ من بیستوومه له هه‌ندێ ڕێگه‌چاره‌ى نوێى فریاکه‌وتن سه‌ره‌تاییه‌کان له ئه‌وروپا، له کاتى ڕوودانى کاره‌ساتى ڕێگه‌وبان، ئاگر که‌وتنه‌وه یان سروشتى تیمه‌کانى فریاکه‌وتن له پێناو ڕزگارکردنى زۆرترین ژیان، قوربانییه‌کان به پێى ڕه‌نگ جیا ئه‌که‌نه‌وه له نێوان ڕه‌نگى سوور و پرته‌قاڵى و زه‌رد و...به پێى سه‌ختى و سووکى بریندارى قوربانییه‌کان به بێ حساب کردن بۆ ته‌مه‌ن. لێره له نه‌رویج هه‌مان شت له به‌شه فریاکه‌وتنه‌کان و نۆڕینگه ئێشکگره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ نه‌خۆشه‌کان. به‌ڵام کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ى له گه‌ڵ قوربانیانى کۆڕۆنا ئه‌کرێ له هه‌ندێ وڵاتى ئه‌وروپا تۆ بێیت پێشوه‌خته به بیانووى که‌مى که‌رسته و شوێن و توانا پزیشکییه‌کان بڕیارى چاره‌سه‌رنه‌کردنى به‌ساڵاچوون بده‌یت به بیانووى ئه‌وه‌ى شانسى ده‌رباز بوونى که‌مه و ئه‌و چاره‌سه‌ره گل بده‌یته‌وه بۆ گه‌نجێک که جارێ نه‌خۆش نه‌که‌وتووه!! ئه‌مه هیچمان پێ نه‌ڵێت ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که کۆڕۆنا دۆخێکى خوڵقاندووه له گه‌ڵ خۆیدا لوتکه‌ى بێبهزیى و لوتکه‌ى جیاکارییه‌کى بێویژدانانه پیاده ئه‌کرێت له گه‌ڵ مرۆڤه‌کان.
وه‌ها ده‌ریش ده‌که‌وێت که ئه‌وروپییه‌کان تا ئه‌م ساته له حهشمهتى ترسناکى په‌تاى کۆڕۆنا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاینهچڵهکاندبن و به ئاسایى سه‌یر ده‌کرێ به‌وه‌ى ڕۆژانه‌ش بێپه‌رده و شه‌رم لێره و له‌وێ ده‌بیستین که ئه‌م په‌تایه کێشه بۆ مناڵ و لاو و له‌شساغ دروست ناکات و ته‌نها به ساڵاچووان و نه‌خۆشه‌کان له ناو ده‌بات وه‌ک ئه‌وه‌ی، وه‌ها کوشتارێک کارێکى ئاسایى و بگره باشیش بێت و وه‌ها هه‌واڵێکیش مژده‌به‌خش بێت!!