کۆڕۆناى ئابوورى
5 ساڵ لەمەوپێش
د.ئه‌یوب سماقه‌یى
له‌کاتى نووسینى ئه‌م چه‌ند دێره‌ى به‌رده‌ستان زۆر غه‌مبارو زۆر نائاسووده‌م، که ده‌بینم به‌شێکى گه‌ڵه‌که‌م له‌سه‌ر خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌ژى،به‌شێکیش چاوه‌ڕووانى هاتن و نه‌هاتنى مووچه‌یه، به‌شێکى که‌میش به سه‌رمایه دزراو و پیسه‌که‌یان سه‌له‌ى خۆراک بۆ هه‌ژاران ده‌که‌نه سوپڕایز، بێ ئاگان له‌وه‌ى هه‌ژارى وان هۆکاره بۆ ده‌وله‌مه‌ند بوونیان، به‌شێکى دیکه‌ش وه‌ک پاڕانه‌وه‌یه‌ک داواى لێ‌خۆش بوونى کرێى خانوو شوێنى کارکردنیان ده‌که‌ن،زۆربه‌ى خاوه‌ن موڵکه‌کانیش وه‌ک ئه‌وه‌ى له سووڕى متبووندا بن، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش حوکومه‌ت به پانزده ڕۆژ که‌ره‌نتینه ژماره‌ى حیسابى خێر بۆ خۆى ده‌کاته‌وه و داواى خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌کات ، بێ ئاگا له‌وه‌ى له لیبیا زیاتر نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن،له لایه‌کى دیکه وه‌زیر ده‌رده‌کوێت پێمان ده‌ڵێن بازرگانه‌کان به‌لێنیان داوه بێ خۆراکمان نه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه وایه مه‌ڕى بخه‌یه به‌رده‌ستى گورگ، ئه‌مه مه‌هزه‌له‌یه ئاسایشى خۆراکت به‌ند بێت به ده‌روازه سنووریه‌کان ، وه‌زیرێکى دیکه ئاگاى له داهاتى نه‌وت نییه،وه‌زیرێکى دیکه ده‌لێت پاره‌ى مووچه ئاماده‌یه،وه‌زاره‌تێکى دیکه به‌رچاوى روونییه، له دابه‌شکردنى مووچه ،ئه‌م به‌رچاوو ڕوون نه‌بوونه چه‌مکێکى داهێنراوى ئابوورى تایبه‌ته به‌م هه‌رێمه، له لایکى دیکه وته‌بێژ ده‌لێت چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پاره‌ى به‌غداین ،ئه‌مانه‌و زۆرى تریش تابلۆ ئابووریه‌که‌ى هه‌رێم داگیر ده‌کن ،ئه‌م تابلۆیه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌لێت:
1- فه‌شه‌لهێنانى ئیداره‌ى ئابوورى.
2-ئیداره‌یه‌کى سیاسیه ئابووریی نییه.
3-هیچ بناغه‌یه‌کى ئابوورى و دارایى له هه‌رێم نییه.
4-داهاتى نه‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه جگه له زیان.
5-ئاسایشى خۆراک نییه.
6-ئاسایشى ته‌ندروستى نییه.
پێویسته تابلۆ ئابوورییه‌که له دواى کۆڕۆنا بگۆڕێت و له‌سه‌رده‌مى کۆڕۆنا نه‌چێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته بکرێت به میکانیزمێکى نوێ و به کۆمسیۆنێکى نوێ و بێلایه‌ن ،هه‌ر پارتێکى سیاسى ئه‌گه‌ر بیه‌و ێت ئیداره‌ى هه‌رێم بگرێته ده‌ست پێویست سیاسه‌تى (به‌رگ بۆ هه‌مووان و خۆراک بۆ هه‌مووان و خانوو بۆ هه‌مووان) ، بکاته به‌رنامه و دروشم و کردار بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک دواى کۆڕۆنا برسى نه‌بن خه‌ڵک دواى کۆڕۆنا بێ به‌رگ نه‌بن خه‌ڵک دواى کۆڕنا بێ خان‌و نه‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ى ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت شتێک به‌ناوى ئابوورى هه‌رێم ئیداره‌ى هه‌رێم لاى زۆرینه( چینى هه‌ژاران و چینى مام ناوه‌ند) هیچ به‌هاى نامێنێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونى ئۆتێلى ئه‌ستێردار و ئۆتۆمبێلى مۆدێل به‌رز و چێشتخانه‌ى جوان و ته‌لارى ڕازاوه هیچ به‌هایه‌کیان نییه ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت بێ خواردن بێت ئه‌گه ر که‌سێک هه‌بێت بێ به‌رگ بێت ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت بێ خانوو بێت و له هه‌رێمه‌که‌ى خۆى کرێچى بێت.
د.ئه‌یوب سماقه‌یى
27-3-2020