سەبری میلەت و جەبری حکومەت !
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ توانا
هەڵبەت کەرەنتینەکردن و لە جۆڵەخستنی خەڵک وەک پلانی خۆپارێزی لە بەڵای کۆڕۆنا ڤایرۆس ئەو ڕێکارە باو بڵاوەیە ، کە لە وەشنگتن و نیوڕۆکەوە تا لۆندن و پاریس و ڕۆما وەک تاکە عیلاج و گولاج بانگەشەی بۆ دەکرێت ، جارێک هێشتا نە، زاناکانی ڤایرۆس و ڤاکسین نە تاقیگە (موعتەبەرەکانی) دونیا لەو ئیڕشیداداتە زیاتر هیچیان پێنیە! مەتح و زەم نەبێت نا شکوری نەبێت بە عیلم علومی زاناکان باشترینی زانا لە باشترینی زانکۆو تاقیگە حاڵی حاز وتا ئێستا هەر ئەوەندەی دایکم لە گوندەێکی لاچەپی ئەم کوردستانە، مژدەو بەڵێنی چارەسەری بۆ بەڵای کۆڕۆنا پێیە ، دەی ئاخر بۆ نا ئەوەنیە کلێشەو ڕێنمای زاناکان و هەروا نەسیحەتی دایکم هەر ئەوەنیه، هاوڵاتی بەڕێز (ڕۆڵە )زوو زوو دەستەکانت بشۆ تەوەلا بە لەخەڵک و لە دوور دەبیت لە بەڵا ، با ئەم بابەت و پێشهاتی دەدردە بێ دەرمانە لەو لا بەوستێت ئەز گەرەکمە ،دەردی بێ دەرمان پاشهاتەکانی بکمە بەهانە بۆ شە نوکەوکردن و لێکەوتەکانی ئەم سەبرەی خەڵک وجەبرەی حکومەتە،نایشارمەوە دوێ شەو لە نەێت تۆڕەکانی گەڕانێکی خێرامکرد گوتم تاخۆ حکومەتەکان کەجگە لەتەوزیعی سەبرو جەبری بڵاوە پێکردن ،چیتریان وەک قەربو بۆ ژیان وبژێویی بۆ میلەتەکانیان پێیە ؟ گەلۆ چیم دی من ببینم ئەو ئەمریکایە کە دینی ڕەسمی تیایدا کەپیتاڵیستە ،بۆ یەکەم جاروەرگەڕاوە بۆ دەوڵەتێکی سۆسیالیستی و بە ملیاران دۆلاری کاشی وەک قەرەبووی ئەم سەبرەی خەڵک و جەبرەی دەوڵەت تەرخانە، هەڵبەت لیستی سوپرایز و ئوفەرەی دەوڵەتان و حکومەتان بۆ میلەتەکانیان لەهەنبەر ئەم بەڵایەی کۆڕۆنا کە باڵی ڕەشی بەسەر دنیادا کێشاوە دوور و درێژە، ئینجا تەنانەت پەڕپوترینی ئەو حکومەتانەی کە ژیان وگیانی میلەتەکانیان لەلا گرنگ نیە ، کەچی ئێستا لە هەم و خەمی ملیەتەکانیانن و لەگەڵ ئەرکدارکردنیان ڕەچاوی پێدانی مافە کانیان دەکەن ، تەنها ئەو حکومەتە نابەرپرسیارانە نەبێت لە چەشنی ئەم حکومەتۆکەی ئێمە کە جگە لە تەوزیعی سەبرو ڕێکاری جەبر بۆ هەموو پێشهاتێک کە دێتە پێش جا با کۆڕۆنا ڤایرۆسیش نەبێت ، هیچی تریان لە هەگبەدا نیە بۆ خەڵک !