کورد له نێوان په‌ره‌پێدانى بایکۆت و بایکۆتى په‌ره‌پێدان
5 ساڵ لەمەوپێش
دکتۆر ئه‌یوب سماقه‌یى
بایکۆت (Boycott)خۆگرتنێکى مه‌به‌ستداره له به‌کارهێنان و کڕین و مامه‌له پێکردن به کاڵاو خزمه‌تگوزارى له گه‌ڵ که‌سێک یان کۆمپانیایه‌ک یان وڵاتێک ، وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زاى به هۆکارى ئه‌خلاقى یان کۆمه‌ڵایه‌تى یان سیاسى یان ژینگه‌یى، ئه ئامانجى زیان گیاندن به خاوه‌نى کاڵاو خزمه‌تگوزاریه‌که له پێناوناچارکردنى بۆ گۆڕینى ڕه‌فتاره‌کانى ،بایکۆت(Boycott) وه‌ک چه‌کێکى بێ توندوتیژى مه‌زلومه‌کان به‌کارى ده‌هێنن به‌رانبه‌ر زاڵمه‌کان ، وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک له به‌رانبه‌ر ئه‌وزولمه‌ى زالمه‌کان ده‌یکه‌ن به‌رانبه‌ر مزلومه‌کان.ئه‌م چه‌که ده‌کرێت له‌لایه‌ن گه‌ڵێک یان نه‌ته‌وه‌یک یان کۆمه‌له‌خه‌لکێک به‌کار بهێنرێت دژى ئه‌و لایه‌نه‌ى زولمى لێکردون، ده‌کرێت لایه‌نى زالمیش دوله‌تێک بێت یان کۆمپانیایه‌ک بێت یان که‌سێکى ئاسایى بێت. واته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى توندووتیژى به چه‌کێکى بێ توند‌و تیژى به چه‌کێکى ئابوورى ئه‌ویش چه‌کى بایکۆتى ئابوورییه.ده‌کرێت بایکۆت به‌م شێوه‌یه روونبکه‌ینه‌وه :
یه‌که‌م : ئه‌سلى وشه‌ى بایکۆت:
له نازناوى خێزانى کابتن چارلس بایکۆته‌وه هاتووه(Charles Boycott) یه‌کێک بوو له سه‌رپه‌رشتیارانى زه‌وى وخاوه‌ن موڵکه‌کانى به‌ریتانیا له ئیڕله‌ندا له ساڵى 1880 زاینى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کرێچیه ئیڕله‌ندیه‌کان داواى دابه‌زاندنى کرێان ده‌کرد وکرێکانیان دواده‌که‌وت به هۆى بوونى بار‌و دۆخێکى ئابوورى خراپ که ناسرابوو به قه‌یرانى په‌تاته، چارلس بایکۆت کرێچیه‌کانى ده‌رکرد، کرێچیه‌کانیش وه‌ک وڵام دانه‌وه‌یه‌ک مامه‌ڵه یان له گه‌ڵ چارلس نه‌کرد و کاڵا یان لێ نه‌ده‌کڕى و هیچ مامه‌له‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ نه‌کرد و قسه‌شیان له گه‌ڵ نه‌ده‌کرد له‌وکاته‌وه وشه‌ى بایکۆت چووه ناو زمانى ئینگلیزى و زمانه‌کانى دیکه بووه ناوێک بۆ بایکۆتکردن و مامله نه‌کردن وه‌ک چه‌کێکى ئابوورى بێ توند‌و تیژى.
دووه‌م :مێژووى بایکۆتى ئابوورى: له ئه‌ده‌بیاتى مێژووى ئابوورى بایکۆتى ئابوورى هه‌بوه به هۆکارى جیاواز وه‌ک بایکۆتى عه‌ره‌ب بۆ کاڵاه خزمه‌تگوزارى ئیسرائیل و بایکۆتى غاندى بۆ کاڵاى به‌ریتانى و هتد.
سێیه‌م:بایکۆت له هه‌رێمى کوردستان:
بۆ یه‌که‌م جارى کورد وه‌ک نه‌ته‌وه بایکۆتى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى ده‌کات یه‌که‌م جاریشه له مێژوورى ئابوورى نه‌ته‌وه‌ى کورد به‌م شێوه به‌رفراوانه‌و به فراوانیى بایکۆت بڕیاربدات،له گه‌ڵ نه بوونى بنکه و بناغه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له ڕووى ئابوورى بریتییه له نه‌بوونى بناغه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیى واته لاوازى ئامێرى به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى کوردستان ، هه‌رێمى کوردستان به هۆى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى به هه‌ردوو شێوه‌ى سروشتى و نا سروشتى بۆته هۆى زیاد بوونى خواست ئه‌م خواسته‌ش پێویست ئامێرێکى یان میکانیزمێکى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ و‌ڵامى ئه‌م زیاد بوونى خواسته بداته‌وه ، به‌ڵام به‌هۆى بیتواناى میکانیزمى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى و ناجۆرى په‌یکه‌رى به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێم ناتوانرێت و‌ڵامى ئه‌م زیادبوونى خواسته بدرێته، له لایه‌کى دیکه‌ش به‌رزى تێچوونى به‌رهه‌مهێنان و نه‌بوونى سه‌رمایه‌ى پێویست و نه‌بوونى ته‌کنۆلۆژیاى پێویست نه بوونى عه‌قلیه‌تێکى به‌ڕێوه‌بردنى ئابوورى واى کردووه به‌کارهێنى کورد نه‌توانێت پشت به به‌رهه‌مى ناو خۆى ببه‌ستێت،له‌م دۆخه ئابوورییه حکومه‌ت ناتوانێت ئابوورى هه‌رێم ڕاست بکاته‌وه ته‌نییا به‌کارهێن خواست ده‌توانێت ئابوورى هه‌رێم بنیات بنێته‌وه به پاڵنه‌رى پاراستنى نه‌ته‌وه‌ى کورد پاراستنى زمان و ڕه‌گه‌ز و بوونى کورد،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بایکۆته له ئه‌نجامى هێرش و زولمى ده‌وله‌تى تورک دروست بووه نه‌ک له‌به‌ر خراپى جۆرى کاڵاو خزمه‌تگوزاره تورکى یان له‌به‌ر نرخ گرانى،یان له‌به‌ر به‌هێزى تواناى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیی ،له‌م دۆخه‌کورد له نێوان په‌ره‌پێدانى بایکۆت و بایکۆتى په‌ره‌پێدان پێویسته کامیان هه‌ڵبژێرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ئایه کورد په‌ربه بایکۆت بدات یان به‌رده‌وام بێت له سه‌ر بایکۆتى په‌ره‌پێدان کاریگه‌ریه‌کانى بایکۆت ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتکردن:ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى و خه‌ڵکى کورد به‌تایبه‌تى بایکۆتى کاڵا و خزمه‌تگوزارى تورکیان کرد،ماناى وایه ده‌بێت بگه‌ڕێت به دواى کاڵاى جێگره‌وه‌ى ئه‌و کاڵایه‌ى پێویستیه‌تى ئه‌م گه‌ڕانه‌ش ماوه‌یه‌کى پێویسته ئه‌م ماوه‌یه‌ش واته دواخستنى به‌کارهێنان یان دواخستنى خه‌رجکردن ، ئه‌گه‌ر وامان دانا ئه‌م دواخستنه ده‌بێته هۆى پاشه‌که‌وتکردنى 3% له‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخانى کردووه بۆ خه‌رجکردن به‌هۆى نه‌بوونى کاڵاى جیگره‌وه و گه‌ڕان به‌دواى کاڵا جێگره‌وه‌کان و نه‌گونجان له گه‌ڵ ئاره‌زووى به‌کارهێن ، که‌واته بایکۆتکردن ده‌بێته هۆى بیرکردنه‌وه‌ى به‌کارهێن له پاشه‌که‌وتکردن که‌وته بایکۆت له به‌رزترین ئاستى ده‌بێته هۆى دروستبوونى پاشه‌که‌وت.
2-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر خواست:بایکۆتکردنى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى ده‌بێته هۆى دووکه‌رتبوونى خواست به‌دوو ئاڕاسته به ئاڕاسته‌ى خواست له سه‌ر کاڵا و خزمه‌تگوزارى ناوخۆیى و ئاڕاسته‌ى خواست له‌سه‌ر کاڵا وز خزمه‌تگوزارى جیگره‌وه‌ى کاڵا و خزمه‌تگوزارى تورکان. ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه ڕوونى بکه‌ینه‌وه:
شێوه‌ى ژماره(1)ئاڕاسته‌ى خواست
سه‌رچاوه:له‌کارى نوسه‌ر
ئه‌م دووکه‌رتبوونى خواسته‌ش ده‌بێته هۆى دروستکردنى بیرکردنه‌وه‌یه‌کى نوێ به‌دوو ئاڕاسته ئاڕسته‌ى یه‌که‌م بایکۆتى گشتى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى بایکۆتى هه‌ندێک له کاڵاو خزمه‌تگوزارى بێگانه به‌تایبه‌تى بایکۆتکردنى ئه‌و کاڵاو خزمه‌تگوزاریانه‌ى له ناوه خۆ به‌رهه‌مده‌هێندرێن،که‌واته پێویسته بایکۆت دوو ئاڕاسته وه‌ربگرێت له پێناو خزمه‌تکردنى ئابوورى هه‌رێم و زیان گه‌یاندن به ئابوورى دووژمن، وه‌ک له شێوه‌یه دیاره:
شێوه‌ى ژماره(2)ئاڕاسته‌ى بایکۆت
سه‌رچاوه : له‌کارى نوسه‌ر
ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه‌ش ماناى وایه به‌شێک له ئاڕاسته‌ى خواست ى گشتى بازاڕ به‌ره و کاڵاو خزمه‌تگوززارى ناوخۆییه، ئه‌م خواسته‌ش پشت ئه‌ستووره به‌و تواناى کڕینه‌ى که پاشه‌که‌وته له نه‌کڕینى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکان له‌و له 3% ى باسمانکرد له خاڵى یه‌که‌م ،که‌واته خواست ئاراسته‌ده‌کرێت به‌ره و کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناوخۆیى واته جله‌وکردنى خواسته به‌ئاڕاسته‌ى کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناوخۆیى وخزمه‌تکردنى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان.
3-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر میکانیزمى به‌رهه‌مهێنان:
وه‌ک له خاڵى دووه‌م باسمان کرد به‌شێک له خواست ئاڕاسته‌که‌ى ده‌گۆڕێت به‌ره و کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناوخۆیى،ئه‌م خواسته‌ش بزوینه‌ر و داینه‌مۆى دروستبوونى وه‌به‌رهێنانى به‌رهه‌مهێنانه واته داینه‌مۆى دروستبوونى کارگه و کارخانه‌یه وداینه‌موى جۆراوجۆر بوونى به‌رهه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و خواسته‌ى له‌سه‌ر کاڵا و خزمه‌تگوزارى تورکان ده‌کشێته‌وه خواستێکى هه‌مه جۆره و زۆر به‌ى پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانى ژیان ده‌گرێته‌وه،وه‌ک(به‌رهه‌مه ئاژه‌لیه‌کان،به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کان،خۆراکى ئاماده‌کراو،خواردنه‌وه ناکحولیه‌کان و خواردنه‌وه کحولیه‌کان، به‌رهه‌مه‌کانزایه‌کان،به‌رهه‌مه کیمیاویه‌کان و پیشه‌سازیه‌کان،که‌رسته و به‌رهه‌م پلاستیکیه‌کان،قوماش و جل و به‌رگ،دار‌و پێداویستى پیشه‌سازى ته‌خته‌و دار هه‌ویرى دار،گه‌چو چیمه‌نتۆ و شیش،گه‌وهه‌رى ده‌ستکردو سروشتى ،که‌ڵو په‌لى کاره‌بایى،که‌لو په‌ڵو ده‌رمانى پزیشکى،که‌ڵو په‌لو پێداویستى هونه‌رى، جۆرى دیکه له که‌ڵ و په‌لى دروستکراو و پێداویستیه‌کانى جوانکارى) ،ئه‌مه‌ش ماناى وایه ئه‌م بایکۆته که‌پاشه‌که‌وتى دروستکرد و خواستى دروستکرد ده‌بێته هۆى جوله پێکردنێکى کردارى به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمى کوردستان، له هه‌موو بواره کانى به‌رهه‌مهێان سه‌ره‌تاش بوارى دروستکردن و به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌کردنى خۆراک ده‌کرێت ببێته ده‌سپێک بۆ وڵام دانه‌وه‌ى خواستى بازاڕ.
4-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر بێکارى:
ئه‌گه‌ر بایکۆت بتوانێت پاشه‌که‌ت دروست بکات و خواست دروست بکات ئاڕاسته‌ى بکات بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى ماناى وایه ئه‌م خواسته‌ى ئاڕاسته‌که‌ى به‌ره و کاڵا و خزمه‌تگوزارى ناو خۆیه ده‌بێته هۆى دروستبوونى خواست له سه‌ر کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناو خۆیى ئه‌مه‌ش واته به‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه و دامه‌زراندنى کارگه له هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر کارگه‌کانیش ده‌ستیان به ئیشکرد ماناى وایه خواست دروست ده‌بێت له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى به‌رهه‌مهێنان که بریتیین له زه‌وى و سه‌رمایه و ده‌ستیکار و ڕێکخستن‌و ته‌کنۆلۆژیا،که‌واته سه‌رمایه ڕوو له کوردستان ده‌کات کرێکاره‌کان کاریان ده‌ست ده‌که‌وێت زه‌ویه‌کان به به‌یارى نامێنه‌وه ڕێکخه‌ره‌کان کاریان ده‌بێت ئه‌مه‌ش ماناى وایه ده‌رامه‌ت ئابوورییه‌کان به‌گه‌ڕخران له وانه‌ش کرێکارى کورد کارى ده‌بێت بێکار نابێت که‌واته بایکۆت دۆزینه‌وه‌ى هه‌ڵى کاره بۆ بی‌کاران له لایه‌ک له لایه‌که دیکه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى ده‌بێته بێکار بوونى ئه‌وانه‌ى له کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکان کارده‌که‌ن.
5-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر ته‌کنۆلۆژیا:
ئه‌گه‌ر پاشه‌که‌ت هه‌بوو خواستێکى گه‌وره و جۆراو جۆر هه‌بوو کارگه‌کان به‌گه‌ڕخران، ماناى وایه وه‌به‌رهێنان هه‌یه له بوارى وه‌به‌رهێنانى به‌رهه‌مهێنان ئه‌مه‌ش ماناى وایه کارگه‌و کارخانه‌کان کارده‌که‌ن ئه‌گه‌ر کارگه‌و کارخانه‌کانیش کاریانکرد ماناى وایه خواستیان ده‌بێت له سه‌ر هه‌ردوو جۆرى ته‌کنۆلۆژى ته‌کنۆلۆژیاى به‌ده‌ست هاتوو(شاره‌زاى و لێهاتووى) ته‌کنۆلۆژیاى مادى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاڵاو خزمه‌تگوزارى جوراوجۆر پێویستى به ڕێگاى به‌رهه‌مهێنانى نوێ هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاڵا و خزمه‌تگوزارى نوێ هونه‌رى به‌رهه‌هێنانیش واته ڕێگاى به‌رهه‌مهێنانى نوێ پیویستى به‌هه‌ردوو جۆرى ته‌کنۆلۆژیا هه‌یه که‌واته بایکۆت =پاشه‌که‌ت =که‌له‌که‌بوونى سه‌رمایه=خواست=تکنۆلۆژیا=هونه‌رى به‌هه‌مهێنان = به‌رهه‌م
6- کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر دروستبوونى سه‌رمایه:
ئه‌گه خواستى بازاڕ به‌شێکى رووبکاته کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناوخۆیى واته دروستبوونى به‌رهه‌م دروستبوونى به‌رهه‌میش واته به‌گه‌ڕخستنى هۆکاره‌کانى به‌رهه‌مهێنان به گه‌ڕخستنى هۆکاره‌کانى به‌رهه‌مهێنانیش واته دروستبوونى زێده‌گى به‌ها و دروستبوونى قازاج بوونى ده‌رفه‌تیش بۆ دروستبوونى قازانج واده‌کات سه‌رمایه‌ى ناوخۆیى و بیانى بۆ کردارى به‌رهه‌مهێنانى ڕاسته قینه ڕوو له هه‌رێمى کوردستان ده‌کات نه‌ک ئه‌و وه‌به‌رهێنانه مزه‌یه‌فه‌ى ئێستا هه‌یه ته‌نیا له بواره قازانج زۆر و بێڕکابه‌رى و که‌م مه‌ترسیى دایه، واته له بوارى بازرگانى و جامبازى و عقارات دایه نه‌ک له وه‌به‌رهێنان له بواره به‌رهه‌مهێنانى کاڵاى به‌رهه‌مهێنان و کاڵاى به‌کارهێنان ، له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕ‌انى ئاڕسته‌ى خواست خێر‌و به‌ره‌که‌ته بۆ ئابوورى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و جاره خوداى گه‌وره ئاوڕى له خه‌ڵکى کوردستان و ئابووورى کوردستان دایته‌وه، گێرانه‌وه‌ى پاره‌ى کوردستانه گێڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى کوردستانه گێڕانه‌وه‌ى ئیڕاده‌ى به‌کارهێنى کوردستانه گێڕنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى باڕک و گیرفانى خه‌ڵکى کورده بۆیه بایکۆت هۆکارێکه بۆ که‌ڵه‌که‌بوونى سه‌رمایه له ناوخۆیى هه‌رێم و نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌تى و به‌گه‌ڕخستنیه‌تى له ناوه‌خۆى هه‌رێم.
7-کاریگه‌رى بایکۆت له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى:
ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى بریتیبێت له زیاد بوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌ى لێره‌دا ئه‌گه‌ر بایکۆت بوه هۆى دروستبوونى کاڵاو خزمه‌تگوزارى به‌ڕێژه‌ى 3% ماناى وایه گه‌شه‌ى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان له 3% زیاد ده‌کات به هۆى بایکۆتى کاڵا و خزمه‌تگوزارى تورکى به تایبه‌تى و کاڵاو خزمه‌تگوزارى بیانى به‌تایبه‌تى ئه‌و کاڵایانه‌ى له ناوه‌خۆ به‌رهه‌مده‌هێنرێن ئه‌م گه‌شه‌ى ئابووریه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاله‌کانى پێشتر باسمان کرد له بوونى پاشه‌که‌تو که‌له‌کبوونى سه‌رمایه‌و وه‌به‌رهێنان و ئه‌مه‌ش ماناى وایه ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان له 3% ئه‌م ڕێژه زیاتره له ڕێژه‌ى زیادیوونى ژماره‌ى دانیشتوان که‌که‌متره له 2% ئه‌مه‌ش زیاد یونیکى کمیه له کاڵاو خزمه‌تگوزارى له هه‌رێمى کوردستان ڕووده‌دات.
8-کاریگه‌رى بایکۆتى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى به‌تایبه‌تى و کاڵاو خزمه‌تگوزارى بیانى به‌گشتى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌گه‌ر په‌رپێدانى ئابوورى بریتیى بێت له (کردارێکى په‌یڕه‌وکراوى مه‌به‌ستدارى ده‌وله‌ت بۆ گۆڕینى په‌یکه‌رى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و سیاسى له پێناو گه‌یشتن به ئامانجى دیاریکراو، ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش ببێته هۆى زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌یى به ڕێژه‌یه‌کى زیاتر له زیاد بوونى ژماره‌ى دانیشتوان، ئه‌م زیاد بوونه‌ش زیاد بوونێکى له ناکاو نه‌بێت به‌ڵکو زیاد بوونێکى به‌رده‌وام بێت بۆ ماوه‌ى زیاتر له 25 ساڵ تاکو بتوانیین پێى بلێین په‌ره‌پێدانى ئابوورى)ئه‌گه‌ر له‌م پێناسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه وورد ببینه‌وه ده‌بینیین بایکۆتى کاڵاو خزمه‌تگوزارى پێویستى به‌وه هه‌یه بایکۆتى ڕ‌ۆشنبیرى له‌گه‌ڵ دابێت بۆ نمونه بایکۆت‌و خۆگرتن و وازهێنان له دراما و فلیم و هۆنراوه و ئاوازى تورکى و مۆدیلاتى جلى تورکى و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تى کوردى و که‌ڵتورى کوردى ڕه‌سه‌ن ئه‌مه‌ش ماناى وایه گۆڕانکارى ڕ‌ۆشنبیرى و کۆمه‌لایه‌تى ڕوو ده‌دات زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌ى له 3% له گه‌ڵ بوونى گۆڕانکارى کۆمه‌لایه‌تى و که‌ڵتورى و ڕ‌ۆشنبیرى ده‌بێته هۆى ڕودانى گۆڕ‌انى مامه‌له‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ تورکیا که‌واته لێره‌دا گۆڕانکارى ئابوورى و کۆمه‌لایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و سیاساى روده‌ده‌ات که پێشتتر باسمانکرد له خاله‌کانى سه‌ره‌وه گۆڕانکارى ئابوورى روده‌دات که خۆى ده‌بینێته‌وه له زیادبوونى ڕێژه‌ى سه‌دى کاڵاو خزمه‌تگوزارى واته زیادبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى له گه‌ڵ زیادبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى گۆڕانکارى ئابوورى و کۆمه‌لایه‌تى و رۆشنبیرى و سیاسى رووده‌دات ئه‌م زیادبوونى به‌رهه‌مه و گۆڕانکاریانه‌ش ده‌بێت به‌رده‌وان بێت بۆ نزیکه‌ى 25 ساڵ تاکو بگه‌ین به په‌ره‌پێدانى ئابووورى.
چواره‌م: به‌ربه‌سته‌کانى به‌رده‌م بایکۆتى ئابوورى:
1-به‌ربه‌ستى سیاسى: که بریتییه له و په‌یوه‌ندیه نا به‌رانبه‌رى نێوان هه‌رێمى کوردستان وه‌ک ده‌سه‌لاتى فه‌رمى و حکومه‌تى تورکیا.
2-به‌ربه‌ستى کۆمه‌لایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى وه‌ک ڕاهاتن وئالوده‌بوون به مۆدیلات و دراما و فلیم و ئاواز‌و و گۆرانى تورکى و لاساى کردنه‌وه‌ى که‌لتورى تورکى به‌تایبه‌تى له‌به‌ر بوونى کۆمه‌له کوردێکى ناونراو به تورکمان پیاوانى تورک و زاڵبوونى ئه‌م خوه‌ش پێویستى به کات هه‌یه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى.
3-به‌ربه‌ستى ئابوورى:
ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه به‌ربه‌سته ئابوورییه‌کان کاریگه‌رى خراپ دروستده‌که‌ن له سه‌ر به ئامانج گه‌یشتنى بایکۆتى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان له‌وانه :
1-لاوازى تواناى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى:
پێویسته بنکه‌یکى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى دروست بکرێت واته دروستکردنى تواناى به‌رهه‌مهێنانى ڕاسته‌قینه‌ى ناوخۆى و بنکه‌که‌ش جۆراو جۆر بکرێت پشت به چه‌ند به‌رهه‌مێکى که‌م نه‌به‌ستێت به‌ڵکو ده‌بێت جۆراوجۆر بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م بنکه‌یه یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانى دروستبوونى ده‌وڵه‌تێکى ئابوورى به‌هێز که ده‌بێته بناغه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه‌ى دروستبوونى ده‌وله تێکى نه‌ته‌وه‌ى یان ده‌وله‌تێکى هاوڵاتى بوونى کوردستانیه‌کان له دوا ڕۆژدا بڵام ماناوه‌ى به لاوازى بنکه ى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى کورد.
2-فرسه‌ت قۆستنه‌وه و ئیستغلالى فرۆشیاره‌کان و به‌رهه‌مهێنى کاڵا و خزمه‌تگوزارى جێگره‌وه‌ى کاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى لێره‌دا پێویسته ویژدان و حکومه‌ت بێنه مه‌یدان بۆ ڕێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ى کاڵاو خزمه‌تگوزارى جێگره‌وه، به‌تایبه‌تى خۆراک وه‌ک ئارد و نیسک و نۆک ساوار و برنج وڕۆن وئاوى ته‌ماته‌و هتد .
3- به‌رده‌وام بوونى بایکۆت یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانى به ئامانج گه‌یشتنى بایکۆت له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وام نه‌بوونى یه‌کێکه له هۆکاره‌کانى سه‌رنه‌که‌وتنى بایکۆت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بونى بایکۆت واته زیاد بوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌یى زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌یش واته زیادبوون و دروستبوونى گه‌شه‌ى ئابووورى به‌رده‌وام بوونى گه‌شه‌ى ئابووریش واته گه‌یشتن به په‌ره پێدانى ئابوورى.
4-پڕوپاگه‌نده‌ى ئابوورى یه‌کێکه له هۆکاره کاریگه‌ره‌کان وه‌ک چه‌کێکى دووسه‌ره وایه ده‌کرێت له دژى بایکۆت به‌کار بهێنرێت ده‌شکرێت وه‌ک پالپشتیه‌کى بایکۆت به‌کار بهێنرێت، بۆ نمونه زیاد بوونى ڕیکلامى ئابوورى بۆکاڵاو خزمه‌تگوزارى تورکى، له هه‌مان کاتیش‌دا ئاشکرا بوونى به‌رهه‌مێکى زۆرى تورکى ئیکسپایه‌ر وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانى زێڕى تورکى.
5-ئاره‌زووى به‌کارهێن: به‌کارهێنى کورد کاتى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆى بزانێت واته به‌کارهێنى کورد زانیارى زۆر که‌مه له سه‌ر مافه‌کانى خۆى وه‌ک به‌کارهێنێک بۆ ئه‌وه‌ى به‌کارهێنى کورد خۆى نه‌بێته هۆکارى به ئامانج نه گه‌یشتنى بایکۆت پێویسته یاسا و مافى به‌کارهێنى وڵاتانى جیهان بخوێنێته‌وه و بزانێ ئه‌مڕۆ له دونیا رۆژى سه‌روه‌رى به‌کارهێنه وه ده‌بێت ئه‌وه بزانێت خۆى چه‌قى بڕیاردانه نه‌ک به‌رهه‌مهێن و بازرگان و حکومه‌ت.
6- کالاى جێگره‌وه و کاڵاى ته‌واوکارى : سه‌ره‌تاى بایکۆت کردن له وانه‌یه هه‌موو کاڵاو خزمه‌تگوزاریه‌کى ته‌واو جیگره‌وه نه‌بێت،به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونى کات هه‌م کاڵاو خزمه‌تگوزارى ناو خۆى دروست ده‌بێت هه‌میش کاڵاى هاورده‌کراوى وڵاتانى دیکه شوینى کاڵاى تورکى ده‌گرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به تێپه‌ڕبوونى کات جیهازى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى تواناى وڵام دانه‌وه‌ى خواستى بۆ دروست ده‌بێت و بازرگانه‌کانیش په‌یوه‌ندى بازرگانى له گه‌ڵ ولاتانى دیکه دروست ده‌که‌ن.تاکو هه‌رێمى کوردستان ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ى که ده‌توانێت و‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه که چ به‌رهه‌مبهێنێ و چۆنى به‌رهه‌مبهێنێ و بۆ کێى به‌رهه‌مبهێنێت.
پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دکتۆر ئه‌یوب سماقه‌یى
زانکۆى سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر
کۆلێژى به‌ڕێوه‌بردن و ئابوورى
به‌شى ئابوورى
3/4/2020