‌ ‌داھات و مووچه‌!

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارێز عه‌بدوڵڵا

ھه‌رێمى کوردستان سێ سه‌رچاوه‌ى داھاتى ھه‌ن. 
١. داھاتى نه‌وت.
٢. داھاتى ناوخۆیی.
٣. داھاتى به‌غدا. 
دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڵاوبونه‌وى کوڕۆنا، ھه‌رێمیش رووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى بوه‌وه‌ و جارێ دیاریش نییه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ چه‌ند گه‌وره‌ و چه‌ندیش درێژه‌ ده‌کێشێ، به‌ڵام پرسیارێک ھه‌یه‌ ده‌بێ حکومه‌ت وه‌ڵامى بداته‌وه‌:
- ئایا بۆچى خه‌رجکردنى مووچه‌ دواکه‌وت؟
بێگومان، سێ مانگى رابردوو داھاتى به‌غدا ھاتوه‌ و داھاتى نه‌وتیش نه‌بڕاوه‌. که‌چى له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت و قه‌یرانى کوڕۆنا یه‌کسه‌ر حکومه‌ت خه‌رجکردنى مووچه‌ى دواخست! 
ئێمه‌ ده‌زانین بازارى نه‌وت، بازارى سه‌وزه‌ و میوه‌ نییه‌، به‌ڵکو گرێبه‌ستى پێش وه‌خته‌یه‌. گرێبه‌سته‌کانیش بۆ رۆژێک، ھه‌فته‌یه‌ک و سێ ھه‌فته‌ش نین، بگره‌ لانى که‌م چه‌ند مانگێک زوو تر به‌ نرخى رۆژ ده‌کرێن، دواتر ئه‌گه‌ر نرخ به‌رز، یان نزمتر بێته‌وه‌ ھیچ کاریگه‌ریه‌کى نابێ. واتا ئه‌و داھاته‌ به‌ نرخى ئه‌مڕۆى  نه‌وت نییه‌، به‌ڵکو به‌ نرخى پێش بازار شکانه‌.
ده‌پرسم:
ئایا حکومه‌ت ماڵى سپى بۆ رۆژى ره‌ش ھه‌ڵگرتوه‌، یان به‌شێوه‌یه‌کى تر  گرێبه‌ستى کردون؟!
پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ھیچ یه‌ده‌کێکیشى نه‌بو بێ، ده‌بوو لانى که‌م دوو مانگ مووچه‌ بێ دواکه‌وتن بدا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار