به‌غدا چى ده‌وێت، که‌ى ئه‌م دۆخه چاکده‌بێت؟
5 ساڵ لەمەوپێش
پێشه‌وا هه‌ورامى
هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م نووسینه‌دا به ورده‌کارى دروست وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه
ئه‌وه‌ى ئێستا به‌غدا له‌ڕێى کابینه‌یه‌کى ده‌ستله‌کارکێشاوه داواى ده‌کات، راده‌ستکردنى هه‌موو نه‌وتى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ، ئینجا ئه‌وان ئاماده‌ن ته‌نیا مووچه‌ى نیوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرن.
کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له مانگى حه‌وت و هه‌شت و نۆى 2019، هه‌نگاوى باشى نا بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، چه‌ندین یاداشت و پێشنیار ئاڵوگۆرکران و لێکنزیکبوونه‌وه‌ى باش هه‌بوو، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌بوو بڕى دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات و به‌غداش له به‌رامبه‌ردا بڕى نۆسه‌د هه‌زار دۆلار بۆ هه‌رێم بنێرێت. به‌ڵام تێکچوونى دۆخى به‌غدا وله کۆتاییشدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى کابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى په‌ک خست.
کابینه‌ى نۆیه‌م ته‌نیا 9 مانگه کار ده‌کات و له‌م ماوه‌یه‌شدا، 8 مووچه‌ى داوه و ته‌نیا مووچه‌ى مانگى نیسانى لاماوه، له‌کاتێکدا پاشه‌که‌وت کراوه. که‌واته دروست نیه که بگوترێ کابینه‌ى نۆیه‌م، ئه‌مساڵ هیچ مووچه‌یه‌کى نه‌داوه.چونکه له کاتێکدا له ساڵى 2018 ته‌نیا 9 مانگ موچه دراوه، به‌ڵام له سالى 2019 هه‌موو مانگێک مووچه دراوه، ئه‌مساڵیش سێ مانگ موچه دراوه.
کابینه‌ى نۆیه‌م به ئه‌نجامدانى چاکسازییه‌وه توانیى له ماوه‌ى پێنج مانگدا داهاتى ناوخۆى هه‌رێم له سه‌دو چل ملیۆن دۆلاره‌وه بگه‌یه‌نێته 250 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام دواى کێشه‌ى کۆرۆنا و ڕاگرتنى زۆرێک له کاره‌کان ئه‌م داهاته بۆ په‌نجا ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه.
نرخى نه‌وت ئێستا به ڕاده‌یه‌ک دابه‌زیوه که به زیان ده‌فرۆشرێت. نه‌ک هه‌ر هه‌رێم بۆ چه‌ند مانگى داهاتوو ، به‌ڵکو عێراقیش تووشى کێشه‌ى گه‌وره‌ى دارایى ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه.
به‌غدا له سالى 2019 تا مانگى ڕابردوو، بۆ هه‌ر مانگێک بودجه‌ى دیاریکراوى بۆ هه‌رێم، به قه‌باره‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ رۆژێک به نرخى 61 دۆلار بڕیوه. واتا راست نیه که نه‌وت راده‌ست نه‌کراوه و بودجه‌ش وه‌ک خۆى هاتبێت جگه له‌مه هیچ کات نه‌وت به 61 دۆلار نه‌بووه.
ئه‌و بڕه‌ى که هاتووه ته‌نیا به‌شى موچه‌ى نیوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بووه که ده‌کاته 383 ملیۆن دۆلار له کاتێکدا کۆى مووچه‌ى هه‌رێم مانگانه 755 ملیۆن دۆلاره. که حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى 372 ملیۆن دۆلارى خستووه‌ته سه‌ر تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات.
ئه‌مه‌ى ئێستا عێراق به‌رانبه‌ر ئێمه ده‌یکات گوشارێکى سیاسیى شیعه‌کانه، که پێش هه‌موو شتێک سزادانى هه‌رێمه بۆ قبوڵ نه‌کردنى بابه‌تى ده‌رکردنى هێزه ئه‌مرییکیه‌کان و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ش.
ئه‌وان هه‌رکاتێک بۆیانبکرێت و گونجاوبێت ئاماده‌ن سزاى خه‌ڵکى کوردستان بده‌ن، گرنگ نییه سه‌رۆک وه‌زیرانییان هه‌بێت یان نه‌یانبێت،کێشه‌یان هه‌بێ یان نه‌یانبێت،له‌هه‌موو دۆخێک‌دا بیریان لاى ئه‌وه هه‌یه خه‌ڵکى کوردستان سزا بده‌ن و سزاکه‌ش سیاسییه‌و پاڵپشتى ناوخۆیى هه‌یه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی
ئه‌ندامى لێژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان