بەراستى سەیرە گوڵم ؟؟؟
5 ساڵ لەمەوپێش
عارف روشدى
هەندێک لەو کەسانەى کار دەکەن لە بوارى کارى حزبی یان لە بوارى بەناو کومەڵگاى مەدەنى ڕوژانە پەنجەو زمانیان لە گەردایەو (واوەلایاى دروزنانەدەکەن) بۆ کوردانى (کوردستانى باکورو روژئاوا ) ؟؟؟، لە کاتێکدا سەد پاساوى دور لە ڕاستى و ووژدان و لوجیک دەهوننەوە بۆ دژایەتى کردنى خەلکى هەرێمى کوردستان و حکومەتە خوماڵییەکەى ، دور لە هەر پێوەرێکى مورالى سیاسی و یاسایی ، هەرێم خەتاباردەکەن لە هەر کێشەیەکدا لە گەڵ بەغدا ، لە کاتێکدا هەمیشە سەرکردایەتى هەرێم هاوکارو هەماهەنگ بووە ، بەڵام هەر کاتێک بەرامبەر بە پێشێلکردنى مافە رەواکانى خەڵکى کوردستان هەرێم بێدەنگ نەبێت ،بەهەمو شێوەیەک پەلامارمان دەدەن و پێش هەمو شتێک دەست دەخەنە قوڕگى هاوڵاتیانمان ، سەرە راى ئەو شەر فروشتنانەى بەغدا هەر کەسێک کەمێک ووژدانى هەبێت دەزانێ بارودۆخى هەرێمى کوردستان و خواروو ناوەراستى عیراق لە رووى (ئەمنیەت ، رێژەى هەژارى و نەخوشی ، پاکى و رێک و پێکى شارەکان ، ئاستى بێکارى ، تەنانەت لە ڕووبەڕووبونەوەى نەخوشی کورونا) ئاسمان و رێسمان جیاوازى هەیە ، باشترین بەڵگە ، کە لە کەس شارەوە نییە نزیک لە ساڵیک دەبێ زورینەى خەلکى عیراق لە ئاگردانێکدا ژیان دەباتە سەر و ڕوژانە خوپێشاندەرانى سڤیل لە پێناوى نان و قوتى خویاندا ، لە پێناوى کوتاییهێنان بە دەسەلات و هزرى تائیفەگەرى و پێشێلکردنى سەروەرى نیشتیمانى دا دەیان کەس دەکوژرێن ، بریندارو زیندانی دەکرێن ،، لەوێ ژیان لە هەمو ئاستەکانیدا شێواوە ، بۆیە وە ک دەرەنجامى کورت بینین وناشایەستەیی ، باڵادەستى هزرى شوڤینى و کەرب و چاو هەڵنەهێنان بە پێشکەوتنەکانى هەرێم ، لە رێگاى پەنابردن بۆ بڕینى قوتى خەلکى کوردستان بێ هیچ پاساوێکى یاسایی و ئەخلاقى ، دەخوازن کێشەو گرفت لە هەرێمدا دروست بکەن . ئەوەى جێگاى داخ و پەژارەیە چەند کەسێکى لادەرو دور لە هەستى ژیان دوستى تەنها زمان (کورد) بەدەنگى خەڵکى کوردستان بونەتە ئەندام پارلەمان ، زۆر لە ئاستێکى نزم و نەشیاودا خراپتر لە شوڤیننیەکان سەنگەریان لە هەرێم گرتووە و چاوساخى دەکەن و برەو بە بوچونە کرچ و کالەکانى دژبەرانى خەلکى کوردستان دەدەن بۆ نمونە : ئەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان رەوانەدەکات ئەو گوژمەیە دواى بڕینى نرخى (٢٥٠٠٠٠) هەزار بەرمیلى نەوتە لە بەرکەوتەى کوردستان ، واتە تەسلیمنەکردنى ئەو بڕە نەوتە پاساوێکى سواو و بی بنەمایە ، هەر وەها زور بە داخەوەش ئەو (هەندێ کەسە) کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکردوون بەردەوام خەریکى رستنى پروپاگندەی ئەرزان و بێ رووێکى دیکەن گوایە (خەڵکى کوردستان لە پارەى نەوتى بەسرا) سوودمەند دەبن ؟؟، لە کاتێکدا ئەگەر سەد ساڵى دیکە سێ بەقەدەر ئەو پارەیەى بومانى دەنێرن بە زیادەوەش بینێرن ، ناتواننن قەرەبووى بە تالان بردنى نەوتى کەرکوک بکەن ، کە یەک سەدەیە دەکرایە گازى کیمایایی و ناپاڵم و کوردستانیان پێ سوتماک دەکرد و، داگیرکەریش لە سایەى خێرو بێرى ولاتەکەماندا لە نازو نیعمەتدا دەژیا !!!!. ئەم رەوتە لە بیرکردنەوەیە ى(ئەو گروپە) ، دەرهاوێشتەى شورانەوەو رووتبونەوەیە ،لە هەر پەیوەستبوونێکى (نیشتیمانى ، نەتەوەیی و ژیان دوستییە ) و، جاری یەکەمیش نییە ئەو رەوتە لە کوردستاندا بوونى هەبێت ، بەلکو بەدرێژایی مێژووى بزاڤى کوردایەتى بە تایبەتى لەو کاتانەدا گەلەکەمان بەرەو ژیانێکى سەقامگیرو ئاسودەیی ملی ڕێگاى گرتبێت هەر بۆ نمونە : ( میرنشینەکان بە تایبەتى : میرینشینى بابان ، سوران و بەرخانییەکان ، کۆمارى هەهاباد ، حکومەتى هەرێمى کوردستان ) ، تەنانەت پروژەى ستەمکارانەى ڕژیمى سورى ناسراو بە (پشتینەى عەرەبى) لە کوردستانى سوریا لە سەرەتاى شەستەکانى سەدەى رابردوودا ، بە پشتیوانى هەڵگرانى ئەم بیرکردنەوەیە ئەنجامدراوە . ئەم جورە (خوبەدەستداوانە ) بە پاڵپشتى داگیرکەران چالاکدەبنەوەو ئەوەى پێیان رادەسپیرێت جێبەجێی دەکەن بەرامبەر بە دەستکەوتێکى رەش و نارەوا ، لە کوتاییشدا تەنها رسوایی و زەلیلى بویان دەمێنیتەوە .