پێمانووتن و نه‌یانبیست!!
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌رى حاجى عينایت هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئاى چ به‌دبه‌ختیه‌که، بۆ گه‌لێک، ئه‌وانه‌ى جڵه‌وى فه‌رمانڕه‌واییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ته‌نها له‌بیرى خۆیاندابن و به‌س، هه‌ر له خۆوه نیه، گه‌لێکى 40 ملیۆنى تا ئێستا بێ ئاڵایه، گه‌لێک شۆڕگێرهکانى شاخى ببنه بازرگان و له‌برى ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوى خه‌بات و قوربانیدانیان له دڵ و ده‌رونى هاونیشتمانیه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه، خۆیان خزانده گیرفانه‌کانیان و به تالیانکردهوه.
شۆڕشگێرى و سه‌رمایه دوو چه‌مکى دژ به یه‌کن، له‌یه‌ک جه‌ستدا پێکه‌وه هه‌ڵناکه‌ن، کاتێک شۆڕگێر بووه سه‌رمایه‌دار، ووڵات به‌ره‌و فه‌سادى ئه‌خلاقى و ئابورى ده‌بات.
کۆتایی ساڵى 1991 پاش راپه‌ڕینى سێهه‌م، 2000 دینارى سویسریم له به‌ره‌ى کوردستانى وه‌رگرت بۆ چاککردنه‌وه‌ى چاڵ‌و چۆڵه‌کانى رێگاى نێوان سه‌یدسادق هه‌ڵه‌بجه، چاڵه‌کان شوێن گوله تۆپه‌کانى سه‌رده‌مى جه‌نگى ئێران عێراق بوون، پێداویستیه‌کانى له(چه‌و، لم، چیمه‌نتۆ، تراکتۆر، کرێکار...هتد) ئاماده‌کرد، له ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا کاره‌که‌م ته‌واوکرد، لیستى پاکتاوى پێشینه‌که برده‌وه بۆ به‌ره‌ى کوردستانى، ئه‌وده‌مه هه‌ر مانگه‌ى حیزبێک سه‌رۆکایه‌تى به‌ره‌ى ده‌کرد، چوومه ژوورى سه‌رۆکى به‌ره، دۆسیه‌که‌م راده‌ستکرد.
به‌رپرسى به‌ره ده‌ستێ جلى خاکى له‌به‌ردایه، ده‌مانچه‌یه‌ک به لاقهدیهوه، جگه‌ره‌یه‌ک به لالێوه‌وه، پاندانێک به قۆڵى چه‌پیه‌وه، له‌سه‌ر کورسیه‌کى ده‌وار دانیشتوه، که‌مێک خولایه‌وه، مژێکى له جگه‌ره‌که‌یدا، چاوێکى خشاند به دۆسیه‌که‌دا و سه‌رى به‌رزکرده‌وه و ووتى:
- ئه‌مه چیه؟
- پێشینه‌یه‌کم له ئێوه وه‌رگرتوه، ئه‌وه پاکتاوهکهیهتى
- ئه‌ى ئه‌م پاره‌یه چییه؟
- ئه‌وه‌نده‌ى ماوه‌ته‌وه(187دیناره)، پسوڵه‌ى خه‌رجیه‌کانه، کۆنوسی وه‌رگرتنى کاره‌که‌یه
- کاکه تۆ باسی چیده‌که‌یت؟!
- پاکتاوى سلفهکهم
- ئه‌رێ براکه‌م تۆ دوو هه‌زار دینارت له ئێمه وه‌رنه‌گرتوه؟
- به‌ڵێ
- واژۆت کردوه؟
- به‌ڵێ
- ئێ ته‌واو، پاکتاوى چى؟ و خهڕهکى چى؟ رۆژانه خه‌ڵک به گوێنى ملیۆنان دۆلار ئه‌به‌ن، ههرناشزانین بۆکوێى ده‌به‌ن؟ چى لێده‌که‌ن؟! بڕۆ براکه‌م ته‌واو ئه‌وه فایله‌که‌ت و ئه‌وه‌ش باقى پاره‌که
- کاکه شتى وا چۆن ده‌بێت؟! که پاره‌ت وه‌رگرت، پێویسته به پسوله‌ى خه‌رج پاڵپشتى خهرجهکه بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت)
- لاى ئێمه ئه‌و شتانه نیه، بڕۆ براکه‌م له‌کۆڵمان به‌ره‌وه
- وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئاوا حوکم بکه‌ن ئه‌م ووڵاته به قوڕدا ده‌به‌ن
- ده بڕۆ برام بڕۆ واز له‌م فه‌لسه‌فه و عه‌نعه‌نه‌و تهنتهنهیه بهێنه
له ژوره‌که‌ى هاتمه ده‌ره‌وه، سه‌رده‌م سه‌رده‌مى گومرگه، ئه‌وه‌ى له گورمگ بێت قه‌پاته، به گوێنى پاره له ئۆتۆمبێل داده‌گیرێ، ئه‌م ژوور ئه‌و ژوورى پێده‌کرێ، زۆربه‌ى داهات له ئاودیوى شۆڤل و حه‌فاره‌و بۆرى و ته‌لی کاره‌با و محه‌ویله....چى و چیه..دێت
به‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، ده‌سه‌ڵاتى شۆڕشگێڕه‌کانى شاخ سه‌ره‌تایه‌تى، خه‌ڵکى کوردستان له ژێر کاریگه‌رى روخانى رژێمى به‌عسدایه، وه‌ک سه‌رخۆش ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردنى کوردستانیان راده‌ستى دوو -سێ هه‌زار چه‌کدارێکى پهراکهندهى ئۆردوگاکانى ئێران کردوه، ئه‌وه‌نده به په‌له کۆکرابونه‌وه، زۆربه‌یان فریاى دورینى جلى خاکى و تاقم و تفه‌نگ نه‌که‌وتون، به‌ڵێ ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه ده‌ستیان پێ‌کرد
- ئاودیو کردنى، ئۆتۆمبێل سوارى، گه‌ڵابه شۆڤل، ته‌لى کاره‌با محه‌ویله، بۆرى ئاو، که‌ره‌سه‌ى پڕۆژه‌کان و به‌نداوه‌کان
- گومرگى بێسه‌روبه‌ر، هه‌ر هێزێک بۆخۆى حاکمى مه‌رزه‌کانه، له شاره‌وه تا سه‌ر سنوور بارێکى هاتوو یان رۆشتوو، ئه‌وه‌نده گومرگ ده‌کرێ ، خاوه‌ن بار به گومرگچیهکان ئه‌ڵێ میاو
- داگیرکردنى ماڵ و موڵکى ده‌وڵه‌ت بووه‌ته کورده ناموسی، ئه‌و بۆیاخى سپڕایهى بۆ دیوار نوسینى دژه به‌عس به‌کارده‌هێنرا، ئێستا بۆ قۆرَغکردنى خانوه‌کانى ده‌وڵه‌ت به‌رناکه‌وێ(گیراوه بۆفڵان.... گیراوه بۆ فیسار) به ئێستاشه‌وه داگیرکران و بران
- داگیرکردنى گرد و گردۆڵکه و شوێنه هه‌ستیار و گه‌شتیاری و بازرگانی و گوێ چه‌م و روباره‌کان گهرمهیهتى
- بڕیارى به‌ره‌ى کوردستانى به چه‌سپاندنى رێژه‌ى 7% بۆ به‌شدارى له په‌رله‌مان بووه بزمارێک له تابوتى دیموکراتیه‌ت و دابه‌شکردنى هه‌رێم به‌سه‌ر زۆنى سه‌وز و زه‌رد
- چوینه به‌ر سندوقى ده‌نگدان و ئه‌م هێزانه‌مان کرده فه‌رمانڕه‌واى کوردستان، یان ئێمه گێل بووین، یان ئه‌وان فێڵباز یان هه‌ردوکیان
- حکومه‌تى په‌نجا به په‌نجا زۆرى نه‌خایاند، توشى شه‌ڕى ناوخۆیان کردین و یانزه ساڵى ره‌به‌ق درێژه‌دان بوو به شه‌ڕى جه‌لالى و مه‌لایی ساڵانى شه‌سته‌کان، ژماره‌یه‌کى زۆر بونه قوربانى ، شه‌ڕى ساڵانى شهستهکانیشى له‌گه‌ڵ بێت نه له دوور و نه له نزیک له بنه‌ماڵه‌ى مه‌لایی و جه‌لالى که‌سێک نه‌کوژرا، (سه‌یر له‌وه‌دایه، ئێستاش زۆرن ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ن ببنه قوربانى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه و شهڕیا له‌سه‌ر بکه‌ن)
- شه‌ڕ کۆتایی هات، هه‌ردوو سه‌رۆکى حیزب، ده‌ستیان له ده‌ستى یهکنا، ئۆباڵى شه‌ڕه‌که‌شیان خسته ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌ى بونه قوربانى
- کورد بۆخۆى نیمچه ده‌وڵه‌تێکه، به‌عس روخا، جووت حیزب و هاوئاهه‌نگه‌کانیان چونه به‌غدا، به‌ردى بناغه‌ى عێرَاقى عه‌ره‌بیان دانا، سه‌ربه‌خۆیی گۆڕا بۆ پاشکۆیی کاتێک دۆلارى ئه‌مریکا ده‌رکه‌وت، خاک له یاد کرا
- ده‌ستوور نوسرا، حوکمه‌ته یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى عێرَاق هه‌رگیز نه‌یانتوانى بیچه‌سپێنن که شه‌نگار و زه‌ممار و که‌رکوک و خانه‌قین و مه‌نده‌لى و جه‌له‌ولا ناوچه گه‌لێکى کوردستانى نین، به‌ڵام ئه‌م دوو حیزبه، له ماده‌ى 58 و دواتر 140 ى ده‌ستور دانیان به‌وه‌دا نا ئه‌م ناوچانه کوردستانى ته‌واو نین و ناویان نان کێشه له‌سه‌ر (واته خۆمان گومانى کوردستانی بونیانمان له‌سه‌ر دانان)
- حه‌ڤده ساڵه پێیان ده‌ڵێن واز له پۆست و پاره‌ى به‌غدا بهێنن و شه‌ڕى خاک بکه‌ن نه‌یانبیست
- پێمانوتن، 17% ى بودجه مسۆگه‌ر کراوه نه‌وتى به‌سره له خزمه‌ت کوردستاندایه، ده‌س بۆ ئه‌و سه‌رمایه گرنگه‌ى ژێر زه‌وى مه‌به‌ن، بۆنى نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى که‌سانى دهسڕۆیشتوى پارتى و یه‌کێتى، نه‌ک ته‌نها لووت گوێشى که‌ڕکردن
- بانگه‌شه‌ى ئابورى سه‌ربه‌خۆیان کرد، پێمانووتن، په‌له مه‌که‌ن، هه‌موو هێلکه‌کان مه‌خه‌نه سه‌به‌ته‌ى تورکیا، گوێی خۆیان ئاخنى و نه‌یانبیست
- دروستکردنى کۆمپانیاى حیزب و سایه‌ى که‌سانى دهڕۆیشتوى هه‌دوو حیزب سه‌رى هه‌ڵدا، لێره‌وه حیزب چۆن خزایه ناو هه‌موو جومگه‌کانى ده‌وڵه‌ت، ئاواش خزایه ناو بازاڕ و قۆرغى بازرگانى نه‌وت ، جگه‌ره، ده‌رمان، مه‌شروب،....یان کرد
- تکامان لێکردن، بۆ مه‌رامى هه‌ڵبژاردن، هه‌موو گه‌ل مه‌که‌نه مووچه‌خۆر، دهفممان ده‌نگى نه‌دا
- کۆمپانیاکانى حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارانى دوو حیزب بونه به‌دیلى ده‌ه‌سه‌ڵات له پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنانى بوارى کاره‌با، چیمه‌نتۆ، ئاسن، مۆبایل، ئینته‌رنێت، دۆزینه‌وه وههڵێنجانى نه‌وت، پاڵاوتنى نه‌وت، خزمه‌تگوزاریه جۆراو جۆره‌کان، به شێوه‌یه‌ک شتێکى ئه‌وتۆ نه‌مایه‌وه بۆ حکومه‌ت، وورده وورده حکومه‌تى هه‌رێم بچوک و بچوکتربویهوه، کۆمپانیاکانیش گه‌وره‌و گه‌وره‌تر.
- تکامان کرد، پڕۆژه‌مان پێشکه‌شکرد، ناکرێ ووڵاتێک 85% ى شارنشین بێت، ژێرخانى ئابوریمان ئه‌ته‌پێ، گرنگى به گونده‌کان بده‌ن، هاوکارى گوندنشینان بکه‌ن، ژێرخانى ئابورى ئه‌م ووڵاته به گونده‌کان و کشتوکاڵه‌وه به‌نده، رێگه مه‌ده‌ن کۆچبکه‌ن بۆ شاره‌کان، روبه‌رێکى گه‌وره‌ى کوردستان چۆڵده‌بێ، به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ى به‌عس له راگواستنى گوندنشینان بۆى نه‌کرا، ئه‌مان تهواویانکرد.
- ساڵى 2014 و دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و ده‌رکه‌وتنى داعش، مووچه‌ى کارمه‌ندانى حکومه‌تیان کرد به چاره‌ک، پێمانووتن، مه‌که‌ن مووچه به یاسا رێکخراوه، نه‌یانبیست، دواتر ووتمان ئیتر به‌سه ده‌رس وه‌رگرن، وا به‌غدا بودجهکهى بڕین، بیر له سه‌رچاوه‌ى دیکه بکه‌نه‌وه بایه‌خ به، کشتوکاڵ و پیشه‌سازى بده‌ن، وهعدیاندا سوێندیان خوارد، به‌ڵام بۆن و به‌رامه‌ى نه‌وت سه‌رخۆشى کردبون له یادیان چوو
- ده‌یان که‌ناڵى رادیۆ و تى ڤى حیزبی و که‌سانى دیارى حیزب، له‌سه‌ر بودجه‌ى حکومه‌ت و قوتى خه‌ڵک کرانه‌وه ، به‌ڵام جورئه‌تى ئه‌وه‌یان نه‌کرد، که‌ناڵێکى تى ڤى، رادیۆیه‌کى فه‌ڕمى که ته‌عبیر له راو بۆچونى حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵک بکات بکه‌نه‌وه.
- له تیڤى و رادیۆ‌و رۆژنامه‌کان هاوارمان کرد، رێگه مه‌ده‌ن گشت پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه بکه‌وێته ده‌ستى سه‌رمایه‌داران و حکومه‌ت ته‌نها سه‌یرکه‌ر بێت، پێمانووتن، سه‌رمایه‌داره‌کان، خاکى کوردستان، هه‌واى کوردستان، ئاوى کوردستان، ئه‌ندازیارى خۆمان کرێکارى خۆمان، پاره‌ى خۆمان نه‌وت و گازى خۆمان به‌کارده‌هێنێ ئه‌مانه موڵکى گشتین خۆتان ئه‌م پڕۆژانه بونیاد بنێن، ئه‌گه‌ر ناکرێت، با پشِکتان هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێمه، هه‌موو سه‌رچاوه ژیاریهکانى وه‌ک، بیناسازى، کاره‌با، ئاو، خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى، پاسه‌وانى، ته‌ندروستى، خوێندنى باڵا، په‌روه‌رده، نه‌وت، درا به‌که‌رتى تایبه‌ت، کۆمپانیاکانى ژێر سایه‌ى به‌پرسه‌کان بوونه ملیاردێر و حکومه‌ت مایه‌پووچ ده‌رچوو( ئه‌گه‌ر ئێستا 50% ى کارگه‌کانى چیمه‌نتۆ، ئاسن، خشت، پاڵاوگه‌کانى نه‌وت، کۆمپانیاکانى بیناسازى، وێزگهکانى کاره‌با ...هتد موڵکى حکومه‌تى هه‌رێم بوایه، چ پێویستیان به داهاتى نه‌وت هه‌بوو؟!) بۆ نه‌یانکرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سانى دهسڕۆیشت و ناو حکومه‌ت خۆیان کرده خاوه‌ن پشک نه‌ک حکومه‌ت
- پێمانووتن، با ده‌ستى حیزب له حکوموت بکشێته‌وه، نه‌یانکرد، له خزمه‌تگوزارێکه‌وه تا سه‌ره‌ک وه‌زیران کرا به دوو به‌شه‌وه به‌شێک جلى زه‌رد و به‌شێک جلى سه‌وزیان به قه‌د بڕین و وه‌لائى خه‌ڵکیان کڕى، رێژه‌ى مووچه‌خۆرى ده‌وڵه‌ت 50% ى گه‌وران و 25%ى کۆى گشتى دانیشتوانى تێپه‌ڕاند له کاتێکدا زۆرترین رێژه‌ى مووچه‌خۆر له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى دونیا10% تێناپهڕینێ(ووڵاتێکى ملیارى که‌سى وه‌ک چین له سه‌دا نیوه)
- پاش ساڵى 2014 و کۆنترۆڵکردنى ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم پێشنیارمان کرد، بۆمان نوسین توانجمان لێدان، ئاممان ووریاى ناوچه داگیرکراوه‌کان بن، گرنگى به دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌که‌ى بده‌ن ، خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش بکه‌ن، هانیان بده‌ن له‌سه‌ر خاکى خۆیانبن، چڕى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌که بپارێزن، با به‌رپرسه‌کانتان به‌یانى نه‌چنه ئه‌و ناوچانه‌و ئێواره بگه‌ڕێنه‌وه، لهگهَل خۆشى و ناخۆشیه‌کانى ئه‌واندابن، ئه‌وانه‌ى له‌و ناوچانه به‌هه‌ر هۆیه‌ک هاتونه‌ته هه‌رێم هانیان بده‌ن و بیانگێرَنهوه، ئیمتیازاتیان بده‌نێ، له‌م گوێیانه‌وه هات و له‌ویانه‌وه ده‌رچوو، ئه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى هه‌بوو، له خانقین و که‌رکوک شه‌نگار و کوێ کوێ نه‌ما هه‌موو هاتنه هه‌رێم شوقه و باخ و ڤیلایان کڕى، زۆریکهشیان به‌شوێن خۆیاندا هێنا، له ژێر سایه‌ى سیاسه‌تى 32 به 32 به 32 دا عه‌ره‌به هاورده‌کان گه‌ڕانه‌وه کورد بووه که‌مینه
- بانگه‌شه‌ى ئابورى سه‌ربه‌خۆیان کرد، وه‌عدیان پێداین، که پێویستمان به به‌غدا نیه، ئابورى سه‌ربه‌خۆ، کۆڵه‌که‌یه‌کى سه‌ره‌کى وولاتێکى سه‌ربه‌خۆیه، ئامۆژگاریمان کردن و پێمان ووتن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێن، با داهات و خه‌رجى نه‌وت و داهاته‌کانى دیکه رون و شه‌فاف بێت، به ئێستاشه‌وه نه‌ک خه‌ڵکى ئاسایی نوێنهراکانیشیان له په‌رله‌مان نازانن داهات چه‌نده؟ خه‌رج چه‌نده،؟پشکى حکومه‌ت و کۆمپانیاکان له نه‌وت چه‌نده؟
- ریفراندۆم رێکخرا، پێمانووتن په‌له مه‌که‌ن، پرس بکه‌ن، سودى نه‌بوو بڕیاریاندا و پشتمانگرتن، ده‌ى خودایه ئه‌وان له ئێمه زیره‌کتر و ووریاتربن، ریفراندۆم سه‌ربکه‌وێ و رزگارمان بێ، واده‌رنه‌چوو، له پڕێکدا، هه‌ردوو حیزب (یه‌کێتى و پارتى) ئه‌وانه‌ى بڕیارى ریفراندۆمیاندا، بوونه دووله‌ت، زه‌وى خاک و ئاویان راده‌ستى ئێران و حه‌شدى شه‌عبی کرد، نیوه‌ى خاکى کوردیان ههڕاجکرد، نسکۆیهکى تریان اعلان کرد.
- دواى شه‌ڕى داعش و ههڕاجکردنى نیوه‌ى خاکى کوردستان، پێیان ووتین، ئیتر به‌سه و ده‌رسمان وه‌رگرت، له‌مه‌ودوا به ته‌نها پشت به نه‌وت نابه‌ستین، چه‌مکه‌کانى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتیارى و گومرگ و بازرگانى بره‌و پێده‌ده‌ین، هه‌ر سی رۆژ جارێک مووچه ده‌ده‌ین، پڕۆژه‌کان ده‌سپێده‌که‌نه‌وه، کابینه له دواى کابینه په‌یمانیان نوێ کرده‌وه سوێندیان خوارد، به‌رگه‌یان نه‌گرت، ته‌نها یه‌ک مانگ به‌بێ به‌غدا مووچه‌یان پێنه‌درا، هه‌موو مانگێک پێدانى مووچه لاى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بووه مه‌کره‌مه، جارێکی‌تر به ته‌نازل و تهخازولهوه چونه به‌ر قاپى ره‌حمه‌تى به‌غدا له ده‌رگاى حیزبه شیعه‌کانیان دا، شاندى کوردى، سه‌ریان نه‌وى و ملیان که‌چه، بۆ پاره ده‌چن نه‌ک بۆ خاک، ئه‌وان سوار و ئه‌مان پیاده، ده‌ڕۆن و دێن هیچ سه‌وز ناکن، له کاتێکدا ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌لبوو بۆ کورد، که به‌غدا بڵێ کاتێک تۆ بوجه‌ى من ناده‌ى تۆ له ماڵى خۆت و من له ماڵى خۆم، له پڕۆسه‌ى سیاسی ئهکشێمهوه، ئه‌م هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام کێ ئه‌توانێ ئه‌م سنگه ده‌رپه‌ڕێنێ سه‌رۆکێک بۆ خه‌ڵک بژى نه‌ک بۆ خۆى، بینینى شاندى کوردى له به‌غدا له‌و بازرگانه موفلیسه ده‌چێ، که سه‌رمایه‌که‌ى له قوماردا دۆرَاندبێت و داواى قه‌رز له ناسراو هاوڕێکاتى بکات، ئه‌وانیش، ده‌رگا به‌ڕویدا داخَهن، ئه‌و بارودۆخه‌ى وهفدى کوردى تیا ئه‌بینرێ، مرۆڤ شه‌رمى لێده‌کا، ئه‌وه ئه‌تککردنى که‌سایه‌تى تاک به تاکى گه‌لى کوردستانه، مردن خۆشتره، له‌و خۆبه‌که‌مزانین و فه‌شه‌ل هێنانه، من بۆخۆم شه‌رمم ده‌کرد له‌و بارودۆخه‌و خۆزگه به ئه‌ندامانى ئه‌و شاندانه ناخوازم، چه‌ند سهربهرزیبوو، ئه‌م وه‌فده بۆ دروستبونى ده‌وڵه‌ت له به‌غدابن، لانى که‌م بۆ جێبه‌جێکردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستور و گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه داگیرکراوه‌کان له‌وێبن، نه‌ک بۆ سواڵ‌و سهدهقهى پاره، که تا دوێنێ به‌غدایان به موفلیس ناوزه‌د ده‌کرد و بێمنه‌ت بوون لێی. سه‌د ره‌حمه‌ت له گۆڕى بێکه‌س که فه‌رموى:
کورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆکه‌رى بێگانه‌یه
دوو دڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ر خه‌ریکى ئانه‌یه
بۆ وه‌فده‌که‌ى حکومه‌تیش ناکرێت خۆمان له شیعره‌که‌ى پیره‌مێرد لابدهینن نازانم تا چه‌ند بۆ ئه‌م سات و زه‌مانه دهشێئهبیچ خوێنه‌ر بڕیار بدات
وهفدى کوردستان میلله‌ت فرۆشان
هه‌رزه وه‌کیلى شارى خامۆشان!!
چه‌پکێ له گوڵه‌که‌ى باغهکهى سه‌را
به‌خوێنى لاوان ئه‌مساڵ ئاودرا
بیبه‌نه خزمه‌ت عه‌رشى عێڕاقى
بڵێن یار باقى و هه‌م سوحبه‌ت باقى
په‌رده‌ى تاراى سوور به‌رن بۆ ئه‌میر
بڵێن پاش کوشتار هێشتا تۆى دڵگیر
ده‌ک خه‌جاڵه‌تبن له رووى مه‌حشه‌را
ئێمه خاکى خه‌م ئه‌که‌ین به‌سه‌را
ئێوه‌ش ئه‌و عه‌رشى به‌خوێن گوڵرهنگه
سوجده‌ى بۆ ئه‌به‌ن هیچ ناڵێن نه‌نگه
کورد نه‌مردوه خه‌یاڵتان خاوه
به‌راتى نه‌جات به‌خوێن نوسراوه
من ره‌نگى سورم بۆیه خۆشئه‌وێ
مژده‌ى شه‌فه‌قى لێدهرئهکهوێ
ئه‌و شیعره‌ى سه‌ره‌وه پیره‌مێردى شاعیر له ساڵانى په‌نجاکاندا بۆ ئه‌و وهفدهى کوردى نوسیوه که به به تێکشکاوى و سه‌رشۆڕیه‌وه چونه به‌غدا،پێده‌چێ مێژوو له‌م قۆناغه‌دا دووباره بوبێته‌وه، خۆزگه وانه‌ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌سپاک ده‌بوون ، ئاستى ژیانیان له ئاست ژیانى خه‌ڵکى کوردستان نزیک ده‌بوو، بێگومان جه‌ماوه‌رى کوردستان، برسێتى و مردنى هه‌ڵده‌بژارد نه‌ک پاڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ى له به‌غدان و چاویان نه‌ک به ده‌سه‌ڵاتى کوردى و فیدراڵیه‌ت، به بوونى کوردا نایه‌ت
ئێستا بۆ هبیر بردنه‌وه‌ى ئه‌م شکستانه قه‌وانى لامه‌رکه‌زى بوون، لێده‌ده‌ن، من بۆ خۆم تا ئه‌وپه‌ڕى له‌گه‌ڵ شۆڕکردنه‌وه‌ى دهسهڵاتهکاندام بۆ خواره‌وه، به‌ڵام تکایه تکایه شکستى 29 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارى (پارتى و یه‌کێتى) و هاوئاوازه‌کانیان، ئه‌وانه‌ى بۆ پۆست و پاره شانیان دایه ژێر بارى حوکمدارى و به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتبوون له گه‌ڵیان و په‌یمانیاندا و هیچیان پێنه‌کرا، ئه‌م شکسته به عه‌لاگه‌ى نه‌بونى لامه‌رکه‌زیدا هه‌ڵمه‌واسن، له راستیدا نه‌ک لامه‌رکه‌زى ئه‌سڵه‌ن کوردستان دوو ئیداره‌ى جیاوازه، به‌م بیانوه دوو ئیداره‌یی تۆختر مه‌که‌نه‌وه چونکه مێژوو به‌زه‌یی به که‌سدا نایه