بوژاندنه‌وه‌ى دڵى نه‌وت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌کره‌م ئه‌مین
دوو مانگه نرخى نه‌وت هیچ جۆره جێگیرییهکى به‌خۆوه نه‌بیوه, به‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 ه‌وه تا مانگى چوار70%ى لهنرخهکهى له‌ده‌ستدا و به‌رمیلێک نه‌وتى برینت له 70 دۆلاره‌وه بۆ 16 دۆلار دابه‌زى به گه‌وره‌ترین دابه‌زین دێت له دواى ساڵى 2001 ه‌وه.
هۆکاره‌کانى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى چاره‌کى یه‌که‌مى 2020 روونه که بڵاوبووهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا و زیادکردنى به‌رهه‌مێنانى نه‌وت له لایه‌ن سعودیا و روسیا و ئه‌مریکا و که‌مى خواست له‌سه‌رى به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن چین و هیندستانه‌وه.
کۆرۆنا له‌گه‌ڵ خوی‌دا قفڵى له کارگه‌کان دا و به‌رهه‌مه‌کانى به ئاستێکى نزم گه‌یاند، له مانگى چوارى ساڵى 2019 وڵاتى چین رۆژانه 10.12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌کارده‌هێنا به‌ڵام له‌ساڵى 2020 به‌رێژه‌ى 4.6% ى به‌کارهێنانى نه‌وت که‌مکردۆته‌وه، به‌هۆکارى خاوبوونه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى که له44 ساڵى رابردوودا چین ئه‌و پاشه‌کشه‌یه به‌خۆیه‌وه نبینیوه که له‌ساڵانى رابردوو گه‌شه‌ى ئابورى 5.4 بووه بۆ 2.5 دابه‌زیوه. ته‌نیا له چاره‌کى یه‌که‌مى 2020 دا 6.8% له تێکڕاى به‌رهه‌مى ناوخۆیى دابه‌زیوه ئه‌گه‌رچى بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى بووه.
هه‌موو ئه‌م دابه‌زینى به‌رهه‌م و که‌متر به‌کارهێنانى نه‌وت له لایه‌ن چینه‌وه راسته‌وخۆ کاریگه‌رى له ئابورى جیهان به‌گشتى و ئابورى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌که‌م به‌کاربه‌رى نه‌وته له‌سه‌ر ئاستى دنیا و له 55% له‌و نه‌وته له وڵاتانى ئۆپێک ده‌کڕێت.
بوژاندنه‌وه‌ى نه‌وت
ئه‌گه‌ر چى ماوه‌ى سست بوون و دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌یه‌کى که‌م بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى کوشنده‌بوو به‌وه‌ى زیاتر له حه‌فتا بۆ هه‌شتا له نرخه‌که‌ى له‌ده‌ستدا.
ئێستا وڵاتان جارێکى تر خۆیان بۆ ژیانى دواى کۆرۆنا ئاماده‌ده‌که‌ن و که‌وتونه‌ته‌وه جوڵه‌و رێگریهکانیان که‌مکردۆته‌وه که بۆ خۆپارێزى دایان نابوو، ئه‌مه‌ش واده‌کات که سوته‌مه‌نى بهکاربێتهوهو کارگه‌کانیش بکه‌ونه‌وه کار، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى هێواشى به‌رده‌وامى به‌خۆوه ده‌بینیێت بۆ نزیکه‌ى 30 دۆلار به‌رزبۆته‌وه که ئه‌وه‌ش به به‌هۆشهاتنه‌وه یان بوژانه‌وه‌ى نه‌وت داده‌نرێت که له 22/4/2020 بۆ 16 دۆلار دابه‌زیبوو.
له‌گه‌ڵ زیاتر جموجوڵه بازرگانییه‌کان نرخى نه‌وتیش به‌رزده‌بێته‌وه و پێشبینیه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که که نرخى نه‌وت تا ساڵى 2021 بۆ نزیکه‌ى 51 بۆ 52 دۆلار به‌رزببێته‌وه.