هه‌رێمى کوردستان وڵاتى پێکه‌وه‌ژیانه، نه‌ک خۆسه‌پاندن؟؟
5 ساڵ لەمەوپێش
عارف روشدى
دژایه‌تى و پێشێلکردنى مافه ڕه‌واکانى پێکهاته نه‌ته‌وییه‌کانى کوردستان ، هه‌وڵێکى نه‌زوکى سه‌پاندنى چه‌قبه‌ستوویى هزرى و ملهورییه ، پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى دیموکراسى و مافه‌کانى مروڤ و پێکه‌وه ژیانه ، له کوردستاندا ناکرێت رێگا پێدراوبێت ، هه‌ر هه‌نگاونانێک له‌و باره‌یه‌وه گه‌وره‌ترین زیان به پێگه‌ى سیاسى ، ئابورى و کومه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رتاپاى خواسته ڕه‌واکانى بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى پێشکه‌وتوخواز ده‌گه‌ینێت چونکه : ئاماژه‌یه‌کى ترسناکه له بوارى سه‌رهه‌ڵدانى بیرى قێزه‌وه‌نى شوڤینى و خۆ سه‌پاندن ، (که سه‌رچاوه‌ى چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مانه به درێژایى مێژوو له لایه‌ن گه‌لانى سه‌رده‌سته‌وه ) و بێرێزییه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌کانى کوردستان و، له هیچ بارێک‌دا هاوته‌ریبى موراڵى سیاسى و کومه‌ڵایه‌تى و، ره‌وایه‌تى مافى چاره‌نوسى گه‌له‌که‌ماندا نابێت ، بزاوتى کوردایه‌تى ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مه دژواره‌کانیدا هه‌ڵگرى به‌ها به‌رزه‌کانى ئاشتى و ئازادى و ژیان دوستیى بووه ، ناکرێت له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى به‌رته‌سکى حزبى و بالا ده‌ستى ئاراسته‌یه‌ک ، پروسه‌ى دیموکراسى له هه‌رێمدا له که‌دارو به لارێ‌دا ببرێت .
به داخه‌وه هێشتا کاریگه‌رى نه‌رێنى ره‌فتارى هه‌ندێ گروپى (هه‌ر به ناو کورد) دژ به گه‌لى کلدو ئاشورى له سه‌ره‌تاى پێکه‌وه‌نانى ده‌وله‌تى عیراق و، گه‌لى ئه‌رمه‌ن له کوردستانى باکور له سه‌رده‌مى عوسمانىدا ، هه‌روه‌ها رووداوه‌کانى که‌رکوکى سالى ١٩٥٩ هێشتا له یاده‌وه‌رى پیکهاته‌کاندا به زێندوویى ماوه‌ته‌وه و توندره‌وه‌کان بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى به کارى ده‌هێنن، له راستیدا ئه‌و کردارانه به هیچ پێوه‌رێکى ئه‌خلاقى و دوستایه‌تى دێرین له گه‌لى کوردستانى ئازادیخواز ناوه ه‌شێته وه ، به‌لام ئه‌و گروپانه به فیتى داگیرکه‌رانى کوردستان ده‌ستیانبرد بۆ گیان و مال و مولکى پیکهاته‌کان ، ئێستاش هه‌ندێ به‌رپرسى سیاسى و ئاینى له هه‌ڵگرانى هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ى چه‌وت و دور له ویست و خه‌سڵه‌ته مروڤ دوستانه‌ى گه‌له‌که‌مان ، له پێناوى ده‌ستکه‌وتى ناره‌وا ، ئاماده‌ن شکوى هه‌رێم بریندارکه‌ن و ئاشتى و سه‌قامگیرى کومه‌ڵایه‌تى ڕووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى نه‌خوازراو بکه‌نه‌وه ، بۆیه هه‌ر وه‌ک چون له په‌یامى رێزدار سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى دا ئاماژه‌ى پێکراوه (پێکهاته‌کان خه‌لکى ره‌سه‌نى کوردستانن و به هه‌مو شێوه‌یه‌ک به‌رگرییان لێده‌کرێت ) پێویسته پارله‌مان ، ده‌سه‌لاتى جێبه‌جیکردن و دادوه‌رى ، ڕێگرى بکه‌ن له هه‌ر ده‌ست درێژى و پێشێلکاریه‌ک ده‌رحه‌ق به مافه ره‌واکانى پێکهاته سه‌ربه‌رزه‌کانى گه‌له‌که‌مان .