گه‌وره‌م ده‌باشان هێنده دوورنیه
5 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزاد ساڵح
به‌ڕێزکاک مه‌سعود بارزانی
سڵاو
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت دواى کۆچى مام وکاک نه‌وشیروان جه‌نابتان مه‌رجه‌عى کورد بن، ئه‌وا منیش مافى خۆمه وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێک ئه‌م نامه‌یه ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان بکه‌م وداواتان لێ بکه‌م که‌ته‌شریف بهێننه ده‌باشان و کۆتایى به‌حه‌سره‌تى دووریى نێوان براکان بهێنن.
کاک فازل میرانى ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى براین به‌ڵام بڕێک دوورین له‌یه‌ک!!!، ئێمه‌ش ده‌ڵێین برانابێت له‌براى خۆى دووربێت!
ڕه‌نگه‌ده‌م به‌تاڵ هه‌بێت کاتێک ئه‌م نامه‌یه ده‌بینێت پێم بڵێت ئه‌م شانامه‌یه زیاده‌یه،یاخودڕه‌نگه‌بڵێن ماستاوه،من ئاسایى وه‌رى ده‌گرم چونکه‌وانه‌یه‌ک له ڕه‌وتى ڕۆژگاره‌وه فێربووین که‌هیچ شتێک به‌قه‌ده‌رناته‌بایى ودووبه‌ره‌کى وشه‌ڕى ناوخۆ ئازارى نه‌داوین و زیانى به‌کوردنه‌گه‌یاندوه.
ڕه‌نگه که‌سانێک که‌نانیان له شه‌ڕى ناوخۆ‌و په‌رتبووندایه دژى ئه‌م بۆچوونه‌ى من بن ، چونکه مێژووى میرنشینه‌کانم خوێندوه‌ته‌وه که‌چۆن به‌هۆکارى جیاجیا له‌لایه‌ن ناحه‌زانى کورده‌وه له‌ناوبراون ، تۆش پێشمه‌رگه‌ى دووشۆڕشیت وله‌پێناوى ئامانجێکى ڕه‌واوشه‌رعیداخه‌باتت کردوه،به‌ڵام بێده‌نگیتان له‌ئاستى درووستبوونى درزوبۆشایى نێوان (ى ن ک )و(پ د ک)مایه‌ى نیگه‌رانیه.
زووربه‌مان له‌بیرمانه که ساڵى ٢٠٠٩ کاتێک یه‌کێتى وپارتى به‌لیستى کوردستانى به‌شداربوون له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا مام جه‌لال گۆڕى پێ نوور بێت، له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا بۆسه‌رکه‌وتن وبه‌ده‌ست هێنانى زۆرترین ده‌نگ بۆبه‌ڕێزتان تێده‌کۆشا، سیاسه‌ت مه‌دارێک هه‌رئه‌وکات گوتی:ئه‌گه‌ربه‌رزانى باوکیش له‌ژیاندابوایه هه‌رئه‌وه‌ى پێ ده‌کراکه‌مام بۆ کاک (مه‌سعود)ى کردوه.
هه‌ربۆیه ئێستا ته‌نها مه‌رجه‌عى کوردستان که‌پرس وڕاوێژى پێ ده‌کرێت جه‌نابتانن بێده‌نگیتان له‌م دۆخه‌دا جێى نیگه‌رانى هه‌مووکورده‌و جێى پرسیاره؟. ئه‌م داواکاریه‌شم له‌خۆوه‌نیه‌وده‌مێکه پیره‌مێردى شاعیر فه‌رموویه‌تی:(ئه‌بێ به‌خشنده‌مل که‌چکا له‌ئاستى مووچه‌خۆرى خۆی...سوراحى سه‌رفروودێنێ له‌بۆپیاڵه که‌تێکابۆی).
ده‌زانم تۆش نیگه‌رانیت هه‌یه،به‌ڵام ده‌کرێت ده‌ست پێشخه‌رییتان هه‌بێت. پێویسته ئه‌وه‌شتان له‌یادبێت که به‌ڕێزان کاک (پاڤێڵ و شێخ لاهوروکاک قوباد)هێشتا چاویان ته‌ڕه به‌فرمێسکى جێ هێشتن وحه‌سره‌تى کۆچى مام،یه‌کێتیش یه‌کێتیه‌که‌ى جاران نیه‌وده‌کرێت جه‌نابتان ئه‌م واقیعه ووردتر بخوێننه‌وه دواى به‌ستنى چوارهه‌مین کۆنگره‌ى (ى ن ک).
له‌م دۆخه‌دا سه‌ردانێکتان کۆى وورده‌کێشه‌کان سفرده‌کاته‌وه‌وقۆناغێکى نوێتر له‌پێکه‌وه‌یى هه‌ڵبژێرین ،له‌بیرتانه هه‌میشه‌مام سیاسه‌تى چه‌پکه گوڵى هه‌ڵده‌بژارد.
ته‌مه‌نم زۆرنیه به‌ڵام مێژووم خوێندوه‌ته‌وه‌وتێگه‌یشتووم که که‌سه‌مه‌زنه‌کان هه‌نگاوى مه‌زنیان ناوه، ئه‌وه‌ى که(دیاکۆ)ى مه‌زنترکردوه هێزووبازووچه‌ک نه‌بوه،به‌ڵکو هێزومۆراڵى ئه‌وبۆ یه‌کخستنى هێزى میدیه‌کان بوه که‌ئه‌وى به‌به‌هێزى ده‌رخستوه‌وهه‌موویانى هێناوه‌ته‌سه‌ریه‌ک هێڵ. مێژووش ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆیان تۆمارده‌کات،ده‌کرێت ئه‌م قۆناغه‌بۆبه‌ڕێزتان فرسه‌تێکى زێڕین بێت تاتاجى سه‌رکه‌وتنى ئاشتى وته‌بایى تیاله‌سه‌ربنێیت .