‌ ‌دوو که‌سى نامرۆڤ

5 ساڵ لەمەوپێش



عارف روشدى

(وائیل عبداللطیف) که‌ گوایه‌ (دادوه‌ر) ه‌ ، پێش چه‌ند ڕوژێک به‌ هه‌ناسه‌یه‌کى بۆگه‌نى شوڤینى په‌لامارى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى دا و وه‌ک هۆکارى مه‌ینه‌تییه‌کانى گه‌لى عیراقى پێناسه‌ى ده‌کرد ، ده‌سه‌لاتى به‌عس و ئێستاى تائیفى له‌ تاوانه‌کانیان ده‌به‌خشى ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لى کوردستان و به‌ ره‌واى ده‌بینى مافى چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مانیان هه‌بێت ، ئه‌م کابرایه‌ چه‌ند جارێکه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خۆى شه‌رمه‌زارده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌و خراپتره‌ (سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین ) ناوێکه‌ ، به‌ده‌نگى ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکى پارێزگاى سلیمانى و پاڵێوراوى (نه‌وه‌ى نوێ) ، له‌ بوگه‌نترین ئاستى دژایه‌تیکردنى گه‌له‌که‌مان دایه‌ له‌ پارله‌مانى به‌غدا ،تا ئه‌و رادده‌یه‌ بێ شه‌رمانه‌ داوا له‌ حکومه‌تى به‌غدا ده‌کات به‌ هێزى سه‌ربازى په‌لامارى هه‌رێمى کوردستان بدات ، لێره‌دا رووى ده‌مم له‌ خه‌ڵکى نیشتیمانپه‌روه‌رو سه‌رفرازى کوردستانه‌ به‌ گشتى و خه‌لکى جوامێرى شارى سلێمانى شارى رووشنبیرى وکوردایه‌تى یه‌ به‌ تایبه‌تى ، ئایا به‌ چ ویژدانێک ئه‌مه‌ هه‌ر به‌ زمان کوردیش بزانرێت ؟ ئایا ره‌وایه‌ له‌ سه‌رخاک و به‌ ئاوو هه‌واى کوردستان بژیت ؟ له‌ راستیدا به‌ هه‌ر پێوه‌رێکى مورالى و ژیاندوستى بێت ، ده‌بێ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک شه‌رمه‌زاربکرێت و راپێچى به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌ بکرێته‌وه‌، حکومه‌ت و گه‌لى کوردستان نابێ له‌م جوره‌ تاوانبارانه‌ خۆشبێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار