گەندەڵی و گەندەڵ کردن!
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز عەبدوڵڵا
گەندەڵی دیاردەیەکە پەیوەستە بە سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی وڵاتانەوە. سیستەمی سیاسی وحوکمڕانی وڵات چەند دواکەوتووتر بێ یٔەوەندەش زیاتر یٔەو دیاردەیەی تیادا گەشە دەکا، بە پێچەوانەشەوە سیستەمەکان چەند پێشکەوتووتر و سەردەمیانە تر بن دیاردەی گەندەڵی تیاندا کەمتر دەبێ.
بێگومان بەڕێژەی جیاجیا و بە شێوازی جیاجیا گەندەڵی لە هەموو وڵاتان هەبووە و دەشبێ، بەڵام لە وڵاتە پێشکەوتووەکان چاودێری و بەدووا داچوون و سزا هێندە کاریگەرن کە گەندەڵیەکان سنوردار بکرێن و نەبنە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر وڵات.
هەرچی لە وڵاتە دواکەوتووەکانە بە کوردستانیشەوە دیاردەکە یٔەوەندە گەورەو و کاریگەرە نەک بنەبڕ کردنی، بەڵکو سنوردار کردنیشی یٔەستەمە، چونکە بەشێوەیەکی سیستەماتیک و مافیایی پەیڕەو دەکرێ و گەشەی پێ دەدرێ. لەم وڵاتەی یٔێمە کار گەیشتۆتە یٔەو قۆناغەی لە جیاتی پلاندانان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی، تێوەگلاندن و گەندەڵکردن بۆتە پلان!
دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەن زۆرترین کەس بە تایبەت لە دەستە بژێری سیاسی، ڕۆشنبیری، پیشەیی و بازرگانی لەو دیاردەیە بگلێنن تاکو یٔەوانیش بەرگری و پشتیوانی لە سیستەمە گەندەڵەکە بکەن.
دیارە گەندەڵکردن لە خوودی گەندەڵی زۆر مەترسیدارترە، بەڵام لە کۆتاییدا گەندەڵی سیستەمەکە هەر دەڕزێنێ و بە سەرسەری گەندەڵکارانیدا دەڕوخێنێ.