ده‌سه‌ڵات و چاکسازى
5 ساڵ لەمەوپێش
ئامانج ناصح قادر
هه‌ڵگرتنی دروشمى چاکسازی له‌لایه‌ن کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، یه‌کێکه له داوا هه‌ره گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسی و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی خاوه‌ن ئاکار و ویژدانی به‌رز به‌تایبه‌تی، چونکه وه‌ک ئاشکرایه لای هه‌موان گه‌نده‌ڵى و نادادی وڵاتی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی نادیار بردووه و له لێوارى که‌وتندایه بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات کار له‌سه‌ر دروشمه‌که‌ی خۆى نه‌کات ده‌ره‌نجام و داهاتووى ئه‌م هه‌رێمه ته‌مه‌ن (29) ساڵه ڕوو له خێر نییه.
له ماوه‌کانی ڕابردوو پشکی شێر به‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌وێت له ئاشکرا کردن و خستنه‌ڕووی گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا نابێت مه‌وقیفی جوامێرانه‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامی و یه‌کگرتوو له‌بیر بکرێن که له‌پاڵ هێزی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان ده‌ورى کارایان هه‌بوو له خستنه ڕووی نادادی و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵى گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزبی حوکمڕان، که ئه‌م دوو لایه‌نه تائێستاش له‌به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆندان.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌رچه‌نده ڕخنهى ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێت که چونه‌وه بۆ ناو حکومه‌ت کاته‌که‌ى زوو بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چ له‌سه‌ر ئاستی فراکسیۆنه‌که‌ى له په‌رله‌مانی کوردستان یا فراکسیۆنه‌که‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق یا فراکسیۆنه‌کانی له هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم، وه سیاسی و رۆشنبیر و ڕاگه‌یاندنه‌کانی بێده‌نگ نه‌بوون له ده‌ست خستنه سه‌ر برینه‌کان و داواکردنى مافی هاولًاتیان.
دانانی دروشمی چاکسازی له به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا خۆى له خۆیدا بڕوا هێنانی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاته به‌و ده‌نگانه‌ى که ساڵانی ڕابردوو پڕ به گه‌رویان هاواریان ده‌کرد که حوکمڕانی به‌م جۆره نابێت که ئێوه ده‌ستان داوه‌تێ.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌کانی ڕابردوو بکه‌ین له هه‌رێم که یه‌که‌م کابینه له‌ساڵى (1992) پێکهێنرا هیچ کامیان ناگه‌ن به‌و دروشمه‌ی که کابینه‌ى نۆیه‌می له‌سه‌ر بنیات نراوه، بۆیه لێره‌دا هاوڵاتی مافی خۆیه‌تى بپرسێت ئایا به‌شێوه‌ى کردارى هیچ کار کراوه له‌سه‌ر چاکسازى؟
ئاماده‌کردنی ره‌شنوسى پرۆژه یاسای چاکسازى له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نشینی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دواتر ناردنی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان و په‌سه‌ند کردن و دهچواندنى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به یاساى ژماره (2)ى ساڵى (2020)، وه هه‌روه‌ها ده‌رکردنى چه‌ند بڕیارێک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له باره‌ى باج و ڕکخستنهوهى خاڵه سنورییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى دام و ده‌زگا میرییه‌کان بۆ ئاستێکى زۆر نزم له‌و هه‌نگاوانه‌ن که حکومه‌ت گرتونیهبهر بۆ پرۆسه‌ى چاکسازى هه‌رچه‌نده تاوه‌کو ئێستا هیچى وا له بڕیاره‌کان جێبه‌جێنه‌کراون، زۆرینه‌ى هاوڵاتیان وه به‌تایبه‌ت مووچه خۆرانى فیعلی چاویان له ماوه‌کانى داهاتووه ئاخۆ حکومه‌ت له بوارى کرده‌یی چى ده‌کات بۆ مه‌سه‌له‌ى چاکسازى له بوارى دارایى چونکه له مانگی (ته‌موز/ 2020) یاسای چاکسازی ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هاونیشتیمانیان ته‌نها به‌جێبه‌جێکردنى یاسایه‌ک و چه‌ند بڕیارێک تینوێتیان ناشکێت بۆ چاکسازی و گۆڕانکارى ڕاسته‌قینه چونکه گه‌نده‌ڵى و نادادی و به‌هه‌ده‌ردان زۆربه‌ی سێکته‌ره‌کانی ژیانی گرتوه‌ته‌وه، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت هه‌رسێ لایه‌نى سه‌ره‌کى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) نابێت مه‌سه‌له‌ى گۆڕانکارى ته‌نها له‌مه‌دا قه‌تیس بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌رکه له‌سه‌ریان که هه‌نگاوى کرده‌یی بنێن بۆ چاکسازی ڕاسته‌قینه له گشت بواره‌کانی حوکمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن و قوت و ژیانى خه‌ڵکی سته‌مدیده چونکه ده‌ست بهسهراداگرتن و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتى و یاسا شکێنی له هه‌رێمى کوردستان گشت پێوه‌ره‌کانی تێپه‌ڕاندووه به ئاڕاسته زۆر خراپه‌که‌ى.
له مێژه لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مه ئازاکان بانگ له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن یه‌کێک له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کان که ئاسته‌نگی بۆ بارى دارایى هه‌رێم دروست کردوه ئه‌و به‌لێشاو بهفهرمانبهرکردنه چ شارستانی یا سه‌ربازی،هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو خانه‌نشین کردنه‌ى خه‌ڵکانێک که ڕۆژێک له ڕۆژان له‌م وڵاته نه خزمه‌تیان کردوه نه کاتی خۆشی له لادێکان نانێکیان داوه به پێشمه‌رگه که ئێستا هه‌ر یه‌که‌یان به پله‌ى سه‌ربازى جۆراوجۆر خانه‌نشین بوون و پاره‌ى باش وه‌رده‌گرن! که‌واته له ده‌ره‌نجامدا ئه‌م جۆره که‌سانه له سایه‌ی هه‌ردوو حزبی فهرمانڕ بوون به بار به‌سه‌ر دارایى و قوتی ژیانى فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و خانه‌نشینی ڕاسته‌قینه‌وه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه ده‌سه‌ڵات نه‌ک گوێى له‌م جۆره قسانه نه‌گرت بگره ڕۆژ دواى ڕۆژ قورسایی زیاترى خسته سه‌ر داهات و بوجه‌ى وڵات!.
هه‌رچه‌نده گه‌شبین نیم به‌وه‌ى که یه‌کێتى و پارتی بتوانن یا بیانه‌وێت مووچه‌ى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ببڕن که بێ هیچ ماندوبون و خزمه‌تێک بوون به مووچه خۆر و بار به‌سه‌ر خه‌ڵکی شایسته‌وه چونکه ده‌گمه‌ن یاخود هه‌ر نابینی که‌سێک هه‌بێت سه‌ر به خۆیان نه‌بێت و مووچه‌یان بۆ دابین کردبێت، که‌چى له‌ولاشه‌وه به هه‌زاره‌ها خێزانی هه‌ژار هه‌ن که تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت یه‌ک دینار چه‌ند بێ نرخه له هیچ کامێک له کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم سودمه‌ند نه‌بوونه له‌کاتێکدا ئه‌یانتوانی زۆر به که‌متر له‌و بڕه‌ى که بۆ خه‌ڵکی ناشایسته دابین ئه‌کرێت ده‌ستى ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارانه‌ى بگرتایه و له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاودێرى کۆمهلًایهتی مووچه یا هاوکارى مانگانه‌ى بۆ دابین بکردنایه.
وه‌ک ڕوونه لاى هه‌مووان له‌کاتى ئێستادا هه‌م بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌م قه‌یرانی دارایى دوو هۆکارى لێکدانه‌بڕاون که کاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر لایه‌نى دارایى و داهاتى هه‌رێم دروست کردوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه ئه‌بێت کابینه‌ى نۆ کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی بکات چونکه پێشتر متمانه‌ى هاولًاتی به حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کان زۆر لاواز بووه.
سه‌رۆکى حکومه‌ت دانى نا به‌وه‌ى که ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ چاکسازى چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانێک ده‌درێت که به بێ هیچ هۆکارێکى شه‌رعی بوون به خاوه‌نى هه‌موو شتێک، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت که سڵ له هیچ ناکه‌نه‌وه بۆ چاکسازی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه هه‌بێت ئه‌توانرێت به هه‌نگاو به‌رنامه‌کانى چاکسازى گشتگیر جێبه‌جێبکریت و هاوڵاتیانیش سودمه‌ندی یه‌که‌م و ڕاسته‌قینه ده‌بن له‌م نێوه‌نده‌دا.
له کۆتایدا ده‌پرسم له‌م کاتى قه‌یرانه‌دا لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌یانه‌وێت چاکسازی ڕاسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن ئاخۆ ئه‌یانه‌وێت قه‌یرانی له‌مه گه‌وره‌تر به‌سه‌ر میلله‌تدا بهێنن؟! کات ماوه بۆ چاکسازى هه‌رچه‌نده له کوردستان له مێژه جامه‌که پڕ بووه و لێشى ده‌ڕژێت.