دیدێک ...ڕاستگوو سەرشکاوە ؟؟

5 ساڵ لەمەوپێش



 عارف روشدى
 

بە داخەوە پێشینان وتویانە ( خاوەنى راستگوویی سەرشکاوە) ، لەم هەرێمەدا هەزاران کەس موچەخورن بێ ئەوەى بۆ ساتێکیش خزمەتیانکردبێت لە دام و دەزگاکانى حکومەتدا ، بەلکو بەشێکیان نیشتەجێێ هاندەرانن و لەوێش موچەى سوشیاڵ وەردەگرن یان کارێکى دیکە دەکەن ، ئینجا هەندێک لەم بەرێزانە بەکەمالى ئیستیراحەتەوە پاڵکەوتون و زور دەمگەرمانە حکومەتى هەرێم رەخنە باراندەکەن ؟؟؟؟

ئاخو ئەم کەسانە دەبێ چون پیناسەبکرێن ؟؟؟ لە لایەکى دیکەوە (هەزاران کادیرى حزبەکان ، ژنانى شاخ ، خانەنشینى جوراو جور ، شەهیدى ناراست ، کەمئەندامى ناراست ، پلەدارى نارەوا ، روژنامەنوس و قەلەم بەدەستى بێ ویژدان ) ، هەمویان لە سەر ئەرکى حکومەت موچەدارن ، ئینجا لە خونواندنێکى سەیردا شەو روژ لە پێشەنگى رەخنەگراندان و بە نارەوا حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن ؟؟

ئى بۆ بۆ جارێکیش لە خۆیان ناپرسن بە چ رەوایەتییەک مافێک وەردەگرن کە هى خویان نییە ؟؟ حکومەتى بەغدا لە ٢٠٠٣ یەوە تائێستا یەک ژمارە دەناسێ لە موچەخورانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ( ٦٨٢ ) کەسە ، لە کاتێکدا بەدرێژایی ٢٠٠٣-٢٠٢٠ ، لە بەغداو خواروى عیراق بە لێشاو و لە ژێر ناونیشانى سەیرو سەمەرەدا وەک (رەفحاء و یاوەرانى ئیمامى چاوەرێکراو ) خەلک دامەزراوە ، زیاتر لە (٧ ) ملیون کەس موچەدارن ، بەڵام لە هەرێمدا هەر دەبێ (٦٨٢) هەزارکەس ژمارەیەکى داسەپاوبێت ؟؟؟ لە کاتێکدا ساڵانە هەزاران کەس لە دەرچووانى زانکو و پەیمانگاکان بە بێ ئەوەى دام و دەزگاکانى هەرێم پێویستیان پی هەبێت ئینجا دامەزرێنراون ؟؟؟

لە گەڵ ئەم راستیانەشدا هەمیشە حکومەتى هەرێم تومەتبارە بە هزرو تەخمینى ئەمان و هاواردەکەن (حکومەتى هەرێم موچەکانمان دەخوات ) ؟؟؟ باشە توزێک ویژدان ، هەرێم موچەى (٦٨٢) هەزار کەس وەردەگرێت ، بەلام موچەى (١٢٨٥) یەک ملیون و دووسەدو هەشتاو دوو هەزار کەس دابەشدەکات !!!!، بوچى ئەم راستییە بزرکراوە ؟ بوچى ویژدانى زیندوى خویان ناخەنە گەرو ئەو راستییە لە بەرچاوبگیرێت ؟ یان ئەوانەى (هەر بەزمان کورد) لە پارلەمانى بەغدا ، کاتێک داوادەکەن حکومەتى بەغدا (گەورەترین نمونەى گەندلستان) لە هەمو جیهاندا ، موچەى موچەخۆرانى هەرێم بە شێوەیەکى راستەخۆ دابەشبکات ئایا نازانن بەغدا تەنها موچەى (٦٨٢) هه‌زارکەسى پەسندە ؟

باشە ئەى ئەو هەمو موچەخورانەى دیکە رازى دەبن پێیان بووترێت فەرمون هەر کەس برواتەوە و ئیتر ئەو ئەرکەتان کوتایی پێهات؟ لێرەدا حەقە چیتر راستییەکان ئاوەژوونەکرێن ، (ئەوەى بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان دەکرێت پیلانێکى نەگریسی سیاسی قێزەوەنە ) بە بەشدارى بەشێک لەو کوردزمانانە تەونەکە رادەچێنرێت ، هەمو مەبەستیان بریتییە لە تێکدانى نیمچە شادبوونى گەلەکەمان بە ئازادى و سەروەرى خۆی ، کورد زمانەکان زور نەفس نزمانە هەمو کێشە نیشتیمانى و نەتەوەییەکەمان کورتیان کردووە لە موچەى (٦٨٢) هه‌زار کەسدا؟؟؟. بۆ زانین ئەگەر گەندەڵێک لە هەرێمەکەماندا هەبێت (١٠٠) گەندەڵ لە بەغدایە ، سەرەراى هەمو کەم و کوڕییەکانمان لە هەر ئاستیکدا بێت ، هەرێمى کوردستان سەد شەقاو لە پێش بەغدادەوەیە . لە گەڵ ئەوەشدا نارازییەکانى عیراقى جورئەت ناکەن بێرێزى بە ئاڵاو وڵاتى خویان بکەن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار