مێرخاسەکانی مێ خاس و عەوائیلەکانی کەرکوک

4 ساڵ لەمەوپێش



نەوزاد ساڵح
دوای پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق لە٢٠٠٣بەدواوە عەرەبی سنورەکانی ناوچەداگیرکراوەکان و سنوری پارێزگای کەرکوک ودیالەو موسڵیش کە پشتیان بەیاسا تەعریبەکانی ڕژێمی پێشووبەستبوو بەردەوام بوون لەگێچەڵکردن بە کوردستانیانی ناوچەکەو بەپشتیوانی پۆلیس وسوپای عێراق وحەشدی شەعبی بەردەوام بوون  لەسەرفشارخستنەسەرکوردەکان و ناچارکردنیان تابەجێ هێشتنی گوندوزەوی وزاریان،دوای هاتنی داعشیش لە٢٠١٤بەدواوە ئیتر ئەوان بەتێکەڵبوونیان لەگەڵ داعش وهاوکاریکردنیان بەتەواوی فشارەکانیان بۆسەرکوردزیادکردوکەوتنە فڕاندن و تیرورکردن وسوتاندنی ماڵ وگەنم وسەروەتی کوردەکان بەتایبەت لەناوچەکانی  شەنگال داقوق سنوری گوندەکانی خانەقین،کەچەندین جارهێرشیان دەکردەسەرگوندەکانی براکاکەییەکان،بەداخەوە کە کۆتا هێرشیان بۆسەرگوندی داراو مێ خاس بووکە شەوی ١٣/٦/٢٠٢٠بوو کە  حەوت کەسیان شەهیدکرد،لێرەدا پرسیار ئەوەیە سەرکردایەتی سیاسی کوردوپارتەدەسەڵاتدارەکان تاکەی بینەری ئەم ڕوداوانەدەبن!!!،هەرگیزکوردوەک ئێستا بێ هەڵوێست ولاوازنەبوە،ئەوعەرەبەهاوردەیەی کەلەکەرکوکدا دەپاڕایەوە تەنها دەری نەکەن ئێستا ماڵی کورددەسوتێنێت وڕاوەدونانی کورددەکات،ڕاکان جبوری بەوەکالەت پارێزگاربەردەوامە لەپشتیوانی گەڕانەوەی عەرەبەهاوردەکان ودەرکردنی کوردلەزێدی خۆی و ومۆڵەتی موڵکداری وکێڵانی زەویەکانی کوردیان بۆتازەدەکاتەوە!!!

لێرەدا دەپرسم وڕوودەکەمە بەرپرسە حزبیە کەرکوکیە (عوائل)ەکان کەبەزۆری لەسلێمانین و پێیان دەڵێم مێرخاسەکانی مێ خاس تیرۆردەکرێن وئێوەش (عوائل)ەکان لەشاشەکانەوە سەرخۆشیان بۆدەنێرن!!! سبەی کەهەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام درا بەچ روویەکەوە داوای دەنگ لەدانیشتوانی کەرکووک وناوچە داگیرکراوەکان دەکەن تاجارێکی ترنوێنەر بنێرنەوەبەغدا؟؟؟

ئێوە کەحەفتەی جارێک وەک عوائیلی سەربازی سەرێک لەکەرکوک دەدەن وئێوارەش دەگەڕێنەوە بۆسلێمانی وشەوانەش لەشاشەکان باسی دڵسۆزی خۆتان ومادەی ١٤٠  بۆکەرکوکیەکان وناوچەدابڕێنراوەکان دەکەن !!!پێم ناڵێن کێ بڕواتان پێ دەکات وکێ گوێتان لێ دەگرێت؟؟؟

پێم ناڵێن زەحمەت نەبێت ئێوە بۆچی خەڵکی ڕەسەنی شارەکەتان جێ هێشتوە؟؟؟ ئەگەرلەبەردۆخی ئەمنیە ئەی ئەوەنیە خەڵکەڕەسەنەکەی تیادەژی؟؟؟ ئایازەرورە ئێوە بەتایبەت بەرپرسه کەرکوکیەکان لە ئەندامانی (م س،سەرکردایەتی)ی ن ک ئێوە خەریکی چین وبەهیوای چین؟؟؟کەرکوک بەقودرەتی قادر دۆخەکەی چاک نابێت و ئاسایی نابێتەوە،هەڵچوون وبەرزکردنەوەی  دروشمی باق وبریق ڕەوایی بەگرفتی کەرکوک نادات،گرنگە بەفاکتەری مێژوویی و دوکومێنت ناسنامەکوردستانیەکەی ئەم شارە بۆڕای گشتی وجیهان بسەلمێنرێت!!!کەی لایەک لە خەڵکە داماووهەژارەکەی ئەم شارەدەکرێتەوە؟؟؟،دەزانن بوونی ئێوە لەکەرکووک هەرخۆی پشتیوانی وئاماژەی دڵسۆزیتانەبۆکەرکوک وکەرکوکیەکان بەپێچەوانەشەوە جێ هێشتنی شارەکەو سپاردنی بەڕاکان جبوری هەرئەمەی لێ دەکەوێتەوە؟؟؟دەزانن خەڵک بەئێوە ناڵێت دڵسۆز!!!،هەست دەکەن کەئیتردابڕاندتان هێندە دووریخستوونەتەوە لەجەماوەری کەرکوک کە متمانەتان کەوتوەتە ژێرپرسیارەوەو ڕەنگە ئیتر ڕووی ئەوەشتان نەبێت لەپرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا داوای دەنگ وپشتیوانیان لێ بکەن!!!

حکومەتی هەرێم وهەموولایەنەکان کەمتەرخەمن بەرامبەربەدۆخی کەرکوک وناوچە داگیرکراوەکان بەڵام  بەتایبەت ئەرکی قورسی ئەم بەرپرسیاریەتیە لەسەرشانی (ی ن ک)ە چونکە ئێوە خاوەنی پێگەی بەهێزبوون لەپێشووداو ئێستاش شەش نوێنەرتان لەبەغداهەیە؟؟؟ ناکرێت لەمەزیاتردەستەوەستان بن لەئاستی پرۆسەی تەعریب وتیرۆرکردنی گوندنشینەکان وسوتاندنی دەغڵ وماڵ و موڵکیان بەدەستی عەرەبی هاوردەی موتوربەکراوبە تیروریزمی جیهانی،ئایندەی کەرکوک وناوچە داگیرکراوەکان یەکڕیزی ویەک دەنگی کوردی پێویستە،جارێکی ترپێویستە بەرپرسەکەرکوکیەکان بگەڕێنەوەسنورەکەو بەپشتیوانی خەڵکەڕەسەنەکەی وهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرەکان لەبەغدالەچارەسەری گرفتی خەڵکەکەیدابن ،هەربۆیە جێ هێشتنی شارەکەوسنورەکە نیشانەی بایەخ نەدانە بەناوچەکەوکوردیش دەڵێت:- (ئەگەرخلەماڵ کەرئەبوولەشوێنی خۆی گاڵی ئەکرد)،کەواتە دڵسۆزئەوکەسەیە کەلەگەڵ خەڵکەکەیدابێت ولەگەڵ کێشەکانیاندابژی!!!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار