‌کڵاو با بردوویه‌تى... با فریاى سه‌رمان بکه‌وین

‌ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف

4 ساڵ لەمەوپێش



‌ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف

قسهیهکى باو ههیه، دهڵێن ههر کات سوریاو عێراق و ئێران و تورکیا کۆبوونهوهو رێکهوتن، بهدڵنیاییهوه، زیانییهو دژى بهرژهوهندییهکانى گهلى کوردستانه، بهمانایهکی تر ئهو چوار وڵاته تهنیا لهسهر دژایهتى و نهمانى مهسهلهى کورد، هاودهنگ و رێکن.

چهرخى رووداوه سیاسییهکان و بهرژهوهندى حزب و ناوهنده سیاسى و حوکمڕانییهکانى کورد بهشێوهیهک سوڕاوه، ئهمجاره سهرانى کورد خۆیان بوون بهبهشێک لهپرۆژهى تهسلیمبوون بهعێراق و کۆتایى هێنانى مهسهلهى کورد، پارتى دیموکراتى کوردستانیش لهگهڵ حزبه هاوپهیمانهکانى لهحکومهتى ههرێمدا، بهشێکن و پاشکۆى رووداوهکانن، ئاگادارن و شایهت و تهماشاکهرى ئهم فهوتان و فهنابوونهن. ههمو ئهو قهیران و پاشاگهردانییه سیاسى و ئابوورى و کۆمهڵایهتییهش ساڵانێکه بهرۆکى گهلى کوردى گرتووه، ئاماژه پێدهرو بهشێکى ئهو تهسلیم بوونهن، کهخواست و هیواى لهمێژینهى نهیارو دوژمنهکانى کورد بووه.

سێ ساڵ پێش ئێستاو لهسهروهختى ریفراندۆم و پێکهێنانى سهرکردایهتى سیاسى کوردستاندا، ئێرانیهکان زۆر ههوڵیاندا، کورد لهمهترسییهکانى ئاینده ئاگاداربکهنهوه، زۆر کاریانکرد بۆ ئهوهى کورد نهچێته ناو گهمهى ریفراندۆم و پێ بهو تهڵهیهدا نهنێ کهبۆى دانراوه، وتیشیان لهئهنجامدا، ئێمه ناتوانین بهشێک نهبین لهخاوهندارێتى ئهو تهڵهیه. بهڵام چونکه (سهرکردایهتى سیاسى کوردستان ـ عێراق ) خاوهنى ئیرادهو بڕیارى خۆیان نهبوون، ئهوه روویدا، که روویدا. نوێنهرایهتى هیچ وڵاتێک هێندهى ئێرانییهکان لهگهڵ کورد راشکاو نهبوون، هیچ کهسیش وهک ئهوان پێشنیازو ههنگاوو کردارى جددى نهنا، دهستیان لهپارتى شت، وهفدى باڵاى یهکێتیان بانگهێشتى تاران کردو پێیان راگهیاندن لهبهرامبهر نهکردن و دواخستنى ریفراندۆم، لهشوێنهکانى خۆتان بمێننهوهو خۆمان ئاڵاى کوردستان لهحهمرین ههڵدهکهین. مام جهلال-یان بهو ناساغییه برده تاران، به ئومێدى تێگهیاندنی، بهداخهوه ئهو بارى تهندروستى رێگهى نهدا تێبگات و بههاوهڵهکانیان وتبوو (ههرچیهکتان کردووه تێى بگهیهنن بڵێت نا). هاتنه لاى گۆڕان و وتیان جگه لهموئامهره دژى کورد، لهبهرژهوهندى تورکیاو ئهمریکاو ئیسرائیل، هیچ خوێندنهوهیهکی ترمان بۆ ریفراندۆم نیه! ـ بۆچى لهئازادى پیادهکردنى ئهو مافهى کورد تێناگهن. گۆڕان واى پێوتن و لهوهڵامدا وتیان: ئێمه ئاستى نیشتیمانپهروهرى و دڵسۆزیى نهتهوهیى ههموو سهرکردهکانى کورد ئهزانین، نهوشیروان مستهفا بیکردایه تهفههوممان ئهکردو ئهمانناسى و رهنگه جۆرێک لهڕێککهوتنمان لهسهرى بکردایه، بهڵام گومانمان لهنیهتى ئهم سهرکردانهى ئێستاى ریفراندۆم ههیه چونکه نه کارو کردهوهى ئێستایان نه رابردوویان، هى ئهوه نین. وتیشیان رابهر فهرموویهتى که نابێ ریفراندۆم بکرێ گهر کرا، نابێ لهکهرکوک بکرێ. بۆیه بهههموو توانامان دژى ئهبین. ئێمه دهمانزانى راگرتنى ریفراندۆم لهتواناو دهسهڵاتى سهرکردهکانى گۆڕاندا نیه، زۆرینهش بهئهنجامدانى ریفراندۆم خۆشحاڵ بوون، بۆیه بهپرسیار لهڕووداوهکانى دواى ریفراندۆمهوه سهرگهرم بووین. ئهوان بهزمانێکى ساردو ساده وتیان دهستبهردارتان ئهبین و ئهچین لهگهڵ تورکیاو عێراقدا، بۆ کۆتایى هێنانى گهمهکه رێکدهکهوین. ئهمه جۆرێک بوو لهههڕهشه، بۆیه وتمان (گهر ریفراندۆم ئهنجامدرا؟). چهند رۆژێکى کهم و به شهێک لهحهمرینهوه تاتخوبهکانى ههولێر و سلێمانى و دهۆک پێشمهرگهو حوکمدارى ههرێم و حزبهکان دهردهکهین. ئهمهیان وت و واشیانکرد.! تهنیا جیاوازى ئهوه بوو چهند رۆژهکهى دایاننابوو، بهچهند سهعاتێک کردیان و هیچی تر. رێکهوتنهکهیان لهئهنقهرهو لهلایهن سهرۆک ئهرکانى ههرسێ وڵاتهوه کراو ئیمزا کرا، ئێستاشى لهسهربێ ناوهڕۆکهکهى ئاشکرا نهکراوه، ئهوهنده وترا کهئهمریکییهکان ریعایهتى ئهکهن و ئاگادارن. لهوکاتهشهوه ههر لهشکرکێشى و پهلاماردانێکى سهربازى، ههر فشارێکى ئابوورى و سیاسی، شکاندنى ههر پهنجهرهیهکى ماڵى کورد لهکوبانییهوه بۆ خانهقىن بهم لهشکرکێشییهى ئێستاى تورکیاشهوه، بهشێکه لهو رێکهوتنهو دهسهڵاتدارانى کوردیش لهههرێم ( لاحول و لا قوه )، چونکه بهدوایدا، خۆشیان بۆ مانهوهى بهرژهوهندییهکانیان و پاراستنى سهرى بنهماڵهکانیان به رێنمایى ئهمریکاو ئینگلیز بوون بهبهشێک لهو رێکهوتنهو لهو پڕۆژهى تهسلیمبوونه. تهسلیمبوون بهههموو ئهو رێنماییانهى لهحکومهتهکهى ( عهبادى و دواتریش عهبدولمههدى )یهوه بۆ کۆت و بهندکردنى دهسهڵاتدارانى ههولێر دهرئهچوو، کههاوڵاتیانى ههرێم ئاگادارى نهبوون کهچۆن دوو فهرمانبهرى لهبهغداوه هاتوو، بهجانتایهکهوه لهفڕۆکهخانهکانى ههولێر و سلێمانى دائهبهزین و وهک واشه بهسهر دامودهزگا ئیدارى و داراییهکانى ههرێمیاندا ئهداو ههموو داتاو زانیارییهکانیان بهرهو بهغدا دهخسته جانتاکانیانهوه، دهسهڵاتدارانى حکومهتى ههرێمیش دیسان ( لاحول ولا قوه ). نهک ههر ئهوه نوێنهرهکانى کوردیشیان لهبهغدا راسپاردبوو دهنگ بهههموو ئهو یاسایانه بدهن ( یاساکانى بودجه، ئیدارهى مالیهو شهریکهى نهوتى نیشتیمانى و...هتد ) کهههمووى بهدواى رێکهوتنهکهى ئهنقهرهدا، لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا بهدهنگى کوردى حزبه دهسهڵاتدارهکان بهیاسایى کران. مهسهلهى کارنهکردن بۆ گهڕانهوهى کهرکوک و ناوچه دابڕاوهکان خۆ لهخۆوه نیه، سێ ساڵهو نهک دهست و پێ، زمانیشیان بڕاوه لهو مهسهلهیهدا. ئێستاش کهپۆخڵهواتى کهشتییه نوقمبووهکه سهرئاو کهوتووه (پاسهوانى سنوور دێت و فڕۆکهخانه بهزیندانیى داعشهوه تهسلیم دهکرێ و پوڵ و پارهى نهوت دهوهستێ و وهفدى ههرێم وهرهقهى سپى ئیمزا دهکهن)، ههندێ بهئاشبهتاڵ ناوى دهبهن....  نا برادهر هیچ نییه جگه نهتیجهیهکى حهتمى حوکمى سوڵتانهکانى نهوت و دروێنهى ئهوهى دهسهڵاتدارانى کوردستان چاندوویانه. کڵاو با بردوویهتى و بافریاى سهرمان بکهوین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار