کورد لەنێو گەمارۆی هاوپەیمانیی هەرێمایەتیدا

نه‌وزاد ساڵح

4 ساڵ لەمەوپێش



 

نه‌وزاد ساڵح

بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری وڵاتانی هەرێمایەتی کەکوردستانیان لەنێواندا بەشکراوە وای خواستووە ئەگەرچی ناکۆکی زۆریشیان هەبێت بەڵام هەمیشە لەسەر پەرتکردن و لاوازکردن و گەمارۆدانی کورد هاوڕابوون، رەنگە ئەم خەسڵەتە لەمێژوودا بەردەوام لەدووبارەبوونەوەدا بووبێت بەپێی سەرهەڵدانی شۆڕش و جوڵە سیاسییەکانی کورد کەداکۆکی لەمانەوەی ژیانی خۆی کردووە،، ناچمە قوڵایی رووداوە مێژووییەکانی ئەم دژایەتیکردنانەی گەلی کورد ئەوەی کە لەئێستادا جێی مەترسی بێت کۆدەنگیەکی هەرێمایەتیە لەسەر گەمارۆدانی گەلی کورد لەلایەن تورکیاو ئێران لەلایەک بەسەرپەرشتی پۆتن، لەلایەکی ترەوە تورکیاو ئێران و عێراق کەکۆدەنگ و هاوڕان لەسەر بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان .....

شێوازی گوشارو هێرشو گەمارۆکان

تورکیا دوای هەستکردنی بەبەهێزبوونی هزرو هێڵی نەتەوەیی کوردو هەماهەنگیی هەرێمەکانی کوردستان لەگەڵ یەکدا هەرزوو کەوتە گێچەڵکردن بەئەزموونی خۆرئاوای کوردستان و لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوراتی راگەیاند بێگومان بەهەماهەنگی و رەزامەندی بابەتیانەی دەوڵەتانی ناوچەکە کە لەدەڤەری سۆرانەوە تاکو شاری عەفرین پشتێنەیەکی ئەمنی بەهێزی دروستکردووە کەهەر لە (شەنگال - شیلادزێ - سۆران- زاخۆ- سەرێکانی - گرێ سپی- جەرابلوس - باب) لەمەودایەکی ٢٠٠کم کردووە بەجێگای ئۆپراسیۆن کەئەمەش بۆ دابڕان و لێکترازانی شارو گوندەکانی کوردستان لەیەکتری بەوەشەوە نەوەستا تیرۆریستانی داعشی بەردایە کوبانێ و داگیری کرد، دوای داگیرکردنی عەفرینیش سوپای تورکیا بەردەوام بووە لەشەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیل و وێرانکردنی شارو گوندو ماڵی هاوڵاتیان بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو شوێنانە کە لەڕاستیدا شەڕڤانان لەو سنورانە شەڕی تیرۆریزمی جیهانیان کردووەو تائێستا زیاتر لە (١١) هەزار شەهیدیان داوە، هەوڵەکانی لاوازکردنی کورد لەخۆرئاواو باکورو باشوریش لەلایەن تورکیاوە بەردەوامی هەبووەو وەک پلانێکی ستراتیجی کاری لەسەر کردووە کە لەئێستاشدا باسی گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ و جێبەجێکردنی میساقی میللی دەکات....... لە ١٥/٦/٢٠٢٠ ەوە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ باشووری کوردستان دەستپێکردووەو تائێستا سێ قەزاو زیاتر لە (٢٠٠) گوند زیانی گیانی و ماڵی پێگەیشتووەو (١٢) گوندیش چۆڵکراون، هەڵبەتە ئەم هێرشانە بەئاگاداری حکومەتی عێراقیە، لەهەمان کاتدا ئێرانیش (١٠) کم لەسنوری رۆژهەڵاتەوە سوپای پاسدارانی جوڵاندووەو تۆپبارانی سنوری چۆمانی کردووە کەئەمەش هاوئاهەنگە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا لەیەک کاتدا!!!، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دوای دیالۆگی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام باسی گەڕانەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکات بۆ ناوەند ئەگەر وەک یاساو دەستوور بێت ئاساییەو مافی دەوڵەتی فیدراڵە، بەڵام هەست دەکەین رەهەندی سیاسی لەپشتەوەیەو لەم کاتەدا داوای کردنەوەی درەوازەیەکی نوێ لەگەڵ تورکیا کراوە کە (کۆراڤا) یە، کەئەمەش بۆنی ڕێکەوتن و هەماهەنگی عێراق و تورکیای لێدێت و بەزیان دەشکێتەوە بۆهەرێمی کوردستان.

تورکیا دوای هەستکردنی بەبەهێزبوونی هزرو هێڵی نەتەوەیی کوردو هەماهەنگیی هەرێمەکانی کوردستان لەگەڵ یەکدا هەرزوو کەوتە گێچەڵکردن بەئەزموونی خۆرئاوای کوردستان

ئەم دەروازەیە (ئۆڤاکویی) لەکاتی سەردەمی رژێمەوە تورکیا داوای کردنەوەی دەکات، بەڵام دوای سەردانی ئەردۆغان و هاکان فیدان و خەلوسی ئاکار بۆ بەغدادو بینینی کازمی، ئەم باسە گەرمتر دەبێت، ئەم دەروازەیە  (15)کم لە رۆژئاواوی خاپورەوەیە و (٥٥)کم لەتەلەعفەرەوە دوورە کەشارێکی تورکمانی شیعەمەزهەبی عێراقەو تورکیاش مەبەستی سیاسی هەیە کە ئەم دەروازەیە بخاتە خزمەتی پڕۆژەی سیاسی خۆیەوەو دەرگایەکی تر بۆ تیرۆریستە تورکمانە شیعەکان بکاتەوەو هەر لەوێوە کار بۆ بازرگانی نەوتیش بکەن، پێناچێت ازیبوونی عێراقیش بەکردنەوەی ئەم دەروازەیە ئابووری بێت و کورد ترسی درزخستنە جوگرافیای ناوچەکەی هەیە، چونکە تورکیا بەردەوام لەهەوڵی لێکترازان و پەرتکردنی سنووری شارەکان و گوندەکانی کوردستاندا بووە، کردنەوەی ئەم دەروازەیە لەو سنوورە لەکاتێکدایە کەدەروازەی (ابراهیم خلیل) نێودەوڵەتیەو کاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی راپەڕاندوە، ئەمەش بەدابڕانێکی تری جوگرافیای کورد هەژماردەکرێت کەڕەنگە عێراق و تورکیا بەمەرکەزی و دوور لەدەسەڵاتی هەرێم بیانەوێت ئاڵووێری بازرگانی تیابکەن!!

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار