بەڵێ بيگەرد طالەبانی ڕاستی کرد... بەڵام

لوقمان بەرزنجی ..ئەڵمانيا

4 ساڵ لەمەوپێش



لوقمان بەرزنجی ..ئەڵمانيا

تێبينی و ڕونکردنەوەيەکی بچوک .. دوورو نزيک ئەو خانمە ناناسم و نەشم ديوە نەبادا هيچ تەفسيرێک بۆ ئەو نوسينەم بکرێت .

ماوەی چەند ڕۆژێکە قسەيەکی بێگەرد طالەبانی وەزيرئ کشت و کاڵی کوردستان کە ووتی تەماتەی کوردستان بە کەڵکی ئاوە تەماتە نايەت..بۆتە باس و هەواڵی گەرماو گەرمی تۆڕە کۆمەڵايەتی و سوشيال ميدياکان.. هەرکەس بەجۆرێک ئەو قسەی تەفسير دەکرد ... بەندە چەند ڕۆژێک چاوەڕوانم کرد تا کەفی دڵی خەڵک دامرکايەوە هەر هەمووشيان هەقی خۆيان بوو، ئيستا کە وەزعەکە تۆزێک ئارام بۆەوە .

بەهێمنی بە ندە دەمەوێ تيشکێک بخەمە سەر ئەو بابەتە و بڵێم ئيستا دەسەڵاتی کوردی خەريکە سۆزی شۆڕشگێری و خاک پەرستی و بەرژەوەندی خەڵک بە تەحرێکی ديکە بەخەڵک دەفرۆشێتەوە و دەقۆزێتەوە . دەستی کردوە بەجاڕدانی چاکسازی ....ئەوە لەکاتێکدا هەرچی موڵکی گشتی هەيە بۆتە موڵکی ئەوان و بەناويان کراوە و هەموو بازاڕ و بازرگانیش هينی ئەوانە کەم و زۆر لەناو ئەوچاکسازيەدا نيە ، بەبەڵگەی ئەوە خۆيان بازاڕيان قۆرخ کردوە بەروبوومی کشت و کاڵی لەدەرەوە دەهێنن و قازانجی دەچێتە باخەڵی ئەوان، دەستڕۆی و بازرگانی ئەو فيرعەونانە وايکردوە سەريان لە وەزيرو دەرجەدارەکانی خۆشيان شێواندوە، بۆ نمونە ئەوەتا هەڵای بازاڕو بەربوومی تەماتە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر جەنابی وەزيری کشت و کاڵ لەتەفزيون فەرموێ ئەوتەماتە بۆ ئاوەتەماتە ناشێ ، ئيتر دونيايان لەسەر وێران کرد دەيان ڕيکلام و ناو ناتۆرەيان بۆ دروستکرد بەڵێ منيش دەڵێم ئەو تەماتەی کوردستانی ئەمساڵ بۆئاوە تەماتە ناشێ.. سەد دەرسەد هاوڕای جەنابی وەزيرم ئەو ڕاستگۆبوو..

بەڵێ ديسان دەڵێم ڕاستگۆ بوو کە ئەو تەماتەيە بۆ ئاوەتەماتە نابێت ، ئەوەی ئەو وەزيرە بەڕێزەی دەستخەڕۆکرد لەو داخويانيەی گوناهی ئەو نەبوو . گوناهی ئەو ڕاوێژکارانە بوو کە پێيان نەگوت بۆ هۆکارو نەشياوی ئەو تەماتەيە بۆ ئاوە تەماتە ناشێ . دەبوايە ووردەکاری و هۆکارەکانيان بۆ باس بکردايە ، بەندە بەوپێيەی ساڵانێکی زۆر لە بەشی ڕێنمايی کشت و کاڵی کارم کردوە لەبەر ئەوە من زۆر چاک لە بێگەرد تاڵەبانی حاڵێم بەڵام دەبوايە بێگەرد طالەبانی تۆزێک ووردتر باسی لەو تەماتەيە و جۆرەکانی تەماتە و شايستەکانی بۆ جۆری بەکار هێنان بکردايە کە بۆچی ناشێ بۆ ئاوە تەماتە لەکاتێکدا بتر لە دە جۆر تەماتە هەيە و هەريە خەسڵكەتێکی خۆی هەيە ، ئەو تۆەی جاران پێش ڕاپەڕين لەسەردەمی ڕژێم دەهات تۆی تەماتەی ئاوە تەماتە بوو کەپێيان دەگوت ( تەماتەی ئاوی ) و کێشی ئاو لەناو تەماتەکەدا زۆربوو و پەلکی ناسک بوو ، ئەوەی ئەم ساڵ پێی دەووترێ ( تەماتەی خوان ) ( طماطة المائدة ) ئەوەتانيا دەشێ بۆ زەڵاتە و ڕازاندنەوەی سەرمێز لەبەرئەوەی تاڕادەيەک ووشکە و پەڵکی ئەستورە ،ئيستا جێگەی خۆيەتی جەنابی وەزير بەدوا دا چون بکات بۆ ئەوەی کام دەزگاو مەسئولی گەندەڵی بێ ئاگا تۆی ئەو تەماتە و دەيان تۆی تری نەشياوی هێناوە لەو کورستانە دابەشی سەر جوتيارانی کردوە، ديارە هێنانی ئەو جۆرە تۆيە بۆ کوردستان ئەويش دەستی مافياکانی کوردستانی تێدايە تاوەکو هيچ کارگەيەکی ئاوی تەماتە لەکوردستان دانەمەزرێ و سود لەتەماتەی خۆماڵی وەربگيرێ و بەردوام مافيا بازرگانی ئاوەتەماتە لەگەل ئێران و تورکيا بەردەوام بێت ئەو پارەو پولەش خەڵکی کوردستان سودی لێ نەبينن . لەبەر ئەوە بازدان لەسەر ئەو بابەتە مەترسيدارە کارێکی خراپە دەچێتە خانەی تێکدانی ئەمنيەتی خۆراکی خەڵک و ئابوری خەڵک .

پێشنيار دەکەم هەرچی زووە وەزيری کشت و کاڵ بەدوا چونەوە بۆ تۆی هەموو ئەو بەرهەمانە بکات کە هێناوينەتە کوردستان و بەرپرسانی ئەو کارە لێپێچينەوەيان لەگەل بکرێت و جگە لەوەش وەزيری کشت و کاڵ ليژنەيەکی ڕاوێژکار لە پسپۆرانی کشت و کاڵ و شارەزا پێک بهێنێ وێڕای ئەوەش کۆنگرەی ساڵانەی کشتوکاڵ ببوژێنێتەوە تا لەو کۆنگرەيە دەستنيشانی پلانی ساڵانە دابڕێژرێت بۆ يەکەی بەروبوومەکان بە پێی پێداويستی ژمارەی دانيشتوان و ئاماژە بەوهۆکارانە بکرێن کە بۆنەتە مايەی ويرانکردن و هەرزان فرۆشکردنی بەرومی کوردستان و پلانی ساڵانەی کشت دابڕێژێڕت دەزگای سەرژمێری کشت و کاڵی بەدواچوونی جدی لەسەر بەرنامەی ساڵانەکەدا بکات بايەخ بە بوژاندنەوەی ( مەڵبەندی توێژينەوەی کشت و کاڵی ) ( مرکز بحوث الزراعية ) بدرێ بە زياتر توێژينەوە لەو باريەوە بکرێت بۆ شوێنانەی کە پێيان دەووتێ بارانی مسۆگەر و نيمچە باراناويەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار