ساڵێک تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی (ناوک)
4 ساڵ لەمەوپێش
زانا گه‌ڵاڵى
ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، له 9-7-2020، ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهسەرکردەو کادیران و ئه‌ندامه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌کانی مەڵبەندو مەکتەبەکانی یه‌کێتیی راگه‌یه‌ندرا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ راستکردنه‌وه‌ی حزب و وه‌ستانه‌وه له‌دژی ئه‌و کار‌و بڕیار‌و هه‌نگاوه نادروستانه‌ی که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لهبڕیاربهدهستانی حزبه‌وه ده‌دران کهدژو پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپ و بنه‌ماو پرۆگرام و هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه بوون که یه‌کێتیی له‌پێناویاندا دامه‌زراوه‌و شه‌هیدان و تێکۆشهرانیشی خوێنیان بۆ رشتووه‌و قوربانیان بۆ داوه. چه‌ندین چه‌وتیی و که‌موکوڕیی له‌ناو یه‌کێتییدا وایکرد کادیران و خه‌مخۆرانی حزب کۆببنه‌وه‌و وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی یه‌کگرتوو له‌ناو هه‌ناوی حزبه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و چالاکییه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌ن بۆ راستکردنه‌وه‌ی که‌موکوڕییه‌کان و نه‌هێشتنیان، دیارترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
- تۆخبوونه‌وه‌ی زیاتری باڵباڵێن و دابه‌شبوونی حزب به‌سه‌ر چه‌ند ماڵباتێکدا.
- لاوازبوونی یه‌کێتی و کاڵبوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌رامبه‌ر به‌حزبه‌کانی تر له‌هه‌رێم.
- نه‌بوونی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تێکی روون له روئیای یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به‌ناوچه داگیرکراوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و خانه‌قین و مهخمورو شه‌نگال و شوێنه‌کانی تر.
- ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌ندەڵی و به‌رتیلخۆری له‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌ونه ژێر هه‌ژموونی حوکمڕانیی یه‌کێتی و تێوه‌گلانی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حزبه‌که له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌دا.
- ته‌خشان و په‌خشانکردنی داهاتی یه‌کێتی و کۆنتڕۆڵکردنی له‌لایه‌ن چه‌ند کوتلهیهکهوه
- نادادپه‌روه‌ریی و نایه‌کسانیه‌کی زۆر له‌پێدانی پله‌ی حزبی و پێدانی ئیمتیازی ماددی له نێو کادیراندا
- دانانی که‌سانێکی بێ که‌ڵک و کهمتواناو بێوه‌فا له‌پۆسته حکومیه باڵاکاندا له‌سه‌ر بنه‌مای کۆیلایه‌تی و پاشکۆیه‌تیان بۆ چه‌ند به‌رپرس و بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیاریکراو و بازرگانیکردن به‌پله به‌خشینه‌وه.
ئه‌م هۆکارانه، هانده‌ری سه‌ره‌کیی بوون بۆ کۆبوونه‌وه‌و کاری هاوبه‌شی کادیرانی یه‌کێتی له‌هه‌موو ئاسته‌کانی به‌رپرسیارێتیدا له‌ناو حزب بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕن و له‌ڕێگه‌ی هوشیارکردنه‌وه‌ی کادیران و جه‌ماوه‌رو په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر که‌موکوڕی و نادادپه‌روه‌ری و ناهه‌قیه‌کان و رێنوێنیکردن و هه‌روه‌ها بایه‌خدان و هاندانی ده‌نگی دلێرو ناڕه‌زاییه‌کان، یه‌کێتی بههێزبکهنهوهو بیکه‌نه‌وه جێی متمانه‌ی خه‌ڵک و پشت و په‌نایان.
شێوازی کارکردن، شێوازی کارکردنی کادیران و هاوهه‌ڵوێستانی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه، شێوازێکی هێمنانه‌ی راستگۆیانه‌یه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی متمانه‌و رێز له‌نێوان کادیران و ئه‌ندامان. کادیرانی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه که له‌زۆربه‌ی ئۆرگانه‌کاندا هه‌ن و له‌ئاستی جیاوازی بهرپرسیارێتیدان، بێ خۆده‌رخستن و که‌شوفشی به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیی خۆیان راده‌په‌ڕێنن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی و گه‌شه‌پێدان و به‌هێزکردن و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌هه‌مان شێوه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شکه‌ونه ژێر هیچ گوشارێکی ماددی و ئه‌منی له‌لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتوه‌کانی ناو حزبه‌وه بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌و هه‌ڵویستی کارکردنیان، به بڕیاری زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه، کار‌و ئه‌رکه‌کان بێ خۆ ئاشکراکردن و به‌نهێنی راده‌په‌ڕێنن.
بۆچی بێده‌نگین؟ ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتیی، پێیوایه بارودۆخی ناله‌باری کوردستان، له‌ڕووی سیاسی و حوکمڕانیه‌وه، له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆناو دۆخی داڕووخاوی ته‌ندروستی که به‌هۆیه‌وه وایکردووه زۆربه‌ی ئۆرگان و ناوه‌نده‌کانی بڕیاریش له‌ناو یه‌کێتی کارا نه‌بن، گوشاری زۆر دروست نه‌کاو بوار بڕه‌خسێنێت بۆ پێداچوونه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌ی حزب له‌ئاسته جیاوازه‌کاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، وه‌ک تێبینی ده‌کرێت، بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی له‌م قۆناغه‌شدا وه‌کو پێویست نه‌یانتوانیوه یان نه‌پرژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز راگرن یان هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌جۆرێک بن که ببنه مایه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، بۆ نمونه له‌کێشه‌که‌ی زینی وه‌رتێ ، هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتی وه‌ک پێویست نه‌بوون و نه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌کی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و زیاتر له‌میدیاکانه‌وه هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نرا.
به‌هه‌مان شێوه له‌دۆسیه‌ی شاری که‌رکوک، به‌داخه‌وه که‌بارودۆخی رۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، دوای چه‌ندین ساڵ و دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ش، بۆیان نه‌کرا پارێزگارێکی کورد دانێن که به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌کان ده‌بێ پشکی یه‌کێتیش بێت.
جگه له‌وانه، یه‌کێتیی ئێستا، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاندن کردوویه‌تی و ده‌یکا، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ هه‌نگاوێک بنێت له‌بابه‌تی په‌یڕه‌وکردنی لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداری و دارایی بۆ شاره‌کانی کوردستان.
هه‌روه‌ها لاوازیی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مان و له‌حکومه‌تیش، دانانی که‌سانی ده‌وروبه‌رو دڵسۆزی خۆیان له‌پۆسته‌کان به‌ڵگه‌ی ترن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌یه‌کێتی له‌دوای کۆنگره‌وه جگه له‌چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی شکلی له‌ناو حزب هیچیتری نه‌کردوه و پێشناچێت هیچ بکات.
ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه، له روانگه‌ی بڕوابوونی به‌وه‌ی بوار‌و هه‌لێک بدات بۆ جێبه‌جێکردنی ریفۆرمێکی راسته‌قینه‌و یه‌کده‌نگی و یه‌ک سیاسه‌تیی و رێکخستنه‌وه‌ی ریزه‌کان له‌لایه‌ن بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتییه‌وه، بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد و پێی باش نه‌بوو هه‌موو لایه‌نه‌کانی که‌موکوڕیی بخاته‌ڕوو و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ریان رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی ئەوەی تائێستا هیچ به‌هیچ نه‌کراوه‌و ئه‌وه‌ی کهکراویشه، وه‌ک ئاماژه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌ی پشک پشکێنهو باڵباڵێن و بنهماڵهچێتیهکهی جارانه، بۆیه ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ش پێداچوونه‌وه بهبێدهنگیهکەی ده‌کاو له‌مه‌ودوا هه‌ڵوێسته‌کانی زیاتر‌و توندتر ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م رێچکه خراپه‌ی ئێستاش په‌یڕه‌و دەکرێت به‌رده‌وام بێت. فراوانبوونی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کادیران، کادیرانی زویر، تێکۆشه‌رانی دێرین، چه‌ند سه‌رکردایه‌تیه‌ک لهمهڵبهندو کۆمیته‌کان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان، په‌یوه‌ندییان بهناوک-ه‌وه کردووه، به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان به‌پاراستنی ریزه‌کانی یه‌کێتی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی حزب، نه‌مانویستووه درز‌و که‌لێنی زیاتر بکه‌وێته ناو یهکێتیهوهو رێکخستنه‌کان به‌ره‌و له‌تبونی زیاتر ببه‌ین.
بۆیه تائێستا داواکارییمان ته‌نها ئه‌وه بووه له‌شوێنه‌کانی خۆیانه‌وه، له‌سه‌ر پره‌نسیپ و بنه‌ما باڵاکانی کە ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه، کار‌و ئه‌رکی خۆیان راپه‌ڕێنن و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌و هه‌ڤاڵانی خۆیان دروستبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌و رێز‌و هه‌ستی کوردایه‌تی ببوژێننه‌وه‌و دژی هه‌ر خواروخێچیه‌کی گه‌ندەڵی و نادادپه‌روه‌ری و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت بوه‌ستنه‌وه. به‌هیوای به‌دیهێنانی یه‌کێتیه‌کی دادپه‌روه‌ر له‌ناوخۆی و له‌ده‌ره‌وه‌یدا، یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری دوور له‌گه‌نده‌ڵی و باڵباڵێن و کوتله‌گه‌ری و بنه‌ماڵه‌چێتی، تا به‌دیهاتنی ئه‌و ئاواتهنهش، ناوه‌نده‌ی وه‌ستانه‌وه، دژی هه‌موو که‌موکوڕییه‌کان و ناجۆرییه‌کانی ناو یه‌کێتی ده‌وه‌ستێته‌وه.