تورکیا‌و کورد له‌کوێوه بۆ کوێ؟
4 ساڵ لەمەوپێش
مەنگوڕ حمە رسول
مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕه له شه‌ڕو کوشتارگه‌و خوێنڕشتن هه‌موو ئه‌و کوشتارگانه‌ی له‌مێژوودا روویانداوه له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی و جیاوازی ئایدۆلۆژیا جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین بوون،هه‌زاران ساڵه مرۆڤ قوربانی ئایدۆلۆژیا‌و نه‌ته‌وه‌و ئاڵا‌و زمانه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌ی که له‌پێناوی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌دا ده‌کرێت مرۆڤی تێدا ده‌کرێته قوربانی، له‌م نێوه‌نده‌شدا مه‌سه‌له‌ی کورد‌و تورک یه‌کێکه له‌دیارترین ئه‌و مه‌سه‌له خوێناویانه که له‌پێناوی ئاڵا‌و زمان و نه‌ته‌وه‌دا ده‌کرێت....... ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی‌دا یه‌کێک بووه لهزلهێزترین ئیمپڕاتۆریه‌کانی رۆژهه‌ڵات که‌ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا گرتووه و سنوره‌که‌ی فراوان کردووه، به‌ڵام دوای رووخانی ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی سنوری ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رته‌سک بووه‌وه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیا بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ی له‌ژێرده‌ستیدایه ده‌ستیدایه قڕکردنی کورد‌و شۆڕشه‌کانی کوردی توانده‌وه، تورکه فاشیسته‌کان پێیان وایه به‌قڕکردنی کورد ده‌توانن کۆتایی به نه‌ته‌وه‌یه‌ک بهێنن، نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌زاران ساڵه‌و خاوه‌نی مێژوویه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، تورکه‌کان له‌پێناوی فراوانکردنی مه‌مله‌که‌ته‌که‌یان پاوانخوازییان کرد و ویستیان بهکوشتوبڕ کورد بسڕنه‌وه . ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا کوردی پێ فریوو ده‌درا موسوڵمانبوونی بوو،عوسمانییه‌کان هه‌میشه به برایه‌تی کورد‌و تورک کوردانی فریوداوه، که له‌ڕاستیدا هه‌رگیز تورک کوردی خۆشنه‌ویستووه و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی داوه. ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی تورکیای ئه‌مڕۆ له ڕووکه‌شدا ده‌یانه‌وێت وه‌ها نیشان بده‌ن که ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره‌و مه‌زن و دیموکراتخوازه و مافی خهڵکیداوه که‌چی له‌باری واقیعدا ئه‌مه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکی نییه، له تورکیادا هێشتا خه‌ڵکانێک هه‌ن توندڕه‌ون و باوه‌ڕیان به‌کوردبوون نییه و وشه‌ی کورد‌و کوردستانیان پێ هه‌زم ناکرێت، گوتاری سیاسی تورک سه‌باره‌ت به‌کورد باس لهتورکانی شاخاوی ده‌کات که به‌دیدو تێڕوانینی ئه‌وان کورده‌کان هه‌ر تورکن، به‌ڵام نیشته‌جێی شاخه‌کان بوون و دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه له‌شارستانییه‌ت و پێویسته به‌مه‌ده‌نی بکرێن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر باره ئه‌سڵه‌که‌ی خۆیان کهتورکه، تورکه‌کان داننانێن به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و مێژووه دێرینه‌که‌مان ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه که هێشتا باوه‌ڕیان به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌یه‌و ئامانجیان به‌تورککردنی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییه و لایان وایه که تورکبوون شانازی و گه‌وره‌ییه، ده‌ستوری تورکیا به‌فه‌رمی زمانی تورکی په‌سه‌ندکردووه و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ڕه‌گه‌زی تیایدا ره‌تکردۆته‌وه ئه‌وه به‌جۆرێکی به‌سه‌رهاتووه که له‌داموده‌زگا حکومییه‌کان ته‌نها به‌زمانی تورکی ده‌بێت بدوێن و به‌کارهێنانی زمانی کوردی سزای بۆ دیاریکراوه‌و لهخوێندنگاکانیشدا خوێندن به‌زمانی تورکیه‌و تائێستا خوێندن به‌زمانی کوردی موماره‌سه نه‌کراوه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری کورد له‌وڵاتی تورکیا. کێشه‌ی کورد بازنه‌یه‌کی به‌ده‌وری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا کێشاوه، له‌مێژه تورکیا پێداگیری ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد پیلانگێڕی و ده‌ستوه‌ردانه له کاروباری تورکیا‌و ئامانج تیایدا تێکدانی ئاسایش و یه‌کێتی خاکه‌که‌یه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌تانی وه‌ک سوریا‌و عێڕاق و ئێران و یۆنان و ئه‌رمینیاو روسیا و ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشی به‌وه خهتابارکردووه. سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی له‌ده‌وڵه‌تی تورکیا مه‌حاڵه و تورکه‌کان به‌رده‌وام له‌بیری زیاتر گه‌مارۆدانی لایه‌نه‌کان و به‌تایبه‌تتر بڵێم کورده‌کاندان، له‌پێناوی مانه‌وه‌و سه‌روه‌ری خاک و ده‌وڵه‌تدا تورکیا هه‌میشه له‌گه‌مارۆدان و فشارخستنه سه‌ر کیانه سیاسییه‌کانی کورد‌و کیانه‌کانی دیکه‌ی جگه له‌کوردیش نکۆڵی نه‌کردووه‌و له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی چه‌په‌ڵ و ناڕه‌وا سڵناکاته‌وه،هێشتا په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کورد به‌ره‌و چاره‌سه‌ر نه‌ڕۆیشتووه و رێگای راست و دروستی گفتوگۆیان له‌جیاتی رێگای شه‌ڕ هه‌ڵنه‌بژاردووه که ئه‌م شهڕکردنهش زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌ردوولا و له‌شوێن دامرکاندنه‌وه‌ی کێشه‌کان به‌ره‌و بڵێسه و پڕشنگ سه‌ندنیان ده‌به‌ن. ده‌مه‌وێت له‌کۆتاییدا بڵێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ڕووی لۆژیکیه‌وه گونجاوه، له هه‌مانکاتدا پرسێکی قوڵی خوێن لێتکاوه خه‌ریکه چاره‌سه‌رکردنی کرداری زۆر گران و ئه‌سته‌م ده‌بێت به‌هۆی درێژه‌کێشانی به‌کارهێنانی هێزو پێشێلکردنی ماف و جیاوکه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له‌لایه‌ن تورکیاوه که له‌سه‌دان ساڵی رابردووه‌وه و بگره تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، پێویسته هه‌ردوولا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی ئاشتییانه بگه‌نه چاره‌سه‌ر.