وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: رۆژانه به‌به‌هاى 10 ملیۆن دینار ئۆکسجین خه‌رج ده‌کرێت
" ئه‌گه‌ر ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا زیاد بکات چه‌ندین کارگه‌ى ئۆکسجینى شل فریامان ناکه‌وێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات له سه‌ره‌تاسه‌رى هه‌رێم رۆژانه به‌به‌ها زیاتر له 10 ملیۆن دینار ئۆکسجین بۆ نه‌خۆشانى په‌تاى کۆرۆنا خه‌رج ده‌کرێت و ده‌شڵێت:" تا ئێستا دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌تدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبوان زیاد بکات چه‌ندین کارگه‌ى ئۆکسجینى شل فریامان ناکه‌وێت".
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له رۆژى عه‌ره‌فه که ده‌کاته رۆژێک پێش جه‌ژن دوو کاتژمێر ئۆکسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر نه‌ماوه و دواتر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بووه و تا ئێستا کێشه‌ى که‌مى ئۆکسجین بوونى نییه‌و وه‌زاره‌تیش بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى له‌سه‌ر خه‌ته".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تا ئێستا دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدایه، به‌ڵام" ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاد بکات چه‌ندین کارگه‌ى ئۆکسجینى شل و بتڵیشمان هه‌بێت فریامان ناکه‌وێت، پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن".
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى راگه‌یاند که 277 که‌سى نوێ توشى کۆرۆنا بوون و 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که گه‌نجان ئه‌و توێژه‌ن که به‌شێکیان رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکه‌ن و ئه‌وانن زیاتر ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌کانیان" گه‌نجان له‌لایه‌ن رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانیشه‌وه زۆر گرنگى پێدراوه که ئه‌م په‌تایه بۆ گه‌نجان مه‌ترسیداره، چونکه نیشانه‌یان لێ ده‌رناکه‌وێت، هه‌یه ده‌ڵێت له‌به‌رده‌م موبه‌ریده سه‌رمام بووه‌و تووشى تا بووم، ده‌بێت له مێشکى خۆمان دایبنێن که کۆرۆنایه و تێکه‌ڵاوى که‌سى به‌ته‌مه‌ن نه‌بین".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له پارێزگاى هه‌ولێر له ئێستادا حاڵه‌ته‌کانى تووشبوونى کۆرۆنا زیادى کردووه به‌راورد به پارێزگاکانى دیکه، ئایا پێشنیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌هه‌ولێر کراوه، محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له‌ئێستادا هیچ پێشنیارێکى وا نییه‌و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاکان و ئه‌وان سه‌ڵاحیاتیان هه‌یه، وتیشى:" ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر پێشنیارێکى وا بداته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر ئه‌وا ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌ت پشتیوانیان ده‌که‌ین، چونکه هه‌ر پارێزگایه‌ک دۆخى ته‌ندروستى شاره‌که‌ى خۆى ده‌زانێت".