رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ندی قه‌یرانی ئاو له ئێستا و داهاتوو
6 ساڵ لەمەوپێش
سیروان خانی *
پێشه‌کی
قه‌رارگرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پشتوێنه‌ی وشکایی جیهان بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌م ناوچه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی 3/6 له سه‌دی خه‌ڵک له جیهان و به ته‌نیا 1 له سه‌ر 4 ئاوی شیرینی جیهان بکه‌وێته به‌رده‌م حاڵه‌تێکی قه‌یرانی ڕۆژ له دوای رۆژی که‌م ئاوی و ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حاڵه‌ته و به‌کارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو و هه‌روه‌ها ئێمکانی مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ڕ له ده‌رووبه‌ری ئه‌م ڕووبارانه، ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی قه‌یراناوی تر کردووه و ئه‌وه‌ی که بووه‌ته زیاتر گرنگی پێدان به سه‌رچاوه‌کانی ئاو. به‌ڵام گڕنگی پێدان به ژینگە له ماوه‌ی ده‌یه‌کانی ڕابردوو، به‌تایبه‌ت له کۆتاییه‌کانی 1980 و به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌کانی تایبه‌ت به ژینگە و په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و به دوای ئه‌وانه به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌کانی جیهانی قه‌یرانی ئاو و په‌سه‌ند کردنی ده‌یان بڕیارنامه و په‌سه‌ند کراو له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، وایکردووه که باسکردنی قه‌یرانی که‌م ئاوی ببێته جێگای گفتوگۆی شاره‌زایانی بواره جیاجیاکان و وه‌ک بابه‌تێک که ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه سه‌یر بکرێت .
قه‌یرانی ئاو
که‌مبوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی شیرین له زۆرێک له وڵاته‌کان وه‌کوو قه‌یرانێکی سه‌ره‌کی لێهاتووه. له سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 2007 و هه‌روه‌ها به‌پێی به‌راوردکارییه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی که‌مئاوی هاتوون له 700 ملیۆن که‌س له ئێستا، ساڵی 2025 بگاته زیاتر له سێ ملیار که‌س . هه‌روه‌ها به پێی توێژێنه‌وه‌کانی بانکی جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ساڵی 2025 دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵکی جیهان ڕووبه‌رووی قه‌یرانی که‌م ئاوی ده‌بنه‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه ئه‌و کاته زیاتر ده‌بێت که ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی ئاو له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند 10 جار زیاتر له وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی که‌مه.
بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی
دیاریکردنی قه‌یرانی که‌م ئاوی
بۆ دیاریکردنی قه‌یرانی که‌م ئاوی بۆ هه‌ر وڵاتێک چه‌ند بنه‌ما و فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی دیاریکراون به‌پێی ئه‌و بنه‌ما و فاکته‌رانه دیاری ده‌کرێت که ئایا وڵاتێک قه‌یرانی که‌م ئاوی هه‌یه یان تا چه‌ند ڕووبه‌رووی قه‌یرانی که‌م ئاوی بووه‌ته‌وه .
فاکته‌ری فاڵکن مارک:
زانای به‌ناوبانگی سویدی له‌و توێژینه‌وانه‌ی که له سه‌ر قه‌یرانی که‌م ئاوی ئه‌نجامی داوه ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراوی ئاوی بۆ به‌کارهێنانی ساڵانه‌ی وڵاتێک داناوه . له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ر وڵاتێک که خاوه‌نی ڕێژه‌ی ساڵانه‌ی ئاوی دووباره به‌کار هێناوه‌ی (ئه‌و ئاوه‌ی که دووباره پاڵفته ده‌کرێت و به کار ده‌هێنرێت) زیاتر له 1700 مه‌تر سێجا بێت تووشی قه‌یرانی که‌م ئاوی هاتووه .
بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان .
هه‌ر کاتێک ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی ئاوی دووباره به‌کار هێنانه‌وه‌ی وڵاتێک زیاتر بێت له 40 له سه‌دی ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی، ئه‌وه ئه‌م وڵاته تووشی قه‌یرانی که‌م ئاوی هاتووه .
ئاو و ململانێیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
جێفری که‌مپ له کتێبی جوگرافیایی ئێستراتێجی له بنه‌ماکانی جوگرافی ململانێیه‌کانی ناوچه‌که ئاماژه به 4 بابه‌ت ده‌کات .
1ـ ڕه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌کوو کۆچکردن (سه‌فه‌ر کردن بۆ ناوچه‌یه‌کی تر).
2ـ شه‌ڕی قه‌ومی، مه‌زهه‌بی و ناوخۆیی.
3ـ کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی وڵات.
4 ـ که‌مبوونی ئاوی خوارده‌مه‌نی .
هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌مان پێ‌کرد قه‌یرانی که‌م ئاوی و به تایبه‌ت که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، یه‌کێکه له کێشه هه‌ره گه‌وره‌کانی وڵاتان که به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقیا خاوه‌نی چه‌نده‌ها ڕووباری گه‌وره‌ن که له‌نێوان وڵاتانی ئه‌م ناوچانه تێپه‌ر ده‌بێت و له ده‌یه‌کانی ڕابردووه تائێستا ئه‌م ڕووبارانه کێشه و ململانێی گه‌وره‌یان له سه‌ر درووستکراوه که لێره ئاماژه به هه‌ندێک له‌و ڕووباره ئێستراتیجیانه ئه‌ده‌ین که بۆ ئه‌م به‌شه‌ی زه‌وی خاوه‌نی به‌ها و نرخێکی زۆر و فراوانه .
ڕووباری دیجله و فورات : له‌گه‌ڵ به‌ستنی په‌یمانی سایکس پیکۆ له‌ساڵی 1920 و دابه‌ش بوونی ناوچه‌که به‌گشتی و دابه‌شبوونی ده‌شته‌کانی نێوان دوو ڕووباره‌که (بین النهرین) له‌نێوان عیراق و سوریا به‌تایبه‌تی له کاتێکدا که سه‌رچاوه‌ی دیجله و فورات له وڵاتی تورکیا ماوه‌ته‌وه ده‌توانێن دوو قۆناغی مێژوویی ده‌ستنیشان بکه‌ێن. یه‌که‌م: له ساڵه‌کانی 1918 تا 1960 نێگه‌رانی سه‌ره‌کی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ڕووباره‌که به‌تایبه‌ت عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی ڕووباره‌که و به‌ستنی به‌نداو بووه له لایه‌ن تورکیاوه.
دووه‌م: له ساڵی 1960 تاکوو ئێستا هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت تورکیا به یارمه‌تی که‌ل و په‌ل و ئامرازی نوێ به دوای درووست‌کردنی پلان و کاری ئێستراتێجی تایبه‌ت به ئاو وه‌کوو به‌کارهێنانی ئاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با بوون (1) .
هه‌ر وه‌ها درووست‌کردنی دوو به‌نداوی تر یه‌که‌م: به‌نداوی ئه‌تاتورک له ساڵی 1984 که کێشه‌کانی نێوان تورکیا و عیراق و سوریای گه‌وره‌تر کردووه و زۆرترین به‌شی ئاوی ڕووباره‌که به‌ر تورکیا که‌وتووه.دووه‌م : به‌نداوی ئه‌لیسو که یه‌کێکه له‌و 22 به‌نداوه گه‌وره‌یه‌یی پرۆژه‌ی گاپ که ئامانج لێی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی هایدرۆلیکی و کۆنترۆڵکردنی لافاو و گلدانه‌وه‌ی ئاوه .
کێشه‌ی نێوان عیراق و سوریا له سه‌ر به‌نداوی (الثوره ) که عیراق ده‌ڵێت که ئه‌م به‌نداوه ڕێژه‌ی ئاوی فوراتی بۆ عیراق که‌م کردووته‌وه (2) .
ڕووباری (هه‌ریروود) و (هیرمه‌ند): دوو ڕووباری گه‌وره که له شاخه به‌رزه‌کانی وڵاتی ئه‌فغانستان سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌ڕواته ناو وڵاتی ئێرانه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دوایی وڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ستی داوه‌ته درووست‌کردنی به‌نداو و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نێگه‌رانی وڵاتی ئێران . ئێران نێگه‌رانی ئه‌وه‌یه کێشه‌ی که‌م ئاوی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له شاری سیستان و به‌لوچستان له شاری خورئاسان دووباره بێته‌وه و ئه‌و ڕێکارانه‌ی که وڵاتی ئه‌فغانستان له سه‌ر ڕووباری (هیرمه‌ند ) ئه‌نجامی داوه بۆ ڕووباری ((ههریروودێش )) ئه‌نجامی بدات .
ڕووباری نیل: ئه‌م ڕووباره له نێوان یانزه وڵات واته میسر، سودان. ئه‌تیۆپی، تانزانیا. کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ند، کۆماری دیمۆکراتێکی کۆنگۆ، ئۆگاندا،کینیا،ڕوواندا و برۆندی و ئه‌ریتره هاوبه‌شه که سێ وڵاتی میسر و سودان و ئه‌تیۆپی له به‌کارهێنانی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕووبارهن . ڕێژه‌ی 97 له سه‌دی دابێنکردنی ئاوی وڵاتی میسر په‌یوه‌ست کراوه به نیل به‌ڵام 95 له سه‌دی ڕووباری نیل له وڵاتانی سودان، تانزانیا، کینیا، ئۆگاندا، ڕوواندا و برۆندی و ئه‌ریتره سه‌رچاوه ده‌گرێت. له ساڵی 1990 میسر به گوشارخستنه سه‌ر بانکی گه‌شه‌پێدانی ئه‌فریقا ڕێگرێکرد له به‌خشینی قه‌رز به وڵاتی ئەسیوپیا له ترسی ئه‌وه‌ی که ئەسیوپیا ئه‌م قه‌رزه سه‌رفی درووست‌کردنی به‌نداو بکات له سه‌ر ڕووباری نیل (3 )
ڕووباری ئه‌رده‌ن : ئه‌م ڕووباره له‌نێوان وڵاتانی ئێسرائیل، ئه‌رده‌ن. سوریا و لوبنان و میسر و که‌رانه‌ی ڕۆژئاوای ڕووباره‌که هاوبه‌شه که له ساڵی 1953به پرۆژه‌ی جانسۆن ئاوی ئه‌م ڕووباره به 7/46 ئه‌رده‌ن، ئێسرائیل 5/38، سوریا 7/11 و لوبنان 1/3 دابه‌ش کرا که هیچ کات ئه‌م دابه‌شکارییه به ئه‌نجام نه‌گه‌شت و دابه‌شکارییه‌کان له سه‌ر ڕووباره‌که به پێی سه‌رده‌م گۆڕانکاریان به سه‌ر هاتووه. (4 ).
گرفته‌کانی به‌رده‌م سه‌رچاوه‌کانی ئاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌مبوونی ئاو تایبه‌ت نییه به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و ئه‌مڕۆ وه‌کوو قه‌یرانێکی جیهانی سه‌یر ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدارتر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و وڵاتانی ناوچه‌که‌ی به‌م کێشه‌وه سه‌رقاڵکردووه. ده‌توانین ئاماژه به هه‌ندێ له‌م گرفتانه که هاتوونه‌ته به‌رده‌م ناوچه‌که و ناوچه‌که‌یان تووشی قه‌یران کردووه، به‌مشێوه‌یه پولێن به‌ندیان بکه‌ین .
یه‌که‌م : که‌م بوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو و وشک بوونی ناوچه‌که
دووه‌م: زیاتر له په‌نجا له سه‌دی خه‌ڵکی ناوچه‌که په‌یوه‌ستبوونێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به سه‌رچاوه‌کانی ئاو هه‌یه که له نێوان سنووره‌کانی وڵاتانی تر تێپه‌ڕ ده‌کات .
سێیه‌م : زیادبوونی خه‌ڵک و نه‌بوونی کۆنتڕۆڵ له‌سه‌ر خێزانه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
چواره‌م : به‌کارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوی سه‌رچاوه‌کانی ژیر زه‌مینی .
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاو له یاسای نێوده‌وڵه‌تی
کێشه‌ی ئاو کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و مێژووی قووڵه. ئه‌م کێشه‌یه له پاش گه‌شه‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌هه‌ندێکی تری له خۆ گرت و تا له دواجار له ساڵی 1982 ڕێککه‌وتننامه‌ی یاسای ده‌ریاکان پێکهات و له 1994 چووه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌و که ئه‌م یاسایه ئه‌رک و مافی ده‌وڵه‌ته‌کان له هه‌موو بابه‌ته‌کانی زه‌ریا و ده‌ریاکان، ئاوی نێوده‌وڵه‌تی و نیشتمانی و زۆر بابه‌تی تر چاره‌سه‌ر ده‌کات. هه‌ر وه‌ها له‌پاڵ ئه‌م یاسایانه‌دا چه‌ندین بڕیار و په‌سه‌ند کراوێکی تر سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئاوی نێوان وڵاتان له لایه‌ن ڕێکخراو و کۆنفرانسه‌کان په‌سه‌ند کرا .
له بواری کێشه‌کان له‌سه‌ر ئاو له ناوخۆی وڵات یاسای هاوبه‌ش و لێکچوو بوونی هه‌یه. له ساڵی 1887 دادگای باڵای وڵاتی سویسرا کێشه‌کانی نێوان دوو شاری زوریخ و شاف هازن له سه‌ر گۆڕانکاری له ڕێره‌وه ئاوییه‌کان بڕیاری ڕه‌تی ده‌رکرد و به گۆڕانکاری له ڕێره‌وه ئاوییه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه .
له ساڵی 1901 دیوانی باڵای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به کێشه بۆ گۆڕانکاری له سه‌ر ڕێگای ڕووباری ئارکانزاس نێوان دوو ویلایه‌تی کانزاس و کۆلۆرادۆ بڕیاری ڕه‌تی ده‌کرد .
به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌وتی دادگای نێوده‌وڵه‌تی، دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی و ئه‌سڵی پێداگری کردووه له باره‌ی گۆڕانکاری له ڕێگای ڕووباره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پێچهوانهکردنیان بۆ سه‌ر ڕێگایه‌کی تر
یه‌که‌م: هیچ ده‌وڵه‌تێک مافی ئه‌وه‌ی نییه، له وڵاتی خۆی به بێ ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر و به بێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بۆ دۆزێنه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌سه‌رێکی گۆنجاو هه‌وڵ بۆ گۆڕێنی ڕێره‌وه ئاوییه‌کان بگرێت. دووه‌م: هه‌ر ده‌وڵه‌تێک به‌شێوازێک ده‌ست له ڕێره‌وی ئاوه‌کان وه‌ربدات و ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به ده‌وڵه‌تانی تر. ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه بداته‌وه.
* خوێندکاری ماجێستیری یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
سه‌رچاوه‌کان :
1ـ مصطفى دولتیار، تیم اس گری، سیاست اب در خاورمیانه.ترجمه رسول افضلى و رضا التیامى نیا. نشر شرکت چاپ و نشر بین الملل .
2ـجفری کمپ، رابرت هار کاوی .جغرافیای استراتژیک خاورمیانه عربی .دفتر مگالعات سیاسى و بین المللى .
3ـ مختار هشی، حسین، حاجت قادری،هیدروپلیتیک خاورمیانه تا سال 2025 .فصلنامه ژئوپلتیک سال1.شماره 1 .
4ـ دکتر اصغر جعفر ولدانی، دانشکده حقوق و علوم سیاسی دانشگاه علامه گباگبایی تهران .استفاده از منابع اب رودهای مرزی ایران و عراق و حقوق بین الملل .
5 ـ دومین همایش ملی راهکارهای پیش روی بحران اب در ایران و خاورمیانه، شیراز . سال 1394 .
6 ـچهارمین کنگره بین المللی جغرافیدانان جهان اسلام .ایران، زاهدان 1389 .