فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵى له‌ناو وه‌زاره‌ت‌و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دایه‌

دوو په‌رله‌مانتارى پارتى و گۆڕان:

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى و پهرلهمانتارێکى گۆڕان جهختلهوه دهکهنهوه که«فهزاحهتى گهورهو گهندهڵى زۆر لهوهزارهت و هێزهکانى پێشمهرگهو یهکهکانى 70 و 80 دایه«.

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:»یاساى چاکسازى بهسهر ههموو وهزارهتهکاندا جێبهجێ دهکرێت و کاتى دهوێت بهوهزارهتى پێشمهرگهو هێزهکانى دیکهى ئهمنییهوه«.

پێشهوا ههورامى، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» دهزانین کهفهزاحهتى گهورهو گهندهڵى زۆر ههیه لهناو وهزارهتهکاندا بهگشتى و بهتایبهتى لهناو وهزارهتى پێشمهرگهدا ههیهو نهمانشاردۆتهوه«.

ناوبراو باسى لهوهشکرد که یاساى چاکسازى بهسهر ههموو وهزارهتهکاندا جێبهجێ دهکرێت بهوهزارهتى پێشمهرگهشهوه، وتیشى:» گهندهڵى و بندیوارى زۆرو دوو موچهیى لهناو ههموو وهزارهتهکاندا ههیه، ههر وهزارهتهو بهپێى قهبارهى خۆى، لهبهرئهوهى وهزارهتى پێشمهرگه میلاکى زۆره گهندهڵى زیاترى تێدایه، بۆ نموونه خهڵک ههیه موالیدى 1990-ه پلهکهى رائیده«.

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى ئهوهشى دووپاتکردهوه وهک فراکسیۆنى پارتى پاڵپشتى تهواوى یاساى چاکسازى دهکهن بۆ جێبهجێکردنى، وتیشى: »قیادهى پارتى بهههموو توانایهوه لهگهڵ ئهوهدایه که یاساى چاکسازى جێبهجێ بکرێت ئهگهر لهزهرهرى حزب و ئهندامهکانیشیدا بێت، گرنگ ئهوهیه بهقازانجى هاوڵاتیان بێت».

پێشهوا ههورامى ئهوهشى خستهڕوو لهههرێمى کوردستاندا بهرپرس ههیه زیاتر له (100) پاسهوانى ههیه« یهکهى پاسهوانیش لهلایهن وهزارهتى ناوخۆوه رێکدهخرێتهوه، بهڵام یاساى چاکسازى بهچهند رۆژێک جێبهجێ ناکرێت، کاتى دهوێت».

شۆڕش ئیسماعیل، وهزیرى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهدوو رۆژ پێش جهژنى رهمهزان لهناو هۆڵى پهرلهمان باسى لهدۆخى هێزهکانى پێشمهرگهو هاوکارییهکانى هاوپهیمانان کردووه که«چهند جارێک هاوپهیمانان وهزارهتى پێشمهرگه و حکومهتى ههرێمیان ئاگادار کردووەتهوه که تهداخولات زۆرهو ئهگهر بهم شێوازه بهردهوام بێت پێداچوونهوه به هاوکارییهکانیان بۆ هێزهکانى پێشمهرگه دهکهن»، دابان محهمهد پهرلهمانتارى گۆڕان که لهدانیشتهکهى پهرلهماندا بووه وادهڵێت.

دابان محهمهد لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى دهشڵێت:»خهتهرێکى گهورهتر لهسهر پێشمهرگه ههیه، لیوا هاوبهشهکان که ئهمریکا و هاوپهیمانان چهند ساڵێکه خهریکى سهرپێخستن و رێکخستن و مهشقکردن و پڕچهککردن و بهنیشتمانى کردنیانن، بههۆى دهستوهردان و دهستبهسهرداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یهکێتى و بهپرسهکانیان، وا دهبن به هێزى شهخسى».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد کهزیاتر له (450) ههزار کهس میلاک و موچهخۆرى وهزارهتى پێشمهرگهن، واتا یهک لهسهر سێى کۆى موچهخۆرانى ههرێم زائیدهن مانگانه بڕى (93) ملیۆن دۆلار تهنها بۆ یهکهکانى 70 و 80ی سهر به یهکێتى و پارتى بۆ موچه دهڕوات.

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان وتیشى:» فهزاحهتى گهوره لهناو هێزهکانى پێشمهرگهدا ههیه، چونکه بایۆمهترى بۆ بهشێکیان کراوهو بۆ بهشێکى دیکهیان نهکراوه«.

کۆى موچهخۆرانى ههرێمى کوردستان بهپێى بایۆمهترى یهک ملیۆن و (250) ههزار کهسن، بهڵام پهرلهمانتارهکهى گۆڕان ئاشکراى کرد که «(200) ههزار موچهخۆر لهبایۆمهتریدا دهرنهچوون و تائێستا موچه وهردهگرن، تهنانهت (350) ههزار کهسى موچهخۆر بهبندیوارو دوو موچهیى خانهنشینى نایاسایى ههژمار کراون، ئهگهر یاساى چاکسازى وهک خۆى جێبهجێ بکرێت پێویسته ئهو ژمارهیه بهتهواوی لهناو میلاکاتى حکومهتدا نهمێنێت».

دابان محهمهد ئهوهشى روونکردهوه که «فهزاحهتهکان و دزیکردن و گهندهڵییه گهورهکان لهناو وهزارهتى پێشمهرگهو هێزهکاندایه، حکومهتى ههرێم دهبێت زۆر ورد بێت لهو مهلهفهدا چونکه پشکى شێرى گهندهڵییهکان لهناو هێزه ئهمنییهکاندایه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار