بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆندا له‌زارى لیوا سه‌ڵاحه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



عومه‌رى حاجى عنایت

ساڵى 1991 لهخوانێکى نیوهڕۆدا لهمهڵبهندى ههولێرى یهکێتى نانى نیوهڕۆمان دهخوارد، کاک نهوشسروان، چهند پارویهکى خواردو چوو بۆ دهسشتن، من لههۆڵهکه بووم  خوالێخۆشبوو کاک رهسوڵ مامهند هاته تهنیشتم و دانیشت، کاک نهوشیروان گهڕایهوه بهلاى ئێمهدا تێپهڕى، ئهو کاک رهسوڵى نهدى،  کاک رهسوڵ وتى:

-وهڵاهى ئینسان ئهم پیاوه ئهبینێت کۆڵێک تهریق ئهبێتهوه لهئاستى خۆى....لێیداو رۆیشت.

من لهقسهکهى تێنهگهشتم، ههربیرم لێدهکردهوه، بۆچى وایووت، چوومه لاى حهوزى ماسیهکان، ههر بیرم له قسهکهى ئهکردهوه، لامکردهوه کاک رهسوڵ لهپشتمهوهبوو، لێمپرسیى:

-مهبهستت لهو قسهیه چیبوو بهرامبهر کاک نهوشیروان کردت؟!

- سهلاح گیان ئهو پیاوه لهکهس ناچێ، ماوهیهک لهمهوبهر پێکهوه چووینه بهغدا بۆ وتووێژ لهگهڵ رژێمى بهعس، دواى تهواوبوونى قسهکانمان لهگهڵ سهرانى بهعس بهپێی پڕۆتۆکۆلى کۆشکى کۆمارى ههر میوانێک دیارییهکى پێدهدرا، ژمارهیهک دهمانچهى زیویان لهسهر عهرهبانهیهک هێنا، ئێمه بهڕیز وهستابووین، سهدام تهوقهى لهگهڵ دهکردین و ههریهکى دهمانچهیهکى پێداین، سهره گهیشته لاى کاک نهوشیروان، دهمانچهکهى وهرنهگرت و بهسهدامى وت:

-من یهک دیاریم ئهوێ تهنها ئهوه وهردهگرم.......... سهدام وتى:

-چیه؟! ..........ئهویش وتى:

-گۆڕى ئهنفالکراوهکانم پیشانبده ئهوه بهدیارى وهردهگرم................

سهدام لهوهڵاما وتى:

-باسی ههرچی ئهکهیت بیکه بهڵام باسی ئهوه مهکه.......کاک نهوشیروانیش وتى:

-تهنها دیارى من ئهوهیه، من ئهو دیاریهى دهستت وهرناگرم

جا پیاو که بیر لهو ههڵوێستهى دهکاتهوه  لهحاڵى خۆى  تهریق ئهبێتهوه، کهسی وا بهههڵوێست له ناو کوردا دهگمهنه.

سهد رهحمهت له گۆڕى کاک نهوشیروان بۆ ههڵوێستهکهى و سهد رهحمهت لهگۆڕى کاک رهسوڵ مامهندیش بۆ راستگۆیی.

لێرهوه ئهچمه ناو باسهکهم کهسانێک لهگهڵ ئهم پیاوهدا واته شادڕهوان نهوشیروان کاریان کردبێت و ئێستا خۆیان بهجێگرهوهى ئهو دابنێن، هیچ نهبێ خۆ ئهبێت لانیکهم 50%ی ههڵوێستهکانى ئهو پهیڕهو بکهن! بزوتنهوهکه بهلاڕێدا نهبهن، ئایا ئێستا ئهوانهى قسهى کۆتایی ئهم بزوتنهوهی دهکهن، ئهم جۆره ههڵوێستانهیان له یاده؟!

پإش یانزه ساڵ و له رۆژێکى 25/7/2009، رهحمهتى نهوشیروان مستهفا لهگهڵ ژمارهیەک له خهڵکانى قارهمانى سهردهمى شاخ ئهوانهى پشتیان لهبهرژهوهندى خۆیان کرد، بۆ پشتیوانى لهخهڵکى ستهمدیدهى کوردستان، جاڕى سهرههڵدانى بزوتنهوهى گۆرانیاندا.

لهماوهیهکى کورتدا، بزوتنهوهکه بووه ئومێدى زۆرینهى خهڵکى کوردستان، لهناوهوهو لهدهرهوه ههوادارێکى ئێجگار زۆر لهدهورى کۆبوونهوه، زۆربهى لایهنگرانى بزوتنهوهکه جگه لهبهرژهوهندى گشتى هیچیان لهبهرنامهدا نهبوو، سهربارى ئهوهش کهسانێک دزهیان کرده ناو ئهم بزوتنهوهیه، ئامانجیان شکستپێهێنانى بزوتنهوهى گۆڕان بوو، ئێمه ههر لهسهرهتاوه دهرکمان بهبوونى ئهم جۆره کهسانه کردبوو، دهشمان ناسین و قسهشمان لهسهر کردن، بهڵام دهنگ و سهداى شهپۆله یهک لهدواى یهکهکانى سهرکهوتن، ئهوهنده بهرزبوون، مهحاڵ بوو نوزهى ئهو جۆره دهنگانهى ئێمهمانان بگاته گوێی گۆڕانخوازان.

له 25/7ى ئهمساڵدا بروسکهى پیرۆزباییهکان بۆ گۆڕان زۆرو بهرچاوبوون، لههیچ یهک له ساڵهکانی تر و یادهکانی تر نهدهچوون، بروسکهى سهرۆک کۆمار، سهرۆک و هاوسهرۆکى حزبهکان، سهرۆکى ههرێم و سهرۆکى حکومهت، وهزیرو گزیرو مهکتهب سیاسیى سهرکردایهتى و بنکردایهتى زۆرینهى حزبهکان به گهرموگوڕییهوه پیرۆزباییان له رێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندنى ئهم بزوتنهوهیه کرد، زۆر جیاواز لهساڵانی تر، گهلۆ تۆ بڵێى ئهم گهرموگوڕییه لهبهر چیبووبێت؟! تۆ بڵێی بۆ پشتگیرى بزوتنهوهکهو بهرنامه سیاسییهکهى بێت؟ یان لهبهرخاترى چاوى گۆڕانخوازه رهسهنهکان بووه؟ بێگومان لهبهر بهرنامهکهى شادڕهوانیش نهبووه، کهواته ئینهیهکى تێدابوو!

تا نهوشیروان مستهفا لهژیاندابوو، تائهو مۆره دیارانهى یهکێتیان بهجێهێشت، ئهوانهى سیاسهتى گۆڕانیان دادهڕشت، تاکۆمهڵێک لهکهسانى خۆنهویست، جڵهوى بزوتنهوهکهیان بهدهستبوو، نهک ههر پیرۆزبایی لهگۆڕان نهدهکرا، دژایهتى دهکرا، تهقه لهگردهکه دهکرا، پلانى گرتنى گردهکه و لهناوبرنى گۆڕان دادهڕێژرا، کاتێک گۆڕان لهبهرهى خهڵک و رابهرایهتى جهماوهرى ناڕازى دهکرد، ئهم بهناو سهرکردانه، چاویان بهههڵکشانى بزوتنهوهکهشدا ههڵنهدههات، پێیان خۆشبوو لهچرکهساتێکدا ههموومان لهناوبچین، ئهوانهى بۆ بهلاڕێدا بردنى گۆڕان هاتبون دهفیان دهنگى نهدههات، کهس ...ى  بهکڵاویا نهدهپێوا، گۆڕانى ئهو دهمه لهگهڵ ئێستا جیاوازبوو، ئهوکاته گۆڕان هى خهڵک و خهڵک هى گۆڕان بوو، کرێکارو وهستاو ئاسنگهرو دارتاش و نانهوا قوتایى و مامۆستاو سهرجهم چین و تووێژهکان، رۆژانه چرکهیان دهژمارد تا لهکار ببنهوهو ئێواران بهدیدارى گردهکه شادببنهوه، لهکهلارهوه کهشتیهکه رێدهکهوت، لهههڵهبجهو گهرمیان و راپهڕینهوه بهپێ دههاتن بۆ گردى پیرۆز، ئهوان پاسهوانى بێچهکى گردهکه بوون، گردهکهش هى ئهوانبوو،  ئێستا گردهکه خامۆش و بێدهنگه، وهک جاران جهنجاڵ نیه، زۆرینهى ئهوانهى لهوێ بوون پهنجهى پهشیمانى دهگهزنهوه، بۆچى هاتن و چى دهرچوو؟! ئهو دهمانهى گردهکه، گردهکه بوو، خهڵک پیرۆزباییان لهخۆیان دهکرد، چاوهڕێی پیرۆزبایی بهرپرسه گهندهڵهو خاکفرۆشهکان نهبوون، بزوتنهوهکه خاوهنى فڕاکسیۆنێکى پهرلهمانى وابوو، عهرشى دهسهڵاتى دهههژاند بهتهپڵى مێزهکانى بهردهمیان گوێى دهسهڵاتدارانیان کهڕ دهکرد، پهرلهمانتارهکان پشتیان لهبهرژهوهندى خۆیان و روویان لهخهڵک، ویژدانى خۆیان نهفرۆشت بهرامبهر ئهو مهلایین دۆلارهى ئهخرایه بهردهستیان، ئهوان بهرنامهیان بۆ گۆڕین پێبوو، ئافهرین و پیرۆزباییهکانى عارهبانچیهکانى  سهرشهقام و خانهوادهى شههیدانى 17ی شوبات، بۆ ئهوان لهپیرۆزبایی ستهمکاران زۆر گرنگتربوو، ئهو کاتانه دهسهڵات و حزبهکانى پشتهوهى دهسهڵات ههر بڕیارێکیان دهدا، ههزارو یهک لێکدانهوهیان بۆ پهرچهکردارى گۆڕان و گردهکه دهکرد، سهردهمانێک گۆڕان تۆپخانهیهکى دهنگى و رهنگى ههبوو، کهى ئێن ئێن ئهو کهناڵهى بووبووه چقڵى چاوى ستهمکاران، کاتێک دهنگى زوڵاڵى ئهو تۆپخانهیه دههات، هیچ ستهمکارێک جورئهتى نهدهکرد بروسکهى پیرۆزباییهک بنێرێ بهفیلتهرى ئهو کهناڵهدا گوزهر بکات، عهیامێک خهڵکه خۆنهویست و ئازاو بوێرهکه لهوێ لهگردهکه بوون، کاریان ههڵماڵینى ماسکى رووى راستهقینهى دهسهڵاتداران بوو، بهڵام ئێستا  ئهوانهى ئامانجیان بهلاڕێبرن و لادانى بزوتنهوهکه بوو لهستراتیژى خۆى، ئهوانهى بۆ پلهو پۆست، لهگۆڕانهوه لهتهنیشت گۆڕى نهوشیروانهوه گوزهر دهکهن و دهچنه سهر کهناڵه روو زهردهکانی ترو دهیانهوێ رووى رهشى دهسهڵات بهماکیاجی ساخته سپیکهنهوه، ئێستا قسهى کۆتایی ئهوانه دهیکهن، ئهو رۆژانه گوزهشت، کهسهرجهم خهڵکى کوردستان چاوى لهههڵوێستێکى گردهکه بوو، بهڵام ئێستا گردهکه لهئاشى ئاوکهوتو دهچێت قهرەباڵغى و شلۆقیهکهى جارانى نهماوه، ههندێک  لهوانهش که لهوێن چاوهڕێن کهى لهوێوه حهواڵهى پشتى مێزێک بکرێن حوکمهتدارى بکهن، ئهوان چیبکهن؟! ئیتر سهرى خۆیان کزدهکهن بۆ ئهوهى نانێکیان دهسکهوێ، بهکهمیش رازین، ههر کهمهکه بۆ ئهوان ههبێ، قیروسیا لهوهى ئهوانیتر دهیکهن، تازه بهوان چاکناکرێت، ئیتر بۆخۆیان نانبڕاو بکهن، بهڵێ بۆیه ئێستا بروسکهى پیرۆزبایی زۆره، جوڵهى گۆڕان کهمه، مووه زبرهکانى گۆڕان نهرمونیان بوونه، بزوتنهوهکه دهستهمۆ کراوه،  تا گۆڕان لهجوڵهدابوو، لهبرى بروسکهى پیرۆزبایی تهخوین دهکراین، رێکخهرهکهى رووبهڕوى دادگا دهکرایهوه، جنێو بهشهرهف و ناموسمان دهدرا، تۆمهتیان بۆ ههڵدهبهستین، ههڕهشهى مهرگیان لێدهکردین، لهههڵبژاردنهکاندا ساختهیان لێدهکردین، سکاڵا لهسهر گۆڕانخوازهکان تۆماردهکرا، داواکارى گشتیان لێهاندهداین، بۆیه فریاى بروسکهى پیرۆزبایی نهدهکهوتن، ئهوه رۆژانێک بوو گوزهشت، ئێستا کۆمهڵیکمان لهحکومهته نهک دژى ستهمکارنین،  بوونهته پارێزهرى ستهمکار، لهپهرلهمانیش ئهگهر جهلسه ههبێت ژیرانه وهک قوتابی عاقڵ دانیشتون، کاتێک دکتۆر کازمى نهوهى نوێ قسه کۆنهکانى ئێمه دهکات، عهلى حهمهساڵح بێدهنگه ئهمه چهندی به چهند؟! کهى ئێمه قهرارمان وابوو؟! کهى بۆ ئێمهى گۆڕانخواز هاتووه سهرى خۆمان بۆ خوارهوه نهویکهین و جهرگمان جهرگ بخواتهوه؟ کهى ئێمه لهوانهین لهبهر پلهو پۆست دهممان کڵۆمکهین؟ ئێستا نوێنهرهکانمان لهپهرلهمان کاتێک گوێ بۆ ئهبوبهکر ههڵهدنى و دکتۆر کازم ههڵدهخهن لهبیرى خۆیاندا دهڵێن خۆ ئهوه قسهکانى ئێمهیه ئهوان دهیکهن، بۆچى ئێمه زمانمان نیه، ئهو قسانه بکهین؟! پهرلهمانتاره بوێرهکانى گۆڕان، ههڵوێستهکانى شادڕەوان وهبیرخۆیان دێننهوهو دهیانهوێ بێنه گۆ، سهد حهیف لهگردۆڵکهکهوه پێیان دهڵێن وریابن، ئاخر ئێمه بهشێکین لهدهسهڵات، رێککهوتنمان ههیه، نانێک ههبێ لهوێدایه، ناکرێت لهو رێککهوتنه لادهین و دژى سیاسهتى حزب قسهبکهن، دڵخۆشیان دهدهنهوه پێیاندهڵێن، چهند رۆژێکیتر پهنجا پۆستێکمان ماوه وهریدهگرین، تێکی مهدهن، ئهوهتا سهرۆک کۆمارو سهرۆک فڵان و سهرۆک فیسار بروسکهى پیرۆزباییان بۆلێداوین، کهبروسکهى سهرۆکهکان و هاوسهرۆکهکان  ههبێ ههقتان چیه لهقسهى دڵى خهڵک، قسهى سهرۆک لاى ئێمه ههزار ئهوهندهى خوێنى شههیدانى 17ى شوبات بایهخى ههیه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار