داعشی جیهادی یان داعشی ده‌شته‌کی، کامیان مه‌ترسین بۆ سه‌ر داهاتووی ناوچه‌ کێشەله‌سه‌ره‌کان؟

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

 

 

 

دڵشاد ئه‌نوه‌ر

بههێزبوونی بزووتنهوه چهکدارییه ئیسلامییهکان، دهرئهنجامی ململانێی نێودهوڵهتی و ئیقلیمی یاخود دهرئهنجامی بۆشایی ئهمنی و ناسهقامگیری سیاسی و کۆمهڵایهتین لهههر وڵاتێک. ئهستهمه بزووتنهوهی چهکداری لهوڵاتێکی سهقامگیرو بێ کێشهدا، گهشهبکات و بتوانێت لهگهڵ  ژینگهی سهقامگیردا خۆی بگونجێنێت.

کاتێک رێکخراوی قاعیده، دواتریش بزووتنهوهی تاڵیبان لهپاکستان و ئهفغانستان و پاشانیش چیچان دهرکهوتن و بههێزبوون، دۆخی ئهمنی و سیاسی و کۆمهڵایهتی لهو وڵاتانه، لهوپهڕی ناسهقامگیریدا بوو.

دوای ساڵی 1991 کاتێک بزووتنهوه ئیسلامییه چهکدارییهکان لهسهر ئاستی ههرێمی کوردستانیش تهشهنهیان کرد، دۆخی ههرێم لهههموو روویهکهوه، ناسهقامگیرو دژواربوو. دوای رووداوهکانی بههاری عهرهبیش، کاتێک بهرهی نوسرهو دواتر داعش بهشێکی وڵاتی سوریایان کۆنترۆڵ کرد، دۆخی نێوخۆیی ئهو وڵاته لهوپهڕی شڵهژان و خراپیدا بوو، ئاسایشی سوریا بهشێوهیهک تێکچووبوو، وڵات بووبووه کوشتارگه.

لهو دهمهشدا کهململانێی ئیقلیمی و نێوخۆیی عێراقی گرفتار کردبوو لهساڵى 2014، بهتایبهت ململانێی نێوان ئێران و کهنداو لهلایهک و ناکۆکی نێوان ههرێم و بهغداو سوننهکان لهسهر ئاستی ناوخۆش لهلاکهی تر، لهپڕ دهرفهت لهبهردهم داعشدا واڵا کراو لهسوریاوه بۆ عێراق پهڕییهوه. بهماوهیهکی کهم زۆربهی ناوچه سوننهنیشینهکانی عێراقی کۆنترۆڵکرد.

قسهکردن لهسهر چۆنیهتی دروستبوونی بزووتنهوه ئیسلامییه چهکدارییهکان و سودوهرگرتنیان لهژینگهی شێواو زۆری دهوێت، زۆریشی لهسهر وتراوهو نووسراوه، تهوهری سهرهکی باسهکهی منیش نییه، بهڵام بهگرنگم زانی وهکو پێشهکییهک، کهمێک لهسهری راوهستم.

ئهوهی من مهبهستمه تیشکی بخهمهسهر، پۆلێنکردنی چهکدارانی داعشه، بێگومان لهژێر ناوو چهتری داعشدا، جۆرهها گروپ و تاقم و فیکرو ئاراستهی جیاواز کۆبوونهتهوه، کهئاراستهی کارکردنی ههندێک لهو گروپانه زیان بهدیمۆگرافیای ناوچه کێشهلهسهرهکان دهگهیهنێت، کاریگهری لهسهر پێگهی کوردو داهاتووی کورد لهو ناوچانه دهبێت.

داعشی جیهادی

داعشه جیهادی و تهکفیرییهکان، زۆرجار لهلایهن پێشمهرگهو بهرپرسانی عێراقهوه بهداعشی بیانی یاخود داعشی ئهسڵ ناودهبران، مهبهست لهناوبردنیان بهداعشی بیانی، ئهوهبوو که لهکاتی شهڕدا، رووبهڕووبوونهوهیان قورسه، دهستگیرکردنیان ئاسان نیهو بۆ مردن یاخود وهکو ئهوهی خۆیان دهڵێن: بۆ «شههید» بوون هاتوون.

داعشه جیهادیهکان، ئهو چهکدارانه دهگرێتهوه که تهواو ئایدۆلۆژین، بهفیکرو قهناعهت و لهڕوانگهی تێگهیشتنیانهوه بۆ ئاینی ئیسلام شهڕ دهکهن، شهڕکردن به «جیهاد» دهزانن و پێشیانوایه بهمردنیان «شههید»دهبن.

ئهم بهشهی داعش، واته جیهادییهکان، بڕوایان بهنهتهوهو سنورو راوهستان لهچوارچێوهی سنورێکی دیاریکراو نیه، لهههر جێگهیهک شهڕ ههبێت و گروپێک چهکداری ئیسلامی جیهادی لهو جێگهیه بوونی ههبێت، ئهمان خۆیانی پێدهگهیهنن، واته چهکداری گهڕۆکی شهڕکهرن.

بۆ نموونه کاتێک شهڕ له ئهفغانستان دژی سۆڤیهتی جاران روویدا، بهههزاران چهکداری جیهادی که دواتر به « عهرهب_ئهفغان» ناودهبران، لهوڵاتانی عهرهبی و ئیسلامییهوه خۆیان گهیانده ئهفغانستان و پاکستان بۆ شهڕکردن، کهپێشتر لهلایهن عهبدوڵا عهزام و دواتر لهلایهن بن لادنهوه سهرپهرشتی دهکران.

دواتر کاتێک دۆخی ئهفغانستان هێوربووهوهو شهڕ لهچیچان ههڵگیرسا، جیهادییهکان رۆیشتنه ئهو وڵاتهو لهژێر فهرماندهیی خهتابدا درێژهیان بهشهڕدا، پاشان بهوڵاتانی تردا بڵاوهیان کردو لهههر وڵاتێک شهڕ ههبووایه، ئهمان بۆی دهڕۆیشتن و لهوێ درێژهیان بهشهڕکردن دهدا.

گهڕۆکی ئهو چهکدارانه وایکرد، پێش لاوازبوونیان لهعێراق و سوریا، ناوهنده سیاسییهکان قسهیان لهبارهی دوامهنزڵگهی ئهو چهکدارانه دهکرد، بهوهی دوای ههڵکهندنیان لهم دوو وڵاته، بهرهو کوێ کۆچ دهکهن؟ چی ناوچهیهک نائارامهو ئهمان خۆیانی پێدهگهیهنن؟

چهکداره جیهادییهکان، لهجوگرافیایهکی دیاریکراودا نامێننهوه، دهگهڕێن و بهدوای شهڕو مردنهوهن، ئهمانه زیاتر لهلایهن وڵاتانی رۆژئاواوه بهسهرچاوهی مهترسی بۆ تێکدانی ئاسایشی جیهان دادهنرێن، بۆیه لهههر جێگهیهک بههێزبن، زلهێزهکان بۆ لێدانیان یهکدهگرن و  دێنه خهت.

 ئهم چهکدارانه کهباوهڕیان بهسنورو وهستان نیه، جۆرهها فیکرو ئاراستهی جیاوازیان تێدایه، ههر لهتهکفیری زۆر توندڕهوهوه تادهگاته میانڕهوتر، تهنانهت ئهو سهرچاوانهشی فهتوای لێوهردهگرن جیاوازن، بۆیه ئهمانه تهنها لهکاتی شهڕدا پێکهوه ههڵدهکهن، شهڕ جیاوازییهکانیان لهبیر دهباتهوهو به نهیارهکانیانهوه سهرقاڵیان دهکات.

خۆ ئهگهر ماوهیهک بێ شهڕو لهجوگرافیایهکی دیاریکراودا بمێننهوه، ئهوا جیاوازییه فیکرییهکانیان زهق دهبێتهوه، ناکۆکی لهنێوانیان سهرههڵدهدات و تووشی گرفتی نێوخۆیی دهبن، بهنموونه تێکچوونی نێوان بهرهی نوسرهو داعش  و دواتر تاڕادهی یهکتر تهکفیرکردنیش گهیشت.

بۆیه چهکداره جیهادییهکان، کهمتر زیان بهدیمۆگرافیای ناوچه کێشهلهسهرهکان دهگهیهنن، چونکه ئهمانه ههلومهرج رێگهی مانهوهیان لهو ناوچانه پێنادات و تموحی مانهوهشیان نیه،  چهکداری کۆچهرین و ههر مانگهو لهناوچهو وڵاتێکن.

داعشی دهشتهکی

داعشی دهشتهکی، زۆرینهی چهکدارانی داعش پێکدههێنێت، ههموو چهکداره کۆنهبهعسی و قاچاخ و عهرهبه سوننه دهشتهکییهکان دهگرێتهوه، که بهم دواییانه بهشێوهی کاتیی یاخود ناچاری چوونهپاڵ داعش.

ئاراستهی بیرکردنهوهی ئهمانه جیاوازه لهداعشه جیهادییهکان، ئهمانه مهبدهئو فیکر نهیبردنه پاڵ داعش، بهڵکو گرتنی ناوچهکانیان لهلایهن ئهو رێکخراوهو باڵادهستبوونی، لهگهڵ رقی ژێردهستهبوونی عهرهبی سوننهو باڵادهستبوونی کوردو شیعه، پاڵی پێوهنان بهرهو لای داعش.

داعشه دهشتهکییهکان پێچهوانهی داعشه جیهادییهکان، مهترسییان بۆ سهر بهرژهوهندیه ئیقلیمی و نێودهوڵهتییهکان نیه، مهترسییهکانیان زیاتر لۆکاڵین و لهچوارچێوهی سنورێکی دیاریکراودان، مهودای بیرکردنهوهیان تهسکتره، ئهمانه مهترسی جددین بۆ سهر داهاتووی ناوچه کێشهلهسهرهکان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئهو ناوچانه.

داعشی دهشتهکی گهڕۆک نین، خاوهن فیکرو ئایدۆلۆژیا نین، بهشێوهی کاتیی رۆیشتنه پاڵ داعش و گروپه توندڕهوهکان، ئهگینا کاریان بهجیهاد نیهو ئاینیان لا مهبهست نیه، بهڵکو بیریان لای داهاتووی خۆیانه لهو ناوچانه، پلانیان ههیه بۆ لاوازکردنی نهیارهکانیان که لهم قۆناغهدا زیاتر خۆی لهکورددا دهبینێتهوه.

بۆ نموونه ههموو ئهو چهکدارانهی ئێستا لهژێر ناوی داعشدا پهلاماری گونده کوردنیشینهکانی ناوچه کێشهلهسهرهکان دهدهن، داعشی دهشتهکی خهڵکی ناوچهکهن، لهژێر ناوی داعشدا کار بۆ تهسفیهکردنی نهیارهکانیان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچهکه دهکهن.

ئهم داعشه دهشتهکییانه ههندێک لهئامانج و بهرژهوهندیهکانیان لهگهڵ گروپه شیعهکان و تهنانهت خواستهکانی حکومهتی عێراقیشدا یهکدهگرێتهوه، بۆیه دهبینین هێزه عێراقیهکان نهرمترن لهگهڵیان، چونکه بهشێک لهو کارانهی عێراق دژی کورد پێیناکرێت، ئهمانه بۆی دهکهن. پاشانیش لارییان نیه، لهژێر ناوی حهشدی عهشایهری و ناوی جیاوازی تردا چهک بۆ حکومهتی عێراقیش ههڵبگرن، وهکو ئهوهی لهجهلهولا بینرا، کاتێک چهکدارهکانی عهشیرهتی کروی لهسهردهمی داعشداو لهژێر چهتری ئهو هێزهدا، تاتوانییان شهڕی کوردیان کرد، دواتر کهداعش لاواز بوو، بنهو بارەگایان پێچایهوهو چوونه پاڵ حهشدی شهعبی و ئێستا لهڕیزی ئهو هێزهدا دژایهتی گونده کوردنیشینهکان دهکهن.

دهکرێت لێرهوه بڵێین: داعشه دهشتهکییهکان گهورهترین مهترسین بۆ سهر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه کێشهلهسهرهکان، حکومهتی عێراقیش چاوپۆشییان لێدهکات، چونکه کارهکانیان لهگهڵ ئهجێندای حکومهتدا یهکدهگرێتهوه.

وهکو بینیمان ساڵانی 2006 بۆ 2010 چهکداره دهشتهکییهکان، بهشێوهیهک گونده کوردنیشینهکانی دهوروبهری ناحیهی سهعدیهی پارێزگای دیالهیان کرده ئامانج، ههموو ئهو گوندانهیان بهکورد چۆڵکرد.ئێستاش  ههمان سیناریۆی 2006 لهناوچه کێشهلهسهرهکان دووباره دهکرێتهوه، چهکداره دهشتهکییهکان کوردهکانیان بهچڕی کردۆته ئامانج، حکومهتی عێراقیش نهک دهستهوهستانه، بهڵکو زهمینهشیان بۆ دهڕهخسێنێت.

بۆیه گهر کورد پلانی نهبێت، حکومهتی عێراق نهخاته بهردهم بهرپرسیارێتی ئهوهی که بهههمانشێوهی داعشه جیهادییهکان، مامهڵه لهگهڵ دهشتهکییهکانیشدا بکات، ئهوا لهداهاتوودا ئهمانه زیان بهکورد  دهگهیهنن،  بهتهواوهتی دیمۆگرافیای ناوچهکه دهگۆڕن و کورد لهو ناوچانه پهڕو باڵ دهکهن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار