په‌نجه‌ ڕاوه‌شاندن، په‌نجه‌ بڕینى به‌دواوه‌یه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



کاروان گه‌زنه‌یى*
حکومه‌تى هه‌رێم خه‌ریکه‌ له‌ژێر هه‌ژمونى تاقمێکى خۆسه‌پێن و بێ یٔاگا له‌ دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان، یٔاڕاسته‌ى بڕیاره‌کانى به‌ره‌و که‌نارێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات؛ ڕۆژێک هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى و ڕۆژێکى دیکه‌ په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار و شکاندنى شکۆى مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.  

ڕۆژێک هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌ران و ڕاوه‌شاندنى په‌نجه‌ له‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و هه‌ڕه‌شه‌کردن به‌وه‌ى که‌ هیچ که‌س پارێزبه‌دى نییه‌، جارێکى دیکه‌ بێ هیواکردنى دایکانى شه‌هید و ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو! برسیکردن و تۆقاندن تا ده‌گاته‌ شکاندنى شکۆى هاووڵاتییان و مافیاگه‌رى نه‌وتى و قاچاخچیێتی! 

یٔه‌مانه‌ پێکه‌وه‌ زه‌مینه‌ سازى ده‌که‌ن بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌کى په‌نگخواردو و بڕینى یٔه‌و په‌نجانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن، و دامرکاندنه‌وه‌ى یٔه‌و ده‌نگانه‌ى ده‌بنه‌ هۆکار بۆ بڕینى قوت و گوزه‌رانى هاووڵاتییان و برسیکردنییان. 

(۳) مانگ جارێک مووچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌که‌ن، و په‌نجه‌ش به‌ڕووى هاووڵاتییان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌؟ دڵنیابن تاقى کردنه‌وه‌ى یٔارامى هاووڵاتییان، هه‌ولێرى ناخپێ‌  پێش هه‌ر شوێنێکى دیکه‌ ده‌هه‌ژێنێت و ژانى له‌ناو بردنى خه‌ڵکانى خۆسه‌پێن ده‌یگرێت! 

چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى ته‌نها و ته‌نها ڕێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ داهاته‌کانى هه‌رێم و چاکسازى ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌ى نه‌وت و داهات له‌ هه‌رێم و ته‌واوى خاڵه‌ سنوورییه‌کان، به‌رله‌وه‌ى دۆخه‌که‌ له‌وه‌ خراپتر ببێت! ده‌بێت به‌زووى ده‌ستببرێت بۆ یٔه‌م هه‌نگاوه‌ کردارییانه‌، که‌ یٔێمه‌ دوو ساڵه‌ به‌ هه‌موو ڕێکارێکى په‌رله‌مانى کارمان له‌سه‌ر کردون و که‌س گوێى نه‌گرتووه‌!!

*ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار