ســوننهکانی ئــێران له‌نێوان بـــهرداشی سیاسهتو مه‌زهه‌بی شیعه‌دا
4 ساڵ لەمەوپێش
بڕوا که‌مال
هه‌رکاتێک ریگه‌یان پێداین حوسێنیه‌ک له‌مه‌ککه دروستبکه‌ین ، ئه‌وکات ئێمه‌ش رێگهدهدهین مزگه‌وتێک له‌تاران دروستبکه‌ن، ئه‌مه قسه‌ی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵڵا خومینیه. له‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی مه‌زهه‌بی شیعه، ئیتر له‌و رۆژه‌وه سوننه‌کانی ئێران له‌ژێر جه‌ورو سته‌می ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیهی شیعه‌دان و تێکه‌ڵکردنی سیاسه‌ت و رق وای لهسوننهکانی ئێران کردووه که‌وه‌ک هاوڵاتیی ده‌ره‌جه دووش حسێب نیه له‌و وڵاتەدا، به‌بڕوای ئێمه دۆخی ناله‌باری سوننه‌کانی ئێران ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی شیعه‌کانه له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک: سعودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین، کوه‌یت ، یه‌مه‌ن و عومان، له‌هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی سوننه‌کانی ئێران دروستکردووه‌و هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ئێرانی به‌رده‌وام سوننه‌کان به‌مه‌ترسییه‌کی گه‌وره داده‌نێت له‌وڵات و دەسهڵاتهکهیاندا، بۆیه هه‌رچی له‌توانایدایه دژایه‌تی و فشارێکی ئێجگار قورس ده‌خاته سه‌ر سوننه‌کانی ئێران، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێت که سوننه‌کانی ئێران قوربانی ده‌ستی ململانێی مه‌زهه‌بی و سیاسیین، ژماره‌ی سوننه‌کانی ئێران و مێژوویان، مسوڵمانانی سوننه دووەم گه‌وره ئاینی له‌ئێراندا پێکده‌هێنن له‌پاش مسوڵمانانی شیعه، زۆربه‌یان له‌کوردو بلوج و تورکمان و بڕێکی که‌م له‌عه‌ره‌ب پێکدێنن، ژماره‌ی ورد له‌باره‌یانه‌وه له‌به‌رده‌ستدانیه، به‌ڵکو خه‌مڵاندنی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی رێژه‌ی مسوڵمانانی سوننه له‌ئێران، بڕێک له‌سه‌رچاوه‌کان رێژه‌ی سوننه‌کانیان له‌نێوان 9%و 10%خه‌مڵاندووه له‌وه‌ختێکدا بڕێک له‌سه‌رچاوه‌کان رێژه‌ی سوننه‌کانیان گه‌یاندۆته 25%، ئه‌مه‌ش زێدهڕهویهکی روون و ئاشکرایه به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی که له‌سه‌ره‌تای تشرینی ساڵی ٢٠١١دا له‌ڕێژه‌ی دانیشتواندا ئه‌نجامدراوه، رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران گه‌یشتۆته (75) ملیۆن و (669) هەزارو (149)که‌س، مسوڵمانانی شیعه‌و سوننه رێژه‌ی 99,4% یان پێکهێناوه.
ده‌ستوری ئێران چیه‌و چۆن باس له‌مافی سوننه‌کان ده‌کات؟
ئێران له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری ئیسلامی له‌ساڵی ١٩٧٩ مه‌زهه‌بی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی کرده مه‌زهه‌بی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت، وه‌ک له‌ماده‌ی (12)ی ده‌ستوری ساڵی ١٩٧٩دا هاتووه «ئاینی فه‌رمی له‌ئێران بریتیه له‌ئیسلام و مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ری دوانزه ئیمامی ئه‌م پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌و هه‌تا هه‌تایه قابیلی گۆڕانکاری نییه« له‌هه‌مان ماده هاتووه هه‌رچی مه‌زهه‌بی ئیسلامیه‌کانی تره که‌مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی، شافعی، مالیک، حه‌مبه‌لی و زویدی رێزی ته‌واویان هه‌یه‌و بڕوادارهکانیان سه‌ربه‌ستن له‌به‌جێهێنانی سروشته ئاینیه فیقهیه‌کانیان، په‌روه‌رده‌ی ئاینی و باری که‌سی (هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق، میرات و وه‌سیه‌ت) به‌فه‌رمی دانپێدانراون له‌پاڵ هه‌رچیه‌ک بێت که‌په‌یوه‌ست بێ بهدادگاکانهوه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز نووسراوه‌و هیچ کارێکی پێیناکرێت، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌هه‌موو ئاینێک و مه‌زهه‌بێک رێز لێگیراوه، به‌ڵام له‌پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئه‌مه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بووەوه‌و ته‌نانه‌ت تاکو ئیستاکه‌ش مزگه‌وتێک نیه له‌تاران.
کۆتوبه‌ندکردنی ئازادیی بنیاتنانی مزگه‌وت و قوتابخانه ئاینیه‌کانی سوننه له‌ئێران، ناکرێت چاو بگێڕیته‌وه به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌هلی سوننه له‌ئێران به‌بێ هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر سکاڵا‌و شکاته هه‌میشه‌ییه‌کانیان تایبه‌ت به‌دروستکردنی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆیان که‌ده‌چێته نێو چوارچێوه‌ی ئازادییه ئاینییه‌کانه‌وه پیاده‌کردنی سروت و دروشمه‌کان وه‌ختێک ئاماژه ده‌ده‌ین بهکێشهیەک یه‌که‌م شت به‌خه‌یاڵیدا دێت داواکاری رێبه‌رانی سوننه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تاکو ئه‌مڕۆکه به‌بنیاتنانی مزگه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تارانی پایته‌خت که‌نزیکی ملیۆنێک سوننی تێدایه، نه‌ک به‌ته‌نها تاران به‌ڵکو شاره‌کانی تریش وه‌ک شیراز، ئه‌سفه‌هان و یه‌زید، هه‌ڵوێسته‌کردن به‌ته‌نها بۆ تاران لای سوننه‌کان ره‌نگ بێ سه‌یربێ، چونکه به‌ته‌نها پایته‌خت (٦٧) کڵێسا‌ی جوله‌که‌ی تێدایه که‌ژماره‌یان (٢٥) هه‌زار جوله‌که‌یه، لهوهختێکیشدا له‌ناوجه‌رگه‌ی تاران په‌رستگای زه‌رده‌شتییه‌کان هه‌یه به‌ڵام مزگه‌وتێکی سوننەی تێدانیه. سوننه‌کانی تاران بڕێک جار نوێژی هه‌ینی به‌ناچاری له‌باڵیۆزخانه‌ی سعودیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن یاخود له‌باڵیۆزخانه‌ی پاکستان.
رووخاندن و داخستنی مزگه‌وته‌کانی سوننه له‌ئێران
سوننه‌کان زۆرجاران به‌ڵگه دێننه‌وه له‌سه‌رکوتکردنی ئازادی پیاده‌کردن و ئه‌رکه ئاینیه‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه سه‌رکوتکردنی دروشمه ئاینیه‌کانیان ئه‌ویش به‌ڕوخاندنی ئه‌نقه‌ستی مزگه‌وته‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌رجاره‌و به‌بیانویه‌ک جارێک له‌به‌ر هۆکاری په‌ره‌پێدانی شاره‌کان و فراوانکردنی جارێکی تریش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی مزگه‌وتی (چراو) ئاژاوه ده‌نێته‌وه، یاخود به‌ئامانجی به‌ندایه‌تی کردن دانه‌مه‌زراوه، یاخود پێشووتر ره‌زامه‌ندی فه‌رمی بۆ وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆکاری تر رێکخراوه جیهانیه ئیسلامیه‌کان یه‌کده‌نگن له‌باره‌ی رووخاندن و تێکدانی مزگه‌وته‌کانی سوننه له‌ئێران. قۆڵبه‌ستکردن و تیرۆکردنی که‌سایه‌تییه ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ئه‌هلی سوننه. یه‌کێکی تر له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ئه‌هلی سوننه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها لهڕێگهوە ئاماژه ده‌ده‌ن به‌و سته‌مه‌ی کهدووچاریان بۆته‌وه لهپیادهکردنه ره‌گه‌زپه‌رستی و تایفییه‌کانی رژێمی ئێران، بریتیه لهقۆڵبهستکردن و تیرۆرکردنی سێمبوله ئاینی و مه‌زهه‌بیی و فه‌رهه‌نگییه‌کانیان، به‌پێی زۆر گێڕانه‌وه‌و راپۆرت له‌نێوخۆ و ده‌رێ، ئێران باس له‌ژماره‌ی قۆڵبه‌ست کردن و تیرۆرکردنی سوننه‌کان ده‌که‌ن کهگیشتوونهته سه‌دان که‌س زیندانی کراون، زۆر هۆکار باسده‌کرێت له‌گرتنی سوننه‌کانی ئێران که به‌کورتی چه‌ند خاڵێکه.
1-زۆربه‌یان کۆڵبهربوون، یاخود ئه‌و که‌سانه بوون که له‌شانشینی سعودیه خوێندوویانه په‌یوه‌ندییە نائاساییه‌کانی نێوان سعودیه‌و ئێران کاریگه‌ری ته‌واوی ئه‌وجۆره پیاده‌کردنه هه‌بووه. 2-ئاشکراکردن و پرسیارکردن له‌لایه‌ن عه‌قایدی شیعه که له‌لایه‌نی شیعه له‌به‌رامبه‌ر عه‌قیده‌ی سوننه‌دا ده‌یکات به‌ڵام ده‌سه‌ڵات خۆشی له‌م کاره نایات، نه‌وه‌ک به‌ته‌نها لهسوننهوه بکرێت به‌ڵکو لەکهسایهتیه شیعه‌گه‌را دیارهکانیشهوه بێت، که کاربکه‌نه سه‌ر عه‌قایدی شیعه.
3- شوێن په‌یوه‌ندییه‌کی روون و ئاشکرای هه‌یه به‌گرتن و تیرۆره‌کانه‌وه زۆربه‌ی گیراوان لهبلوجستانن، ئه‌و هه‌رێمه‌ی که خه‌نجه‌ری لهلاکهلهی ئێرانی ئیستادا. سوننه‌کانی ئێران بۆچی ئه‌و گوشاره‌یان ده‌خرێته‌سه‌ر له‌بابه‌تی پێشتووترم باسی شیعه‌کانی سعودیه‌م کرد که ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن، به‌ناوی مه‌زهه‌به‌وه به‌هه‌مان شێوه سوننه‌کانی ئێرانیش قوربانی ده‌ستی ئه‌و جۆره لهسیاسهتەنو بوونه‌ته قوربانی، سه‌رکرده‌کانی سوننه چه‌ندین جار سه‌ردانی سه‌رکرده ئێرانیەکانیان کردووه تاکو کێشه‌کانی ئه‌هلی سوننه چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام هه‌موو به‌ڵێنه‌کان ناڕاست ده‌رچووه‌و هیچی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، ته‌نانه‌ت لهکابینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوننه‌کانی ئێران کراوه، که‌ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت سوننه‌کان زۆر بێزاربوون و وه‌ک لهپێشووتریش وتم سوننه‌کانی ئێران ته‌نانه‌ت هاوڵاتیی ده‌ره‌جه دووش نین له‌و وڵاتەو هیچ مافێکیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌کراوه، بگره زۆرجاریش ده‌که‌ونه بەر مه‌ترسی تیرۆرکردنه‌وه .
سه‌رچاوه‌کان:
سوننه‌کانی ئێران : وه‌رگێرانی به‌رزانی مه‌لا ته‌ها ئه‌حوال أهل السونه فی إیران : محمد سرور الدستور الائیران یفرق بین الشیعه والسنه فی إیران :د.همام عبدالمعبود . ئیسکڵۆپیدای ئێران .