عەمید سەر‌حەد قادر بۆ ‌ھاوڵاتی: دوای تەلەفۆنی مەسرور بارزانی بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق شەش جاری‌تر فەرمانی گرتنم لەسەر ریفراندۆم بۆ دەرچووە

ئه‌مریکیه‌کان پێیان وتم تاقەتمان نیە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکەین، چونکە هه‌ر له‌وه‌زیره‌وه‌ تاخواره‌وه‌ ھەر خه‌ریکى باوێشکدان

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ھاوڵاتی

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت مەسرور داوای لە مەسرور بارزانی کردووە بەرگریی لێبکەن لەوەی کە لەسەر ریفراندۆم فەرمانی گرتنی هەیە، بەڵام کاتێک ناوبراو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق قسەی کردووە، شەش جاری تر فەرمانی گرتنی نێردراوە بۆ کەرکوک.

عەمید سەرحەد قادر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ھاوڵاتی-دا باس لە دۆخی کەرکوک دەکات لەئێستاداو هەروەها باسی هەندێک روودوای سەردەمی ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرو بۆچوونی ئەمەریکییەکان دەکات.

عەمید سەرحەد نیگەرانە لە دۆخی ئیستای کەرکوک و دەڵێت «ئەوەى ئێستا راکان جبورى مەبەستی بێت دەیکات، هیچ بەرهەڵستییەکیش نیە بەرانبەری ، بەبڕوای من کەرکوک فت».

لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا باسی رووبەڕووبوونەوەی دوو لیوای پیشمەرگە دەکات بەرامبەر بە یەکتری لەسەر بیرێک نەوت، کەپێشتر لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانیان پێکرابوو.

عەمید سەرحەد دەڵێت «ئەمریکییەکان سەردانیان کردم و دەیانوت کەدەچینە ئەوێ بێتاقەت دەبین بەس باوێشک دەدەن دەڵێی نەخەوتوون، هەمووی بۆینباخێکی بەستووە هەر لەوەزیرەوە تاخوارەوە هەر خەریکی باوێشکدان و باسی کابینەی پێشوو دەکەن».

هەروەها باسی ئەوەدەکات هەندێک لەبەرپرسە سەربازییەکانی کەرکوک گلەییان لەکەسانی ناو  ماڵباتی مەسعود بارزانی هەبووە، بەڵام گلەییان لەخۆی نەبووە.

ھاوڵاتی:  دواى رووداوهکانى 16ى ئۆکتۆبهرو بهگشتى تائێستا بارودۆخى شارى کهرکوک چۆنه؟

سهرحهد قادر: کورد چهند وهرهقهیهکى بهدهستهوهبوو دواى 16ی ئۆکتۆبهر دهیتوانى ئهوهى ئێستا لهکهرکوکدا ههیه سنورێک بۆ ئهو زوڵم و دهرکردن و چاوسوورکردنهوهو ئهو دهستدرێژیهى بۆ سهر کورد دهکرێت رایبگرێت.

یهکێک لهوانه ئهندامانى ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک بوو کەوهرهقهیهک بوو بهدهست  کوردوه، لهدواى 16ى ئۆکتۆبهرهوه بهشێکى زۆرى ئهندامانى ئهنجومهن کهرکویان بهجێهێشت لهناو ئهوانهشدا تورکمان و عهرهبیشیان تێدابوو چوونه ههولێر، بهمهش نهتوانرا پارێزگارێکى کورد بۆ ئهو شاره دابنرێت ئهویش کۆمهڵێک هۆکاربوو پارتى ئهو شارهى بهداگیرکراو دهزانى و یهکێتى لهوێ ماوهتهوه ههماههنگى ههیه لهگهڵ هێزهکانى عێراقدا، پارتى پێى وابوو ئهوان ئهو هێزانهیان هێناوهتهوه کهرکوک و پارتیان لهوشاره دهرکردوه، ههندێک هۆکار ههبوو پارتى نهیهێشت ئهندامانى ئهنجومهن بگهڕێنهوه، ئهمهش ئهتوانم بڵێم زهربهیهکى بههێزبوو که لهکورد درا بهگشتى نهک لهحزب و لایهنێک بهتهنیا، چونکه ئێستا ئێمه باجى ئهوه دهدهین.

ئهوهى کهئێستا راکان جبورى مهبهستى بێت دهیکات هیچ بهرههڵستییهکیش نیه بهرانبهرى، خاڵێکى تر قایمقامى مهرکهزى کهرکوک و مهرکهزى دووبزو بهڕێوهبهرى ناحیهى سهرگهڕان ههرسێکیان پارتى بوون، ئهمانهش ههر لهدواى 16ى ئۆکتۆبهرهوه ئهو شارهیان بهجێهێشت و راکان بهبڕیارێکى فهرمى ئهوانهى لابردووهو ئهنجومهنى پارێزگاش ههڵوهشاوهتهوه ئهمه دوو خاڵى گرنگ بوو.

لهدهزگا ئهمنیهکانیش بهڕێوهبهرى ئاسایشى ناوخۆ که جێگایهکى گرنگ بوو بهدهست کوردهوه بوو، بهڕێوهبهرى ئهمنى وەتهنى ههر بهدهست کوردهوه بوو، بهڕێوهبهرى ههواڵگرى جگه لهدهیان پۆستى گهورهترو بچووکتر ههمووى لهکورد وهرگیرایهوه، ئێستا حوکمى عهسکهرى بهڕێوهى دهبات کورد هیچ دهسهڵاتێکى نییه. تاوهکو کوردیش بهمشێوهیه ئهم کێشهو ململانێیهو یهکترى ناشیرینکردنه ئهوهندهى ئیش لهسهر ئهوهدهکهین لهسهر ئهوه کار ناکرێت کهرکوک بگهڕێتهوه کاتێکیش نهوت دۆزرایهوه لهدهرهوهى کهرکوک ئهو دروشمانهى کورد ههمیشه دهیوتهوه ههمووى کاڵبوونهوه، بۆیه بهبڕواى من کهرکوک فت ئێستاش جارێکى تر دهیڵمهوه کهرکوک فت، ئهویش ئهگهڕێتهوه بۆ ئهو ململانێیهى ناوخۆمان و سهبهبین بۆ فتکردنى.

ھاوڵاتی: پارتى بهتهنها هۆکاره یان یهکێتیش؟

سهرحهد قادر: له2014 که داعش هاته سنورى کهرکوک پارتى دهستیگرت بهسهر بیرهنهوتهکانى باى حهسهن و ئاڤاناو ئهوانه، یهکێتیش بیرەنهوتهکانى باجوان و ئیدریس خهباز و ناوچهکانى مهلا عهبدوڵاو ئهوانه لهژێر دەستی پۆلیسى مهرکهزیدابوون سهر به یهکێتى نیشتیمانى بوون، بۆ باى حهسهن و هاڤاناش پۆلیسى ههرێمیان بۆ هێنان، ئهوهى که بوو بوو، تاوهکو ئێستا هیچ لێپرسینهوهیهک لهوهنهکراوه لهماوهى چهند ساڵى رابردوو ئهو ههموو نهوته فرۆشرا کێ فرۆشتى و داهاتهکهى بۆ کێ بوو درا بهچى، چى بۆ کهرکوک پێکرا، ئهمه خاڵێکى زۆر گرنگه.

ههرچهنده ههردوو حزبه دهسهڵاتدارهکه سودمهندبوون لهنهوتهکه، بهڵام پێش ریفراندۆم چهند جارێک هێزى پێشمهرگه بهرانبهر یهک دهجوڵێنران لهسهر بیره نهوتێک بهتایبهتى لیواى یهک و دووى پێشمهرگه که دوو لیوا بوون لهلایهن هێزى هاوپهیمانانهوه مهشق و راهێنانیان پێکرابوو، پڕچهک و کارامهبوون، ئهوهى پێویست بوو بۆیان کرا، ئهمریکییهکان سهیریان کرد ئهم دوو لیوایە لهسهر چهند بیره نهوتێک لێک جیادهبوونهوه ئامرو جێگرى لیواکه بهرانبهرى یهک دهوهستانهوه، ئهمانه ههمووى کێشهو گرفت بوون.

جگه لهوانهش لهماوهى چوار ساڵ لهو شارهدا بوو دکتۆر کهمال کهرکوکى و پێش ئهویش ئهنوهرى حاجى عوسمان سهرپهرشتیارى میحوهرى دوبز بوون، ههوڵى دنیایان دا لهگهڵ دکتۆر نهجمهدیندا که ئهندامێکى ئهو میحوهرهى ئهوان ببێت بهئهندامى لیژنهى ئهمنى، چۆن لهمیحوهرهکانى تر لاى وهستا رهسوڵ و ئهوان ئهندام بوون هى میحوهرى ئهوانیش ئهندامببێ، بهڵام دکتۆر نهجمهدین رهزامهندنى نهنواند، یانى منافهسهکهیان شاراوه نهبوو، بهدهیان نمونهى ترى له بابهتانه ههیه، ئێمهى کورد لهو شارهدا ئهوهنهى مهشغوڵى بهدهستهێنانى پۆست و پله گرنگهکان و مل شکاندنى یهکترى بووین ئهوهندهمان کوردایهتى نهکرد، بۆیه ئهبێت کورد چاوهڕێى ئهوهبکات رووداوێک بێتهوه پێشهوه وهکو راپهڕینهکه چۆن بهماوهیهکى کهم کورد باڵادهست بوو یان ساڵى 2003 کهکورد چووهوه ئهوێ.

ھاوڵاتی: قسهیهک ههبوو دهوترا کهرکوک لهبهرئهوهى لایهنگرانى یهکێتى زۆر تیایه پارتى ویستى وای لێبکات بۆ ئهوهى هاوسهنگى هێزو پارێزگاکان رابگرێ؟

سهرحهد قادر: ئهگهر سهیربکهیت یهکێتى لهدهشتى موسڵ و نهینهوادا هیچ پۆستێکى ئهوتۆیان بهدهستهوه نهبوو، بهڵام ئهگهر پارتى لهکهرکوک ئهوهندهى یهکێتى پۆست و پلهیان بهدهستهوه نهبووبێ هیچى واى فهرق نهبووه لهڕووى دهزگا ئهمنییهکان و مهدهنییهکانهوه، لهههموو جومگهکاندا پارتیش هێزى ههبووهو دهورى ههبووه، زۆرجار ئهو قسهیه دهکرێت بهڵام کهکهرکوک ئازادکرا کاک مهسعود خۆى هاته ئهوێ و ههموو بهرپرسه سهربازییهکان لهگهڵیدا کۆبووینهوه وتى ئهوه من کاک محهمهدى حاجى مهحمودم هێناوهو نوێنهرى من دهبێت لهم شارهداو ئهگهر فیشهکێکیش تهقى من ئامادهم بێم، دووهم ئهگهر بگهڕێینهوه بۆ شۆڕشى ئهیلول ئهوکاتهى حکومهتى مهرکهزى دای بهکورد لهسهر مهسهلهى کهرکوک، ئێستا ئهم حکومهته ئامادهنیه ئهوهندهمان بداتێ، ئهوکاته مهلا مستهفاى بهرزانى بهڕهحمهت بێ خۆشى و شۆڕشهکهشى کرد بهقوربانى، بهڵام کۆمهڵێک کێشهى تر کهدروستبووه بۆ نموونه که دکتۆر نهجمهدین هاته کهرکوک ئهوهندهى پارتى دژایهتى دهکرد، ئێستا کۆمهڵێک مهلهفى بۆکراوەتهوهو لهبهغدا شکاتى لێکراوه لهلایهن لیژنهى نهزاهه، سهرۆکهکهى پارتى بوو حاکم شوان بوو، چهند کێشهیهکى لهناو ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک بۆ دروستکرا مهسئولى پرۆژهکانى کهرکوک دڵشاد پیرۆت بووه پارتى بوو، لهشهڕو ململانێیهکى زۆر خراپدابوون، ههتا دکتۆریش لهکۆنگره رۆژنامهنووسیهکانیدا درێغى نهکردووه بهرانبهر پارتى.

بۆیه کاتێک بارودۆخهکه بهشێوهیهکى دیکه گۆڕاو دکتۆر نهجمهدین لهپارتى نزیک بووهوه، ئهمجاره یهکێتى کهوته لێخوێندنى، ئهمهش ئهگهڕێتهوه بۆ ئهو کێشهو ململانێیهى نێوانیان، پارتى دهورى خۆى ههبووه لهکهرکوک شههیدو بریندارى ههیه، بهڵام کاک مهسعود بۆ نههاته کهرکوک نازانم بۆچى نههات.

ھاوڵاتی: کاک مهسعود وتى تهقه بکرێ دێمه کهرکوک ئایا هیچ کات پرسیارى ئهوهت لێکردووه بۆچى نههات؟

سهرحهد قادر: لهدواى 16ى ئۆکتۆبهرهوه یهکجار ئهوم بینیوه ئهویش لهکۆبوونهوهیهکى فراواندابوو، من ئهو پرسیارهم لێنهکردووهتهوهو کهسیشم نهبینى ئهو پرسیاره بکات، بهڵام ئهو قسهیهى ئهو کردى زۆرینهى بهرپرسه ئهمنیهکانى شارى کهرکوک لهوێ بوون، چهند جارێکى دیکهش لهکۆبوونهوهکانى میحوهرو سهربازییهکان کاک مهسعود وتوویهتى ئێمه کهرکوک دهپارێزین بهخوێن بێت بهههرچى بێ، چهند جارێکى تر دکتۆر نهجمهدین فهرمانده سهربازییهکانى دهبرد بۆ سهرهوهو کاک مهسعود هاوکارى دهکردن و ههردوو ئاسایشهکه کاک مهسعود دهعمى چهک و پارهى ئهوان و میحوهرهکانیشى کرد. بهڵام لهدواییدا لهسهر ریفراندۆم کۆمهڵێک کێشهو گرفت دروست بوو لهدواى هاتنهوهى خوالێخۆشبوو مام جهلال و کۆبوونهوهکهى دوکان کرا ئهمانه دروستبوو، من ئاگادارنیم لهئهو کۆبوونهوهیهو کۆبوونهوکانى دواییشدا چی بووه چی روویداوه من نازانم.

نموونهیهکت بۆ دههێنمهوه پێش ریفراندۆم فهرمانده سهربازییهکان لهکۆبوونهوهیهک بووین ئهو کاتهبوو کهمهسهلهى سهرۆکایهتیهکهى کاک مهسعود تازهبکرێتهوه یان نا، مامه غهفه لهوێ بوو وتى کاک مهسعود ئێوه بۆ لهگهڵ یهکێتیدا رێکناکهون دهستبخهنە دهستى یهکهوه، کاک مهسعودیش وتى ئێمه رێکین، ئهویش وتى ئهو رێکییه نا بهڵکو رێکییهکى تهواو که لهگهڵ یهکێتى کێشهو گرفتتان نهبێت ههموو کێشهکانى دیکهش کۆتایی دێ. ئهمه بۆ مێژوو دهیڵێم کاک مهسعود لهگهڵ بهرپرسه سهربازییهکانى کهرکوک زۆر باش بووهو ئهوانیش هیچ رۆژێ گوێم لێنهبووه بهوشهیهک باسى ئهو بکهن، بهڵام گلهییان لهکهسانى خوار ئهوه ههبووه تهنانهت لهوانهیه گلهیی کرابێ لهکهسانێکى ناو خانهوادهى کاک مهسعود.

ھاوڵاتی: نەوتی کەرکوک بۆ کێ بوو؟

سهرحهد قادر: ئێمه نهوتمان پاراست، خۆمان کرده قوربانى و تهزحیهماندا لهپێناو پاراستنى نهوتى کهرکوکدا، بهڵام نهوتهکه خهڵکى تر خواردى، دهوڵەمهنترین شاره لهڕووى نهوتهوه، بهڵام سهیرى خهڵکهکهى بکه ههژارترین کهسن، بۆچى خهڵکى کهرکوک ئێستا بڵێن دڵخۆشین که هێزه کوردییهکان نابینین.

ھاوڵاتی: بهرههم ساڵح باسیکردووه که پرۆژهیهکى بۆ کەرکوک ههیه ههرچهنده وردەکارى نهخستووهتهڕوو، پێتان وایە سەرۆک کۆمار چی پێدەکرێت؟.

سهرحهد قادر: بارودۆخى کهرکوک ئاڵۆزه وهک هیچ پارێزگایهکى تر نییه که تهنها یهک مهزههب یان یهک نهتهوهى تیابێ یان یهک لایهنى تیابێ قسهى لهگهڵدا بکهیت، ههر پرۆژهیهک بۆ کهرکوک ههبێ بهبێ ئێران و تورکیا ناکرێ کهوهزعى کهرکوکیش تائێستا ماوهتهوه لهنێوان پارتى و یهکێتیدا سهد لهسهد ئهوه دهستى ئێران و تورکیاى تیایه کهرکوک بهو شێوهیه بمێنێتهوه، لهساڵى 2003 که چووینهوه ئهو شاره بۆ ماوهى چوار ساڵێک هێزى هاوپهیمانان و ئێمهى پۆلیس پاراستمان، دواى ئهوه سوپاى عێراقى لهفهوجێکهوه دروستکراو بوو به لیواو بوو به فیرقه، دواى ئهوه پێشمهرگه هاتووه، ئێستاش خهریکه چوار ساڵ بهسهر ئهو هێزانهدا تێپهڕدهبێ که هاتن، کهرکوک بهنیسبهت ئهمریکاو بهریتانیاو هێزه زلهێزهکانهوه شوێنێکه ههمیشه چاویان لهسهریهتى ههمیشه لهگهڵ جموجوڵ و کۆبوونهوهکان ئهوان ئاگادارن.

لهماوهى رابردوودا شتێک باسکرا گوایه کفرى بکرێت بهپارێزگایهک و خانهقین و دووزو داقوقیشی بخرێته سهر، بۆ ئهوهى بهحساب ئهو فشارانهى لهسهر کهرکوکه کهمبکرێتهوه، چونکه کورد ئهوەنه داواى دهکات، خۆى ئهو بهرنامهیهى که دکتۆر نهجمهدین باسیکرد کهرکوک بکرایه بهههرێمێکى سهربهخۆ وهکو ئێستاى لێنهدههات، بهڵام ئهوکاتهى باسیکرد پارتى چهندێک دژى بوو، ئهوهندهش یهکێتى دژى ئهو پرۆژهیه بوون.

ھاوڵاتی: پارێزگاى بهسره ههوڵیاندا بهڵام سهرینهگرت پێت وایه لهکهرکوک ئهوه سهربگرێ؟

سهرحهد قادر: ئهوکاته سهریدهگرت لهکهرکوک بارودۆخهکه بۆ ئهوه لهباربوو، پرۆژهکهى دکتۆر بهرههمیش بهحکومى ئهوهى سهرۆک کۆماره دهتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت بهشێوهیهک لهشێوهکان، بهڵام ئهبێت تورکمان، عهرهب، کوردو کلدو ئاشورو ههموو نهتهوهکان لهو مهسهلهیهدا رازى بکرێن ئهمه خاڵێکى گرنگه، لهسهرووى رازى بوونى ئهوانیشهوه ئهمریکاو بهریتانیاو ئێران و تورکیا دهستیان ههبێ و بتوانرێ ئاڵایهک دروستبکرێ و گرنگه رهمزى ههموو نهتهوهکانى تێدابێت بۆ کهرکوک، هێزێکى تایبهت بهکهرکوک ههبێ و خهڵکى ئهوێ بن بۆ پاراستنى سهروماڵ و ئاسایشى شارهکه، دهسهڵات بدرێتهوه بهپۆلیسى محهلى، چونکه ئێستا مهلهفى ئهمنى، مهلهفى ئیدارى و عهسکهرى، ئهمانه ههمووى بهدهست خهڵکى ترهوهیه، راسته ئاوا سهیرى دهکهیت دهڵێى شارهکه هێزى ئهمنى تێدا کهمه، بهڵام سی بۆ چل هێزى حهشدى شهعبى که ههریهکهیان سهر به دامهزراوهو مهرجهعیهتێکه ئهمانه بوونیان ههیهو ئیش دهکهن، ئێران و تورکیا لهو شارهدا ئیش دهکهن، راسته ئیێستا هێزى ئهمریکا لهوشارهدا نهماون و فرۆکهخانهیان رادهستکردووه، بهڵام ئهوهش نیه کهئاگایان لهوهزعى کهرکوک نهبێ زۆر بهوردى چاودێرى دهکهن.

ھاوڵاتی: واتە ئهو پێشنیارانهى دهکرێن پرۆژهکهى بهرههم ساڵح دۆخى کهرکوک لهمهى ئێستا باشتر دەکات؟

سهرحهد قادر: ههرشتێک بکرێت دهبێت بهههماههنگى ههموو لایهنهکان و نهتهوهکان بێت و بۆ ئاساییکردنهوهى کهرکوک زۆر باش دهبێت.

ھاوڵاتی: ئێوە کهسێکى ئهمنى بوون رۆژانه ههواڵتان پێدهگات، ئایا خهڵکی رازییه له حهشدو له رهفتارهکانیان لهگهڵ راکان جبورى، یان دهیانهوێ پێشمهرگه بگهڕێتهوه؟

سهرحهد قادر: لهڕاستیدا خهڵکى کهرکوک دڵخۆش نین بهو هێزهى لهوێیه، زۆرینه وا ههست دهکهن شارهکه داگیرکراوه، 17 جار داعش بههێزى زۆرهوه پهلامارى شارى کهرکوکی داوهو ویستویهتى داگیری بکات، بهڵام خهڵکى کهرکوک به ژن و پیاوو گهنجهوه درێغییان نهکردووهو شان بهشانى هێزى پێشمهرگه جهنگاون و بهرهنگاریان بوونهتهوه، بهپێى مادهى چوارى تیرۆر که پێشتر داعش و تیرۆریستى پێدهگیرا، ئێستا ئهو هێزانه بهو ماددهیە لاوو خهڵکى کورد دهگرن و سجنى دهکهن، بۆیه خهڵک دڵخۆش نین بهو هێزانهو هێزى نامۆن، بهڵام ئهوان زیاتر لهڕووى ئهفکارهوه ئیش لهسهر ئهو شاره دهکهن، ئیش لهسهر گهنجه تازه پێگهیشتووهکان دهکهن و پهروهدهیان دهکهن لهڕێگهى شوێنى رۆشنبیرى و حوسهینیه، تورکمان و عهرهبهکانیش به بهرنامهو رێژهیهکى زۆر ئێستا خهریکن موڵک دهکڕن و زهوى دابهشدهکهن بهسهر کهسوکارى خۆیاندا .

ھاوڵاتی: ئایا نهوشیروان مستهفا به مهسعود بارزانى وتووه بۆ دۆخى کهرکوک واباشتره ههموو هێزه چهکدارهکان له دهوروبهرى حهمرین خانوویان بۆ بکرێ؟

سهرحهد قادر: بهڕهحمهت بێت کاک نهوشیروان بیرکردنهوهیهکی قوڵى ههبوو، پیاوێکى سیاسى بوو دووربین بوو، زۆرجار سهردانم کردووه، جارێک چوومه لاى وتى لهسهر مهسهلهی هێزى پێشمهرگهو گهڕانهوهى کورد بۆ کهرکوک شتێکم بۆ بنووسه، منیش بۆم نووسى و وتى بهیانى دکتۆر نهجمهدین و نێچیرڤان دهبینم، لهگهڵیان ئهمه باسدهکهم دیار بوو لهگهڵ دکتۆر شتهکانى باسکردبوو، ئهوهى که کاک نهوشیروان وتویهتى ئهگهر لهحهمرینیش نهبووایه بۆنمونه لهڕێگهى کهرکوک و تازه لاى تهکیهى شێخ عهبدولکهریم یان لاى تهرکهلان، تۆپبازاوه بکرایه زۆر باش بوو، بهڵام نهکرا.

ھاوڵاتی: جموجوڵى داعش پهیدابووهتهوه، چ زانیاریهکت ههیه لهدهوروبهرى کهرکوک داعش بارودۆخیان چۆنه؟

سهرحهد قادر: راسته هێزى حهشدى شهعبى که زیاتر له (60) گروپن دژهتیرۆرى لێیه، پۆلیسى ئیتیحادى لێیه، ئهمانه ههمووى لهناو شارهکاندان، دەوروبەری حهویجه کهزیاتر له (517) گونده ناوچهیەکى بهرفراوانه، ئهمه ههتا دێتهوه بۆ پشتى رهشادو ئهچێتهوه بۆ دووز، ئهمانه ههزاران چهکدارى داعشى تێدایه، ئهو سنوره ههمووى چۆڵهو قورسایی هێزى عێراقییهکان لهناو ناوچه کوردیهکاندایه، لهو ناوچانه داعش چۆن بیهوێ مهشق و راهێنان دهکات و چالاکى دهکات، بۆشاییهکى ئهمنى زۆر ههیه لهنێوان هێزى پێشمهرگهو سوپاى عێراقدا.

داعش عێراقى دابهشکردووهتهوه بهسهر (11) کهرتداو ههر کهرتێکیش بهرپرسێکیان بۆ داناوه، تازهترین زانیارى لهسهر داعش ئهوهیه کهدهیهوێت کۆمهڵێک چالاکى نهوعى بکات لهپارێزگاکانى ئهنبار، سهڵاحهدین، بهغدا، بابل، موسڵ و کهرکوک لهم شوێنانه، لهوانهیه پهلامارى ههندێک شوێن بدهن بهحساب بارودۆخهکه ئێستا بۆ ئهوان گونجاوهو دۆخى حکومهت ئاڵۆزه. ههندێک لهشیعهکان ناڕازین لهوهى کازمى سهردانى ئهمریکاى کردووه، ئێران دهستى لهم مهسهلهیهدا ههیه خۆپیشاندان لهبهسرە دهستیپێکردووهو بینیمان بهشۆفڵ بارهگا حزبیهکانی تهختکرد.

ھاوڵاتی: هێزه ئهمریکییهکان فرۆکهخانهى «کهی وهن»یان رادهستکردهوه ئێستا هیچ هێزێکى ئهمریکى و بیانى نیه چاودێرى بارودۆخهکه بکهن؟

سهرحهد قادر: هێزى ئهمریکا ئهگهر لهههموو عێراقیشدا نهمێنێت لهچواردهورى ئهوهندهى هێزو چهکى ههیه که چاودێرى وردی بکات.

ھاوڵاتی: قسهیهک ههیه دهوترێت تۆ بوویت بهیهکێتى ئایا ئهمه راسته، یان دڵت ئێشاوه لهپارتى.؟

سهرحهد قادر: وهکو ئهوهى چوبێتمه ناو لایهنێک و ئیشیان لهگهڵ بکهم ئهم قسانهى دهکرێت لهلایهن کۆمهڵێک خهڵکى بچووکهوه دهکرێن وهکو کاوێژکردن بهو قسانه، ئهوانه ئهسڵ و ئهساسى نیه، لهدواى ریفراندۆمهوه من یهکهم کهس بووم فهرمانى گرتنم دهرچوو. رۆژى ریفراندۆم بهیانیهکهى ئهگهر سهیرى شاشهى تیڤیهکانت بکردایه لهبهر مهسئولى یهکهمى حزبهکان و هاوسهرهکانیان بهرکهس نهدهکهوت، منافهسه بوو کامیان زووتر بچن دهنگبدهن، بهداخهوه ریفراندۆم وایلێهات. من فهخر بهو فهرمانى گرتنهشمهوه دهکهم ئهگهر بهیانیش ئیعدام بکرێم.

بهداخهوه دهیان کهس لهسنورى کهرکوک و دووز شههیدو بریندار بوون، بهڵام لهلاى حکومهتى مهرکهزى وایه تهنها من ئهو بڕیارهم داوهو سندوقهکانم پاراستوهو خهڵکم هانداوه بۆ دهنگدان، بهڵام وهکو پێویستیش پارتى نهیتوانیوه ئهو مهلهفه یهکلایی بکاتهوه، چهند جارێکیش دانیشتووم و پێموتوون ئهگهر لهسهر دزى و رهشوهو پیاوکوشتنه دیفاعم لێمهکهن، جگه لهبابهتى ریفراندۆمهکه.

نزیکهى ساڵێک دواى ریفراندۆم  من لهگهڵ کاک مهسرور کاک رێبهر که ئێستا وهزیره دانیشتووم و شتهکانى نووسیوه، وتى چیت دهوێ بۆت بکهین لهپاره چهک وتم هیچم ناوێ، زۆر تهئکیدى دهکردهوه کهچۆن هیچم ناوێت، وتم تهنها یهک شتم دهوێ لهسهر مهلهفى ریفراندۆم دیفاعم لێبکهن و دهتوانن چارهسهرى بکهن، وتیان بهڵێ چارهسهرى دهکهین دواییش که بوو به سهرۆکى حکومهت، کاک رێبهر تهلهفۆنى بۆ کردم وتى کاک مهسروور بهشهخسى تهلهفۆنى لهگهڵ وهزیرى ناوخۆى عێراق کردووهو باسی کردووه، بهڵام دواى ئهو تهلهفۆنه شهش جاری تر وهزارهتى ناوخۆ ئهو فهرمانى گرتنهى منیان ناردووهتهوه بۆ کهرکوک و دهڵێت سهرحهد لهکوێیه دهستگیرى بکهن، کۆتا جار بهموختارهکانیان وتووە لهکوێ دادهنیشێ جوابمان بدهنهوه، بهیهک رۆژ پێش هاتنى وهزیرى تازهى ناوخۆ بۆ ههولێر داوایانکردووه مهلهفهکهم لهکهرکوکهوه ئهبێت، ههر ئهمڕۆ تهسلیمى حاکمى موسڵى بکهن و یهکێک لهحاکمهکان تهلهفۆنى بۆکردم وتى مهلهفى ههموو ئهوانهى لهکهرکوکن بڕیارى لهسهر بدهین، منیش وتم قهیچیهکات و ئێوه وهرنه ههولێرو بۆ ئهو دادگایهى بۆ هێزهکانى سنور دانراوهو سهر بهعێراقهو وتم لهوێ دادگایم بکهن و ئهگهر ئهمرى سێدارهشم بۆ دهربچێ پهتهکه دهکهمه ملم، تازه بابهتهکهش ئهوهنده باسکرا تامى نهما من خۆم چهند پارێزهرێکم گرتووه.

من ئێستا لهماڵى خۆم دانیشتووم و بهڵام وهکو ئهوهى ئیستیقالهم لهپارتیش کردبێ شتى وام نهکردوه، بهڵام لهدواى ریفراندۆمەوە بهشدارى هیچ کۆڕو کۆبوونهوهیهکم نهکردووە.

ھاوڵاتی: لهسهدا 51ى خاکى کوردستانمان لهدهستدا، دوو ههزار پێشمهرگه بوونه قوربانى، ئایا ئهمه کێ لێى بهرپرسه؟

سهرحهد قادر: زۆر بهسهراحهت دهڵیم، حکومهت حکومهتى پارتى و یهکێتىیە بهدهر لهوانیش سێ سهرکایهتیهکه ههرێم و پهرلهمان و حکومهت لیژنهیهکیان پێکبهێنایه، با ئهو قسهیه لهزارى سهرحهدهوه نهبێت و لهزارى فهرماندهیهکى یهکێتیهوه نهبێت ئهو لیژنهیه لێکۆڵینهوهى بکردایه ههر لهخانهقینهوه ههتا شهنگال بۆچى، چى روویدا کێ بهرپرس بووه، راسته تهنسیق و ههماههنگى لهگهڵ حهشدى شهعبى کراوه بۆ کهرکوک، ئهو ئێوارهیه دواى کۆبوونهوهکهى دوکان چهند سهیارهیهکى جام رهش لهتازهوه چوون له رهشاد کۆبوونهوهیان کردووه لهگهڵ حهشدى شهعبیدا، لهههندێ شوێن شهڕکراوه دهبابه بهسهر لاشهى پێشمهرگهدا چووه لهههندێ شوێن دهورو تهسلیم کراوه، تۆ بگهرێیتهوه بۆ لێدوانهکانى ئهو کاتهى سهرۆکى حکومهت و بهرپرسهکان و ئێران و هادى عامرى و یهکێک دهڵێت بهڵێ تهنسیقمان ههبووه، یهکێک دهڵێ بههاوکارى وڵاتێک کردوومانه، ئهوانه ههمووى بهڵگهن ههر بهرپرسێک بهشێوهیهک دهیڵێت، بهڵام ئهگهر لیژنەیهک ههبوایه ههموو لایهنهکانى تێدابوایه بۆ مێژوو دهمایهوه له کهرکوک چى روویداو له دووز بۆ واى لێهات.

هێزى پارتى و یهکێتى و پهکهکهو ههزاران پێشمهرگه لهکهرکوک بوون، ئهو شهوه بۆچى و لهخۆیهوه کشانهوه، باشه کهکشانهوه نهیانوت بۆچى کشانهوه، ئێمه وهزارهتێکمان ههیه هى پێشمهرگه، بۆچى هیچ لێپرسینهوهیهکیان نهبوو، من جاروبار ئهمریکیهکان سهردانیان دهکردم و باسى وهزارهتى پێشمهرگهیان دهکرد دهیانوت کهدهچینه ئهوێ بێتاقهت دهبین، بهس باوێشک دهدهن، دهڵێى نهخهوتوون، ههمووى بۆینباخێکی بهستووه ههر لهوهزیرهوه تاخوارهوه ههر خهریکى باوێشکدان و باسى کابینهى پێشوو دهکهن، باشه ئهو وهزارهته چ دهورێکیان ههبوو لیواو هێزه تایبهتهکان چ دهورێکیان ههبوو.

جارێک من بهکاک شێخ جهعفهرم وت باشه ئێمه جاران لهبهرانبهر دوژمن چهند سهعات شهڕمان کردووه بهکلاشینکۆفێکهوه شهڕى تهیارهو گهورهترین جهیشمان دهکرد، ئهویش وتى یانى تۆ نازانى خیانهتمان لێکراوه، منیش وتم با واز لهمهسهلهى خیانهت و شت بهێنین، وتم ئێمه ئهمانتوانى لهناو کهرکوک مقاوهمه بکهین یان نا، شێخ جهعفهریش وتى کهرکوک کاول نهدهبوو، وتم ئایا ئێمه بۆ شهڕمان نهکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار