سته‌مکردن له‌ئه‌لف‌و بێکه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار تاوانه

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

 

ھیوا ناسیح

وهک دهزانین کتێبی (ئهلف و بێی نوێ)ی کوردی مامۆستا ئیبراهیم ئهمین باڵدار یهکێکه لهو کتێبه دهگمهنانهی زۆرترین جار چاپکراوهو دهیان نهوهی میللهتی کوردی لهباشورو بگره پارچهکانی تریشدا فێری زمانی شیرینی کوردی کردووه، بۆ نزیکهی شهشت ساڵ بهفهرمی کتێبی فێرکردنی پۆلی یهکهمی سهرهتایی مناڵانی کورد بووه لهباشوری کوردستاندا. بۆیه ههموومان قهرزاری ئهم مامۆستا بلیمهت و پهروهردهکارهین، که بههۆی شهونخونی و ماندووبوونی ئهمهوه بوو، که بهسهدان ههزار کورد فێری نووسین و خوێندنهوهی کوردی بوون. من وهک خوێندکارێک، که لهڕێگهی ئهلف و بێکهی ئهم مامۆستا مهزنهوه لهپۆلی یهکهمی سهرهتاییدا فێری کوردی بووم، بۆیه خۆم قهرزارباری ئهم مامۆستا نهمرهم و ههمیشه بهچاوێکی رێزو بهبایه‌‌خ و گرنگییهوه لهبهرههم و کارهکانی دهڕوانم.

ئهم کتێبه ناوازه پهروهردهییه کهناوبراو لهساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٤٩ تهواوی کردووهو دوای ههوڵ و ماندوبوون و کۆششێکی زۆر لهساڵی ١٩٥١دا  لهلایهن وهزارهتی ئهوکاتی مهعارف (پهروهرده)ی عێراقهوه بهفهرمی کرا بهکتێبی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی یهکهمی سهرهتایی خوێندنگاکانی باشوری کوردستان، کهڕێگهی خوێندنی کوردی تێدا درابوو، لهو کاتهوه بهردهوام بوو تا نزیکهی (10) ساڵێک لهمهوبهر بهداخهوه لهلایهن حکومهتی ههرێمی کوردستانهوه کتێبه بهنرخهکه زیندهبهچاڵکراو لیژنه‌‌یهکی پهروهرده کتێبێکی نوێی پڕ لهکهموکوڕییان لهبری داناو کردیانه کتێبی پرۆگرامی خوێندن لهههرێمی کوردستاندا!

بهڵام دیاره سهرهڕای ئهم ستهمهش کتێبهکه‌‌ی ناوبراو بایهخ و گرنگییه مێژووییهکه‌‌ی ههر ماوهتهوهو لهلایهن زۆر پهروهردهکارو ئهدیب و نووسهرهوه به‌‌کتێبێکی پهروهردهیی و فێرکاریی بهنرخ داده‌‌نرێت، بگره لای ههندێک کهسی وهک حسێن بهفرینی شاعیرو ئهدیب وهک کتێبێکی (پیرۆز)یش لێی دهڕوانرێت. بۆیه تاکورد مابێت ئهم کتێبه وهک سامانێکی نهتهوهیی بههای پهروهردهیی و مێژوویی خۆی لهدهستنادات. لهبهرئهوه‌‌ رۆڵی ناوبراو وهک شۆڕشگێڕێکی کورد، که‌‌ لهڕێگای هۆشیارکردنهوهو پهروهردهکردنی دهیان نهوهی کورد بهزمانی زگماکیان، دهبینرێت و تۆمار دهکرێت.

گهورهیی ئه‌‌م کارهی ناوبراو لهوهدایه، م. باڵدار نههات دهستکاریی دوو کتێبهکهی پێش خۆی بکات، که بۆ فێربوونی زمانی کوردی پۆلی یهکهمی سهرهتایی دانرا بوون و دهخوێنران، مهبهست لهمه  ههردوو کتێبهکانی (ئهلفبای کوردی) ئهحمهد عهزیز ئاغا، که له ١٩٢٦دا چاپ و بڵاوکراوهتهوهو لەبیستهکاندا وتراوهتهوه، ههروهها ( ئهلف و بێی کوردی)ی مامۆستا حامد فهرهج ساڵی ١٩٣٦ چاپکراوه و لهسییهکانی سهدهی رابردوودا وتراوهتهوه، بهڵکو خۆی لهبناغهوه کتێبی ئهلف و بێیهکی نوێی کوردی داناو لهساڵی ١٩٥١یشهوه کرایه کتێبی فهرمی پرۆگرامی خوێندن لەخوێندنگا حکومییهکاندا. ئهوهبوو ناوبراو ساڵی ١٩٥٥یش کتێبی پهروهردهیی ئهلف و بێ بۆ گه‌‌وره (پێگهیشتووان)یش دانا بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری لهنێو گهورهساڵاندا.

من لهم پشووی هاوینهی ئهمساڵدا خهریکی ئهوه بووم که(لێوه)ی نۆساڵانهی کچم فێری نووسین و خوێندنهوهی زمانی کوردی بهپیتی (پیتی ئارامی/عهرهبی) بکهم، چونکه ناوبراو لەسویسرا لهدایکبووه سهرهڕای قسهکردنێکی باش بهم زمانه هێشتا نازانێت کوردی بخوێنێت و بنووسێت. پاش سۆراخکردن بیستم کتێبی ئهلف و بێی کوردی م. باڵدار لهو سهنتهرو کۆرسی خوێندگا کوردییانهی ئهوروپاو ههندهران وهک کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ مناڵانی کورد بهکاردههێنرێت. باش بوو لهڕێی هاورێیهکمهوه کتێبهکهم دهستکهوت. دیاره ئهم چاپه ساڵی ٢٠١٣ لهلایه‌‌ن ئینستیوتی خوێندنی کوردی لهبهرلین چاپکراوه بهناوی (ئه‌‌لفبێی کوردی بۆ پۆلی یه‌‌کهمی بنهڕهتی) ئهوه‌‌ی جێگهی سهرنج بوو، که لهته‌‌نیشت ناوی م. باڵدارهوه ناوی م. فریاد فازڵ عومهریش لهسهر بهرگی کتێبهکه وهک دانهر یان نووسهر نووسرا بوو! من ئهمهم پێ ئاسایی نهبوو. بۆیه کهوتمه دووی.

بۆ بهراوردکردن لهنێوان ئهلف و بێیه‌‌کهی م. باڵدار که لهکوردستان بڵاوکراوهتهوه لهگهڵ ئهم چاپهی ئهڵمانیادا، لهڕێگهی کاک ههورامان وریا قانعهوه چاپی ههمان ساڵی کتێبهکهم به پی دی ئێف بۆ نێردرا بهناوی (ئهلفبێی نوێ، پۆلی یهکهمی بنهڕهتی) که لەلایهن چاپخانهی پهروهرده/ ههولێر چاپکراوه. پاش بهراوردێکی ورد بۆم دهرکهوت، که لهناوهڕۆکدا ههمان کتێبه، بهههندێک جیاوازییهوه لهنهخشهسازی، نووسینه‌‌وهی پیتهکان بهدرشتی، ههروهها لهپێشهکیدا نزیکهی (٣٧) لاپهڕه تهنها وێنهی جۆراوجۆرو رهنگاوڕهنگ چاپکراوه، کههیچ پهیوهندی بهپیتهکانهوه نییهو بگره وهک ئه‌‌لبومێک وایه، لهههندێک تێکستی وانهکانیشدا کهمێک کورتکردنهوهو گۆڕانکاریی رێنوسیش کراوه، ئهگینا ههمان (٣٦) پیتهکه وهک خۆی بهکهمێک پاش و پێشخستنهوه دانراوهتهوه.

دیاره دووباره چاپکردنهوهو ههڵهبڕی یان ههر دهستکاری و جوانکارییهک لهنهخشهسازیی کتێبێک کارێکی باشەو جێگای گرنگیدان و رێزه بهبهرههم و خودی نووسهرهکهشی. بهڵام بردنی رهنجی که سێک و خۆکردن بهبرابهش لهبهرههمێکی ناوازهو مێژوویی بهنرخ جێگای لۆمهو رهخنهیهو ستهمێکه له رهنج و ماندوبوونی خاوهن بهرههمهکه، بهتایبهت که خۆی لهژیاندا نهمابێت.

وهک ئاشکرایه مامۆستا ئیبراهیم باڵدار، که ساڵی ١٩٦١ بڕوانامهی ماستهری له پهروهرده و دهرونزانیدا له زانکۆی سان فرانسیسکۆی ئهمریکا وهرگرتوه، واته نهک مامۆستا بگره وهک زانا و پهروهردهکارێکی گهورهی مناڵ و خوێندکاران وابووه، له لێدوانێکیدا لهسهر پێداچوونهوه بهم کتێبهی خۆیدا دهبێژێت ((ئهو سهردهمهی من ئهم کتێبهم کرده خهڵات بۆ نهتهوهکهم له ناو واقیعی کارهکهدا بووم.... ئهوهی ئهتوانێ وشه‌‌ یان ڕستهیهکی بۆ زیاد بکات ئهوهش باڵدارێکه بۆ خۆی)). واته بهرێزی لای ئاسایی بووه دهسکاری و زیاد و کهمی بۆ بکرێت، بهڵام کێ دهڵێت ڕازی بووه شاکارهکهی لهگهڵدا بهش بکرێت؟

من لێرهدا له نرخی فهرهه‌‌نگهکانی م. فریاد فازڵ کهم ناکهمهوه له بواری زمانی ئهڵمانیدا، که خۆشم سودم لێ بینوه، سهرهڕای سهرنج له سهر بهرزی نرخهکانی، ههروهها ناشچمه سهر رابردووی ناوبراو، تهنها سهرنج و رهخنهی خۆم له سهر ئهم ستهمه له رهنج و ڕهوانی م. باڵدارو خۆ به برابهشکردنی لهم کتێبهدا چڕ دهکهمهوهو  ئهمهش مهبهستی سهرهکیمه.

بهداخهوه مامۆستا به چهند دێرێکیش هیچ پێشهکییهکی بۆ ئهم چاپهی بهرلین ٢٠١٣ی کتێبهکه نهنوسیوه، تا بزانین  ئایا ئهو دهسکارییانه چین کردونی، یان کێ ئهو مافهی داوهتێ له بنهماڵهی م. باڵداری نهمر که ئهو دهسکارییانه بکات، وه چۆن رێگای به خۆی دا لهسهر بهرگی دهرهوهی کتێبهکه ناوی خۆی له پاڵ ناوی م. باڵدار وهک دانهری سهرهکی کتێبهکه بنوسێت؟؟ ئهمانه زۆر جێگای پرسیار و ههڵوێسته لهسهر کردنن، ئاخر گهر بردنی رهنجی ماسولکه و بازووی کهسێک به مادده بقهبڵێنرێت و بتوانرێت قهرهبوو بکرێتهوه، ئهوا رهنجی بیر و مێشکی مرۆڤهکان زۆر ناخۆشتره و ههرگیز ناتوانرێت به مادده بهخهملێنرێت و قهره‌‌بووی بکرێتهوه. ئهمه رێک وهک ئهوه وایه، دوای کۆچی دوایی بهرێزیان کهسێکی زمانزان بێت و هه‌‌ندێک وشه زیاد و کهم  بکات و بڕێک جوانکاریی بۆ یهک له فهرههنگه ئهڵمانی – کوردییهکانی مامۆستا فریاد بکات، ئینجا بێت بێ هیچ پێشه‌‌کی و روونکردنهوهیه‌‌ک ناوی خۆی بخاته پاڵ ناوی ناوبراو له سهر بهرگی فهرههنگهکه و چاپ و بڵاوی بکاتهوه‌‌! ئایا ئهمه لای کاک فریاد پهسهنده؟؟

گهر بڕیار بوو مامۆستا فریاد فازڵ ئهم کتێبه بۆ مناڵانی چاوگهشی کورد له ههندهران چاپ و بڵاوبکاتهوه، تا فێری نوسین و خوێندنی کوردی ببن، دهبوو، پیتهکانی که له پیته کوردییهکان نزیکه‌‌ به لاتینیش له ههر لاپهڕه‌‌یهکدا بۆ زیاد بکردایه، ئینجا ئه‌‌و ههموو وێنه زۆرهی که له پێشهکیدا زیاتر له ٣٠ لاپهڕهی پێ داگیرکردوه، بهڕای من ناپێویسته و هیچ سودی بۆ ناوهڕۆکی کتێبهکه و پرۆسهی فێرکردنهکه نییه. له ههمووی گرنگتر و که مهبهستی سهرهکی ئه‌‌م وتارهیه، دهبوو به‌‌ڕێزیان پێشهکییهکی کورت یان درێژی نوسیبا، به جوانی ڕوونی کردبایهوه، که‌‌ چۆن مۆڵهتی دهسکاریی ئهم کتێبه و خۆ به برابهشکردنی وهرگرتوه، بۆ نمونه له نهوه یان که‌‌سێکی مامۆستا ئیبراهیم باڵدار، خۆ گهر مۆڵهت پێدانهکه له لایهن خانهوادهی مامۆستا باڵدارهوه به نوسین بووه، ئهوا کۆپییهکهی بڵاوبکردایهوه لهگهڵیدا، ئینجاش بهڕوونی دهسکاریییهکانی خۆی و زیاد و کهمکردن و ...هتد یادداشت بکردایه، کهچین و چۆنی لێکردوه و ئهو سهرنجانهی بهرێزی لهسهر نوسخه ئۆرگیناڵهکهی کتێبه‌‌که، که له باشوردا چاپکراوه، چین. ئاخر خۆ  مامۆستا فریاد له پشتی پهڕهی یه‌‌کهمی کتێبهکهدا به ڕوونی نوسیویهتی: مافی چاپکردنه‌‌وه و وهرگێڕانی ئهم کتێبه یان به شێکی بۆ نوسهرهکانی پارێزراوه، ..... بێ پرس به نووسهری دووهمی کتێبهکه نابێ هیچ دهسکارییهکی کتێبهکه بکرێ...هتد. واته ناوبراو ههم خۆی به نوسهری دووهمی کتێبهکه ناساندوه و ههمیش ئاگاداری ئه‌‌وهی داوه، که بێ مۆڵهتی خۆی هیچ کهس و دهزگایهک بۆی نییه دهسکاری ئهم بهرههمه بکات!! لهم تێبینی و ئاگادارییهدا هیچ قسهیهک له میراتگر یان خانهوادهی مامۆستا باڵدار نهکراوه وهک خاوهنی ڕهسهنی شاکارهکه، که پرسیان پێ بکرێت و مۆڵهتیان لێ وهربگیرێت! واته به جۆرێکی تر خۆی کردوه به خاوهن ههق نوێنهر له بری ئه‌‌وانیش!

بۆیه من لێرهدا، تا ئهو کاتهی خانهوادهی مامۆستا باڵدار یان مامۆستا فریاد خۆی به نوسین روونکردنهوه له بارهی ئهم کاره ناڕهوایهوه دهدهن و ئاشکرای دهکه‌‌ن، خۆ به برابه‌‌ش کردنه‌‌که به کارێکی قێزهون و دهسکارییهکی نائهمینی ئهدهبیی شاکارهکهی م. باڵداری دهبینم ،وه لام وایه ستهمێکه دهرههق به ڕۆحی ناوبراو و رهنج و ماندووبوونی.

تێبینی: دیاره من وهک و خۆم هیچ کێشهیهکی کهسییم له‌‌گهڵ مامۆستا فریاد فازڵ عومهر نییه و ساڵی ٢٠١٤ هاتۆته ماڵم و یهک دهناسین، تهنانهت هاوکاریشم کردوه له‌‌ فرۆشتنی فهرههنگ و کتێبهکانی و بڵاوکردنهوهیاندا، بێ ئهوهی هیچ قازانجێکی ماددی بۆ خۆم تێدا بوو بێت. بۆ بهڵگهش وێنهیهکی ههردوکمان لێرهدا بڵاودهکه‌‌مهوه که ساڵی ٢٠١٤ و سهردانێکیدا بۆ سویسرا چرکاوه.

سهرچاوهکان:

-ئهلفبێی نوێ، پۆلی یهکهمی بنهڕهتی، چاپخانهی پهروهرده ههولێر، ٢٠١٣

-ئه‌‌لفبێی کوردی بۆ پۆلی یه‌‌کهمی بنهڕهتی، بهرلین، ئینستوتوی خوێندنی کوردی بهرلین، ٢٠١٣

-ڕۆڤار، ژماره ٤٣، ئیبراهیم ئهمین باڵدار مامۆستای نهوهکان، ٢٠٠٦

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار