په‌رله‌مانى کوردستان: لێکۆڵینه‌وه له داهاتى خاڵه سنورییه‌کان ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاریانداوه له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ین و لێکۆڵینه‌وه له کاره‌کانیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" بڕیارمانداوه سه‌ردانى خاڵه سنوریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین، تا وه‌ک لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌رچاومان ڕوون بێت له‌ڕێکارى ئیداریه‌کانى ئه‌و خاڵه سنوریانه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌ڕابردوو ڕاپۆرتێکى وردمان ئاماده‌کردبوو پێشکه‌شى حکومه‌تمان کرد، که تێیدا چه‌ندین تێبینى و ڕاسپارده‌مان هه‌بووه تا حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێیان بکات، بۆیه له‌به‌یانیه‌وه سه‌ردانى هه‌موو خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین".
زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ى له‌میانى سه‌ردانه‌کانییان بۆ خاڵه سنورییه‌کان لایان دروست ده‌بێت، ده‌ده‌ین به سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش حکومه‌تى لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر پێویستى کرد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌ر له کۆنگره‌که‌دا زیاد جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" ئه‌و سه‌ردان و به‌دواداچون و چاودێرییه به‌شێکه له هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی یاسایی چاکسازی، له هه‌مو سه‌ردانه‌کان رایگشتی و راگه‌یاندنه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه".
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌شکرد: وه‌زاره‌تى دارایى بڕیاریداوه به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامى پێبدرێت.

