"بودجه‌ى پێویست بۆ رێگاى (که‌لار–سلێمانی) دابین ده‌که‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن سه‌ردانى ڕێگاى (که‌لار–سلێمانی) ده‌کات و به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن له کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕێگاى جووت سایدى (که‌لار – ده‌ربه‌ندیخان) یه‌کێکه له پڕۆژه ستراتیژییه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، به‌داخه‌وه به‌هۆى هاتنى په‌تاى ڤایرسى کۆرۆناوه ئه‌و بارودۆخه ئابورییه‌ى لێکه‌وته‌ى ئه‌و په‌تایه بوون ئه‌م پڕۆژه‌یه له جێبه‌جێکردنى کاره‌کانیان خاوبوونه‌وه‌ى تێدا ڕوویداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه هاتووین سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌که له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گه‌رمیان ئاگاداربکه‌ینه‌وه به‌ڵێنده‌ره‌کان ئاگاداربکه‌ن که به هه‌موو توانایانه‌وه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى بودجه‌ى پێویستى بۆ دابین بکه‌ن و پڕۆژه‌که نه‌وه‌ستێت.
ڕێگاى (که‌لار – سلێمانی) به ڕێگاى مه‌رگ ناوده‌برێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیان هاتوچۆى پێدا ده‌که‌ن.

