وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: شه‌ش ملیار دۆلارمان داوه‌ته پێشمه‌رگه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانى هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار جار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر داعش و ده‌شڵێت:" 6 ملیار دۆلارمان داوه‌ته پێشمه‌رگه".
وته‌بێژى هاوپه‌یمانان راگه‌یاند، شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، پێشمه‌رگه ئازایانه به‌شدارى شه‌ڕه‌که‌ى کرد‌و شه‌هیدو بریندارى زۆریداوه‌و له 2014ه‌شه‌وه "بڕى 6 ملیار دۆلارمان پێداون و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاوکارییه‌کانمان و له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشیشیدا هاوکاریان ده‌که‌ین".
مایه‌ڵز کاکگینز وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا که له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: شه‌ش ساڵ پێش ئێستا، واته له‌ساڵى 2014و له‌ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش دامه‌زرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌رزاندنى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌و بانگهێشتکردنمان له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌وکاته‌ى عیراقه‌وه بۆ به‌شدار بوون له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش، هه‌رێمى کوردستان له‌شه‌ڕى داعشدا رۆڵێکى گه‌وره‌و کاریگه‌رى بینی، له‌وکاته‌شدا که هاوپه‌یمان دامه‌زرا توانیان 43 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار هاوکارى بکه‌ن بۆ شه‌ڕه‌که.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ى رابردوودا پێکه‌وه توانیومانه حه‌وت ملیۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتى و 110 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوار کۆشه له‌ژێر ده‌ستى داعش دڕه‌نده رزگار بکه‌ین، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانان 35 هه‌زار هێرشى ئاسمانى له‌عیراق و سوریا دژى داعش ئه‌نجامداوه، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر زه‌وى هاوپه‌یمانان پشتیوانى پێشمه‌رگه‌و دژه‌تیرۆرو هێزه عیراقییه‌کان بوه به‌پێدانى راوێژ‌و زانیارى راهێنان.
باسى له‌وه‌شکرد": شه‌ڕى داعش شه‌ڕێکى سه‌خت بوو، ژماره‌یه‌کى زۆر له پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى تر شه‌هید بوون، به‌هه‌زارانیش بریندار بوون، ناتوانین ئه‌وانه‌ش له‌یاد بکه‌ین که به‌گیانى خۆیان پارێزگاریان له‌هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى کرد، هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوکاریکردنى هێزى پێشمه‌رگه، وتیشى:" له ساڵى 2014ه‌شه‌وه تائێستا به‌بڕى 6 ملیار دۆلار هاوکارى پێشمه‌رگه‌مان کردوه، ده‌کرێت ئه‌و پاره‌یه‌شى دراوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم له‌بابه‌تى چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه برینداره‌کانیشیدا به‌کاربهێنرێت".
وته‌بێژى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕى جاعش له‌عیراق و سوریا راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان رێز‌و پێزانینى هه‌یه بۆ ئازایه‌تى پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى داعش و پاراستنى خه‌ڵک، ژماره‌یه‌کى زۆر وازیان له‌کاره‌کانى خۆیان هێناو چه‌کیان هه‌ڵگرت و له‌به‌ره‌کانى جه‌نگ روبه‌ڕوى داعش بونه‌وه.
باسى له‌وه‌شکرد:سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و په‌یاتى کۆرۆنا خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ژیانیان ئاسایى بکه‌نه‌وه، بۆیه وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌ڵێنى هاوکارى بۆ گه‌لى عیراق و خه‌ڵکى باکورى سوریاش دوپاتده‌که‌ینه‌وه.
له‌به‌شێکى تر‌ى کۆنگره‌که‌یدا وته‌بێژى هاوپه‌یمان ئاماژه‌ى به‌چالاکییه‌کانیان کرد‌و وتی: له‌سه‌ره‌تایى ئه‌مساڵه‌وه هاوپه‌یمانان له 8 بنکه‌ى سه‌ربازى بچوک له‌عیراق کشاونه‌ته‌وه، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه بووه که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان سه‌لماندویانه له‌شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعش سه‌رکه‌وتوون، بۆیه ئێستا کارى راوێژى خۆمان له‌سه‌نته‌ره‌کانى به‌غداو هه‌ولێره‌و ئه‌نجامده‌ده‌ین.
هاوکات، ده‌شڵێت:"له‌هه‌رێمى کوردستان سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێکى راوێژکارین تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا کاربکات که 15 وڵاتى هاوپه‌یمانان تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام سه‌ربازه‌کانمان پێویست ناکات له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ێ بکه، چونکه زیاتر له 360 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان له‌سه‌ر زه‌وى به‌شدارى شه‌ڕى پاشماوه‌کانى داعشن و وه‌ک هاوپه‌یمانان به‌پێدانى زانیارى هاوکارییان ده‌که‌ین.
له‌باره‌ى راهێنانیش به‌هێزى دژه تیرۆر له‌هه‌رێم و عیراق رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانان به‌شداره له‌پرۆگرامى راهێنان پێیان و ئه‌و هێزانه له‌ماوه‌ى رابردودا توانیویانه سه‌رکردایه‌تى شه‌ڕى داعش بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باکورى سوریاش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه عیراقییه‌کانیش بۆ له‌ناوبردنى داعش کار ده‌که‌ین.
راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکا له‌شه‌ڕى داعش ناکشێنه‌و‌ه، به‌ڵکو شێوازى کاره‌کانیان ده‌گۆڕن بۆ پشتیوانیکردن له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌کان، چونکه ئه‌و توانایه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان هه‌یانه هێزه ئه‌منییه‌کانى عیراق پێى نه‌گه‌یشتون، به‌ڵام کاتێک پێشمه‌رگه یان هێزه عیراقییه‌کان پێمان ده‌ڵێن داعش له‌حه‌مرین هه‌یه ئێمه بۆردومانیان ده‌که‌ین.
هه‌ر له‌کۆنگره‌که‌دا له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه، وتی: راسته ئێستا داعش ناتوانێت خاک و ناوچه داگیر بکات، به‌ڵام هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ توندڕه‌وى و توندوتیژی، به‌داخه‌وه ئێستاش پاشماوه‌کانى دعش له‌سنورى خانه‌قین و قه‌ره‌چوخ و سنورى موسڵ و ده‌روبه‌رى به‌غدا هه‌یه‌و خه‌ڵک شه‌هید ده‌که‌ن، به‌ڵام توانایان لاواز بووه.
ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکردوه: مانگى رابردوو رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ئه‌مریکا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا زیاتر له 627 هه‌زار دۆلاریان داوه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه وه‌رگیراون که له‌چه‌ندین پێداویستى پزیشکى پێکهاتوون که زیاتر له 7 هه‌زار کیتى تێستى کۆرۆناى تێدا بووه.

