مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه و چه‌ندین پرسیان تاووتوێکرد له‌ناویاندا پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، له‌وباره‌یه‌شه‌وه بارزانی داواى لێکردووه که "فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند نه‌کات".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکی په‌رله‌مان له هه‌ولێر چاوى به بارزانى که‌وتووه و پرسه سیاسییه‌کانیان تاووتوێکردووه، له‌ناویاندا پێویستى سه‌پاندنى یاسا و شکۆى ده‌وڵه‌ت و دابینکردنى که‌شوهه‌واى گونجاو بۆ ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م پێویستییه‌کان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسى فره بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌رکردنى چه‌ند یاسایه‌ک له ماوه‌ى داهاتوودا، له‌ناویاندا هه‌موارکردنى یاساى دادگاى فیدراڵى گفتووگۆی له‌باره‌وه کراوه.
هاوکات بارزانی داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کردووه که فره‌بازنه‌یى په‌سه‌ند نه‌کات.
نووسینگه‌ى حه‌لبوسى راشیگه‌یاند که "له‌دیداره‌که‌دا جه‌خت له یه‌کخستنى بیروڕاى هێزه سیاسییه‌کان کراوه‌ته‌وه، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگاریى و قه‌یرانه‌کان، سه‌ربارى پێویستى به‌رده‌وامى گفتوگۆ، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا".

