وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا: ئه‌ردۆغان ده‌زانێت ده‌سته‌وه‌ستان نین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا که بڕیاره له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت به‌پله‌ى یه‌که‌م ته‌رخان ده‌کرێت بۆ پرسى تورکیا‌و گرژییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت بۆ تاوتوێکردنى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا و ده‌شڵێت:" ئه‌ردۆغان ده‌زانێت ده‌سته‌وه‌ستان نین".
جان ئێڤ لودریان، له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى رادیۆى "فرانس ئینته‌ر"دا رایگه‌یاند: له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپادا له کۆتاییه‌کانى ئه‌م مانگه، دۆسیه‌ى تورکیا تاوتوێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک ئه‌و دۆسیه‌ى تورکیایان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له به‌رلین ئاماده‌کردووه بۆ دیاریکردنى ئه‌و ئامڕازانه‌ى که ده‌کرێت به‌کاریان بهێنن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تورکیا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند:"به تورکیا ده‌ڵێین.. ده‌بێت له‌ئێستاوه تا کاتى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، سه‌ره‌تا تواناى خۆى بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نیشان بدات، چونکه گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به تورکه‌کانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش کارێکى لواوه‌و دواى ئه‌وه ده‌چینه قۆناغێکى کارا سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م کێشه‌کان."
لۆدریان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌وه‌ستان نین و ئه‌و (ئه‌ردۆغان) زۆر به‌باشى ئه‌مه ده‌زانێت."
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به ئاماژه‌دان به کۆمه‌ڵێک سزاى ئابوری، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ى که "که‌شێکى ئیسلامی-نه‌ته‌وه‌یی" دروست کردوه به ئامانجى شاردنه‌وه‌ى راستیى دۆخى ئابورى له تورکیا.
بڕیاره رۆژانى 24 و 25ى ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا، به به‌شدارى چه‌ند سه‌رۆکێک و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسى حکومه‌ته‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌کانى چه‌ند وڵاتێکى یه‌کێتى ئه‌وروپاو له‌پێشى هه‌مویانه‌وه فه‌ره‌نسا، گرژییه‌کى زۆریان به‌خۆیانه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسى لیبیا، کۆچ، ئاسایش و یه‌ده‌گى غاز له رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، فه‌ره‌نسا ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار ده‌کات به په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى فراوانخوازی.
دواى ئه‌وه‌ى تورکیا رۆژى 10ى مانگى رابردو، که‌شتییه‌کى بۆ گه‌ڕان و پشکنین به‌دواى وزه‌دا ره‌وانه‌ى ئه‌و ئاوانه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست کرد که یۆنان به سنوریى ئاوى خۆى ده‌زانێت، گرژییه‌کان چوونه‌ته قۆناغێکى دیکه‌وه.

