سه‌رکردایه‌تیه‌کى یه‌کێتى: سه‌دا 30ی داهاتی نه‌وت بۆ مووچه ماوه‌ته‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى شیکارێکی ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له ساڵی 2019دا ته‌نها سه‌دا 30ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری چووه کۆمپانیا تورکی و کوردییه‌کان.
عیزه‌ت سابیر، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و شیکارێکی بۆ راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌کردن و داهات و خه‌رجی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى شیکارییه‌که هه‌شت ملیار و چوار سه‌د و سی و هه‌شت ملیۆن دۆلار کۆی داهاتی نه‌وتی ساڵی 2019ی هه‌رێمی کوردستان بووه، به‌ڵام ته‌نها دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن دۆلاری بۆ مووچه‌ی خه‌ڵک و خه‌رجی حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه و ئه‌وی تری رۆشتووه بۆ تورکیا و کۆمپانیاکان.
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه که له پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی داهاتی دۆلار بۆ دینار، سه‌دا 2ی ده‌چێت بۆ RTی بانکی غه‌فور خۆشناو و به‌وشێوه‌یه‌ش ته‌نها له 30 داهاتی نه‌وت بۆ خه‌ڵک و حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کۆی داهاتی حکومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2019دا به‌مشێوه‌یه بووه:
داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی سه‌ربه‌خۆ: 8.5 ملیار دۆلار.
داهاتی هاتوو له به‌غدا: 4.5 ملیار دۆلار.
داهاتی نانه‌وتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان: 2 ملیار دۆلار.

