ماکرۆن؛ فریادڕەسێکی نەرم

4 ساڵ لەمەوپێش



سه‌ردار عه‌زیز

سەردانی لەپڕی ماکرۆن بۆ بەیروت پاش تەقینەوەکە، ئەگەر تەقینەوەکە نەبوایە، ئەوا لەیەکی مانگی ئەیلولدا روویدەدا. سەد ساڵ پێش ئەو رۆژە، لوبنان لەلایەن فەرەنسییەکانەوە دروستکرا. وەک هەر دەوڵەتێکی تری دروستکراوی ناوچەکە، سەرتاپا مێژووی بریتی بووە لەخوێن و ئاوارەیی و شکست و قەیران. کاتێک رۆژانی پێشوو ماکرۆن جارێکی تر، سەردانی بەیروتی کردەوە، لەفڕۆکەکەدا بەپەیامنێری گۆڤاری پۆلیتیکۆی وت: نوێ (هێزی نوێ) کاتێکی سەختی هەیە بۆ ئەوەی سەرهەڵبدات، هەروەها هێزە کۆنەکان بەرگە دەگرن. دەبێت رێگایەک لەنێوانیادا بدۆزینەوە، من هەوڵی ئەوە دەدەم. قسەکەی ماکرۆن دەگەڕێتەوە بۆ بیرمەند و چالاکوانی ئیتاڵی ئەنتۆنیو گرامشی، لەسییەکان گرامشی لەبەندیخانەی فاشیستەکانی ئیتاڵیادا بوو. بەڵام دیدی گرامشی وەهابوو کە لەنێوان نوێی لاوازو کۆنی بەرگرییکەردا، دیاردەی نەخۆش و سەقەت دەردەکەوێت. ماکرۆن بەپێچەوانەوە دەیەوێت ئەو دیاردە نەخۆشە بگۆڕێت و خۆی لەنێوان نوێ و کۆندا دەربکەوێت. ماکرۆن لەبەیروت فەیروزی بینی و لەعێراقیش حەزی بەوەبوو کە سیستانی ببینێت. بۆ ئەو فەیروز و سیستانی یەک رۆڵ دەبینن، ئەویش گەیشتنە بەدەسەڵات و سیمبولەکانی تر، جگە لەدەسەڵات و سیمبولە فەرمییەکان. رەنگە کاریگەری بۆردیوبێت، کەهێندە لەفەرەنسا سیمبول گرنگە. لەڕێی سیمبولەوە گەیشتن بەپانتایی تر لەم کۆمەڵگایانەو گەیاندنی پەیامی جیاوازتر. چونکە ماکرۆن لەوە بەئاگایە کەنوخبەی سیاسیی ناوچەکە، نە نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن و نە توانای ئەوەیان هەیە خزمەت بەخەونەکانی ئەو بکەن، ماکرۆن بەهەموو پێوەرێک نایەوێت سیاسییەکی ئاسایی بێت، بەتایبەتی لەئاستی رەفتارو گوتاردا، بەگشتی وەها ناسراوە کەدژایەتی لەخیتابەکانیدا هەیە، زۆر وتەی فەیلەسوفان بەکاردەهێنێت، خۆی خوێندکاری فەلسەفە بووە لای فەیلەسوفی فەرەنسی پۆل ریکۆر. هەروەها ماکرۆن دەیەوێت لەئەو بەرانەی کە لەناوەوەی فەرەنسا و دەرەوەدا بوونیان هەیە یاریی و هاوسەنگی بکات. ماکرۆن لەباوک و دایکێکی دوکتۆرەوە دێتە دونیاوە. خەونی ئەوەبوو کە لە ئیکۆل نۆرمال بخوێنێت، بەڵام لە ساینس پوا درێژەی بەخوێندن دا. هەردوو لەناوەندە باڵاکانی خوێندنن لەفەرەنسا. لەساڵی ١٩٩٩ فرانچۆی دۆسی بە پۆل ریکۆری دەناسێنێت. ئەوکاتە ریکۆر بەدوای هاوکارێکدا دەگەڕا هەتا لەپرۆژەی یادەوەری، مێژوو، بێئاگایی هاوکاری بێت. ماکرۆن لێرەوە دەستی گەیشت بەگۆڤاری Espirt. لێرەوە رێچکەی ئەو بۆ دونیای دەسەڵات و پارەو بانک و سیاسەت دەستپێدەکات. وەک نەریتی باوی فەرەنسی هەموو ئەمانە لەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی و ناسراوی و نزیکی و بەیەکناساندن و هاودیدی و ئەمانەوە بەڕێوەدەچێت. رێبازی ماکرۆن لەژیانیدا وەهایە کە کاتێک بەیارمەتی کەسێک دەگاتە شوێنێک. لەوێدا دەمێنێتەوە هەتا دۆستایەتی و تۆڕی پەیوەندی دروستدەکات هەتا بڕوات بەرەو ئاستێکی باڵاتر. وەک دەبینیت لەتەمەنێکی کەمدا، چەندین قۆناغی جیاوازی بڕیوە و هەموو ئەمانەی وەک سەرمایە (جارێکی تر دیدی بۆردۆیی بۆ شێوازە جیاوازەکانی سەرمایە) بەکارهێناوە، بە تایبەتی کاتێک لەساڵی ٢٠١٦ جوڵانەوەکەی دروستکرد بەناوی en marche ماکرۆن وەها خۆی نمایش دەکات کەڕابوردووی نیە، بەڵکو کەسێکە کەهەموان کۆدەکاتەوە، بە چەپ و راست، خۆی خاوەنی شارەزایی و توانایە، بۆیە تەنانەت لەسیستەمێکی وەهادا پلان و پرۆگرامیشت ناوێت. ئەم خەسڵەتەی ماکرۆن لەگەڵ سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەبای دەکات، بەوەی ئەوانیش خۆیان وەها دەبینن کە کەسانێکن لەسەرەوەی سیستەم و پلان و پرۆگرامەوە، بەڵکو هەموو شتێک لەئەواندا کۆبووەتەوە. بەشێکی زۆری سیاسیەکانی دونیای ئێمە لەقوڕاوێکی خەستی وەهم و بێئاگاییدا دەژین. ئەم خود ئەڤینیەی ماکرۆن هاوشێوەیانە. رەنگە ئەم دۆخە دەرونییە یەکێک بێت لەپاڵنەرە سەرەکیەکانی ماکرۆن بۆ هاتنی بۆ رۆژهەڵات. لەڕۆژهەڵات ماکرۆن وەک فریادڕەس و رزگارکەر و جیاواز و باڵا دەبینرێت. ئەویش خۆی ئەوەی دەوێت چونکە لەفەرەنسا کەس وەهای نابینێت. هەرچەندە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا نزیکەی دوو ساڵی ماوە، بەڵام قەیرانەکان و هەڵکشانی حزبە فاشیستەکەی ماڵباتی لوپێن ئاڵنگاری زۆری بۆ دروستدەکات. پێشتر ماکرۆن هەوڵی کاری گەورەی داوە، بەهێنانی روسیا بۆ ناو پانتایی ئەوروپی، هەوڵی بۆ بەیەکگەیاندنی ئێران و ئەمریکا، بەتایبەت هەوڵی بۆ روبەڕوکردنەوەی ترەمپ و رۆحانی، بەڵام ئەم هەوڵانە هەمویان بێئەنجام بوون. ئایا چۆن لە ماکرۆن بنواڕین؟ یەکەم، لەماندوبون و کشانەوەی ئەمریکادا لەناوچەکە، هێزە کۆنەکانی ناوچەکە، لەهەوڵی ئەوەدان کەجارێکی تر وەبەرهێنان بکەن لەسەر میراتە کۆلۆنیالیزمییەکەیان. ئەم دیدە بۆ تورک و ئێران و فەرەنساو بەریتانیاش راستە. بەم پێیە سەرباری رەهەندی کەسیی، بۆشاییەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە لەئاستی ئامادەیی زلهێز، کە ئەوانیتر داوەت دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە. دووەم، چاوەڕوانکراوە، لەئەنجامی هەوڵدان بۆ پڕکردنەوە یان سودبینین لەم بۆشاییە، هێزەکان کێبڕکێ یان ململانێی یەکتر بکەن. ئەمە یەکێک لەخەسڵەتەکانی سەردەمی داهاتو دیاریدەکات. ئەگەر نیزامی لیبراڵی جیهانی لەقەیراندا بێت، ئەوا ئەوەی دێت هێشتا رون نیە، ئایا لیبراڵ دەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە، یان دەگوێزینەوە بۆ جۆرە سیستەمێکی تر؟ لەم نێوانەدا، ئێمە جارێکی تر بەشێوازێکی تر لەئاستی جیهانیدا لەدۆخێکی گرامشیانەین: نە کۆنەکان بەتەواوی دەڕون و نە نوێ بەتەواوی جێگەی دەگرێتەوە. فەرەنسا ناتوانێت سیستەم دابڕێژێت، بەڵکو لەم دۆخەدا یاریی دەکات. چەمکی یاریی زۆر گرنگە کە بەباشی لێی تێبگەین. لێرەدا نازانم چەندێک خوێنەران بەتێزەکانی ناش و ئەوانی تر شارەزان؟ سێیەم، فەرەنسا بەهێزێکی نەرمی سنوردار دەمێنێتەوە. ئەمە کێشەی هەموو ئەوروپایە. بەبێ بونی سوپا و توانای بەکارهێنانی ئەستەمە بتوانرێت بەباشی لەسەردەمی نوێدا، بەتایبەتی لەجێگایەکی وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یاریی بکرێت. چوارهەم، کاتێک مەبەستی فەرەنسا یارییە، ئەوا هەوڵی جیاوازبون دەدات بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ خۆی دروست بکات، بەڵام ئەم جیاوازبونە کاتێک لەگەڵ ئەمریکادا بەریەک دەکەوێت، پەرچەکرداری خراپی دەبێت. وەک لەکەیسی حزبوڵڵای لوبنانیدا بینیمان. فەرەنسا دەبێت لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمان بێت ئەگەر دەیەوێت کاریگەری هەبێت، بەبێ بونی هێزێکی وەها لەپشتەوە کاریگەری فەرەنسا سنوردار دەبێت. دیارە دژە ئەمریکایی لەفەرەنسا مێژویەکی کۆنی هەیە و زۆربەی زۆری بیرو فیکریی فەرەنسی لەسەر ئەم بنەمایە دروست بوە. بۆ کورد چی گرنگە: سەردەمی پشێویی بەڕێوەیە. لەپشێوییدا دەرفەت و مەترسیش بونی هەیە. کورد ناتوانێت بەخێرایی هاوپەیمانی دروست بکات و پەیوەندییەکانی بگۆڕێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار