له‌یادى ئه‌یلولى ره‌شى شاردا شاخى گۆیژه ره‌شپۆش کرا
4 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌رى حاجى عنایت
یه‌کێک له‌هه‌ره دیمه‌نه ناوازه‌و شانازییه‌کانى شارى سلێمانى، چیاى گۆیژه‌و ئهزمەڕه، دوو چیاى سه‌رکه‌ش، له‌باکورى رۆژهه‌ڵات و باکورى سلێمانییه‌وه هه‌ڵکه‌وتون، سیمایه‌کى جوانیان به‌سلێمانى به‌خشیوه، لهوهرزهکانى ساڵدا که‌شوهه‌وای شاریان له‌دۆخێکى گونجاو‌دا راگرتووه، هێزى رهشەبا به‌ناوبانگه‌که‌ى شار که‌متر ده‌که‌نه‌وه، له‌ڕووى تۆپۆگرافییه‌وه دیمه‌نێکى ناوازه‌و دڵفڕێنیان به‌شار به‌خشیوه، ئێواران و رۆژانى پشوو شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خه‌ڵکى شارن، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ده‌ره‌وى شار دێن، ئه‌م دوو چیایه له‌ئامێزیان ده‌گرێ، جێژوانى گهشتیارو خێزانه هه‌ژاره‌کانى شار‌و ده‌ره‌وه‌ى شارن، ئه‌وانه‌ى ڤێلاو باخى تایبه‌تیان، له‌مێرگه‌پان و سیته‌ک و به‌رانان و کوێ و کوێ نیه ئهزمهڕو گۆیژه به‌موڵکى خۆیان ده‌زانن، جوانى گۆیژه‌و ئهزمەڕو چیاکانى کوردستان بهداربهڕوه سه‌رکه‌ش و گۆیژو دارهبهندو سنهوبهرهکانیهوهیهتى، گه‌ر ئه‌و دره‌ختانه نه‌بن چیاکان ده‌بنه سهحرایهکى سنگ ده‌رپه‌ڕیو، گردى ره‌ق و وشک و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو، به‌داخه‌وه که‌م ساڵ هه‌یه رووبه‌رێکى سه‌وز له‌م دوو چیایه نه‌کرێته ئامانج و نهسوتێنرێ، کردارى سوتاندن هه‌ر له‌خۆوه نیه، دوو ئه‌گه‌رى هه‌یه، به‌هه‌ڵه یان به‌مه‌به‌ست، ئه‌مه‌ى له‌گۆیژه و ئه‌زمەڕ ساڵانه چه‌ند باره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رى دووهه‌م به‌باڵایدا ده‌بڕێ.
به‌پێی یاسا‌و رێساکانى عێراقى کارپێکراو له‌هه‌رێم، ره‌گه‌زى ئه‌و زه‌وییانه‌ى به‌دارستان و پاوان تۆمار کراون بۆ هیچ مه‌به‌ستێک ناگۆڕێ، هه‌ندێ له‌سه‌رمایه‌داره ههڵتۆقیوهکانى دواى راپه‌ڕین و که‌وتنى سه‌دام، به‌پشتیوانى هه‌ندێ له‌ده‌سه‌ڵاتدارى بێ‌ویژدان یاسا‌و رێساکانى ئه‌م هه‌رێمه‌یان ژێرپێ کردووه، زۆربه‌ى دارستانه‌کانى باخى به‌ختیارى، رێگاى به‌کره‌جۆ، راپه‌ڕین و گه‌ڕه‌کى به‌ختیارى و ئاوبارهیان سوتاند کرانه پڕۆژه، به‌ره‌به‌یانى 4ی ئه‌یلولى 2020 رۆژى هه‌ینى ئاگرێکى گه‌وره له‌چیاى گۆیژه به‌رپاکرا، بووه‌هۆى سوتانى هه‌زاران دۆنم له‌پاوان و دارستان و له‌وه‌ڕگا، به‌شێکى به‌رچاو له‌گۆیژه ره‌شپۆش کرا، کاتێک چاودێرى ئه‌م دیمه‌نه سامناکهم ده‌کرد، دوکه‌ڵى سوتماکى داربهڕوهکانم هه‌ڵده‌مژى، سروشتى کچم پێی وتم:
ئه‌وه بۆ ده‌یسوتێنن؟! ئه‌وانه کێن ده‌یسوتێنن؟! به‌م کاژێر سێی به‌یانییه کێ ئه‌وه ده‌کات؟ تۆ گومانت بۆچى ده‌چێ؟!... وتم کچى خۆم:
گومانم له‌هه‌ندێ له‌و بازرگانه چاوچنۆکانه‌یه، ئه‌وانه‌ى هه‌ندێ له‌سه‌رانى حزبه‌کان بوونه باوک بۆیان، ئه‌وانه‌ى له‌حزب و له‌حکومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندترن، هه‌ندێ لهبازرگانهکانى بوارى خانووبه‌ره مه‌به‌ستمه، ئه‌وانه چاویان له بست به‌بستى شوێنه گران به‌هاکانى ئه‌م هه‌رێمه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌م شاره‌یه، ده‌یانه‌وێ بیانکه‌نه باڵەخانهو بهحهوایدا به‌رن، به‌پاره‌یه‌کى خه‌یاڵى به‌خه‌ڵکى بفرۆشنه‌وه، خۆیان وته‌نى سه‌رمایه‌ى خانووى نیشته‌جێ له‌هه‌ر بوارێکی تر خێراتر ده‌گه‌ڕیته‌وه، قازانجه‌که‌شى له‌سه‌دا دووسه‌د و سێسه‌ده، ئیتر چۆن به‌رچاویان سوور نابێت و گۆیژه ناسوتێنن؟! ئه‌زمەڕ ناکه‌نه سوتماک؟! گومانم له‌وڵاتانى دراوسێیه له‌ڕێگه‌ى به‌کرێگیراوه‌کانیه‌وه ئه‌م کاره بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌ر جوانى و پێشکه‌وتنێک له‌م شاره‌و له‌م هه‌رێمه بهچقڵى چاوى خۆیان ده‌زانن، گومانم له‌هه‌ندێ له‌و مه‌شروب خۆرانه‌ى خۆشمانه ئه‌وه‌نده مه‌ست ده‌بن به‌رامبه‌ره‌که‌یان ناناسن، ئیترچۆن هۆشیان لاى کوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى ناو ئاگردانه‌که‌یان ده‌مێنێ؟! گومانم له‌هه‌ندێک له‌وانه‌یه ئالوده‌ى نێرگه‌له بوون، گومانم له‌و گه‌شتیارانه‌ى خوارووى عێراقه که‌چاویان به‌جوانى کوردستان هه‌ڵنایه، ئه‌وان ئه‌م شاره‌و کوردستان نه‌ک به‌هى خۆیان نازانن، ئێره‌یی به‌جوانى سروشتى کوردستان ده‌به‌ن، سروشت گیان من له‌جوانى سروشتى کوردستان ناوى تۆم ناوه سروشت، له‌به‌ر پیرۆزى ئاڵاکه‌ى ناوى خوشکه گه‌وره‌که‌تم نا ئاڵا، به‌ڵام مه‌خابن، نه سروشتى کوردستان لاى هه‌ندێ له‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه نرخى هه‌یه، نه شکۆى ئاڵاکه‌شیان پاراست، زۆر سه‌یره ئاسایش و پۆلیسى ئه‌م وڵاته له‌به‌ر دزینى یه‌ک مسقاڵ زێڕ، چه‌ند سه‌د هه‌زار دینارێک، ئۆتۆمبێلێک، ، قوتویه‌ک شیرکێشانى چه‌سپێک تلیاک مه‌وادى هۆشبه‌ر،. سزاى توند به‌سه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه‌دا دەده‌ن، له‌شاشه‌کانه‌وه ئابڕویان ده‌به‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ندێک له‌وانه‌ى ئه‌م تاوانه بچووکانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، بێزاریی و نه‌بوونى و خراپى گوزه‌ران ناچاری کردوون، به‌ڵام تائه‌مڕۆ نه‌ماندى ئه‌وانه‌ى سروشتى ئه‌م وڵاته به‌ئامانج ده‌گرن، ئه‌وانه‌ى داربه‌ڕووه‌کان ده‌که‌نه خۆڵه‌مێش، ئه‌وانه‌ى خاکیان هه‌ڕاج کرد بۆ نه‌وت و دۆلار، ئه‌وانه‌ى سه‌وزى چیاکانى کوردستان ده‌که‌نه تارمایی ره‌ش، ئه‌وانه‌ى جوانى کوردستان بووه‌ته چقڵى چاویان، دادگایی بکرێن، له‌سه‌ر تیڤى ئابڕویان بتکێنن، بۆ هه‌موو خه‌ڵکیان ئاشکرا بکه‌ن، زۆر سه‌یره کچى خۆم ئێمه له‌هه‌رێمێکدا ده‌ژین، له‌سه‌دا بیستى چه‌کدارى فه‌رمییه، که‌چى له‌هه‌ر چوارلاوه هێرشمان بۆ دێت و خاکمان زه‌وت ده‌کرێ، ره‌زو باخ و بێستانه‌کانى ده‌سوتێنرێ، ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م هێزانه بۆ به‌رگرى به‌کارناهێنن، که‌له‌بچه‌یان کردوون، بۆ پاراستنى خاک سودیان لێوه‌رناگرن، توانا‌و ئازایه‌تی ئه‌وانیان لهفاقه داوه، با بیانکه‌نه پارێزه‌رى سروشتى کوردستان.
لێره‌وه داوا له‌پارێزگارى سلێمانى و داواکارى گشتى ده‌که‌م، لێپێچینه‌وه له‌چۆنیه‌تى به‌رپابوونى ئه‌م ئاگره بکه‌ن، سزاى ئه‌وانه بده‌ن له‌پشت ئه‌م تاوانه‌وه‌ن، رێگه‌ش نه‌ده‌ن یه‌ک بستى ئه‌م زه‌ویانه بکرێـه بیناو شوقه‌و باڵه‌خانه، په‌رله‌مانى کوردستانیش له‌سه‌ریه‌تى یاسایه‌ک ده‌ربکات سزاى توند به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا بسه‌پێنێ که به‌مه‌به‌ست دارستان و پاوان و له‌وه‌ڕگه ده‌سوتێنن، نابێت و ناکرێت ئه‌و زه‌ویه‌ى کهدارستان و پاوانه بکرێنـه هیچ پڕۆژه‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سووتاش نابێت ره‌گه‌زه‌که‌ى بگۆڕدرێت بۆ بازرگانه چاوچنۆکه‌کان، ئه‌وانه‌ى باڵه‌خانه به‌رزه‌کان دروستده‌که‌ن له‌وه تێبگه‌ن، سروشتى ئه‌م وڵاته موڵکى خه‌ڵکه بۆ هه‌ڕاجکردن نابێت، ده‌زانى بۆچى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کشتوکاڵ وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه ئاگربڕ بۆ ئه‌م دارستانانه بکه‌ن؟ پێش وه‌رزى به‌هار بهمهوادى گیابڕه له‌سوتان بیپارێزن؟ ئاگر بڕى بۆ بکه‌ن؟ ئه‌م سه‌دان هه‌زار دۆنم دارستان و پاوانه، هێنده‌ى ماڵى بهرپرسۆکهیهک، کارمه‌ند بۆ پارێزگارى و خزمه‌تى ئه‌م دارستانه‌و گشت دارستانه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه دانه‌مه‌زراوه، هێنده‌ى کارمه‌ندى بازگه‌ى شارۆچکه‌یه‌ک نابن، ئه‌وه‌نده بودجه‌یان بۆ دانانرێت بتوانن به‌پێی پێویست مادده‌ى (راوند ئه‌پ) بۆ قه‌ڵاچۆکردنى گژوگیاى ناو دارستانه‌که به‌کاریبهێنن، ئه‌مان ته‌نها بیریان لاى گیرفان و سه‌یرو سه‌فاى خۆیانه، چی‌یان داوه له‌دارستان و پاوان و ژینگه‌و شکۆى ئه‌م وڵاته؟! به‌حساب ئێمه خاوه‌نى حکومه‌تین، که‌چى هه‌موو بواره‌کانى ژیان که‌رتى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، کاره‌با، ئاو، نه‌وت و گاز، ته‌ندروستى، شاره‌وانى، پاسه‌وانى، په‌روه‌رده، خوێندنى باڵا، خانووبه‌ره، پیشه‌سازى، کشتوکاڵ، گه‌شتیارى، سکیوریتى پڕۆژه‌کانى نه‌وت و وه‌به‌رهێنان، ئه‌زانى بۆچى پاراستنى دارستان و پاوان له‌ئه‌ستۆ ناگرن؟! داربه‌ڕو سنه‌وبه‌ر ژینگه پاک ده‌که‌نه‌وه گیرفان پڕناکهن