به‌رده‌وامین له‌هاوکاریى خێزانه‌ هه‌ژاره‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا

رێبوار عارف، وته‌بێژى تۆڕى هاوکارى کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ‌هاوڵاتى

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

وتهبێژى تۆڕى هاوکارى کۆمهڵایهتی ئاماژه بهوهدهدات کهکۆمهک و هاوکارییان لههاوڵاتیانى ئهوروپاو ههرێمى کوردستان کۆکردووهتهوهو دابهشیان کردووه بهسهر خێزانه ههژارهکاندا.

رێبوار عارف، وتهبێژى تۆڕى هاوکارى کۆمهڵایهتی، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهڵێت:»هاوکارى خهڵکى ههژارمان لهسهرهتاى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه کردووهو تا ئێستاش بهردهوامین».

ههروهها دهشڵێت:» پێداویستى پزیشکیمان لهبهردهرکى سهرا دابهشکردووه لهماسک و دهستکێش، بهڵام ئاسایش رێگهیان پێنهداوین».

هاوڵاتى: تۆڕى هاوکارى کۆمهڵایهتى کهى پێکتان هێناوهو ئامانجتان چى بووه؟

رێبوار عارف: تۆرى هاوکارى کۆمهڵایهتى لهههناوى سهرههڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه لهوڵاتانى ئهوروپا دروستبوو، بهڵام پاش ماوهیهک ئاڕاستهى کارهکانمان روو بهههرێمى کوردستان کرد، بۆیه لهسێ بۆ چوار مانگى رابردوودا ئێمه بهکردهوه لهکوردستاندا دهستبهکاربووین.

ئامانجى ههوڵێکه تۆڕهکانى ئێمه بۆ وهڵامدانهوهى ئهو بۆشاییه گهورهیهى کهوتووەته کۆمهڵگاکهمان بههۆى مهترسییهکانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگهرییهکانیهوه، که لهڕێگهى گیانى هاوکارى و ههرهوهزییهوه دهمانهوێت هیوایهک بۆ ئهو خهڵکه ههژارو نهداره بگهڕێنینهوه تائیرادهى ئینسانى خۆیان بهگهر بخهین بۆ بنیادنانهوهى ژیان و تێپهڕاندنى بارگرانى و سهختییهکانى ئهم رۆژانه.

 

هاوڵاتى: چ کۆمهک و هاوکارییهکتان ئهنجامداوه؟

رێبوار عارف: دابهشکردنى بهستهى خواردن بۆ نزیک بهههزار خێزان لهگهڵ دابهشکردنى جلوبهرگ بهههمان رێژه، که لهئاستى وهڵامدانهوه بهههندێ لهپێداویستییە سهرهتاییهکانى ژیانى رۆژانهیان بووه بۆ ماوهى چهند ههفتهیهک.

ههروهها دابهشکردنى دهستکێش و دهمامک و کڕینى چهند عهرهبانهیهک بۆ کهسانى خاوهن پیداویستی تایبهت،  ههندێ ئامێرى وهک (سهلاجه، موبهڕیده)و دابینکردنى دهرمان بۆ دهیان نهخۆش.

هاوکات دابینکردنى پشکنینى خۆبهخشانهو ئهشیعهو خهرجى دهرمان بۆ دهیان کهس بهنیوه نرخ.

 

هاوڵاتى: رێگرى لهکارهکانتان کراوه لهههرێمى کوردستاندا؟

رێبوار عارف: حاڵهتى بهو شێوهیە تهنیا جارێک بوو، ئهویش دوو ههفته لهمهوبهر تیمێک لهتۆڕهکانى سلێمانى لهسهراى ئازادى لهکاتێکدا کهخهریکى بڵاوکردنهوهى دهمامک و رێنماییه تهندروستییهکان بوون، ئاسایش رێگرییان لێکردبوون، ههموو رێنماییه تهندروستیهکانیشیان لهههڵسوڕاوانى تۆڕهکهمان سهندووهو لهمهش ناشیرینتر ئهوه بووه کهوتوویانە ئهم کارانه رێپێدراو نیه، چونکه دهزانین ئهم کارانه دهستى لهپشته، یانى تۆ دهمامک و رێنماییهکانى تهندروستى بڵاوبکهیتهوه پێت بڵێن دهستێک لهپشت ئهو کارهوه ههیه.

 

هاوڵاتى: بۆچى مۆڵهتیان لهلایهنه پهیوهندیدارهکان وهرنهگرتووه تا رێگریتان لێنهکهن؟

رێبوار عارف: بهڕاستى ئێمه لهو جۆره رێکخراوانهى کۆمهڵگاى مهدهنى نین تا بیر لهبوون و نهبوونى مۆڵهتى رێکخراوهیى بکهینهوه، ئێمه کارهکانمان کۆمهک و هاوکارى کۆمهڵایهتیهو دابینکردن و دابهشکردنى ئهو پیداویستیانهیه کهپیشتر باسمان کرد، بڕواناکهم دهسهڵات که خۆى ئاماده نیه وهڵامى پێداویستییهکانى ئهو خهڵکه بداتهوه و ئێستا بههانهى مۆڵهتپێدان بۆ بڵاوکردنهوهى دهمامک و رێنمایى تهندروستى پێویست بێت.

 

هاوڵاتى: پهیوهندیتان بهڕێکخراوه نێودهوڵهتیهکانهوه ههیه؟

رێبوار عارف: ئێمه لهڕاستیدا هێشتا لهسهرهتاى کارداین، دڵنیام لهداهاتوودا بۆ گهلیک کار دهبێت روو لهڕێکخراوه نێودهوڵهتییهکان بکهین، بهڵام ئهوهى که لهم دهورهدا بۆ ئێمه ئهولهویهتى ههبووه خۆبنیادنان و مهحکهم بوونمانه لهکوردستان لهڕێگهى دروستکردنى تۆڕهکانمانهوهو لهئایندهیهکى نزیکدا گرنگییهکى زۆر زیاتر دهدهین بهپهیوهندیکردن بهڕێکخراوه نێودهوڵهتییهکان.

 

هاوڵاتى: ئایا دواى تهواوبوونى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئێوه کارتان تهواو دهبێت؟

رێبوار عارف: ئهم تۆڕانه لهجهرگهى سهرههڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناو کاریگهرییهکانیدا دروستبووه، بهڵام وهک دهبینین کاریگهرییهکانى ئهم ڤایرۆسه لهسهر کۆى ژیانى ئابورى و کۆمهڵایهتى لهئاستێکى فراواندا داناوه.

بهدهر لهوهى که لهههوڵدابووین ههنگاویک بنێین بۆ دابینکردنى پێداویستییه سهرهتاییهکانى ژیانى ئهو خێزانانهى کهدهستمان پێیان گهیشتووه، هاوکات گرنگیشمان داوه بهکهرتى تهندروستى و ژینگهو ژیانى کۆمهڵایهتی.

 

هاوڵاتى: پلانى کارکردنى داهاتووتان چیه؟

رێبوار عارف: جیاواز لهدرێژهپێدان و فراوانکردنهوهى ئهو کارانهى که تائێستا کردوومانه، هاوکات کار لهسهر بارى تهندروستى خهڵکى کوردستان دهکهین کهپێمانوایه یهکێک لهگرنگترین و گهورهترین کێشهکانى ژیانى خهڵکى ئهم وڵاتهیهو سهدان ههزار کهس دهناڵێنن بهدهستیهوه. بۆیه ئهوهى که لهئیستادا کارى لهسهر دهکهین دروستکردنى تۆڕێکى کۆمهڵایهتى تهندروستییه که خۆشحاڵانه تائێستا زیاتر له (20) دکتۆرو کهسانى تایبهت بهم کهرته ئامادهى کارکردن و پهیوهستبوونیان بهم تۆڕهوه دهربڕیوه.

هاوڵاتى: هاوکارییهکانتان لهئهوروپا کۆکردووهتهوه؟

رێبوار عارف: ئێمه لهدوو ئاستدا کۆمهک و هاوکاریمان بهدهستهێناوه، یهکهم لهڕێگهى تۆڕهکانمانهوه لهههندهران لهپلهى یهکهمدا کۆمهکى دارایى بووهو کهسانێکى ئاسایى لهگیرفان و ئیمکانیاتى خۆیان گرتووهتهوهو یارمهتى تۆڕهکانیان کردووهو هاوکات نزیک بهتۆنێک جلوبهرگمان کۆکردووهتهوهو ناردومانهتهوه بۆ ههرێمى کوردستان و بهشێکیش ههر لهوى دابین کراوه، زۆربهى زۆرى جلوبهرگهکان لهئهڵمانیاو هۆڵندا نێردراونهتهوه.

بهشێکى تریش ئهوهیه که لهکوردستان لهڕێگهى کهسانى ئاساییهوه کۆمهک کۆکراوهتهوه، دهیان و سهدان کهس لهگیرفانى خۆیان گرتووهتهوه، ههندێ پێداویستى سهرهتایى پێ دابینکراوه وهک بهستهى خواردن، جلوبهرگ، دهمامک، دهرمان.

 

هاوڵاتى: لهسهر چ بنهمایهک پۆلێنى خهڵکى ههژارتان کردووه؟

رێبوار عارف: ئهندامانى تۆڕهکانمان کهسانێکیان کهخۆیان لهنێو ئهو خهڵکهدا دهژین و بهوردى ئاگادارى برسییهتى و ههژارى ئهو خهڵکانهن کهدهکرێت هاوکارییان بکهین. کۆمهکهکانى ئێمه تهنها بۆ و ئهو خێزان کهسانه دهبێت که برسیهتى تهنگى بهژیانیان ههڵچنیوه، که بهداخهوه بهههندێکیان ناگهین و ههژارى و نهدارى وایانلێدهکات کهبیر لهخۆکوشتن بکهنهوهو رۆژانهش گۆێبیستى ههواڵى مهرگیانین!  بۆیه ئێمه کۆمهکهکان بهکهسانێک دهدهین که لهم بارودۆخهدا بێکارى و ههژارى مهترسى لهسهر ژیانیان دروستکردووه.

 

هاوڵاتى: ههماههنگیتان لهگهڵ پارێزگارو ئهنجومهنهکانهوه ههیه بۆ گهیاندنى هاوکارییهکان؟

رێبوار عارف: نه‌خێر ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ین و هیچ جۆره‌ به‌رنامه‌و پرۆژه‌و کارێکمان له‌گه‌ڵ پاریزگارو ئەنجومەنەکاندا نیه‌، هه‌رچه‌ند له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرن و بیانه‌وێت هاوکارى ئه‌و خه‌ڵکه‌ بکه‌ن، ئێمه‌ به‌ئه‌رک و هه‌ڵوێستێکى باشى ده‌زانین و ئه‌وه‌ى که‌تائێستا به‌و کاره‌ هه‌ڵنه‌ستاون ئه‌وه‌ نیشانه‌ى ته‌واوکردنى هه‌مان هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسانه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ژیان و چاره‌نووسى ئه‌و خه‌ڵکه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار